کاوه ئه‌مین
ڕۆژی ٢٣/٥، سێ سه‌د به‌سه‌ر رۆژی له دایکبوونی ناودارێکی سوێدی به ناوی (کارل ڤۆن لینێ) دا تێپه

ڕی، ئه‌و پیاوه‌ی که لاپه‌ره‌یه‌کی پرشنگداری بۆ هه‌میشه له مێژووی سوێدا، بۆ خۆی تاپۆ کردووه. باوکی کارل، قه‌شه بووه، هه‌ر بۆیه له منداڵییه‌وه هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه که کوڕه‌که‌یشی هه‌مان ڕێچکه‌ی باوکی بگرێته به‌ر و ببێت به قه‌شه، جگه له‌وه‌یش باوکی باخه‌وانێکی چاک بووه، هه‌ر ئه‌وه‌یشه که کارده‌کاته سه‌ر کارل ڤۆن لینێ (Carl von Linné) و ده‌بێته کێچێک و ده‌که‌وێته که‌وڵییه‌وه، پاشان هه‌موو ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان ده‌کات، هه‌روه‌ها ده‌بێته بۆتانیستێکی (پلاندانان بۆ باخچه) به‌ناوبانگ نه‌ک هه‌ر له سوێد به‌ڵکو له ئه‌وروپا و دنیاشدا. ماڵباته‌که‌ی هه‌رچییه‌ک ده‌که‌ن ناتوانن وا له Linné بکه‌ن که خوو بداته پیشه‌که‌ی باوکی، واته قه‌شایه‌تی و بێ‌سود ده‌بێت، له جیاتی ئه‌وه خوو ده‌داته سروشت و ژینگه و گوڵ و گوڵزار به تایبه‌تیش عاشقی گوڵه کێویله‌کان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک که پاشان ناو بۆ زۆرێک له‌و گوڵانه داده‌نێت، گرنگی ئه‌و کاره‌ی لینێ ئه‌وه‌یه که ناوه‌کانی به لاتینی ناو ناوه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانێکی باوی ئاکادیمی و پزیشکی بووه. کارل لینێ له زانستگه‌ی لوند ده‌ست ده‌کات به خوێندنی ده‌رمانسازی و مێژووی ژینگه. پاش دوو ساڵ ده‌چێته شاری ئۆپسالا بۆ درێژه‌دان به خوێندن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که خه‌ڵکی ئۆپسالا و کۆمۆنی ئه‌م شاره گرنگیه‌کی تایبه‌تیان به یادی سێسه‌د ساڵه‌ی له دایکبوونی ئه‌م ناوداره مه‌زنه‌ی سوێد داوه. چه‌ند مانگێکه ئۆپسالا خۆی بۆ میوانداری ئه‌ڤیندارانی لینێ و ئه‌وانه‌ی که به گوڵه‌کانی ئه‌و سه‌رسامن، ئاماده‌کردووه. قه‌یسه‌ری یابان به میوانداری پاشای سوێد کارل گوستاف سه‌ردانی شاری ئۆپسالایان کرد و خه‌ڵکێکی زۆر بۆ ڕێزڵێنان له هه‌ردوو خاوه‌نشکۆ پۆل پۆل له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئۆپسالا ریزیان به‌ستبوو: ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو چه‌ندین گه‌شتکه‌ری یابانی له‌و رۆژه‌دا هاتبوون بۆ ئۆپسالا تا له نزیکه‌وه قه‌یسه‌ری وڵاته‌که‌یان ببینن.
له ماوه‌ی ژیانیدا، لینێ، سه‌ردانی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپای کردووه، به‌هه‌ر شوێنێکدا رۆیشتبێت، هه‌چ گژوگیایه‌کی بینیبێ قسه‌ی له‌سه‌ریان کردووه، واته بۆ هه‌موو گوڵ و گژوگیایه‌ک قسه‌ی خۆی هه‌بووه. له ماوه‌ی ئه‌و ده ڕۆژه‌ی که ئۆپسالا بووته شاری به‌رزراگرتنی Linné به ده‌یان و سه‌دان چالاکی جۆراوجۆر کراون، ئه‌وه‌ی له هه‌مووی جوانتر و دیمه‌نی شاره‌که‌ی رازاندۆته‌وه گوڵه‌کانی لینێیه که هه‌ریه‌که‌یان له ئینجانه‌یه‌کی نایابدا دانراون و ناوی گوڵه‌کان و زانیاری له‌سه‌ر جۆری گوڵه‌کان نووسراون، موسیک و دانس و نیشاندانی جلوبه‌رگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی لینێ به‌شێکی تری یادکردنه‌وه‌که‌یان پێکهێنابوو.
