هه‌ڵپه‌ڕکێ و خۆپیشاندان
کاوه ئه‌مین
نووسه‌ر کاک هاوڕێ باخه‌وان، له وتارێکدا که پێم وابێت له یه‌کێک له ژماره‌کانی ڕۆژنامه‌ی میدیادا بڵاویکرده‌وه "باسی شایولۆغانی کوردی کردبوو که به مناسه‌به و بێمناسه‌به سه‌رچۆپی ده‌گرن، له کاتی دادگایی کردنی تاونباراندا، له‌کاتی هێرشه‌کانی داگیرکه‌راندا، له گیرانی ئۆجه‌لان و یادی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه و هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کدا هه‌ڵده‌په‌ڕن". ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کاتێک له شاشه‌ی ته‌لفیزیۆنه‌کاندا ده‌بین و خه‌ڵک بۆ هه‌ر ڕووداوێک به خۆشترین ڕۆژی ژیانی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات جا بوونه سه‌رۆک کۆماری مام جه‌لال بێت، هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان بێت، بردنه‌وه‌ی تیمی فوتباڵی عێراق بێت فه‌رق ناکات هه‌ر خۆشت

رین ڕۆژی ژیانیانه، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هه‌موو ڕۆژه‌کانی ژیانی هه‌ر خۆشییه.
ڕۆژی ٨ ئه‌م مانگه ناوه‌ندی (چاک) خوا چاکیان بۆ بکات که بوونه‌ته مامه خه‌مه و هه‌ر ڕۆژه‌ی له وڵاتیک ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران و ئه‌و ناهه‌قیانه‌ی که له کوردستان ده‌کرێت، ده‌که‌ن، له وڵاتی سوێدیش هه‌ستان به خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام کاتێک چووینه به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران که باران به‌خوڕ ده‌باری، له هه‌شتا هه‌زار کوردی دانیشتووی سوێد ته‌نها سی چل که‌سێک ئاماده ببوون، ئه‌وانه‌ش هه‌ر ئه‌و ده‌موچاونه بوون که وه‌ک هه‌میشه به‌شداری ده‌که‌ن و به‌قه‌ولی براده‌رێک ده‌یگوت وامان لێهاتووه ئاوا بڕوات سه‌فیره‌کان یه‌ک به‌یه‌ک ده‌موچاومان ده‌ناسنه‌وه و ڕه‌نگه وابزانن ئێمه ده‌وری "هێزی لێده‌ر" ده‌بینن، وه‌ک هه‌موو جارێک لایه‌نگرانی پارته کوردییه‌کان به‌بێ هه‌ڵاوردن و ئه‌و هه‌موو ده‌ستگا کوردیانه‌ی که مشه‌خۆڕانه به‌ناوی کورده‌وه ساڵانه ده‌یان هه‌زار دۆلار له وڵاتی سوێد وه‌رده‌گرن، مێش میوانیان نییه، به‌ڵام کاتێک ئاهه‌نگێک ده‌گێردرێت بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ و سه‌رچۆپی وه‌کو مێش هه‌نگ له هه‌موو شاره‌کانه‌وه ده‌ڕژێنه ئه‌و ساڵۆنه‌ی که ئاهه‌نگه‌که‌ی لێ ده‌گێڕدرێت. زۆرن ئه‌وانه‌ی که ڕۆژانه ده‌یان وتار و جنێو له‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتی داده‌به‌زێنن و باسی گه‌نده‌ڵی و ڕوخان و دادگایی کردنییان ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بینیووه یه‌کێکیان له خۆپیشاندانێک دژی داگیره‌که‌ران به‌شدارای بکه‌ن!
