کورد و هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و چه‌ند سه‌رنجێک(به‌شی چواره‌م)

له‌م به‌شه‌دا، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی داهاتوو و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هاتوونته به‌رده‌م تورکیا، بدوێم، بۆ زیاتر ئاشنابوون به باسه‌که، هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ندێک له ڕووداوه گرنگه‌کانی ناوچه‌که که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا هه‌یه به‌بیر بخه‌مه‌وه. ده‌کرێت ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی که ڕووبه‌رووی ده‌وڵه‌تی ئه‌نکارا بوونه‌ته‌وه، بکه‌ین به دوو به‌شه‌وه: یه‌که‌میان کێشه ناوخۆییه‌کانی ئه‌و وڵاته، دووهه‌میشیان کێشه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ دراوسێکانی و ئه‌وروپادا. کێشه‌ی کورد بووته کێشه‌یه‌کی ئه‌ساسی له تورکیا و تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا که هه‌میشه له لایه‌ن سوپاوه چاویان لێ سوور ده‌کرێته‌وه، ناتوانن بڕیارێکی جددی بده‌ن. ساڵی ٢٠٠٥ کاتێک ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئامه‌د (دیاربه‌کر) ی کرد ددانی به‌وه‌دا نا، کێشه‌یه‌ک هه‌یه له‌و وڵاته‌دا که ناوی کێشه‌ی کورده، به‌ڵام به خێسه‌یه‌کی جه‌نراڵه‌کان له قسه‌که‌ی خۆی په‌شیمان بووه‌وه. واته کورت و کورمانجی ده‌وڵه‌ت به‌بێ رازیبوونی سوپا ناتوانێت هیچ ڕیفۆرمێک یانیش هه‌نگاوێکی پێویست بهاوێژێت.
ئێستا له پراکتیکدا شه‌ڕێکی ناوخۆیی له نێوان گریلا کورده‌کان و سوپای تورکیا ده‌ستی پێکردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که پارساڵ لایه‌نی کوردی له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی باکووری کوردستان، شه‌ریان وه‌ستاند، به‌ڵام تورکیا درێژه‌ی به هێرشه‌کانی خۆی دا و که‌وته گیانی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیی و رۆشنبیری و سیاسییه‌کانی کورد، هه‌م له تورکیا و هه‌میش له باکووری کوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌نگی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته عه‌بدوڵڵا گول نه‌دا که ببێته سه‌رۆککۆمار، کێشه‌کان زیاتر قوڵتر بوونه‌وه و سوپا و پارته ناسیۆنالیسته‌کانی تورکیا له ژێر ناوی پاراستنی سیسته‌می سیکۆلاری ئه‌و وڵاته له ده‌ست ئیسلامییه‌کان، که‌وتنه خۆپیشاندان، ئه‌مه‌ش وای کرد له راگه‌یاندنی جیهانیدا ده‌نگ بداته‌وه، به تایبه‌تی ئیمڕۆ له ڕۆژئاوادا زه‌مه‌ینه‌ی ره‌خنه گرتن له ئیسلام له‌باره، به‌هۆی کرده‌وه تیرۆرییه‌کانی لایه‌نه ئیسلامییه توندره‌وه‌کان. پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، به په‌له که‌وتنه خۆیان بۆ گۆڕینی هه‌ندێک یاسا و دانانی چه‌ند یاسایه‌کی نوێ له‌وانه که سه‌رۆککۆمار له هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیدا له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵببژێردرێت.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌وه چل ساڵ زیاتره، تورکیا له ده‌ره‌گای ئه‌وروپییه‌کان ده‌دات تا وه‌ک ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا قبوڵی بکه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی حکوومه‌ته‌کانی پێش ئه‌ردۆغان، پارتی (AKP) توانی هه‌ندێک هه‌نگاو بنێت بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی تورکیا له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سوپا تا ئێستاش په‌نجه‌ی له هه‌موو کاروباره سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه و نه‌بونی ئیراده‌یه‌کی سیاسی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و کێشه قوبرس، تورکیا نه‌یتوانیوه هیچ کام له‌و دیوارانه بروخێنێت که بوونه‌ته ڕیگر له‌به‌رده‌م ئه‌ندامه‌تی ئه‌و وڵاته له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا. بۆ به‌دبه‌ختی تورکیا، که‌سێکی کۆنسه‌ره‌فه‌تیڤی وه‌کو نیکۆلاس سارکۆزی بووه به سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا که به بنچه جووله‌که‌یه و دژی ئه‌وه‌یه که تورکیا ببێته ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و به ئاشکرا ده‌ڵێت "تورکیا جێگای له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا نابێته‌وه با بڕوات به‌دوای هاوپه‌یمانێکی تردا بگه‌ڕێت". ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که پارتی کریستیانه‌کانی ئه‌ڵمانیا به ته‌واوه‌تی دژی تورکیان، پاشان قوبرس و یۆنانیش دوژمنایه‌تیه‌کی دێرینیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیادا، هه‌ڵبه‌ت دوای ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له لایه‌ن یۆنان و رۆژائاواییه‌کانه‌وه، ئه‌و دوو وڵاته زیاتر له‌یه‌ک نزیکبوونه‌ته‌وه.