ئه‌گه‌رچی کۆمۆنی ئۆپسالا چه‌ند ملیۆن کرۆنۆکی له‌م یاده‌دا سه‌رفکردووه به‌ڵام له ڕێگای ریکلام و هاتنی ئه‌و هه‌موو گه‌شتکه‌ره له شاره‌کانی تره‌وه چه‌ند قات مه‌سره‌فکه‌ی بۆ ده‌رهێناونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی کۆنفرانس له باشووری کوردستان ده‌کرێت و پاره‌ی فه‌قیر و هه‌ژارانی کوردی تێدا به‌فیرۆ ده‌بردرێت، له هیچ کام له ولاتانی ناوچه‌که ناکرێت، به‌ڵام هه‌مووی له قسه‌ی بریق و باق و پیاهه‌ڵدان زیاتر شتێکی تری لێ سه‌وز نابێت. له‌م رۆژانه‌دا له رۆژنامه‌یه‌کدا خوێندمه‌وه که سێسه‌د و په‌نجا ملیۆن بۆ یادی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د سه‌رفکراوه، به‌ڵام جگه له‌وانه‌ی که داوه‌تکراکرابوون و هه‌مووی هه‌ر قسه‌کۆنه‌کانی پێشوویان وتبووه، کوا که‌سێکی خه‌ڵکی هه‌ولێر شتێک ده‌رباره‌ی پێشه‌وا فێر بوو؟ له‌م رۆژانه‌دا کۆنگره‌ی په‌ره‌وه‌رده و گوایه کۆنگره‌ی زمانی کوردیش ده‌بوو له هه‌ولێر بکرایه، به‌ڵام مامۆستایه‌کی کورمانج که بۆ کۆنگره‌ی زمان چوو بوو، پێی وتم کۆنگره‌که‌مان نه‌کرد، ئاخر ئه‌وانه‌ی میوان بوون هه‌ندێکیان بۆ هه‌ردوو کۆنگره‌که داوه‌تکرابوون و له‌یه‌ک کاتیش‌دا بوو، واته وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاگایان له یه‌کتری نه‌بووه، به‌ڵام له هه‌مووی سه‌یرتر خۆ ئه‌وانه‌ی داوه‌تی هه‌ردوو کۆنگره‌که کرابوون ده‌بێت زانیبێتیان، به‌ڵام چونکه گه‌نده‌ڵی و پاره دزین بووته پیشه، بۆیه سه‌ری خۆیان کز کردووه تا له هه‌ردوو کۆنگره‌که‌دا، براوه خۆیان بن.
فیستیڤاڵ و به‌رنامه‌دانان هه‌ر قابیل به ئه‌وروپییه‌کانه، فیستڤاڵی لینێ له ئۆپسالا که تا هه‌فته‌یه‌کی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت، نه‌ک یه‌ک کرۆنی تێدا به‌فیرۆ نه‌برا به‌ڵکو بۆن و به‌رامه‌ی گوڵه‌کانی لینێ که شاریان رازاندۆته‌وه تا پایزێکی دره‌نگانیش که به‌فر وڵات سپی ده‌کات، له پۆزی خه‌ڵکی ئۆپسالا نابرێت. هه‌موو شتێک به کولتووره‌وه گرێدراوه، کولتوورێک که بووه به به‌شێک له ژیانی مرۆڤه‌کان، ئێمه‌ش چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا یادی سێسه‌د ساڵه‌ی فه‌یله‌سوفی کورد ئه‌حمه‌دی خانیمان کرده‌وه، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک میهره‌جانێک به‌ڵکو به چه‌ند وتارێک که له بیست لاپه‌ره‌ی نێو گۆڤارێک‌دا جێگایان بووه‌وه.
تێبینی: له رۆژنامه‌ی (میدیای) رۆژی ٢٩/٥ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
http://www.yndk.com/