کورد و هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و چه‌ند سه‌رنجێک
کاوه ئه‌مین

به‌شی پێنجه‌م و کۆتایی
له به‌شه‌کانی پێشوودا باسی ئه‌و هه‌ڵانه‌م کرد که پارته کوردییه‌کان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چه‌ند پاتیان کرده‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که بۆچی هه‌موو جارێک پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت که وه‌کو پارت به‌شداری بکه‌ن، له کاتێکدا که بۆ چوونه نێو په‌ره‌له‌مان ده‌بێت به‌نداوی ده ده‌رسه‌د ببڕن، ئه‌مه‌ش بۆ پارتێکی کوردی له‌و که‌ش و هه‌وا سیاسییه‌ی که تورکیایی تێدایه نه‌ک کاری کرده‌نی نییه به‌ڵکو محاڵه.
سه‌رکردایه‌تی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی له کۆنگره‌ی نائاسایی خۆیان له مانگی ئاپریلی ئه‌مساڵدا بریارێکی به‌جێیان دا که به کاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش وای کرد که ده‌وله‌تی تورکیا به تایبه‌تیش جه‌نراله‌کان بکه‌ونه خۆیان، بۆیه بڕیاریان دا بۆ ته‌گه‌ر خستنه به‌رده‌م کاندیده کورده‌کان سیسته‌می پێشووی لیستی هه‌ڵبژاردن بگۆرن که کاندیده سه‌ربه‌خۆکان له لیستێکی جودا له پارته سیاسییه‌کان به‌شداریان ده‌کرد به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رلێشیواندنی ده‌نگده‌رانی کورد که به‌شێکی زۆریان نه‌خوێنده‌وارن هه‌ستان هه‌موو لیسته‌کانیان کرد به‌یه‌ک، ئه‌مه‌ش زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت بۆ که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار له نێو لیسته‌یه‌کی دوور و درێژدا ئه‌و کاندیده‌ی که خۆی ده‌یه‌وێت بدۆزێته‌وه و ده‌نگی پێبدات، له شارێکی وه‌کو ئامه‌د (دیاربه‌کر) که ناوه‌ندی جه‌ماوه‌ری
(DTP) یه ئه‌و لیسته‌یه نزیکه‌ی دوو مه‌تر درێژه. به‌رپرسیارانی ئه‌و پارته هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که ته‌گه‌ره بخنه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌وه‌ی که له هه‌ر شارێک زیاتر له هه‌زار کاندید دابنێنن، به‌ڵام کۆمیسونی هه‌ڵبژاردن سوور بوون له سه‌ر درێژکردنه‌وه لیسه‌تکه به گوێره‌ی پێویست.
له نێو کاندیده‌کانی(DTP) دا چه‌ندین کۆنه ئه‌ندام په‌ره‌له‌مانتاری کوردی وه‌کو(خه‌تیب دیجله، سه‌لیم سادک و هیتر هه‌ن) که به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر حوکم دراون، کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌نگی ئه‌ڕێنی به به‌شداریکردنیان نه‌دا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره که بریارێکی سیاسیه نه‌ک قانوونی، سه‌ربگرێت، چه‌ندین که‌سی به ئه‌زمون و به‌توانای ئه‌و پارته، ڕێگای سیاسه‌تکردنیان لێ بگیرێت، ئه‌وا به زه‌ره‌ری کورد ته‌واو ده‌بێت.
پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی دیسان که‌وتونه‌ته‌وه سه‌ر باس و خواسی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ چه‌په‌کانی تورک که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا کاریگه‌ریه‌کی خراپیان کرده سه‌ر ده‌نگه‌کانی ئه‌و پارته، له کاتێکدا که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که چه‌ند پارتێکی کوردی تر که ئه‌مڕۆ له باکووری کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیدا هاوپه‌یمانییه‌ک دروست بکه‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌کان سه‌ریان نه‌گرت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پارته کوردیانه‌ش وه‌کو پارته چه‌په‌کانی تورک هیچ بنکه‌یه‌کی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریان نییه به‌ڵام دیسانیش ده‌کرا هاوپه‌یمانێتییه‌کی له‌و جۆره کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌بوایه هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بووه پشتیوانییه‌کای مه‌عنه‌وی بۆ کورد. سامی تان، له وتارێکدا باسی ئه‌وه ده‌کات که " هێز و لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌بێت سه‌ره‌تا له نێو خۆیاندا هاوپه‌یمانی دروست بکه‌ن باشان له‌گه‌ڵ پارت و رێکخراوه دیموکراتییه‌کانی تورکیا یه‌کبگرن"، به‌ڵام دیاره هێشا ئایدۆلۆژیا جیاوا‌زه‌کانی کوردستان نا‌توانن له به‌ره‌یه‌کدا کۆببنه‌وه.
ئایا به هه‌لبژاردنی چه‌ند ئه‌ندام په‌ر‌له‌مانێکی کورد بۆ په‌رله‌مانی تورکیا کێشه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
به چاوخشاندێک به ئه‌زموونی ئه‌و گه‌لانه‌ی که کێشه‌که‌یان له کورده‌وه نزیکه وه‌کو میناک ده‌توانین باسی گه‌لی باسک له فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا بکه‌ین، به تایبه‌تی له ئیسپانیا، باسکه‌کان حکوومه‌تێکی خۆجێی نیمچه سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستاش خه‌باتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی به‌رده‌وامه‌وه، بۆیه ده‌کرێت به هه‌بوونی په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی تورکیادا به تایبه‌تی بۆ سه‌رنجڕاکێشانی رایی گشتی ئه‌وروپا کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر گروپێکی چل په‌نجا که‌سی کورد بتوانن له په‌ره‌ماندا فاراکسیۆنێکی کوردی دابمه‌زرێنن، ئه‌وا کاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر کێشه ئابووری و سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ باکووری کوردستاندا، داده‌نێن. به‌ڵام به هه‌ڵبژاردنی چه‌ند کوردێک بۆ په‌رله‌مان مانای ئه‌وه نییه که کێشه‌که کۆتایی پێ دێت و تورکیا ده‌بێت به ماستی مه‌یوو.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی تورکیا له ئێستاوه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، به‌ره‌ی ئاکه‌په و ئیسلامییه‌کان له لایه‌ک و به‌ره‌ی ناسیۆنالیست و که‌مالیست و سوپا له لایه‌کی تره‌وه که ئه‌می دواییان مه‌ترسی گه‌وه‌ریه بۆ سه‌ر کێشه‌ی کورد. ئاکه‌په که له چه‌ند لاوه گه‌له‌کۆمه‌که‌ی لێده‌کرێت به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بتوانن هه‌ردووک پۆستی سه‌رۆککۆماری و سه‌رۆک وه‌زیران به ده‌ست بخه‌ن و ئیراده‌ی سیاسی‌یان هه‌بێت ده‌توانن هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد بهاوێژن، به‌ڵام له ترسی ئه‌گه‌ره سیاسییه‌کان سه‌رۆککۆماری ئێستای تورکیا به تایبه‌تی له ژێر فشاری سوپادا، ڤیتۆی خۆی به‌کارهێنا بۆ راگرتنی ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مان که تێدا بڕیار دراوه سه‌رۆکۆمار له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌گه‌ر وابکرێت به‌بێ هیچ ئه‌ملاو لایه‌ک کاندیدی ئاکه‌په سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت. چونی ئه‌ندامه‌کانی ده‌ته‌په‌ش بۆ نێو په‌رله‌مان، ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت و له ئاکه‌په نزیک بێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌کردنی کێشه‌ی کورد، ئاخر ئاکه‌په و ده‌ته‌په ته‌نها پارتگه‌لێکن له تورکیا که له‌سه‌ر فکره‌ی که‌مالیزم دانه‌مه‌زارون، ئه‌گه‌ر ئاکه‌په ترسی سوپایان نه‌بێت ئه‌وا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ن که دژی ئایدلۆژیای ئیسلامییه به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه، هه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌شه وای کردووه که دوو پارتی گه‌لی کۆماری(CHP) و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی(DSP) بچنه به‌ره‌یه‌که‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانێتی پارتی ڕێگای راست(DYP) و پارتی نیشتیمانی دایک (ANAP)، له‌و ترسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ده‌نا ئه‌و پارتانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موویان روکه‌شی که‌مالیزمیان پێوه‌یه هێنده له‌یه‌که‌وه نزیک نین.
پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی، ده‌توانێت له ئێستاوه خۆی ئاماده بکات بۆ هاوپه‌یمانییه‌ک له‌گه‌ڵ ئاکه‌په، چونکه هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێکی تریان به ده‌سته‌وه نییه، هه‌ڵبه‌ت گره‌وه له‌سه‌ر چۆله‌که هه‌ڵنیشتووه‌کانی سه‌ر دار ناکرێت. به‌ڵام، به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه‌ی له نێو هاووڵاتیانی تورکیا و باکووری کوردستاندا کراوه، ده‌ته‌په ده‌چێته نێو په‌رله‌مانه‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چل کورسی په‌رله‌مان به ده‌ست بخه‌ن، ئه‌مه‌ش جاری یه‌که‌مه له دوای سالی ١٩٦٩ وه که کاندیده سه‌ربه‌خۆکان به رێژه‌یه‌کی وا گه‌وره بچه‌نه نێو په‌رله‌مانه‌وه. له حاڵه‌تێکی وادا، کورد ده‌توانن کاندیدێکی کورد بۆ سه‌رۆککۆماری ئه‌و وڵاته دیاری بکه‌ن، ئاخر ئه‌گه‌ر که‌سێک بیست په‌رله‌مانتار پشتیوانی لێبکات ده‌توانێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری هه‌ڵبژێرێت، ئه‌گه‌رچی شانسی کاندیدێکی کورد زۆر که‌مه ببێت به سه‌رۆککۆمار، به‌ڵام وه‌کو سیمبوڵێک بۆ تێکشکانی بیری که‌مالیزم که له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌موو شتێک تورکه، دامه‌زراوه، گرنگه.
دیاره کاره سه‌خته‌کان دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌که‌ن، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئاکه‌په وه‌کو جاری پێشوو ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌ته‌په‌ش بچێته نێو په‌رله‌مانه‌وه هه‌موو هاوکێشه‌کان تێک‌وپێک ده‌چن. کاریگه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان زۆره، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ خاڵێک نه‌درێته ده‌ست سوپای تورکیا، نابێت جارێکی تر شه‌ڕ ده‌ستپێبکرێته‌وه، واته کورد ده‌توانێت خۆی بپارێزێت به‌ڵام هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد ده‌بێت به تایبه‌تیش له‌سه‌ر باشووری کوردستان که به مه‌رحه‌له‌یه‌کی حه‌ساسدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت (پ.ک.ک) به شێوه‌یه‌کی وا ده‌ست نه‌خاته نێو کاروباره‌کانی (DTP) وه که نه‌توانن به ئازادی سیاسه‌ت بکه‌ن، به‌ڵکو ده‌بێت(DTP) ده‌وری پارتی شینفه‌ینی باکووری ئیرله‌ندا بگێڕێت که به‌سه‌رکه‌وتووی پرۆسه‌ی ئاشتیان برده‌وه، ئه‌گه‌ر دیبلۆماسیه‌تی کورد سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، کاریگه‌ری شه‌ڕی چه‌کداری که‌م ده‌بێته‌وه و هه‌موو لایه‌ک براوه ده‌بن.
تێبنینی: به‌شی کۆتایی ئه‌م نووسینه له رۆژنامه‌ی (ئاسۆ)ی ڕۆژی ٢٤/٦ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 98، به‌کر شوانی
ڕۆژنامه‌ی میدیا، ژماره 136
گۆڤاری گوڵان ژماره ٦٣٨
ماڵپه‌ڕی BBC
ماڵپه‌رڕی Rojev.com