به‌شی دووه‌م
کوده‌تا سه‌ربازیه‌که‌ی ساڵی ١٩٨٠، ده‌رفه‌تی هه‌موو جۆره کاروبارێکی سیاسی له‌به‌رده‌م کورددا گرت و ڕێژیم زۆر به‌تووندی ڕوبه‌رووی هه‌موو ئه‌و کوردانه بووه‌وه که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ کاره‌کانی ڕێژیمی تورکیان ده‌خسه‌ته ژێ

ر پرسیار و ڕه‌خنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، هیچ ڕێکخراوێکی کوردی هه‌وڵی بۆ خه‌باتی چه‌کداری نه‌دابوو هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکان. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک جموجوڵی کولتووری و ئه‌ده‌بی له‌باکووری کوردستاندا له‌دوای ناوه‌راستی شه‌سته‌کانه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر ژماره‌ی کورده‌کان زۆر که‌م و بێ کاریگه‌ر بوو. کاریگه‌ری شۆڕشی ئه‌یلول له باشووری کوردستان به‌ڕێبه‌رایه‌تی به‌هه‌شتی(مسته‌فا بارزانی) له‌سه‌ر ئه‌و بزاوته کولتوریانه به‌ئاشکرا دیاربوو.
له‌ساڵی ١٩٨٤ دا، پارتی کرێکارانی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی عبدوڵڵا ئۆجه‌لان، بڕیاری شه‌ری چه‌کداریان دا، هه‌ندێک مه‌فره‌زه‌ی به‌ژماره بچووک له لوبنان و ڕۆژئاوی کوردستانه‌وه گه‌رانه‌وه بۆ باکووری کوردستان و ده‌ستیان کرد به خه‌باتی چه‌کداری. ده‌نگدانه‌وه‌ی هاتنی گریلاکانی (پ ک ک) هه‌ر زوو گۆمی مه‌نگی ترسی ده‌یان ساڵه‌یان شکاند، به‌شێوه‌یه‌ک که گوندیه‌کان به‌لایانه‌وه سه‌یربوو، ئه‌مه له‌کاتێکدا که باشووری کوردستان له ساڵی ١٩٦١ به‌دواوه که‌م و زۆر خه‌باتی چه‌کداری تێدا به‌رده‌وام بوو. خالید ساڵح له نووسینێکیدا ده‌ڵێت " له‌به‌رئه‌وه‌ی (پ . ک . ک) توانیبووی له‌هه‌ندێک ناوچه‌دا به به‌رفراوانی بچێته ناو خه‌ڵکه سڤیله‌که‌وه ، هه‌ربۆیه ئه‌رته‌شی تورکی وه‌کو گریلا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌که‌دا ده‌کرد. نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت چه‌ندین جار دانیان به‌وه‌دا ناوه که ئه‌وان نه‌یانتوانیوه خه‌ڵک و چالاڤانه‌کانی پ‌ک‌ک له‌یه‌ک جیابکه‌نه‌وه".