دیاره مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که ئێمه‌ش ئاهه‌نگ نه‌گێڕین و دڵمان خۆش نه‌بێت، به‌ڵام کاتێک به ده‌یان خێزانی کورد به‌هۆی تۆپبارانی ئێران و تورکیاوه ئاواره ده‌بن و نایلۆنێکیان ده‌ستناکه‌وێت بچنه ژێری و منداڵه‌کانیان له سه‌رما و گه‌رما پێ پبارێزن، شه‌رمه له هه‌شتا هه‌زار کورد، سه‌د که‌س ئاماده‌ی خۆپیشاندانێک نه‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی که خۆپیشاندانه‌که‌ی ستۆکهۆڵمی لێ‌کرا، له‌م شاره‌ی که منی لێده‌ژیم ئۆپسالا، شه‌وێکی کولتووری هه‌بوو که کوردیش به‌شداریان تێدا کردبوو، ئه‌گه‌ر بڵێم ژماره‌ی هه‌ڵپه‌رکێکه‌ران له ژماره‌ی ته‌ماشاکه‌ران زیاتر بوو درۆم نه‌کردووه، زیاتر له دوو سه‌د سێ سه‌د که‌س ده‌ستیان گرتبوو و هه‌ر تاو ناتاوێکیش تلیلیه‌کی عه‌ره‌بیش له بڵندگۆکه‌وه به‌رزده‌بووه‌وه، له‌م شاره‌دا وه‌ک ده‌ڵێن زیاتر له پێنج هه‌زار کوردی لێ ده‌ژی به‌ڵام ته‌نها دوو که‌س به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌یان کردبوو. جگه له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردی به‌ڵێنی دابوو که پاسێک بگرن و خه‌ڵک به‌رن بۆ خۆپیشاندانه‌که به‌ڵام به خشکه‌یی خۆیان لێ دزیه‌وه، که‌چی هه‌ر هه‌مان کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕکییه‌یان ڕیکخستبوو.
مامۆستا عه‌بدوڵڵا په‌شێو به‌م کاره‌ی کورد ده‌ڵێت "قونبادان"، ڕاسته‌یه‌که‌ی ئێستا هه‌لهه‌له‌یشی له‌گه‌ڵ دایه. له‌هه‌مووی سه‌یر تر ئه‌وه بوو که چه‌ند گه‌نجێکی کورد ده‌ماری کوردایه‌تیان هه‌ستابوو کاتێک خێمه‌ی فه‌لسینییه‌کانیش له‌ته‌نیشت هه‌ڵپه‌ڕکێی کورده‌کانه‌وه بوو ده‌یانووت چۆن ده‌بێت عه‌ره‌ب له‌په‌نای ئێمه‌وه بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی کوردستانیان ئازاد کردبێت و ئێستا ده‌یانه‌وێت سوێدیش ئازاد بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له یاسای سوێددا هه‌موو دانیشتوونی ئه‌م وڵاته هه‌موو مافێکیان هه‌یه وه‌ک یه‌ک یه‌کسانن، به‌ڵام کاتێک فه‌له‌ستینییه‌کان خۆپیشاندان ده‌که‌ن هه‌میشه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌زار که‌س به‌شداری ده‌کات.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌م قسانه ده‌که‌م نه پێناسی کوردایه‌تی دابه‌شده‌که‌ین و نه منه‌تیش به‌سه‌ر که‌سه‌دا ده‌که‌ین، به‌ڵکو وه‌کو مرۆڤێک و کوردێک به‌شدارای خۆشی و ناخۆشییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ین و له داهاتوویشدا به‌رده‌وام ده‌بین، چش با هه‌ر ئه‌و بیست که‌سه بین، گرنگ نوزه‌یه‌کین و ده‌بینه ئاوازێکی ناخۆش و ده‌چین به گوێی کارمه‌ندان و سه‌فیر و داوده‌ستگاکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌مان تۆپباران ده‌که‌ن، با ڕه‌شبه‌ڵه‌ک و ده‌نگی ده‌هۆڵ زوڕنای هه‌ڵپه‌ڕکێکه‌رانیش گڤه‌ی بێت.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (میدیا)ی ڕۆژی ١١/٩ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.