سازدانی: سۆران عومه‌ر
· خوێندنەوەتان بۆ هەڵبژاردنەکانى تورکیا چۆنە کە بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجام بدرێت؟
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که تورکیا له داگیرکه‌رانی دیکه‌ی کوردستان جیاده‌کاته‌وه، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه له‌و وڵاته‌دا که هه‌ر پێنج ساڵ جارێک ده‌کرێت، دیاره زۆرجار به هۆی ئه‌و کێشه‌و قه‌یرانانه‌ی که ئه‌و وڵاته‌ی تێده‌که‌وێت، ناچار ده‌بن هه‌ڵبژاردن پێش ب

خرێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا که بریاره له ٢٢/٧ بکرێت. له تورکیا، تا ئێستاش کلیلی زۆربه‌ی ده‌رگا سیاسیی و ئابوورییه‌کانی تورکیا وا له گیرفانی جه‌نراله‌کاندا. بۆیه ناکرێت باسی سیسته‌مێکی دیموکراتی بکه‌ین له تورکیادا، به‌تایبه‌تیش له‌و به‌شه‌ی کوردستان که له لایه‌ن تورکیاوه داگیر کراوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردی باکوور، هه‌وڵیانداوه له‌و که‌له‌به‌ر و درزانه‌ی که بۆ پینه‌کردن و نیشاندانی تورکیا وه‌ک وڵاتێکی دیموکراتی، که‌ڵک وه‌ربگرن، ئه‌وه‌تا ژماره‌یه‌کی زۆری کاندیدیی سه‌ربه‌خۆی کوردیی، خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده کردووه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کانیشدا، پێده‌چێت کورد بتوانێت بیست تا سی له کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا به ده‌ست بخات، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد داده‌نێت و ڕه‌نگه هه‌نگاوێک له ئازادی نزیکی بخاته‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێت زمانی کوردی و فه‌رهه‌نگ و کولتووری کوردی، ده‌بوژێنه‌وه، که تا ئێستاش له تورکیا وه‌کو کاڵایه‌کی قه‌ده‌خه‌کراو ته‌ماشا ده‌کرێن.
· تورکیا بەردەوام زمانى هەڕەشە بەکاردێنێت وە مافى کورد لە تورکیا پێشێڵ دەکات وە کۆمەڵێ گرفتى سیاسى تر‌ى هەیە لە ناو خۆیدا کە رێگرن لە بەردەم چوونە نێو یەکێتى ئەوروپادا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا تورکیا دەتوانێت ببێتە ئەندام لە یەکێتى ئەوروپا؟
تورکیا ناتونێت ببێت به ئه‌ندامی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به چه‌ند فاکته‌رێکی سیاسی و کولتووری و دینییه‌وه هه‌یه. هیلمه‌ت کۆڵ، سه‌رۆکی پێشووی ئه‌ڵمانیا، جارێکیان به ڕاشکاوانه وتی:"ئه‌وروپا کلوبێکی مه‌سیحییه‌کانه". واته تورکیا وڵاتێکی موسڵمانه و ناتوانێت ببێت به ئه‌ندامی کلوبێک که هه‌مووی مه‌سیحییه، دیاره مه‌به‌ست له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که موسڵمان له ئه‌وروپا ناژین. پاشان تورکیا له هیچ روویه‌که‌وه نه‌یتوانیوه خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی ستانداری ژیانی سیاسی و کولووتری و جڤاکی ئه‌وروپا، باری ئابووری تورکیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه، مافه‌کانی مرۆڤ به به‌رده‌وامی پێشێڵ ده‌کرێن، تا ئێستایش سوپایی تورکیا له زۆربه‌ی بڕیاره سیاسسیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا خۆی هه‌ڵده‌قورتێنێ، ئه‌مه‌و به ده‌یان کێشه‌ی دیکه که ڕێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌ندامێتی تورکیادا. هه‌ڵبژاردنی نیکۆلای سارکۆزی له فه‌ره‌نسا که یه‌کێکه له دژبه‌ره سه‌رسه‌خته‌کانی بوونه ئه‌ندامی تورکیا له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ڕایی گشتی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا به‌دژی تورکیا به‌هێز بکات، به هه‌رحاڵ ئاسۆی ئه‌ندامه‌تی تورکیا له یه‌کیه‌تی ئه‌ورپا، ئاسۆیه‌کی ڕووناک نییه.
