پڵنگه‌که‌ى عوده‌ى چۆن گه‌یشته کوردستان! و کێ کوشتى
ئا/ عومه‌ر ساسان، عه‌بدوولڵا گه‌رمکى
فۆتۆ: ئازاد گه‌رمیانی
ئاواره‌کانى گه‌رمیان له دوولاوه مه‌ست و حه‌یرانن، له‌ماوه‌ى دۆزه‌خى پێشوودا سوره‌تى ئه‌نفالیان به‌سه‌ردا سه‌پاندو ره‌وانه‌ى سه‌ربازگه‌کانى تۆپزاواو دوبزو زیندانى نوگره‌سه‌لمان و بیابانى عه‌رعه‌ر کران. پاش ئه‌وه‌ى ئاواییه‌کانیان سوتێنران و خاپورکران و ئه‌وانه‌شى رزگاریان بوو ئاواره‌ى کۆمه‌ڵگه زۆره ملێکانى باینجان و سمودو بنه‌سڵاوه‌و داره‌توو رومادى و فه‌لوجه کران، ئێستا ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى که پێگه‌یشتووه خێزانى پێکه‌وه ناوه تاکو ته‌را له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆیان له دواى پرۆسه‌ى (2003)وه هاتونه‌ته‌وه‌و مه‌مره‌و مه‌ژى به‌کوله مه‌رگى له‌و خاکى کاکى به کاکیه‌ی بێ ئاو‌و تاوسانه‌ى گه‌رمیاندا به ناچارى ژیانى خۆڕاگرانه

ی رۆژانه‌یان ده‌گوزه‌رێنن. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هێشتا به‌و ناوچه‌یه‌دا گوزه‌رى نه‌کردووه تا ئاوڕێکى خێریان لێ بداته‌وه. له ئاینده‌یه‌کى نزیکیشدا چاوه‌ڕوانى شتێکى وه‌ها نابن تاکو ده‌ستى ته‌که‌تول و گه‌نده‌ڵ له ناو خۆى حیزب و ده‌سه‌ڵاتو ده‌زگاکانى حکومه‌تدا مابن و مادده‌ى "140"یش جێى موزایه‌ده‌کردنى حیزبى بن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش سروشت هه‌ندێک جار سته‌م ده‌کات ئه‌وه‌تانێ لافاوه‌کانى ئه‌مساڵ و پار زیانى راسته‌وخۆیان به خانووبه‌ره‌و مه‌ڕو ماڵاتى خه‌ڵکى دێهاته‌کان و شاریش ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مجاره‌یان له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیانه‌وه پاش کۆتایهێنانى وه‌رزى له‌رزو تاو مه‌ترسى هێرشى گه‌له‌گورگ و رێوى بۆ سه‌ر په‌له‌وه‌رو مه‌ڕو ماڵاتى ئاوایینشینان، پڵنگیش هاته سه‌رى ئه‌وه‌تانێ ئێوه‌و ئاوایى عه‌لیاوا و په‌لامارى پڵنگه‌که‌ى عوده‌ى کوڕى دیکتاتۆری له سێداره‌دراو بۆ سه‌ر شوان و مه‌ڕو ماڵاته‌که‌ى فلیمێکى دیکه‌ى شریتى ئه‌نفالکردنى گه‌رمێنستانه. با بزانین چۆن ئه‌و پڵنگه گه‌یشته گه‌رمیان و کێ کوشتى وبۆو چۆن مامه‌ڵه‌ى پۆلیسى دارستان له‌گه‌ڵ کوژه‌ره‌که‌یدا کراوه، له شایه‌تحاڵه‌کانه‌وه به وێنه‌و ده‌نگه‌وه راستییه‌کان ده‌پێکن فه‌رموون