روفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان زیندانی مه‌که‌ن!
کاوه ئه‌مین
حکوومه‌تی "هه‌رێمی" کوردستان به شێوه‌یه‌ک ڕووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی دارایی بووه‌ته‌وه، که هه‌ناوی هه‌موو داوده‌ستگاکانی داوه‌شاندووه و خۆشیان ناتوانن چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزنه‌وه، ئه‌وه‌تا ئێستا ڕۆژ به ڕۆژ گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و سکانداڵی گه‌وره‌یش په‌ر‌ده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌ما‌ڵدرێت. حکوومه‌تێک به چل و دوو وه‌زیره‌و په‌ر‌له‌مانێکی ئیفلیجه‌وه نه‌توانێت گرفته‌کانی هاووڵاتیان دابین بکات، ناتوانێت ڕێز له که‌سووکاری ئه‌نفالکراوه‌کان بگرێت، جا چ بگاته سه‌ر شه‌هیده‌کانی ئه‌نفال. ئیسرایلییه‌کان چونکه ناشیونن(نه‌ته‌وه‌ن) به‌مانای وشه نه‌ته‌وه‌ن، چه‌ندین جار ئاماده‌بوون له پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌ربازێکیاندا چه‌ندین دیلی فه‌له‌ستینی و لوبنانی ئازاد بکه‌ن. ئێمه وه‌کو تالیبانه‌کانیشمان پێناکرێت، کاتێک که ئاماده‌بوون له پێناو وه‌رگتنه‌وه‌ی ته‌رمی به‌رپرسێکیاندا چوار له‌و که‌سانه‌ی که وه‌کو بارمته گرتبوونیان، ئازاد بکه‌ن. ئه‌مریکیه‌کان که سه‌ربازێکیان له ئێراق یان هه‌ر شوێنێکی تر بکوژرێت به‌و په‌ڕی ڕیزه‌وه ته‌رمه‌کنیان ده‌به‌نه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان و به مه‌راسمی شکۆدار و ئاڵای ئه‌مریکا‌وه، به‌خاکیان ده‌سپێرن. ئێران و ئێراق سه‌دان له‌و ته‌رمانه‌یان گۆڕیه‌وه که له شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا کوژران. ده‌کرێت ئه‌م لیسته‌یه زۆر درێژ بکرێته‌وه. ئه‌وه‌ی که له‌م ڕۆژانه‌دا ڕۆژنامه‌نووس، نه‌به‌ز گۆڕان، په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادا، که ٣٠٠ جه‌نازه‌ی ئه‌نفالکراو، له فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به شێوه‌یه‌کی ناشایسته هێڵراونه‌ته‌وه و که‌س خۆیان ناکات به خاوه‌نیان، ئه‌وه گرنگ نییه خه‌ڵکی کام ناوچه‌و هه‌رێمن له کوردستان، ئاخر کاک عه‌بدوڵڵا په‌شێو له شیعری سه‌ربازی وندا جوانی وتووه که هه‌ر بستێکی ئه‌و وڵاته سه‌ربازێکی ونی له باوه‌ش گرتووه. بۆ پاساوی ئه‌و تاوانه هه‌ندێک لایه‌ن بۆ چه‌واشه‌کاری ده‌ڵێن گوایه له هه‌ولێر مۆنۆمێنتێکیان بۆ دروست ده‌که‌ن بۆیه هێشتونیانه‌ته‌وه، باشه بۆ له هه‌ولێر؟ بۆ له هه‌رده‌ڤه‌ره‌و شوێنێکی شایسته بۆ قوربانییه‌کانی ئه‌نفالی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک دروست ناکه‌ن؟ پاره‌تان نییه؟ یان مۆراڵی سیاسی، ئه‌وانه‌ی که ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌به‌ن، مرداربۆته‌وه؟ کاتێک ته‌رمی شه‌هیده ئه‌نفالکراوه‌کانی سه‌ربه‌رزی بارزانیان هێنایه‌وه، له وتارێکدا که له ڕۆژنامه‌ی (میدیا) دا بڵاومکرده‌وه ده‌ستخۆشیم له د. ئیحسان کرد و دیسانیش ده‌ڵێم ده‌ستان خۆش بێت، به‌ڵام ئیمڕۆ به شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه و رێز لێنه‌گرتنیان وه‌کو ئه‌وانه‌ی بارزان خه‌ڵک ده‌ڵێن له شه‌هیده‌کانیشدا جیاوازی ده‌کرێت، ده‌بوو سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌روه‌ک چۆن فرمێسکی بۆ ئه‌نفالکراوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بارزان هه‌ڵڕشت و خۆی چووبووه ژێر دارته‌رمی شه‌هیدێکه‌وه ئاواش بچوایه‌ته ژێر دارته‌رمی ئه‌و ئه‌نفالکراوانه‌ی که ئێستا له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه سووکایه‌تیان پێ ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان ئاماده نییه ڕوونکرده‌وه‌شیان له‌سه‌ر بدات.مێژوو ئه‌م ناهه‌قییه قبوڵ ناکات و ده‌سته‌ڵات و پاره و ماڵی دنیاش بۆ که‌س نه‌ماوه تا بۆ وه‌زیر و گزیره‌کانی کورد بمێنێت، ئه‌م سکانداڵه‌ش ده‌بێته خاڵێکی ڕه‌شی تر‌و له لاپه‌ره‌کانی مێژوودا ده‌نووسرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نفالکراوه‌کان و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌خت کرد بۆ ئه‌م نیشتیمانه، هه‌ر به سه‌ربه‌زی ده‌مێننه‌وه له مێژوودا، جا مۆنۆمێنتیان بۆ بکه‌ن یانیش هێسک و پروسکیان له عه‌لاگه‌دا هه‌ڵبگرن. سه‌دان هێسک و پروسکی منداڵی ئه‌نفال کراو فڕێدرایه به‌رده‌م سه‌گه ڕه‌شه‌که‌ی نوگره سه‌لمان و بسته خاکێکی ئه‌م دنیا پان و به‌رینه‌یان به‌نسیب نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر گه‌وره‌ترن له هه‌موومان و مێژووش شانازیان پێوه ده‌کات.