· ئایا ئەندام بوونى تورکیا لە یه‌کێتى ئەوروپا تاچەند لە بەرژەوەندى گەلى کوردایە بە تایبەت هەرێمى کوردستان؟
ئه‌گه‌ر تورکیا ببێته ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌وا دوو لایه‌نی ئیجابی و سلبی ده‌بێت. یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ئه‌ندام، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌ی که بۆی دانراوه و وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا قبووڵیان کردووه، قبووڵ بکات، ئه‌و کاته تورکیا ناچار ده‌بێت که به ڕه‌سمی ددان به نه‌ته‌وه‌ی کورد و زمانه‌که‌یاندا بنێ له باکووری کوردستان، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که باسمکردن له‌سه‌ره‌وه و ڕێگرن له‌به‌رده‌م تورکیادا، ده‌بێت بگۆڕدرێن، به تایبه‌تی سوپا بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له کارووباری سیاسی وه‌ربدات. به‌شێکی گه‌وره‌ی بودجه‌ی ئه‌وروپا بۆ کشتوکاڵ ته‌رخان ده‌کرێت، جووتیارانی باکووری کوردستان ده‌توانن سوودێکی باش له‌وه وه‌ربگرن. خاڵه سلبییه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر به‌شێکی کوردستان به هۆی تورکیاوه ببێت به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، ئه‌وا یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان وه‌ک خاک ده‌بێته شتێکی محاڵ، چونکه خۆ ناکرێت پارچه‌کانی تری کوردستانیش ببن به ئه‌ندام له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا. دیاره سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر ناکرێت، من پێم وانییه تورکیا بتوانیت ببێت به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، پاشان خۆ مه‌رج نییه هه‌ر وڵاتێک ببێت به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، ئیدی هه‌موو شتێک ده‌گۆڕێت، ژاپۆن به هه‌زاران کیلۆمه‌تر له ئه‌وروپاوه دووره، که‌چی ئێستا له بواری ئابووری و ته‌کنیکییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا پێشبڕکێ ده‌کات. تورکیا ئه‌گه‌ر بتوانن عه‌قڵیه‌ت و زهنییه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان و سیسته‌می وڵاته‌که‌یان بگۆرن و ده‌ست به‌رداری نکۆلیکردن له کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ببن و ئه‌و پاره‌یه‌ی له شه‌ڕی کوردستاندا سه‌رفی ده‌که‌ن بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته به‌کارببهێنن، ئه‌وا ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامیش بن له یه‌کیه‌تی ئه‌روپادا، ده‌ورێکی کاریگه‌ر ببینن له ناوچه‌که و دنیاشدا.
· ئایا هەڕەشەکانى تورکیا لە کوردستان گەمەیەکى سیاسى هەڵبژاردنەکانە یان بە جدى تورکیا لە ستراتیژیدایە ئەم ئەزموونەى هەرێمى کوردستان لەباربەرێت.؟
بێگومان هه‌ره‌شه‌کانی ئێستایان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یش بۆ لاوازکردنی ئاکه‌په و هه‌روه‌ها بۆ ئاسته‌نگ دانان له‌به‌رده‌م کاندیده سه‌ربه‌خۆکانی کورد به ناوی "هه‌زار هیوا". به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بێت که تورکیا نه‌ک چاوی به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی باشووری کوردستان هه‌ڵنایه‌ت به‌ڵکو ته‌حه‌موولی گۆرانییه‌کی "لێ لێ خه‌پشێش" ناکه‌ن. ئاخر ئه‌وان نه‌ینشاردۆته‌وه که دژی هه‌موو شتێکن که بۆنی کورد و کوردستانی لێ دێت، بیست و سێ ساڵ به‌ر له ئێستا له وڵاتێکی وه‌کو سوێد، ڕه‌وزه‌یه‌ک بۆ منداڵانی کورد کراوه‌ته‌وه، تورکیا به ره‌سمی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، یانیش بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، یان هه‌ر شتێکی تر، بۆیه ده‌بێت هه‌ره‌شه‌کانیان به جددی وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر کورد به یه‌کگرتووی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن ئه‌وا ده‌توانن هه‌ندێک له پیلانه‌کانی تورکیا پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش که ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نایه‌وێت و ڕه‌نگه ڕێگایش نه‌دات ئێستا تورکیا هێرش بکاته سه‌ر باشووری کوردستان، بۆیه ده‌بێت کوردیش که‌ڵک له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان وه‌ربگرن.