له‌گه‌ڵماندابن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که‌مان سازدا کاک (نه‌جمه‌دین فه‌خره‌دین که‌ریم) پاڵه‌وانى کوژه‌رى پڵنگه‌که‌ى عوده‌ی سه‌ردانی شارى کردبوو بۆیه به چاکمان زانى بنه‌ماڵه‌که‌ى بدوێنین سه‌ره‌تا کاک فه‌یزوولڵامان بینی و سه‌باره‌ت ڕووداوه‌که‌و چه‌ند پرسیارێکى تایبه‌ت به ئاواییه‌که مان لیکرد.پ/ سه‌ره‌تا حه‌ز ده‌که‌ین بزانین ناوى ئاوایى عه‌لیئاوا له کوێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه؟و/ عه‌لى ناومان هه‌یه که ده‌مسپى ئاواییه‌که‌یه، له‌وانه‌یه له‌وه‌وه هاتبێ هه‌ندێک به عه‌لى ئاوا هه‌ندێکى دیکه‌یش به عه‌لیاوا ناوى ده‌به‌ن.پ/ پێش ئه‌وه‌ى له ساڵى 1988ئاواییه‌که‌تان خاپوور بکرێت و چۆڵى بکه‌ن چه‌ند ماڵ ده‌بوون؟و/ من به‌بیرم نایه‌ت به‌ڵام به پێى قسه‌ى ڕیشسپى ئاوایى 14ماڵ ده‌بوون. ئێستا ماڵى دیکه‌ى لێ که‌وتۆته‌وه نزیکه‌ى 53ماڵن.پ/ ئه‌م ئاواییه له رووى ئیداریه‌وه سه‌ر به کوێیه‌و چه‌ند لێوه‌ى دووره؟و/ ئه‌م ئاواییه سه‌ر به ناحیه‌ى قادر که‌ره‌مه‌و چاره‌کێک به پێ دوور ده‌بێت.پ/ له‌رووى خزمه‌تگوزارییه‌وه بارى ژیانتان چۆنه؟و/ کاره‌بامان نییه، له‌دواى پرۆسه‌وه، مۆلیده‌یه‌کیان پێداوین به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونى کێبڵ هێشتا کارمان پێنه‌کردووه، وه‌کو ئاویش بێ ئاوین و مه‌کته‌ب نییه‌و نه‌خۆشخانه‌شمان نییه‌و هیچمان بۆ نه‌کراوه ته‌نها مۆلیده‌یه‌که‌و له پاره‌وه دانراوه‌و له‌لایه‌ن رێکخراوێکه‌وه پێماندراوه. ئاوى چه‌میش پاش چه‌ند رۆژێک وشک ده‌کات.پ/ تاکو ئێستا جگه له‌و سێ ماڵه که سێ بران له‌یه‌ک خێزان که‌وتوونه‌ته‌وه به‌ڕاى تۆ ئه‌و 50ماڵه‌ى دیکه که‌باستان کردن بۆ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه؟و/ هۆیه‌که‌ى وه کو پرسیارم لێکردوونو ده‌ڵێن له‌به‌ر نه‌بوونى ئیمکانات و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه تاکو ئێستا بنه‌ماڵه‌ى ئه‌نفالکراوین و خانوومان بۆ نه‌کراوه‌و ئاژه‌ڵمان نییه تاوه‌کو له سه‌رى بژین.پ/ داواکاریتان چییه له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان؟و/ پێویستیمان به قوتابخانه هه‌یه دووره شارین جگه له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى باسم کردن ئاوى خواردنه‌وه‌ى خۆمان و ئاژه‌ڵه‌کانمان له‌سه‌ر ئاوى چه‌مه‌که‌یه به جلیکان ده‌یهێنین.