ئه‌و ئاوازه‌ی به‌عس که(هه‌ڵکه‌وت زاهیر)ی کرد به ڕاوێژکار
کاوه ئه‌مین
پێشتریش زۆر جار لێره‌و له‌وێ باسی ئه‌وه‌م کردووه که پارتی خۆی هێنده‌ی دووژمنه‌کانی بارزانی، سووکایه‌تی به که‌سایه‌تی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی نه‌مر کردووه. پارتی له ژێر سێبه‌ری مسته‌فا بارزانیدا، ده‌یان هیچ له‌بارانه‌بوو و ماستاوچی و کاسه‌لێسی شاردۆته‌وه و وه‌ک دابه‌سته دایبه‌ستوون. شه‌ڕی ناوخۆ، وای کرد که ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌ردوو لا، بۆ زیادکردنی سووپای له ژماره

نه‌هاتوویان له سه‌رباز و خوێنده‌وار و چڵکاوخۆر و به‌عسییه تاوانباره‌کان، ده‌رگاکانیان ئاواڵا بکه‌ن، بۆیه ئێستا گیریان خواردووه و نازانن چۆن له ده‌ستیان ڕزگاریان بێت، ئاخر ئێستا هه‌موو ئه‌وانه، خاوه‌ن حیمایه و پاره و ده‌سته‌ڵاتن.
هه‌ڵبژاردنی که‌سێکی وه‌کو سامی شۆڕش و کردنی به وه‌زیر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کتێبێکی له‌سه‌ر بارزانی و کاک ئیدریس نووسیوه، یه‌کێکه له‌و سووکایه‌تیانه‌ی پارتی، ئاخر پێشتر به شاهێدی ده‌یان که‌س، سامی شۆڕش له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌ی له له‌نده‌ن، هه‌تا جنێوی سووکی به ماڵباتی بارزانی نه‌دایه سووکنایی نه‌ده‌هات و مه‌ست نه‌ده‌بوو، به‌ڵام کاتێک له‌سه‌ر پێنجسه‌د دۆلار له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیدا تێکیدا، خێرا پارتی بردیانه‌وه‌و کردیان به وه‌زیری ڕۆشنبیری. ده‌یانی تری له‌و بابه‌ته هه‌ن که ئێستا هه‌موو ده‌هۆڵ لێده‌ده‌ن. دیاره یه‌کیه‌تیش له‌وان باشتری نه‌کردووه، ده‌یان که‌سی که له پارتی تۆراون و پێشتر سووکایه‌تی دنیایان به مام جه‌لال و یه‌کیه‌تی ده‌کرد، ئێستا هه‌مه‌کاره‌ن.
دیاره ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک مانای ئه‌وه نییه که یه‌کڕیزی و ته‌بایی نه‌بێت له نێوانیاندا، که ئه‌و قسانه‌ش ده‌ڵێم نه له ئێستا و نه له‌داهاتوودا، وه‌ک کورد ده‌ڵێت "چه‌نده ئیشم به زووڕنایه، هێنده ئیشم به پارتی و یه‌کیه‌تی هه‌یه وه‌کو حزب"، به‌ڵام مرۆڤ که ئه‌و ناهه‌قیانه ده‌بینێت به‌ده‌ست خۆی نییه، نیگه‌ران ده‌بێت به تایبه‌تی کاتێک خه‌ڵکانێکی سووک و سه‌لیم دێن به خۆڕایی سووکایه‌تی به مسته‌فا بارزانی ده‌که‌ن و خۆیان پیاوی ده‌یان وڵاتن و ئه‌و پیاوه به جاسووس و به‌کرێگیراو ناوزه‌د ده‌که‌ن.
ئێستایش که کاک خالید که‌رکووکی له سایتی (چرا تیڤی)· به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌ی نیشاندا که هه‌ڵکه‌وت زاهیر هاتووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خۆنزیککردنه‌وه له به‌رپرسانی پارتی و به تایبه‌ت کاک نێچیروان بارزانی، ئاوزاێکی سه‌رده‌می به‌عسی هێناوه که به شان و باڵی عیراق و سه‌ددامدا هه‌ڵده‌دات و کۆپی کردووه و شیعرێکی جوان که بۆ ساتیشی بارزانی نه‌مر وتراوه به هه‌مان ئاواز و به‌بێ ده‌ستکاری ده‌کاته سروودی "بۆ پێشه‌وه بارزانی" مام هه‌ژاری نه‌مر، ئیتر ئه‌مه سکانداڵه، نێچیروان بارزانی ئه‌گه‌ر به په‌ڕۆیه‌کی پیس هه‌ڵکه‌وت زاهیر فڕێ نه‌داته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌وا بێ‌شک ڕازییه به هه‌موو شتێک و به هه‌موو سووکایه‌تییه‌ک که به بارزانی نه‌مر ده‌کرێت.
حکوومه‌تێک ئه‌وانه ڕاوێژکاری بن و قسه‌که‌ره‌ی بن، ئه‌گه‌ر پاکسازی نه‌کرێت و ئه‌و ماستاوچی و هه‌ڵه‌وه‌ڕانه دوور نه‌خرێنه‌وه، نه‌ک نابێت به حکوومه‌تی گه‌ل به‌ڵکو له داهاتوودا ده‌بێته حکوومه‌تی گه‌نده‌ڵکار و دزو جه‌رده‌کان
تکایه با پارتی چیتر له‌وه زیاتر سووکایه‌تی به مسته‌فا بارزانییه‌وه نه‌کات، بارزانی بۆیه خه‌ڵک خۆشی ده‌وێت و خۆشیان ویستووه، چونکه هه‌میشه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانیدا بووه وه‌کو ئه‌وان ژیاوه و له خۆشی و ناخۆشییه‌کایاندا به‌شدار بووه.
تێبینی: بۆ سه‌یرکردن و گوێگرتن ده‌تونن سه‌ردانی سایتی (http://www.chra.tv/) بکه‌ن.
· http://www.chra.tv/web/index.php?option=com_content&task=view&id=1985&Itemid=88889059&mosmsg=3H%7E%273+%28%C6+%2FG%0CF%AF%2F%27F%2A