بۆ شاردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوخۆی تورکیا به تایبه‌تی ئه‌و باره ئابووری و سیاسییه ناله‌باره‌ی که ئه‌و وڵاته‌ی تێیکه‌وتووه، بزواندنی هه‌ستی ناسیۆنالیستیانه‌ی خه‌ڵکی تورک، ئه‌نکارا که‌وتۆته هه‌ڕه‌شه کردن له باشووری کوردستان، به بیانووی هه‌بوونی (پ.ک.ک) و کێشه‌ی که‌رکووک هێزێکی زۆریان له سه‌ر سنووری ده‌ستکرد کۆکردۆته‌وه، زۆربه‌ی چاودێران له‌سه‌ر ئه‌و رایه کۆکن که تورکیا بۆ له‌ناوبردنی دامه‌زراندنی کیانێکی کوردیی له باشووری کوردستاندا ئه‌و هه‌ره‌شانه ده‌کات، ده‌نا گریلاکانی پارتی کرێکاران ڕۆژانه له دووری سه‌دان کیلۆمه‌تر له سنووری باشووری کوردستان چالاکی ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ئێستا گه‌یشتوونته ناوچه‌کانی سه‌ر ده‌ریا ڕه‌ش که ته‌نانه‌ت خاکی کوردیش نییه، ئه‌وه‌تا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ددان به‌وه‌دا ده‌نێت که "پێنج هه‌زار گریلای پ‌ک‌ک له ناوخۆی تورکیادا چالاکی ده‌که‌ن و ته‌نها پێنج سه‌د گریلا له باشووری کوردستان هه‌ن". تورکیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که شه‌ره خوێناوییه‌کانی ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان له نێوان پ‌ک‌ک و لایه‌نه‌کانی باشووری کوردستان هه‌لگیرسێنه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت که هه‌ردوولا ده‌رسیان له‌و هه‌ڵانه‌ی خۆیان وه‌رگرتبێت و جارێکی تر لووله‌ی چه‌که‌کانیان ئاراسته‌ی یه‌کتری نه‌کن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، ئێستا ئه‌مریکا به سه‌ت هه‌زار سه‌ربازه‌وه له ناوچه‌که‌دایه و که‌تۆته قه‌یرانێکی سیاسی و سه‌ربازی قوڵه‌وه، ته‌نها شوێنێک که گیانی سه‌ربازه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا پارێزراو بێت، باشووری کوردستانه، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی هێرشه بۆ سه‌ر باشووری کوردستان. ئه‌مه له کاتێکیشدایه که هه‌بوونی گریلاکانی پ‌ک‌ک له ناوچه شاخاویه‌کی قه‌ندیل و سه‌ر سنوور نه‌ک زه‌ره‌ری بۆ ئه‌مریکا و باشووری کوردستان نییه، به‌ڵکو بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئیسلامییه توندره‌وه‌کان نه‌توانن له ئێرانه‌وه بێنه نێو باشووری کوردستان و ئه‌و ناوچه شاخاویانه بکه‌نه مۆڵگه‌ی خۆیان، ئه‌گه‌ر هێزی گریلای پ‌ک‌ک نه‌بوایه هیچ دوور نه‌بوو ئێستا ئه‌و ناوچانه بنکه‌یه‌کی گرنگی تیرۆریستانی ئه‌لقه‌یده بوایه.