پ/ وه‌کو بیستومانه که‌وا کاک نه‌جمه‌دینى برات کاتێ شوان بووه له‌سه‌ر مه‌ڕو ماڵاته‌کانتان پڵنگێک هێرشى بۆ هێناوه‌و له‌به‌رگریکردندا کوشتویه‌تى به‌ڵام پۆلیسى دارستانى سه‌ر به قادر که‌ره‌م و چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیریان کردووه‌و ویستویانه زیندانیى بکه‌ن و پاره‌یه‌کى زۆریان لێ سه‌ندووه‌و سه‌باره‌ت به‌م رووداوه چۆن و که‌ى و له کوێ بوو ئه‌گه‌ر بکرێت به‌درێژ

ى له‌سه‌رى بدوێن بۆمان.؟و/ ئه‌وه‌نده‌ى بیزانم چه‌ند ڕۆژێک پێش جه‌ژنى قوربان ئه‌و برایه‌م هاته‌وه وتى ئه‌و پڵنگه به پڕتاو هاتووه‌ته گیانم و په‌لامارى پێنج له سه‌گه‌کانى داوه‌و یه‌کێکیان لا چاوى هه‌ڵته‌کاندووه‌و یه‌کێکى دیکه‌یان قاچى شکاندوه‌و دووایی ملى له‌ویش ناوه هه‌رچه‌ندێک خۆى لێى لاداوه سوودى نه‌بووه ئینجا هه‌ر رووى لێ کردووه‌و ویستیویه بیخوات بۆ به‌رگریکردن له خۆى چه‌ند گوله‌یه‌کى تفه‌نگه‌که‌ى پێوه ناوه‌و کوشتوویه پاش چه‌ند رۆژێک جه‌ماعه‌تى دارستانى قادر که‌ره‌م و ته‌کیه‌ش ده‌ستگیریانکردووه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.پ/ ئه‌و ده‌ستگیرکردنه‌ى براکه‌ت له‌لایه‌ن دارستانى قادر که‌ره‌مه‌وه چۆن لێک ده‌ده‌یته‌وه.؟و/ من ئه‌و ئیشانه‌ى حکومه‌تم پێ ناخۆش نییه پێم جوانه،کوشتنى ئاسک به خۆڕایى یاخود بڕینه‌وه‌ى دار‌و دره‌ختى ته‌ڕ گوناحن به‌ڵام تۆ دڕنده‌یه‌ک په‌لامارت بدات و بتخوات ناچارى به‌رگرى له خۆت بکه‌یت، هه‌ر که‌سێک بێت من بم مودیر ناحیه بێت یان به‌رپرسى دارستان بێت. ئه‌ویش چارى نه‌بووه ڕووى پێه‌وه ناوه‌و ئه‌گه‌ر نه‌یکوشتایه ده‌یخوارد، ئه‌وان ده‌ڵێن پڵنگه‌که‌ى کوشتووه نه‌یانوتووه شوان بووه‌و به‌رگرى له خۆى کردووه.پ/ پێشتر له‌م ناوچه‌یه‌ى ئێوه به‌تایبه‌تى هیچ ئاژه‌ڵێکى وه‌کو پڵنگ و شێر هه‌بووه؟و/ یه‌که‌مجاره پڵنگ ده‌بینین به‌ڵام گورگ هه‌بووه پ/ ئه‌ى ئێستا ناترسن پڵنگێکى دیکه یاخود ئاژه‌ڵێکى کێوى جارێکى دى روو له ئاواییه‌که‌تان بکاو په‌لامارى مه‌ڕو مالات و ئێوه بدات؟