· سەرکەوتنى حزبى داد‌و گەشە پێدان لە هەڵبژاردنەکان چەند لە بەرژەوەندى کوردایە دەبێت بەرامبەر بە حزبى چەپڕە و کەمالییەکان؟
ڕه‌نگه به هه‌موو خراپییه‌کانیه‌وه، حزبی داد و گه‌شه پێدان له هه‌موو حزبه‌کانی دیکه‌ی که هه‌تا ئێستا ده‌سته‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست له تورکیادا، باشتر بووبێت، چونکه ئه‌و حزبه ته‌نها حزبێکه که له ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆگی که‌مالیسته‌کانه‌وه په‌یدابووه و ئه‌گه‌ر ترسی سوپایان له‌سه‌ر نه‌بێت ڕه‌نگه خه‌ڵکانێکی وایان تێدا بێت که بیه‌وێت کیشه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت، بۆیه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وان له پارته نه‌ژادپه‌رست و که‌مالیسته‌کان باشترن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و تیۆرییه‌ی ئه‌گه‌ر له نێوان خراپ و خراپتریندا هه‌ڵبژێرین. پاشان ئه‌گه‌ر کورد بتوانن بیست سی کورسی به ده‌ست بخه‌ن ئه‌وا ره‌نگه ئاکه‌په پێویستی به‌وان ببێت بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک بڕیار، ئه‌و کاته ناچار ده‌بن که سازش بکه‌ن و هه‌ندێک له داواکانی گه‌لی کورد قبووڵ بکه‌ن. هه‌رچی پارته که‌مالیست و چه‌په‌کانن، ئه‌وا دوو رووی یه‌ک دراون، چونکه له تورکیا چه‌پی ڕاسته‌قینه نییه هه‌موویان که دێنه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ک یه‌ک بیرده‌که‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی تورکیا پارتێکی چه‌پی وه‌کو ئه‌وه‌ی له سوێد هه‌یه، تێدا بووایه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئێستا تورکیا و کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته‌یش به شێوه‌یه‌کی تر له رووداوه‌کانیان ده‌ڕوانی.
· تورکیا وڵاتێکى گرنگە لە رووى ئابوورییەوە بۆ هەرێمى کوردستان ئایا دەبێت سەرکردایەتى کورد چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە گرنگە دابکەن؟
کێشه‌که تورکیا خۆیه‌تی، که نایه‌وێت حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ڕه‌سمی بناسێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکات، ده‌نا چه‌ند تورکیا له ڕووی ئابوورییه‌وه بۆ کوردستان گرنگه، کوردستان دوو هێنده بۆ تورکیا گرنگه، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، تورکه‌کان به ملیارد دۆلار قازانجیان کردووه له ڕێگه‌ی شه‌ریکه‌کانیانه‌وه له کوردستاندا، ئه‌گه‌ر چی زۆر جاریش کاره‌کانی خۆیان وه‌کو پێویست ته‌واو نه‌کردووه. ئه‌وه تورکیایه، که له‌قه له به‌ختی خۆی ده‌دات، ده‌نا ده‌سته‌ڵاتدارانی باشوور هه‌موو هاوکارییه‌کی تورکیایان کردووه، دیاره ده‌بێت کورد پێش هه‌موو شتێک له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه بۆ شته‌کان بڕوانێت، چونکه دنیا دنیا به‌رژه‌وه‌ندییه. ئێستا تۆپه‌که له گۆڕه‌پانی تورکیا دایه، کورد شتێک نه‌ماوه نه‌یکات.
