ئه‌گه‌ر له هه‌موو وتارێکدا په‌یڤه‌کانی ئیسماعیل بێشکچی که له‌سه‌ر کۆلنۆیکردنی کوردستان نوووسیونی دووپات بکه‌ینه‌وه، هێشتا که‌مه، ئاخر ئه‌و که‌سێکی ئاکادێمی و زانستپه‌روه‌ره، خۆ له خۆڕا نه‌یگووتووه "کوردستان ک

ۆڵۆنییهکی نێوده‌وڵه‌تییه"، کۆلۆنییه‌ک که له جیهاندا وێنه‌ی نییه. عیسمه‌ت شه‌ریف وانلییش ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی له دوای خۆیان هه‌ندێک زانستگه‌یان بۆ گه‌لانی کۆلۆنیکراوی وه‌کو جه‌زائیر و هیندستان به‌جێهێشت، ئه‌وا ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان داگیر کردووه ئه‌گه‌ر ڕۆژێک وازیان له داگیرکاری خۆیان هێنا چی بۆ کورد به‌جێده‌هێڵن؟". دیاره وه‌رامی ئه‌و پرسیاره ئاسانه، وڵاتێکی کاولووێران کراو، نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕووتاوه له زمانی دایک و نامۆ به کولتووری خۆی، وڵاتێکی وه‌کو تورکیا کارێکی وای به زمان و کولتووری کوردی کردووه ته‌نانه‌ت کورد خۆشی چاره‌ی زمانه‌که‌ی خۆی ناوێت، ئه‌وه‌تا له زۆرێک له وڵاتانی ئه‌وروپا کورد به زمانی داگیر قسه‌ده‌که‌ن و ئه‌م دیارده‌یه چووه‌ته نێو مۆخ و ئێسکیانه‌وه. له وڵاتێکی وه‌کو سوێد که منداڵانی بیانی بۆیان هه‌یه به زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن، به‌ڵام ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی خێزانی کورد ده‌بینه‌وه که منداڵه‌کانیان ده‌نێرن بۆ خوێندنه‌گه‌ی تورکی ته‌نانه‌ت مامۆستای کورد هه‌یه که ده‌رسی تورکی به منداڵانی کورد ده‌ڵێته‌وه، دیاره ئه‌مه به پله‌ی یه‌که‌م خێزانه کورده‌کان تاوانباران لێی نه‌ک مامۆستاکان، ئه‌گه‌ر له تورکیا به زۆری زۆرداری منداڵانی کورد ده‌کرانه تورک و زمانی تورکیان فێر ده‌کردن ئه‌وا ئێستا هێندێک له خێزانه کورده‌کان له ئه‌وروپا به‌بێ هیچ فشارێک منداڵه‌کانیان فێری تورکی ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش ده‌ڵێم مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که چۆن کۆلۆنیالزمی تورکی و ئێرانی و عه‌ره‌ب چوارچێوه‌ی زمان و کولتووری کوردیان له گرێژنه بردووه و که‌سایه‌تییه‌کی وایان له مرۆڤی کورددا به‌رجه‌سته کردووه که هه‌ست به خۆبه‌که‌مزانی بکات.
ده‌وڵه‌تێکی وه‌کو عێراق که کورد خۆی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له دروستکردنیدا ده‌ستی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت دوای ڕووخانی ڕێژیمی عێراقیش هه‌ر به تونای کورد بوو پارچه له‌یه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه‌کانی عێراقییان به‌یه‌که‌وه گرێدایه‌وه، ئه‌وه‌تا شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت تاوانبارێکی وه‌کو سوڵتان هاشم له‌پای تاوانه‌کانی له سێداره بدرێت به‌ڵام کورد خۆیان کردۆته کوێخا و پارێزه‌ری و دوور نییه ئه‌و حوکمه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، ئه‌مه کاره‌ساته، تراژدیایه‌کی کۆمیدییه، دروست به پێچه‌وانه‌ی جووله‌که‌کانه‌وه که هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م دنیا پان و به‌رینه‌یان ته‌ی کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌ستیان له قه‌لاچۆی جووله‌که‌کاندا هه‌بووه، وڵاتێکی وه‌کو ئه‌ڵمانییان وا لێ کردووه که به‌بینی جووله‌که‌یه‌ک سه‌ری خۆیان دابخه‌ن و بێتاوانی خۆیان نیشان بده‌ن، هه‌ر بۆیه ئه‌وان هه‌موو سیفه‌تێکی ناشیون(نه‌ته‌وه)یان تێدایه.
ده‌وڵه‌تی عێراقی ئێستا که له هه‌چییه‌ک بچێت له ده‌وڵه‌ت ناچێت، به‌غدا کراوه‌ته قه‌سابخانه‌یه‌ک بۆ مرۆڤ، نه به ئه‌مه‌ریکا و نه به مالیکی به‌ڵکو به‌که‌س چاره‌سه‌ر ناکرێت، که‌چی ده‌بینین نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته کلکه‌سووته‌کێ ده‌که‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران و بازرگانی به کورده‌وه ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت ئابڕووی تکاوی خۆیان به له‌ناوبردنی ئازادیخوازانی کورد بکڕنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان باش ده‌زانن که شه‌ڕڤانانی کورد پاروییه‌کی هه‌روا ئاسان نین قووتیان بده‌ن، ئه‌وه بیستوچوار ساڵه سه‌ریان له شاخه‌کانی قه‌ندیل و گابار و جودی و ئارارت ده‌ده‌ن، پێشتریش سه‌ددام په‌یمانی له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ستبوو بۆ هێرشکردنه سه‌ر گریلاکانی PKK به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین که به‌رهه‌مه‌که‌ی چی بوو و چی ده‌بێت.
