بێذه‌نگی له‌به‌رانبه‌ر تۆپباراندا
کاوه ئه‌مین
تا دێت زیاتر له‌وه تێده‌گه‌ین که مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی گیانله‌به‌رێکی بێنرخه و بایه‌خی ژیانی مرۆڤ له‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی تر ده‌کرێت بازرگانی پێوه بکرێت. له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا منداڵێکی به‌ریتانی ته‌مه‌ن یانزده ساڵان له لایه‌ن منداڵێکی شانزده ساڵانه‌وه کوژرا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕووداوه نه‌ک هه‌ر له به‌ریتانیا به‌ڵکو له زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وروپادا ده‌نگ بداته‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته(Gordon Brown) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه تا له نزیکه‌وه به‌شداری له خه‌م و که‌سه‌ری که‌سوکاری ئه‌و منداڵه‌دا بکات. ئیتر ئه‌مه لووتکه‌ی گرنگی و رێزد

انانی ده‌سته‌ڵاتدارنی وڵاتانی ئه‌وروپایه بۆ ژیانی مرۆڤێک، ئیتر چۆن که‌سوکاری ئه‌و منداڵه و هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و وڵاته نه‌زانن و هه‌ست به ئارامی و مرۆڤایه‌تی خۆیان نه‌که‌ن.
که‌چی ده‌بینین له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و له کوردستانه‌کی خۆشمان به تایبه‌تی، ئه‌وه‌ی گوێی پێنه‌درێ ژیانی مرۆڤه. له کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا زیاتر له هه‌زار کوردی ئێزیدی شه‌هید کران، کام سه‌رۆک له‌و هه‌موو سه‌رۆکانه‌ی کورد کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیان به‌تاڵ کرده‌وه و به‌شداری پرسه و ماته‌مینی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بوون؟ کام سه‌رۆکی عێراقی خۆی گه‌یانده شه‌نگاڵ بۆ به‌شداری کردن له ناشتنی ئه‌و هه‌موو قووربانییه‌دا، ئه‌ی که‌واته ئه‌و هه‌موو ده‌هۆڵ لێدانه بۆ "عێراقی هیوا و ئاشتی" بۆ؟
ئه‌وه هه‌ڤته‌یه‌ک زیاتره ئێران به به‌رده‌وامی ناوچه‌کانی قه‌ندیل و برادۆست و زۆر شوێنی تری باشووری کوردستان تۆپباران ده‌کات و سه‌تان خێزانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون به‌ڵام خه‌ڵکی باشووری کوردستان و حکوومه‌ته‌که‌ی ده‌ڵێی گوڵ بارانیان ده‌که‌ن، چه‌ند نوزه‌یه‌کی که‌می لێدرچێت تا ئێستا حکوومه‌ت و خه‌ڵک هه‌ڵوێستێکی ڕوونیان نیشان نه‌داوه. پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(په‌ژاک)ی لێده‌رچێت که قاره‌مانانه به‌رگری له خۆیان و خه‌ڵک ده‌که‌ن، پارته‌کانی دیکه خه‌ریکی ماڵ و مقه‌ڕ دابه‌شکردنن و ته‌نانه‌ت ستۆدیۆی (ڕۆژهه‌ڵات تیڤی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌ر به عه‌بدوڵلای موهته‌دی) له ستۆکۆڵمی پایته‌ختی سوێد دزرا و که‌س نازانێت بۆ کوێ ئاودیو کرا، بۆیه کاتی ئه‌وه‌یان نه‌بووه ته‌نانه‌ت به به‌یانێکیش ئێران مه‌حکووم بکه‌ن، ڕه‌نگه لای ئه‌وان که خۆیان به ئێرانی ده‌زانن، (پ‌ک‌ک و په‌ژاک)یان پێ داگیرکه‌ر بێت و ئێرانیش به خاوه‌ن ماڵ بزانن.
ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌ستگا مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیریانه‌ی باشووری کوردستان له کوێن، بۆ تا ئێستا سه‌ت که‌سیان نه‌هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قامێک و خۆپیشاندانێکی مه‌ده‌نیانه و هێمنانه‌یان نه‌کرد به دژی ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تییه‌ی به کورد ده‌کرێت له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی به کورد و گه‌لانی تری ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێت و که‌س به‌ته‌نگه‌وه نییه، ته‌نها و ته‌نها له بێبایه‌خی و بێنرخی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌شێوه‌یه‌ک که خۆشمان نرخ بۆ خۆمان دانانێین، هه‌رکاتێکیش بایه‌خی مرۆڤی لای خۆمان گه‌یشه‌ته ئاستی مرۆڤێکی ڕۆژئاوایی ئه‌و کاته کووشتنی ته‌نانه‌ت پڵنگێکی کێوی ده‌بێته مانشێتی ڕۆژنامه‌کانی کوردستان نه‌ک کووشتنی منداڵێک و سووتاندنی ژنێک، به‌ڵام کاتێک به‌رپرسێکی کورد ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئاستێک بۆ ڕێژه‌ی ژن کووشتن له کوردستاندا دابنرێت"، ناڵێت ده‌بێت هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی حه‌رام بکرێت، مانای وایه به سه‌ده‌یه‌کی تریش سه‌رۆکه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان فێری ئه‌وه نابن وه‌ک (Gordon Brown) کۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان به‌جێ بهێڵن نه‌ک بۆ منداڵێک به‌ڵکو بۆ هه‌زاران قووربانی.
ئێرانیش با هه‌ر تۆپبارانی کوردستان بکات، ئاخر ئه‌جری دراوسێیه‌تی گرانه، ئێمه‌یش مه‌گه‌ر وه‌ک هۆمه‌ر دزه‌یی بڵێن: خراپ زه‌مانۆ.