و/ خه‌ڵکى ئاواییه‌که‌مان و ئاواییه‌کانى دیکه ده‌ترسن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر جارێکى دیکه پڵنگ و شێر‌و گورگ په‌لامارمان بده‌ن یان ده‌بێت خۆمان بشارینه‌وه یانیش بیکوژین یان ده‌بێت بمانخوات. ئه‌گه‌ر به راوچى حسابمان بکه‌ن ناچار ده‌بین ئاوایه‌که‌مان جێ بهێڵین ئاوا له‌به‌رانبه‌ر به‌رگریکردن له خۆمان سوکایه‌تیمان له لایه‌ن پۆلیسى دارستانه‌وه پێبکرێت و زیندانییش بکرێین پاره‌مان لێ بستێنن ناچار ئاواییه‌کان چۆڵ ده‌که‌ین بۆیان، ئاواییه‌کانى عه‌لیئاوا و،عه‌لى مسته‌فاو، گوڵه‌مه‌وه‌و حه‌مه په‌ریجان و ئه‌وانى دى له‌سه‌ر ئه‌مه رێکه‌وتوون.پ/ دواى کوشتنى پڵنگه‌که چونه شوێنه‌که چیتان کرد؟و/ که‌لله‌ى سه‌رو ده‌ستێکیمان بڕى‌و هاووردمانه‌وه‌بۆ ماڵه‌وه بۆ یادگارى نه‌مانزانى پاره ده‌کات و جوانه به‌ڵام دوایی جه‌ماعه‌تى دارستان قادرکه‌ره‌م بردیان و وتیان داومانه‌ته مامۆستا حوسێن که به‌رپرسى دارستانى گشتییه له سڵێمانىپ/ له‌دواى ڕووداوه‌که کاک نه‌جمه‌دینى برات هه‌ست به‌چى ده‌کات؟و/ به‌ڵێ له دواى ئه‌و رووداوه‌وه هه‌ست به‌ساردى و بێ هوده‌یى ده‌کات ترسى له‌ناو چوونى مه‌ڕو ماڵاته‌کانی هه‌یه‌پ/ کێشه‌کانى دیکه‌تان به‌تایبه‌تى ئێوه بژێوى ژیانتان له‌سه‌ر به‌روبووم و ده‌رامه‌تى ئاژه‌ڵه‌کانتان چین؟و/ له‌به‌ر ناخۆشى رێگا‌و بان له‌نێوان ئاواییه‌که‌مان و شارى که‌رکوک یان بۆ چه‌مچه‌ماڵ رێگه‌کان پڕن له تاسه‌و ناڕێکن و ماوه‌که ئه‌گه‌ر کاتژمێرێک بێت ده‌بێت به دوو به‌رامبه‌ر به‌رزى و نرخى سوته‌مه‌نى.پ/ له ئاواییه‌که‌تاندا ئه‌نفالکراو هه‌یه؟و/ به‌ڵێ.. حه‌وت ئه‌نفالکراومان هه‌یه وه‌کو دوو براى مام قادر‌و غه‌ریب و مارف و به‌هرۆزى کوڕى و حوسێنى کوڕى مامڕه‌شید که خۆیشى کۆچىدووایی کردووه، کوڕێکى حاجى ئه‌مین که ناوى محه‌مه‌دو، محه‌مه‌د مسته‌فا ئه‌وه‌ى که من ده‌یانناسم به‌پێى ته‌مه‌نمله کۆتایدا زۆر سوپاست ده‌که‌ین.پ/ براکه‌تیان چه‌ند غه‌رامه کردووه؟و/ براکه‌میان سه‌د هه‌زاردینار غه‌رامه کردووه سه‌ره‌تا داواى ملیۆنێکیان لێ کردین ئه‌ویش به واسته‌و واسیته‌کارى غه‌رامه‌که‌یان که‌م کرده‌وه‌و ووتیان ئێوه که‌وڵى پڵنگه‌که‌تان فرۆشتووه به‌چه‌ندان ملیۆنپ/براکه‌ت زانیبوى ئه‌وه پڵنگه پێش کوشتنى؟و/ وه‌ڵاهى هه‌تا نه‌یکوشتبوو نه‌چووبوه سه‌رى نه‌یزانیبوو ئه‌وه پڵنگه وتى وه‌ختێک کوشتم ئه‌م شته وه‌ک و باسى ده‌که‌ن ده‌بێت پڵنگ بێت پ/ ئه‌گه‌ر براکه‌ت پڵنگه‌گه‌ى نه‌کوشتایه پلینگه‌که براکه‌تى نه‌ده‌خوارد؟