سه‌رکردایه‌تی باشووری کوردستان له‌سه‌ر دوڕیانێکی مێژوویدان، نابێت هه‌ڵه‌کانی پێشتر دووباره بکرێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت نابێت (پ.ک.ک)یش هه‌ڵه‌کانی ساڵانی نه‌وه‌د دووپات بکاته‌وه، نابێت ڕێگا به تورکیا و ئێران و عێرق بدرێت پێ بنێنه ناو باشووری کوردستانه‌وه، مه‌به‌ستی تورکیا ته‌نها PKK نییه به‌ڵکو هه‌موو کورده، ئه‌وه‌تا جه‌نرالێکی تورک ده‌ڵێت " کورد هیچ کاتێک هێنده‌ی ئێستا له باری ئابووری و دیبلۆماتییه‌وه به‌هێز نه‌بوون، بۆیه ده‌بێت هه‌موو شتێک بکه‌ین بۆ تێکشکاندنیان" ته‌نانه‌ت به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریکا ده‌که‌ن و باسی په‌ره‌پێدانی تیرۆر ده‌که‌ن له کوردستان و عێراقدا بۆیه ئه‌و گریمانانه‌ی که باس له‌وه ده‌که‌ن که تورکیا ده‌ستی له‌و ته‌قینانه‌وه‌ی که له باشووری کوردستاندا ده‌کرێن، تا دێت په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌مڵدرێت و جه‌نراڵه‌کانی تورکیا خۆشیان ددانی پێدا ده‌نێن، ئه‌گه‌ر ئاسایشی کوردستان به‌ڵگه‌ی له ده‌ستدایه با بۆ دنیا و ڕای گشتی کوردی ئاشکرا بکه‌ن و سیاسه‌تی تورکیای پێ ڕیسوا بکه‌ن.
عێراق و تورکیا و سووریا و ئێران، به ئاشکرا درێژه به داگیرکارییه‌کانیان ده‌ده‌ن و ددان به هیچ کیانێکی کوردییدا نانێن، ده‌نا وڵاتێکی وه‌کو عێڕاق چۆن و له‌سه‌ر چ بنامایه‌ک به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به کورد بکات باسی رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات و بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌ند ملیۆنی به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌دات؟ به‌م هه‌ڵوێسته‌یان عێراقییه‌کان دووپاتیان کرده‌وه که تا ئێستاش وه‌ک وڵاتێکی کۆلۆنی و داگیرکه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورددا ده‌که‌ن.
بێده‌نگی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ تۆبارانکردنی ئێران و پشتیوانی له تورکیا مانای پارچه‌په‌رچه‌کردنی کورد ده‌گه‌یه‌نێت، له کاتی کۆڕه‌وه‌که‌ی ١٩٩١ دا کاربه‌ده‌ستێکی ئیسرایلی پێی له‌جه‌رگی خۆی نا وتی "ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت کورده‌کان به تێری بمرن"، کاتێک ئه‌مریکییه‌کان به هه‌لیکۆپته‌ر سه‌موونی تورکیان به‌سه‌ر خه‌ڵه‌که ئاواره‌که‌دا هه‌ڵده‌دایه خواروه و له ژێریشه‌وه ڕێگایان به سووپای عێراق ده‌دا تۆپارانی ئاواره‌کان بکات و بیانکوژێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته دوو فاقییه‌ی ئێستای ئه‌مریکا و سیاسه‌تی "کوردی باش و کوردی خراپ" پاڵپشته بۆ داگیرکه‌ران بۆیه تا دره‌نگ نه‌بوو با هێلکه‌کان جیا بکه‌ینه‌وه و هه‌مویان له سه‌به‌ته‌یه‌که‌دا دانه‌نێین، ده‌نا له کورده‌که‌ی هه‌موو جه‌ژنه‌کان ده‌بین، ئیتر پاڕنه‌وه و لاڵانه‌وه تورێکی قوڕاوی ناکات، ئه‌م به‌رنامه و ڕێکه‌وتنه‌ی عێراق و تورکیا بۆنی په‌یماننامه‌ی جه‌زائیری لێ دێت، ئه‌گه‌ر جاری پێشوو که‌یسنجه‌ر وتی ئێمه بێئه‌خلاقیمان له‌گه‌ڵ کوردا کرد، ڕه‌نگه ئه‌مجاره ئه‌وه‌ش نه‌ڵێن چونکه په‌یماننامه‌ی ئه‌مجاره به‌دزییه‌وه نییه به‌ڵکو به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ده‌یانه‌وێت نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ناو به‌رن.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (میدیا)ی ڕۆژی ٢/١٠ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.