له که‌ش و هه‌وایه‌کی سیاسیی ئاوادا تورکیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆر شتی سه‌یر ده‌کرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری "کوده‌تایه‌کی" سه‌ربازییش هه‌یه. تورکیا له ساڵی ١٩٩١ وه تا ئێستا چه‌ند پارتێکی سه‌ر به کورده‌کانی قه‌ده‌خه کردووه بۆیه شتێکی ئاساییه که هه‌ر خولێکی هه‌ڵبژاردن کورده‌کان ناچار ده‌بن ناوی پارته‌کانیان بگۆڕن. له ماوه‌ی ئه‌م ده دوانزه ساڵه‌د ئه‌م پارته کوردییانه دامه‌زراون، دیاره گۆڕانکاری ته‌نها له ناوی پارته‌کاندا کراوه ده‌نا هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌سه‌ره‌تاوه کاریان کردووه ئه‌و پارتانه‌ش ئه‌مانه‌بوون ( Hep, dep, hadep, Dehep و ئێستاش پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی (DTP) ، که ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، ئه‌م پارته‌ش له‌گه‌لێک فراکسیۆنی سیاسی پێکهاتووه له ناسیۆنالیسته‌وه بگره تاکو چه‌پ و سۆسیالیت، هه‌ندێکیشیان به‌وه تاوانبار ده‌کرێن که نه‌زانانه پارێزگاری له که‌مالیزم ده‌که‌ن، ئاخر ئایسه توگلوک که هاوسه‌رۆکی ئه‌حمه‌د تورکه له رۆژنامه‌ی تورکی ڕدیکاڵدا له وتارێکدا دوای ئه‌وه‌ی به شان و باڵی ئه‌تاتورکدا هه‌ڵده‌ڵێت، باسی "مه‌ترسی دوباره بوونه‌وه‌ی په‌یمانی سێڤه‌ری کرد که تێیدا مافه‌کانی کورد به ده‌وڵه‌تی کوردیشه‌وه دیارکرابوو. هه‌روه‌ها باسی میساقی میللی هێنایه پێشه‌وه که مه‌به‌ست له یه‌کپارچه‌یی خاکی تورکیایه و له‌وێدا ناوی باشووری کوردستانیش دێنێت وه‌کو به‌شێک له خاکی تورکیا". ئه‌م خانمه به‌و وتاره‌ی که‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی توندی کورده‌کان و هه‌ندێک لایه‌نی نێو ده‌ده‌په‌ش وه‌ڵامیان دایه‌وه و ته‌نانه‌ت چه‌ند نوسه‌رێکی سه‌ربه هێزی سه‌ربازی پاراستنی گه‌لی سه‌ر به (پ.ک.ک) له ماڵپه‌ره‌که‌یاندا ره‌خنه توندیان له ئایسه‌ل گرت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌وانه‌ی که دژایه‌تی (پ.ک.ک) ده‌که‌ن نووسیان که ئاخۆ ئه‌م خانمه کاندید کراوی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتییه، یانیش هی پارتی نه‌ژادبه‌رستی(MHP) یه؟ به‌ڵام له دیمانه‌یه‌کدا که گۆڤاری گوڵان له‌گه‌ڵ ئایسه‌لدا کردوویه‌تی، ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌و وتاره‌ی که له رادیکاڵدا بلاویکرۆته‌وه، ده‌په‌یڤێت، و زیاتر وه‌کو ناسیۆنالیستێکی کورد خۆی نیشان ده‌دات.
درێژه‌ی هه‌یه...
http://www.asoxandan.com/ASO/Aso46313.pdf