ته‌قه‌ی خۆشی و ئاڵای عیراق
کاوه ئه‌مین
هه‌ڵبژارده‌ی فوتباڵی عیراق سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی عیراقییه‌کان جارێکی دیکه نه‌ته‌وه بوونی ئێمه‌ی کوردی له باشوور خسته ژێر پرسیاره‌وه. میلله‌تێک که به درێژای دامه‌زراندی عیراق زوڵمی لێ ده‌کرێت، ئه‌نفال ده‌کرێت، جینۆسایدی به دژ ده‌کرێت، گونده‌کانی کاولووێران ده‌کرێت، کانیاوه‌کانی ده‌ته‌قێنڕێنه‌وه و ده‌یان تاوانی دیکه که لای که‌سمان شاره‌وه نییه. ئاخر، من پێم وابوو که له ماوه‌ی ئه‌م شانزده ساڵه‌ی ئازادی باشووری کوردستاندا، نه‌وه‌یه‌ک پێگه‌یشتوون که چیتر خۆیان به عیراقی نازانن

و به ناسنامه‌ی کوردییانه‌وه، سه‌ر بڵندن و ئاڵای کوردستان جێ پێی به ئاڵای داگیرکه‌ر له‌ق کردووه. کاتێک سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بڕیاری دا ئاڵای به‌عس(عیراق) له کوردستان شاربه‌ده‌ر بکرێت، "هه‌موومان" بۆماندا له هاڕه‌ی چه‌پڵه ڕێزان، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌نا که ئێمه‌ی کورد سووکایه‌تی به ئاڵای خه‌ڵکی دیکه‌وه بکه‌ین به‌ڵکه له‌به‌ر ئه‌وه بوو که له ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان خرابووه ژێر پێوه. لێ مخابن، ده‌بینین که کوڕگه‌ڵی شاره‌کانی کوردستان به‌و ئاڵایه‌وه سه‌ما ده‌که‌ن و میراتی سه‌ددام حسێن به ده‌ستی خۆمان له شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کانی کوردستاندا ده‌شه‌کێننه‌وه، سه‌یره ده‌ڵێی نه بایان دیوه و نه بۆارن!. خه‌ڵکانێک به عه‌لی کیمیاوی ده‌ڵێن: پیاوێکی مه‌رده، کو ده‌بێت پیاوی مه‌رد له سێداره بدرێت. ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی که تا دوێنێ به‌کرێگیراوی عه‌لی کیمیاوی بوون، له ئێستاوه له نێو دڵی خۆیاندا، پرسه‌یان بۆ دانابێت. ئه‌مانه هه‌مووی به به‌رچاوی سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه ده‌کرێن و ده‌وترێن، به‌ڵام که‌س له گوڵ کاڵتریان پێ ناڵێت، ده‌ستگاکانی ئاسایش لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ناکه‌ن، که‌چی ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێک به ئاسته‌م ڕه‌خنه‌یه‌کی بچووک بگرێت، هه‌ڵ ده‌کووتنه سه‌ری و ڕاپێچی زیندانی ده‌که‌ن.
ئه‌وانه‌ی که ئاڵای به‌عسیان به‌رزکرده‌وه و ده‌ستیان به قونبادان کرد بۆ تیمی فوتباڵی عیراق، سووکایه‌تیان به هه‌زاران شه‌هیدی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه کرد، که نه‌ک له ده‌ره‌وه به‌ڵکه له نێو زیندانه‌کانیش رازی نه‌بوون بۆ ساتێکیش ته‌نانه‌ت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خۆشیان په‌نا بۆ ئاڵای به‌عس و عیراق به‌رن، ئه‌وان ئه‌و ساتانه‌یان له ژیانی خۆیان پی خۆشتربوو که پێڵاویان به‌سه‌ر سه‌ریی به‌عسییه‌کانه‌وه ببینن، که‌چی ئێستا له کوردستانێکی ئازاد و دوور له به‌عس و عروبه، به خۆشی خۆیان و به‌بێ هیچ فشارێک ئاڵای به‌عس له کوردستاندا به‌رز ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه کاره‌ساته، ئه‌مه خۆبه‌که‌مزانی و دووژمن به گه‌وه‌ره زانیننه. ئاخر ئه‌وه نییه تیرۆریسته عیراقییه‌کان له ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا، که‌وتوونه‌ته په‌ڕاندنی سه‌ریی کوردانی که‌رکووک و موسڵ، ئیتر چۆن ده‌بێت هه‌مان ئاڵا له کوردستانی ئازاد‌دا به‌رز بکرێته‌وه. شێخ ڕه‌زا سه‌د ساڵ پێش ئێستا فه‌رموویه‌تی: "له بیرم دێ سلێمانی که دارولمولکی بابان بوو، نه سوخره کێشی ڕۆم نه سوخره کێشی ئالی عوسمان بو"، (ئه‌گه‌ر له نووسینه‌وه شیعره‌که‌دا هه‌ڵه‌م کردبێت، ده‌بێت بمبوورن)، ئه‌ی چۆنه ئێستا به ده‌ستی خۆمان، جارێکی تر ده‌بینه‌وه به سوخره کێشی عروبه و به‌عس و ئاڵای له خوێن هه‌ڵکێشراوی به‌عس له شه‌قامه‌کاندا ڕاده‌وه‌شێنن و ته‌قه‌ی خۆشی بۆ سه‌رکه‌وتنێک ده‌که‌ین که هی ئێمه نییه.
له کۆتایدا، ده‌بێت له ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستان بپرسین، بۆ ڕێگه ده‌ده‌ن به ده‌ستی خۆمان سیمبوڵه‌کانی به‌عس زیندوو بکه‌ینه‌وه، منداڵانی کورد که ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت زمانی عه‌ره‌بیش نازانن، هه‌لهه‌له بۆ ئاڵایه‌ک لێ ده‌ده‌ن، که ده‌یان که‌ڵه پیاوی کوردی‌یان له ژێریدا له سێداره داوه و ده‌یان خوشک و دایکمانییان له ژێریدا ئه‌تک کردووه، بۆ؟
تێبینی: له ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) ڕۆژی ٥/٨/ ٢٠٠٧ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.