و/ئه‌وه‌مان به جه‌ماعه‌تى دارستان و کاک فه‌لاح مودیرى ناحیه‌مان ووتوه، ده‌ڵێن به‌پێى زانیاریمان ده‌ڵێن ئه‌وه پڵنگى عوده‌یه‌و خه‌ڵکى ناخوات، ئێ باشه کاک فه‌لاح ئێوه ئه‌و پڵنگه‌تان ده‌ستنیشاننه‌کردووه که‌وا هى عوده‌یه‌و خه‌ڵکى ناخوات، چۆن بزانین زه‌لام ئه‌خوات یان نایخواتپ/ باشه ئێوه نه‌تانگوت پڵنگى عوده‌ى بۆ گه‌یشتۆته ئێره؟و/ پێى وتبوو پڵنگى عوده‌ى به چ مه‌علوماتێک خه‌ڵک ناخواتپ/ ئه‌و پڵنگه‌ى عوده‌ى وه‌کو ده‌زانین گۆشتى به‌شه‌رى پێ ده‌درا بۆ خواردن‌و/ ئێمه‌یش وه‌کو بیستومانه به‌س گۆشتى به‌شه‌رى کراوه‌ته به‌رو خواردویه‌تى که‌چى ئه‌ویش وه‌ها ده‌ڵێ.(مه‌به‌ستى قسه‌ى به‌رپرسى دارستان و مودیر ناحیه‌یه).پ/ براکه‌ت چه‌ند رۆژو شه‌و زیندانیی کرا؟و/یه‌ک رۆژو شه‌و ێک زیندانیی کراپ/ ماوه‌ى چه‌ند رۆژ هاتووچۆى پێکرا له نێوان ئاواییه‌که‌تان و قادر که‌ره‌م ؟و/ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک زیاتر ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ریان پێێ کردپ/ له‌و ماوه‌یه مه‌ڕو ماڵاته‌که‌ى چی‌یان به‌سه‌ر هات؟و/ مه‌ڕو ماڵاته‌که‌ى هه‌ندێکى لاى براکه‌م بوو، هه‌ندێکى دیکه‌ى گوم بوون‌و هه‌ر نه‌یدۆزییه‌وه بڕێکى دیکه‌ى مرداربوونه‌وه له‌و ماوه‌یه‌داپ/ پێت وایه عوده‌ى بۆ ئێره بهاتایه، یاخود کابرایه‌کى به‌عسى ؛یان تیرۆرست هاوه‌نێکى بهاویشتایه‌ته ئاواییه‌که‌تانه‌وه ئێوه‌ش له به‌رگریکردنتان له خۆتان کوشتتان مودیر ناحیه غه‌رامه‌تان ناکات؟و/ ئه‌گه‌ر وابێت غه‌رامه‌مان ده‌کات دوژمن مرۆڤ ده‌بێت یان ئاژه‌ڵ ده‌بێت به‌رگرى له خۆت به‌رگرى له‌خۆت بکه‌یت.کاک ئازاد که‌ریم دانیشتووى ره‌سه‌نى ئاوایى گۆڵه‌مه‌وه‌یه‌و پێشمه‌رگه‌ى دێرین و دانیشتووى ئێستاى که‌رکوک له‌باره‌ى رووداوه‌که‌وه ئاوه‌ها بۆ رۆژنامه‌که‌مان دوا.:پ/ به‌هۆى ده‌نگۆى زۆرى رووداوه‌که‌وه ئه‌گه‌ر تۆش به کورتى بۆمان بدوێی زۆر باشه؟و/ وه‌هام بیستووه ئه‌م پڵنگه په‌لامارى بۆ هێناوه، ئه‌م پیاوه که شوان بووه و ته‌قه‌ى لێ کردووه‌و کوشتویه‌تى هه‌ڵه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌یه له جیاتى قه‌ره‌بووکردنه‌وه جه‌زاى لێ بسه‌نن و دڕنده‌یه‌کى وا هاتووه زه‌لامێک بخوات ئه‌گه‌ر تۆ پێشتر ده‌ستى خۆت نه‌وه‌شێنیت ئه‌و ده‌تخوات. ئه‌م زه‌لامه خاوه‌ن شه‌هیده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌کى تێکۆشه‌ره ئایا شه‌هیده‌که‌ى ئه‌وه‌نده رێزى نییه داواى پاره له بنه‌ماڵه‌که‌ى بکه‌ن. بۆ نموونه ئێمه له ساڵانى رابردوو