له‌لایه‌کی تریشه‌وه پ‌ک‌ک هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر ئه‌و گوندیانه‌ی که چه‌کیان بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرتبوو به‌رفراوانتر کرد و کورد وته‌نی ته‌ڕ و وشکیان پێکه‌وه ده‌سوتاند که خۆیشیان له دوای ساڵی ١٩٩٠ به دواوه، له بڵاکراوه‌کانی ئه‌و پارته‌دا باسی هه‌ڵه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ک ده‌زانرێت کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌شیره‌تی و دواکه‌وتووه، جێگا و پله و پایه‌ی ئاغا و پیاوه ئاینیه‌کان تائێستاش دیاره، ڕه‌نگه یه‌کێک له هه‌ڵه کوشنده‌کانی (پ.ک.ک) ئه‌وه بووبێت که ده‌یانوویست کۆمه‌ڵگایه‌کی وا له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بگۆرن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌ره‌نجامه نه‌گه‌تیڤه‌کانی بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مان خه‌سله‌تی پارته چه‌په‌کانی دنیایه، وه‌کو شۆڕشی کولتووری به‌سه‌رکرادایه‌تی ما‌و ستینۆنگ له چین، که پاشان لێی پاشگه‌ز بوونه‌وه. سیسته‌می جاشایه‌تی له باکوور که تائێستاش هه‌ر ماوه‌ته‌وه، له بنه‌ره‌تدا ده‌ستکردی ده‌وڵه‌تی تورکه بۆ دژایه‌تی گریلاکان. له وڵاتێکی وه‌کو کوردستاندا که سه‌دان ساڵه به‌ده‌ست داگیرکه‌ره‌وه ده‌ناڵێنێ زه‌مینه‌ی خۆفرۆشی به‌تایبه‌ت کاتێک خه‌ڵکێکی زۆر بێکار ده‌کرێن، زۆر گونجاوه. (پ.ک.ک) له‌لای خۆیه‌وه هه‌ر گوندێک چه‌کی هه‌ڵبگرتایه وه‌کو دوژمن هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کردن، که ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا کارێکی نابه‌جێ بوو، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه بوترێت که (پ.ک.ک) ئۆباڵی ئه‌و کارانه ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی خۆی، که به‌مه‌نتیقی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان به‌و کارانه هه‌ستابوون.
وه‌ک بینیمان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا (مه‌به‌ست ساڵی ٢٠٠٢ وه)، چه‌ند که‌سێک له‌و ئاغا و سه‌رۆک جاشانه وه‌کو خه‌ڵکانی سه‌ربه‌خۆ یان له‌گه‌ڵ پارته ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌کانی تورک‌دا توانیان بچنه ناو په‌رله‌مانی تورکیاوه. په‌رله‌مانی تورکی به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی تیژی بووه له مافیا و به‌رتیلخۆر و قاچاخچی و مرۆڤ کوژ.
خه‌باتی چه‌کداری له باکووری کوردستان خوێنێکی نوێی به‌به‌ر ماسوله‌که سستبووه‌کانی بیری کوردایه‌تیدا کرد و تاده‌هات وشیاری نه‌ته‌وه‌یی به‌رزده‌بووه‌وه، به شێوه‌یه‌ک که ده‌وڵه‌تی تورکی شه‌ری سه‌روماڵی له‌گه‌ڵ کوردا ده‌ستپێکرد، به‌سه‌دان گوندی کوردیی که هاوکاری گریلاکانیان ده‌کرد، کاول و وێران کران و خه‌ڵکه‌که‌یشی ده‌ربه‌ده‌ر و سه‌رگه‌ردانی شاره گه‌وره‌کانی تورکیا کران. به‌مه‌ش مه‌یدانی چالاکیه‌کانی گریلاکانی کورد که‌م بووه‌وه، ناشاره‌زایی کورد له شه‌ری پارتیزانی و هێزی زۆروزه‌به‌نده‌ی تورک له‌به‌رانبه‌ر کورد، وایکرد که سه‌دان و بگره هه‌زاران له باشترین ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد بوونه قوربانی بۆ ستراتیجیه‌تی ئه‌و کاته‌ی (پ.