تیرۆر ڕوو له کوردستانه
کاوه ئه‌مین
چه‌ند مانگێگه تیرۆریستان که‌وتوونه‌ته‌وه جموجوڵ بۆ تێکدانی ئه‌و ئارامییه‌ی که باڵی به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی باشووری کوردستان، کێشاوه، که له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تی "هه‌رێم" دایه. تیرۆریستان که له گرووپه توندره‌وه ئیسلامییه‌کان و کۆنه به‌عسییه‌کان پێکهاتوون، هه‌ردووک لایان له‌ژێر بانگاشه‌ی عه‌ره‌بایه‌تی و توانه‌وه و نکۆڵی کردن له نه‌ته‌وه‌ی کورد، کلکیان له‌گه‌ڵ یه‌ک گرێداوه. کوشتن و شاربه‌ده‌ر کردنی کورده‌کانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری له دوای ڕوخانی ڕێژیمی به‌عسه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک، درێژه‌دانه به سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب کردنی سه‌رده‌می به‌عس. کوشتنی کوردانی ئێزیدی و هه‌وڵدان بۆ ئاژاوه نانه‌وه له نێوان کوردانی ئێزیدی و موسڵماندا پلانێکی کۆنی داگیرکه‌رانه بۆ به کوشتدانی کورد به ده‌ستی یه‌کتری، ده‌نا که‌ی تیرۆریستانی عه‌ره‌بی به‌ناو موسڵمان هێنده مرۆڤ په‌روه‌ربوون که له‌سه‌ر کوشتنی کچه ئێزیدییه‌ک به‌ده‌نگ بێن و له کاتێکدا بۆخۆیان به ده‌یان و سه‌دان کچ و ژنیان زینده به‌چاڵ کردووه و ده‌که‌ن؟ ده‌بێت ئه‌و وه‌حشیانه‌ی که زیاتر له بیست کرێکاری هه‌ژاری کوردی ئێزیدیان به دڕندانه‌ترین شێوه کوشت و پاشانیش به ڤیدیۆ وێنه‌یان گرتووه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویان کردۆته‌وه، چ جانه‌وه‌رێک بن، ئه‌و جۆره تاوانانه رق و کینه‌ی ده‌یان ساڵ په‌ره‌وه‌رده‌کردنی به‌عسییه‌کانی له پشته‌وه‌یه. مرۆڤه دڕنده‌کان له هه‌ر شوێنێک بن هه‌مان مێشک و هه‌مان دێوجامه‌یان له خۆیانه‌وه پێچاوه، له کاتی هه‌مان ئایدۆلۆژیای نامرۆڤانه‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه. ئاخر سپیی پێسته‌کانی ئه‌فریقای باشووریش هه‌مان ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ڕه‌ش پێسته‌کاندا ده‌کرد، ده‌یان جار دوای کوشتنی خه‌باتگێره‌کانی کۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فریقا (ئه‌و ڕێکخراوه‌ی نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆکی بوو)، لاشه‌کانیان ده‌سوتاندن و له‌هه‌مان جێگا‌و هه‌مانکاتیش خه‌ریکی گۆشت برژاندن و خواردنه‌وه و که‌یف و رابوردن بوون، واته له لایه‌ک لاشه‌ی مرۆڤیان ده‌سوتاند و له‌لایه‌ک گۆشتی ئاژه‌ڵیان ده‌برژاند، ئه‌مانه هه‌موو له‌و ڕاپۆرته‌ی که له لایه‌ن کۆمیسیۆنی لێکۆلینه‌وه له‌و تاوانه‌نه‌ی که له سه‌رده‌می ئاپارتاید له باشووری ئه‌فریقادا کرابوون، تیشکیان خراوه‌ته سه‌ر و تاوانباره‌کان به ڕه‌ش و سپیانه‌وه ددان به تاوانه‌کانیان ده‌نێن به‌و مه‌رجه‌ی که به‌ر لێبوردنی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بکه‌ون. به‌ڵام ئه‌وه چوار ساڵ به‌سه‌ر ڕوخانی ڕێژیمی به‌عسدا رۆیشتووه جگه له‌و چه‌ند که‌سه‌ی که له سێداره دران، هه‌موو تاوانباره‌کانی تر وه‌ک به‌ره‌زه‌کی بانان بۆی ده‌رچوون، نه‌ک راپێجی دادگا نه‌کراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کراوه به‌ڵکو که‌سێکی وه‌کو نزار خه‌زره‌جی به‌سه‌ر پشتی کوردا بازی دا بۆ ئه‌وروپا، کاتێکیش خه‌ڵکانی نیشتیمانپه‌ره‌وه‌ر ویستان په‌لکێشی دادگای بکه‌ن، پارته کوردییه‌کان خۆیان کرده پارێزه‌ری و ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وانیش هاوکاریان کردبێت بۆ خۆشاردنه‌وه‌ی.
ئێستاش که تیرۆریستان به‌رده‌می ماڵی کوردیان گرتووه ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک رووبه‌ڕویان ببینه‌وه، به تایبه‌تی ده‌بێت هاووڵاتیانی کوردستان هۆشیار بکرێنه‌وه و هه‌موو تاکێکی کورد به ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و ویژادانی خۆی بزانێت و هاوکاری هێزه‌کانی ئاسایشی کوردستان بکه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریستان، نابێت هاووڵاتیانی کورد که به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵیی ده‌سته‌ڵتدارانه‌وه ده‌ناڵێنن بۆ چرکه‌یه‌کشی بیر له تیرۆرسیستان بکه‌نه‌وه وه‌کو ئه‌ڵته‌رناتیڤێک، چونکه ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و جانه‌وه‌رانه‌دا هیچ مانایه‌کی نییه، ئه‌وانه ته‌نها به وشه‌ی قه‌تڵ و سه‌ربڕین و شکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤ گۆش کراون.
حکوومه‌تی "هه‌رێمی" کوردستانیش ئه‌گه‌ر پاکسازی گه‌نده‌ڵکاران نه‌کات، جا له سیاسییه‌وه تا ئه‌وانه‌ی له دائیره‌کاندا کارده‌که‌ن ته‌نانه‌ت هوونه‌رمه‌نده گه‌نده‌ڵ و ماستاوچییه‌کانی که به‌شه‌و به‌ڕۆژ به باڵای گه‌نده‌ڵکاراندا هه‌ڵده‌ده‌ن، ناتوانن متمانه‌ی خه‌ڵک بۆ لای خۆیان بگێڕنه‌وه و تیرۆریستان که‌ڵک له بێزاربوونی خه‌ڵک وه‌رده‌گرن به سوودی خۆیان. هه‌ژاری و ناعه‌داله‌تی و بێ‌کاری سه‌رچاوه‌ی هێز و شوێنێکی له‌باری گه‌را دانانی تیرۆریستانه، چاره‌سه‌رکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ دیارده‌یه، وشککردنی ره‌گی ژیانی تیرۆریستانه.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (میدیا)ی ٢٢/٥ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.