له ئاواییه‌که‌مان گورگێک په‌لامارى ئاواییه‌که‌مانى دا‌و دووانى لێ کوشتین و پێنج شه‌ش که‌سیشى لێ بریندار کردین سه‌ره‌ڕاى تیمار کردن له قادر که‌ره‌م به‌ڵام برینداره‌کانمان له ئاوایی گوله‌َمه‌وه دووچارى هارى بوون و پاشان زۆربه‌یان مردن ئێستا له‌وانه ته‌نیا یه‌ک که‌س ماوه‌پ/ ئایا ئه‌م رووداوانه ترستان له لادا دروست ناکه‌ن؟و/ بێ گومان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ئه‌و غه‌رامه کردنه له لایه‌ن پۆلیسى دارستانه‌وه ئێمه ده‌یان ساڵه خزمه‌تى شۆڕش ده‌که‌ین ئاوها پاداشت ده‌کرێینه‌وه ئه‌مه‌یه بێزارمان ده‌کات.له هه‌شتاکان بارق هاته ئه‌م بناره‌و هه‌موومانى کۆ کرده‌وه‌و ره‌وانه‌ى سه‌ربازگه‌ى تۆپزاواى کردین زۆربه‌ى ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌که‌مان ئه‌نفالکراون هه‌روه‌ها له پاڵ هێزى پێشمه‌رگه‌دا وه‌کو هێزى به‌رگرى شه‌ڕمان له دژى سه‌دام ده‌کرد ئێستاش له جیاتى ئاوڕ دانه‌وه‌و یارمه‌تیدان و ئاوه‌دانکردنه‌وه پاره‌مان لێ ده‌ستێنن ئه‌مه شتێکى زۆر هه‌ڵه‌یه پێویسته رابگیردرێت.پ/ ئایا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاوکارى کردوون بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ئاواییه‌که‌تان و داواکاریه‌که‌تانى جێ به جێ کردووه؟و/ نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ هاوکاریه‌کمانى نه‌کردووه گوێى له داوا کارییه‌کانمان نه‌گرتووه. هاوڵاتى شاره‌زا براى کاک نه‌جمه‌دینیش له‌باره‌ى رووداوه‌که‌وه وتى :به‌ڵێ نه‌جمه‌دین براى منه ئێمه له‌لاى مه‌ڕ بووینه له‌و هه‌رده چۆڵه‌دا تاکو ئێستا پلینگى وامان نه‌بینیوه ئه‌و وتى شه‌ش سه‌گم پێ بووه هاتۆته گیانم له‌و کاته‌دا خه‌ریکى نوێژ کردن بووم هه‌ستم کرد په‌لامارى سه‌گه‌کانى ده‌داو توڕیانى هه‌ڵده‌داو ته‌ختیانى ده‌کرد، له‌دواییدا وتم ئه‌گه‌ر سه‌گه‌کانیش بکوژێت خۆمیش ده‌کوژێت به‌ره‌و تفه‌نگه‌که‌م چووم سه‌گه‌کان رایان ده‌کرد بۆلام و لاى ماڵ منیش ته‌قه‌م لێ کردوو شه‌ش حه‌وت گولله‌م ناپێوه‌ى.ئه‌وه‌ى به‌ر سه‌رى که‌وتووه کوشتویه‌تى.
*تێبینی: پڵنگه‌که‌ى عوده‌ى چۆن گه‌یشته کوردستان؟! ئه‌مه پرسیارێکه‌و بۆ به‌رپرسانی ناحییه‌ی قادر که‌ره‌م جێیده‌هێڵین.
تێبینی ماڵپه‌ری وڵات بلۆگیر: ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ری پجدک وه‌رگیراوه