تورکیا و ئایدلۆژیاییه‌کی ئێکسپایه‌ر
کاوه ئه‌مین
کێشه‌ی کورد وه‌کو نان و ئاوی لێهاتووه له تورکیا، ده‌می هه‌ر جه‌نراڵێک و سیاسییه‌ک له وڵاته‌دا بکرێته‌وه باسی کورد و کێشه‌ی کورد و زمانی کوردییه، لاپه‌ڕه‌ی هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ک هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه باسێکی کوردی تێدایه، سه‌یره‌که ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌کیان ده‌یانه‌وێت کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ژماره‌ی له بیست میلۆن که‌س زیاتره ببه‌ستنه‌وه به کێشه‌ی تیرۆره‌وه، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که تورکیا خۆی قوتابخانه‌یه‌که بۆ تیرۆر، تیرۆری زمان، کو‌لتوور و هه‌چ شتێک که بۆنی کوردی لێ بێت. تورکیا کێشه‌ی له‌گه‌ڵ پیتی (و) یش هه‌یه ک

ه له ئه‌لفبای تورکیدا نییه و له ئه‌لفبای کوردی‌دا هه‌یه، هه‌موو ساڵێک له کاتی نه‌ورۆزدا ده‌یان شارداری کورد و سیاسه‌تمه‌داری کورد به به‌هانه‌ی به‌کارهێنانی پیتی (و) له کاتی نووسینی (نه‌ورۆز) دا ده‌درێنه دادگا. یه‌کێک له‌وانه که هه‌موو ساڵێک له جیاتی جه‌ژنه پیرۆزه ڕاپێچی دادگا ده‌کرێت، سه‌رۆکی شارداری دیاربه‌کر، عوسمان بایده‌میره. بایده‌میر له گفتوگۆیه‌کدا باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که جارێکیان به تاوانی به‌کارهێنانی پیتی (W) له دادگای دیاربه‌کره‌وه بۆ لێپرسینه‌وه بانگی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی گوێ بۆ تۆمه‌ته‌کانی دادوه‌ر شل ده‌کات به کاکی دادوه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌فه‌ندی، جه‌نابتان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی وه‌زاره‌تی داد ده‌که‌ن، ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌دڵنیاییه‌وه، بایده‌میر ده‌ڵێت: ده‌توانیت ناونیشانه‌که‌ی بخوێنیته‌وه بۆمان، کاکی دادوه‌ریش ده‌ڵێت: سێ‌جار(W) پاشان ناونیشانه‌که ده‌نووسم. بایده‌میریش ده‌ڵێت ئه‌زبه‌نی تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من یه‌کجار(W) م نووسیوه لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت، به‌و حسابه‌ی جه‌نبتان بێت ده‌بێت ئێوه سێ جار دادگایی بکرێن چونکه سێ جار ئه‌و پیته‌تان به‌کارهێناوه.
به‌ڵی، ئه‌مه حاڵی نه‌ته‌وه‌یه‌که به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی تورکیاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌وان باسی تیرۆر ده‌که‌ن و بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخواز ده‌که‌ن به تیرۆریست و دنیای که‌ڕ و لاڵیش گوێی خۆیان ئاخنیوه.
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕاهیب(مونک)ه‌کانی بورما به دژی جه‌نراڵه‌کانی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانه‌یان کرد، به‌ڵام جه‌نراڵه‌کان لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان تێکردن و به ده‌یان ڕاهیبی بێگوناهیان کوشت و بریندار کرد و ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌یان به ئاگر و ئاسن خامۆش کرد، ئه‌گه‌رچی دنیا و ڕاگه‌یاندن، زۆریشیان له‌سه‌رکردنه‌وه به‌ڵام به ڤێتۆیه‌کی وڵاتی کۆمۆنیستی چین که به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریان له‌گه‌ڵ جه‌نراڵه‌کانی(بورما) دا هه‌یه هه‌موو هه‌وڵه‌کان بوونه بڵقی سه‌ر ئاو. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی شۆڕشه کلاسیکیه‌کانی کورد له لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه سه‌رکردایه‌تی کراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌لاکانی ئه‌مڕۆی کوردستان له نوێژێکی هه‌ینیدا باسی ئه‌و هه‌موو تاونکاری و تاڵانکارییه‌ی داگیرکه‌ران ناکه‌ن و شه‌و و ڕۆژیان خستۆته سه‌ریه‌ک بۆ باسی عه‌زابی دۆزه‌خ و خه‌ڵکی کوردیان تۆقاندووه. مامۆستایه‌کی به‌ڕێز جارێک شتێکی زۆر جوانی باس کرد وتی: "مامۆستایانی ئاینی نایه‌ن باسی جوانی به‌هه‌شت و جوانی ئه‌م دنیا پان و به‌رینه بۆ لاوان بکه‌ن، به‌ڵکو دێن به باسکردنی ئاگری دۆزه‌خ ده‌یانترسێنن". له‌و هه‌موو مه‌لایه‌ی باکووری کوردستان ته‌نها یه‌ک دوانێک باسی ئه‌و کچ و لاوانه‌ی کوردیان کرد که ڕۆژانه له لایه‌ن سوپای تورکیاوه شه‌هید ده‌کرێن، ئه‌وانیش به تاوانی ئه‌وه‌ی پشتیوانیان له تیرۆر کردووه به ساڵێک زیندانی حکووم دران، که‌چی نه عیلمانی و نه ئیسلامی خۆیان نه‌کرد به خاوه‌نیان.
ئایدۆلۆژیای جه‌نراڵه‌کان له هه‌رکوێیه‌ک بن هه‌ر دژیاته‌ی مافی مرۆڤیان کردۆته به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی خۆیان، پێنۆچتی شیلی و جه‌نراڵه‌کانی تورکیا و بورما و هه‌موو سیسته‌مه تۆتالیتاره‌کان له‌یه‌ک کانیه‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه و ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و ئێکسپایه‌ر بوون ده‌چن، ئاخر بزووتنه‌وه ئازادیخواز‌و دیموکراتییه‌کانی جیهان تا بێت گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بن و ئه‌م ته‌وژمه کوردستانیشی گرتۆته‌وه، ئه‌وه‌تا دایکانی ئاشتی کورد له دیاربه‌کرد به له‌چکه سپییه‌کانی سه‌ریانه‌وه ته‌حدای جه‌نراڵه‌کانی تورک ده‌که‌ن، براده‌رێک جارێک شتێکی جوانی وت: ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی که پیرێژنی ددانزێڕینی کوردی هێناوه‌ته مه‌یدانی سیاسه‌ت و سه‌رهه‌ڵدان با هه‌موو دنیاش پێیان بڵێ ئێوه تیرۆریستن، دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌بێت جه‌نراڵه‌کان ملکه‌چی ئاڵای ئاشتیخوازانه‌یان ببن، تیرۆری ده‌وڵه‌تی ڕۆژێک هه‌ر دێت له گۆڕ بنرێت، باشترین میناکیش سیسته‌می ئاپارتایتی باشووری ئه‌فریقا و سیسته‌می به‌عسی گۆڕ به گۆڕه.
تێبینی: له ڕۆژنانه‌ی (ئاسۆ)ی ١١/١٠ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.