ک.ک) که ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کگرتووی کوردیی بوو. یه‌کێک له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی خه‌باتی چه‌کداری سه‌رهه‌ڵدانه گه‌وره‌کانی نه‌رۆزی ٩١ و ٩٢ بوو، که ئه‌وه جاری یه‌که‌م بوو له‌مێژووی باکووری کوردستاندا، سه‌رهه‌ڵدانێکی وا مه‌زن و جه‌ماوه‌ه‌ری ده‌ست پێ‌بکات. ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه ده‌رگایی له‌سه‌ر شێوه‌یه‌کی تری خه‌باتی کوردداندا کرده‌وه، ئه‌ویش خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی بوو. نیشتمانپه‌روه‌رانی وه‌ک له‌یلا زانا و خه‌تیب دیجله و خه‌ڵکانی تر پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و کاروانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو هێز و تواناکان به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م هه‌ر بۆ خه‌باتی چه‌کداری ته‌رخان کران، بۆیه گرنگی زۆر به سه‌رهه‌ڵدانه‌کان نه‌درا وه‌کو پێویست و نه‌توانرا سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌ریه‌کان رێکوپێکتر بکرێن، به‌ڵکو له جیاتی ئه‌وه بانگاشه‌ی حکوومه‌تی شه‌ڕیان ده‌کرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تا ده‌هات پارته سیاسییه تورکییه‌کان، ده‌نگه‌کانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌دا له باکووری کوردستاندا، به‌شێوه‌یه‌ک که پارتێکی وه‌کو ( SHP) بنکه به‌هێزه‌کانی خۆی له کوردستاندا له ده‌ستدا و توشی لاوازی و پارچه‌پارچه‌بوونی ناوخۆیی هات. گروپێک هاتن پارێکیان به‌ناوی پارتی ڕه‌نجی گه‌له‌وه ( HEP ) دامه‌زراند و پالێوراوانی (هه‌پ) که هه‌موویان خه‌ڵکی کوردستان بوون له سه‌ر لیستی (سه‌پ) توانیان بچنه ناو په‌رله‌مانی تورکیاوه، که‌پاشان هه‌پ هه‌ڵوه‌شایه‌وه پارتی دیموکراتیان له جێگای دامه‌زراند، ئه‌وه‌ش جاری یه‌که‌م بوو که کورد له باکوور نوێنه‌ری ڕاسته‌قیه‌نه‌ی خۆیان به‌ناوی کورده‌وه ببه‌نه ناو په‌رله‌مان. هه‌ر بۆیه هه‌ر‌زوو جه‌نراله‌کانی تورک که‌وتنه‌خۆ به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه نوێنه‌ری(پ‌ک‌ک)ه‌ن که‌وتنه دژایه‌تیان. یه‌کێک له‌و ساته به‌بایه‌خانه‌ی که پێم وانیه هیچ ناسیۆنالیستێکی کورد له بیری بکات، سوێند خواردنی له‌یلا زانا و خه‌تیب دیجله بوو به‌کوردی و گه‌یاندنی ئاڵای کوردستان بوو له شێوه‌ی قرتێله‌یه‌کی(که‌سک و سوور و زه‌رد)دا، به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژانه به‌بایه‌خن و نابێت کورد هه‌روا به‌سانی سه‌یریان بکات، به‌ڵکو ده‌بێت بکرێنه دروشم و هه‌میشه بوترێنه‌وه. خه‌تیب دیجله له وتارێکیدا ده‌ڵێت" سوێند خواردنمان به کوردی واتایه‌کی دیرۆکی هه‌یه" ئاخر یه‌کێک له سیمبوڵه‌کانی ناسیۆنالیزم و بیری سه‌ربه‌خۆیی و خۆبه‌که‌م نه‌زانی زمان و(ئاڵا)یه.
ئه‌وه بوو که به‌به‌رچاوی دنیاوه، نوێنه‌رانی کوردیان ڕاپێچی زیندان کرد و هه‌ندێکیشان له ئه‌وروپا درێژه‌یان به‌کاری سیاسی خۆیان دا. ئه‌مه له‌کاتێکدا به‌ده‌یان پیاوکوژ و دز و جه‌رده له ناو په‌رله‌مانی تورکیادا هه‌ن و که‌سیش له‌گوڵ کاڵتریان پێ ناڵێت.