· یەک لە موبەڕِیڕەکانى تورکیا بوونى پەکەکەیە لە نێو خاکى هەرێمى کوردستان ئایا دەبێت سەرکردایەتى کورد چۆن مامەڵە لەگەڵ پەکەکە دا بکات؟
من له‌سه‌ره‌وه باسم کرد که تورکیا دژی هه‌موو شتێکه که بۆنی کوردی لی بێت. پارتی کرێکارانی کوردستان سی ساڵێک ده‌بێت هه‌یه، پێش ئه‌وانیش کورد هه‌ر هه‌بووه و تورکیاش هه‌ر وه‌کو ئێستا نکۆڵی لێ کردوون، هه‌ره‌شه‌کانی تورکیا بۆ له‌ناوبردنی ده‌سته‌لاتی باشووره نه‌ک پ‌ک‌ک، چونکه پ‌ک‌ک مه‌یدانێکی به‌رفراوانی سیاسی و سه‌ربازی هه‌یه که چالاکی تێدا ده‌کات، ئه‌وان له سه‌رسنووری ئه‌رمه‌نستانه‌وه تا ده‌گاته سه‌ر ده‌ریا سپی و ده‌ریا ڕه‌ش چالاکی سه‌ربازی ده‌که‌ن، پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی که به ملیۆنان کوردی باکوور پشتیوانی لێده‌که‌ن و ده‌نگی ده‌ده‌نێ، باڵێکی سیاسی پارتی کرێکارانه، که‌واته ئه‌وانه هه‌موو به‌هانه‌ن، ده‌ردی تورکیا ده‌ردی هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌که که به ساڵانه پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه، نه‌ک ته‌نها (پ.ک.ک). بۆیه پێم وایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستای سه‌رکردایه‌تی کورد له باشووری کوردستان سیاسه‌تێکی ژیرانه و نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه. سه‌رکردایه‌تی باشوور ده‌بێت له هه‌موو ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌ربگرن به‌تایبه‌تی له ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌کانیانه‌وه به ئه‌مریکا و ئه‌وروپاوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به ئاشتی. موموکین نییه کێشه‌ی باکووری کوردستان به بێ به‌شداری کردنی(پ.ک.ک) چاره‌سه‌ر بکرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌م ئه‌وروپا هه‌میش ئه‌مه‌ریکا چاوێک به تێڕوانیینه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر (پ.ک.ک) بخشێننه‌وه. پ‌ک‌ک، تا ئێستا چه‌ندین جار، یه‌ک لایه‌نه شه‌ڕی وه‌ستاندووه و داوای ئاشتی کردووه و ده‌کات، ئه‌وه تورکیایه که نایه‌وێت ئارامی له ناوچه‌کدا هه‌بێت. شتێکی سه‌ر نییه که کاتێک (پ.ک.ک) له ساڵی ١٩٩٣دا، به ناوبووژیوانی مام جه‌لال شه‌ڕی وه‌ستان که چی به ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه به‌ریتانیا (پ.ک.ک)ه‌یان خسته ناو لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کانه‌وه؟
· ئایا وجودى پەکەکە کارکردنى بەو شێوازەى ئێستا چەند لەبەرژەوەندى
هەرێمى کوردستاندایە ؟
پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌کو هه‌ر پارتێکی ڕزگاریخوازی کورد وجودی هه‌یه و ره‌نگه گه‌وره‌ترین پارتی کوردیش بێت له ڕووی ڕێکخستن و جه‌ماوه‌ره‌وه، بۆیه بوونی (پ.ک.ک) له به‌رژه‌وه‌ندی کوردایه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. تورکیا له نه‌وه‌ده‌کاندا هه‌م که‌ڵکی له هه‌ڵه‌کانی پ‌ک‌ک و هه‌میش له هه‌له‌کانی پارتی و یه‌کیه‌تی وه‌رگرت و کردنی به‌گژ یه‌کدا و به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی کورد له‌سه‌ر شتێک که پێی ده‌وترێت "هیچ" بوونه قووربانی. دیاره پێده‌چێت، هه‌م پ‌ک‌ک و هه‌میش پارته‌کانی باشوور، ده‌رسیان له رابردوو وه‌رگرتبێت بۆیه ئێستا هه‌ردووک لایان زۆر کوردانه تر و نه‌ته‌وه‌ییانه‌تر له‌به‌رانبه‌ر یه‌کتر سیاسه‌ت ده‌که‌ن. کورد ده‌لێت ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی ئێستام ئه‌وسا بوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه وه‌کو ئێستا سیاسه‌تیان بکردایه ئه‌وا نه ئه‌و هه‌موو خوێنه ده‌ڕژاو و کێشه‌ی کوردیش ئێستا له ئاستێکی تردا ده‌بوو. زۆر له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه که هه‌بوونی پ‌ک‌ک به درێژایی ئه‌و سنووره هیچ زه‌ره‌رێکی بۆ هه‌رێمی کوردستان نابێت به‌ڵکو ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه ئه‌وا ڕه‌نگه ئێستا ئه‌لقه‌یده و تیرۆریستانی تر له‌و شوێنانه بوونیایه و باشووری کوردستانیان به هیلاک ده‌برد. کورد ده‌بێت فێر ببن که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بخه‌نه سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و شه‌خسییه‌کانیه‌نه‌وه، کوردستان به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانیه‌وه جوانه، دیاره ئه‌مه به‌و مانایه نییه که حزبی کوردی سوار سه‌ری میلله‌ت ببن و که‌سیش له گوڵ کاڵتریان پێ نه‌ڵێت، جا پ‌ک‌ک بێت یانیش پارتی یا یه‌کیه‌تی یا هه‌ر حزبێکی دیکه.