له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌کرادنی پارتی DEP نوێنه‌رانی کورد پارتێکی تریان به‌ناوی (هاده‌پ)وه دامه‌زراند و له ساڵی ١٩٩٥ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیاین کرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی له‌مپه‌ری ١٠ ده‌رسه‌د ببڕن، به‌ڵکو % ٤،٢ ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌ست هێنا. ئه‌م نه‌تیجه‌یه له‌ساڵی (١٩٩٩) یشدا، دوباره بووه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو که (HADEP )له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندا زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانیان بۆ خۆیان به‌ده‌ستهێنا و له 35 شار و شارۆچکه‌ی کوردستان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، که گرنگترینیان ئامه‌د (دیاربه‌کر)بوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگیه‌ی که تورکیا ده‌یخسته به‌رده‌می ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و پارته، به‌ڵام دیسانیش ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌و پارته له‌گه‌شه‌کردندا بوو، هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و پشتیوانیه‌ی کوردان له هاده‌پ ئه‌وه‌بوو که ڕاشکاوانه پارێزگاری‌یان له داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد ده‌کرد. ئاشکرایه که هاده‌پ به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی که ده‌وڵه‌ت ده‌یخسته به‌رده‌میان به‌تایبه‌تی له باری ئابووریه‌وه، نه‌یانتوانی وه‌کو پێویست به‌ڵێنه‌کانی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن، به‌ڵام گه‌لی کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پشتیوانیان له هاده‌پ کرد. له نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠٠٢ دا، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بێوێنه‌دا گه‌لی کورد له ئامه‌د( دیاربه‌کر) پشتیوانی خۆیان بۆ هاده‌پ دوپاتکرده‌وه. گومان له‌وه‌دا نییه که سیاسه‌تی ئاشتی خوازانه‌ی کورد له باکووردا بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی خۆی هه‌نگاوێکی ئاقڵانه بوو به له‌به‌رچاوگرتنی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆمان ده‌بینین که ده‌وڵه‌تی ئیسرایل به‌چ شێوه‌یه‌ک ڕووبه‌روی فه‌لسه‌تینیه‌کان ده‌بێته‌وه، له‌ژێرناوی دژایه‌تی تیرۆر، ئه‌مه له‌کاتێکدا که ده‌یان ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هیتر ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له‌کێشه‌ی فه‌له‌ستین ده‌که‌ن. به‌ڵام داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد له‌سێبه‌ری ئاشتی و دیموکراتی و ئه‌و برایه‌تیه‌ی که جاڕی بۆده‌درێت وندابوون و بگره نازانرێت داوای چیده‌کرێت، ته‌نها شتێکی که‌ده‌بیسترێت و ڕۆژانه ده‌وترێته‌وه دیموکراتی و برایه‌تییه، که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌دا کورد باجه‌که‌ی دا‌و ئیسلامی و که‌مالیسته‌کان که‌ڵکیان لێوه‌رگرت، ئه‌گه‌ر جارێکی تر ئه‌و سیاسته له‌به‌رچاوان ده‌ربازنه‌کرێته‌وه پێ ناچێت ئه‌م جاره له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کاندا کورد بتوانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ. به‌واتایه‌کی تر ده‌بێت داخوازیه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد به مافی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆشیه‌وه به‌ئاشکرا دیاری بکرێن.
کێشه‌ی کورد له باکووردا تائێستاش وه‌کو کێشه‌یه‌کی که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چاوی لێده‌کرێت و نه‌یتوانیووه پشتیوانی نێونه‌توه‌وه‌یی بۆ خۆی ڕاکێشێ. ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرنگی جیوپۆلیتیکی تورکیا و ئه‌ندامه‌تی له ناتۆدا، نابێت له‌بیرمان بچێت گه‌لێک جار تورکیا وه‌کو سه‌گی پۆلیسی سه‌رسنوور چاوی لێده‌کرێت، جاران بۆ دژایه‌تی سۆڤیه‌ت و ئێستاش بۆ به‌رگری له بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان. له‌به‌شی داهاتوودا، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٢٠٠٢ ده‌دوێم وهه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رنه‌که‌وتنی ده‌هاپ بۆ په‌رله‌مان بده‌مه‌وه؟
درێژه‌ی هه‌یه...
تێبینی: ئه‌م نووسینه له ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) دا به زینجیره بڵاوده‌کرێته‌وه، ئه‌م به‌شه له ژماره‌ی ١٢/٦ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
http://www.asoxandan.com/ASO/Aso4564.pdf