به‌رِیَز سه‌رۆكی كۆمار ئه‌گه‌ر ئیمزاشی ناكه‌ی ئاسانكاربه
جه‌وهه‌ر نامیق سالم - هه‌ولێر
چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ی به‌رِیَز سه‌رۆك كۆماری عیَراق له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الاهرام)ی میسری ژماره 44172 له 14/11/2007 سه‌رنجی راكیَشام، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ڵامی پرسیاریَكی ...
چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ی به‌رِیَز سه‌رۆك كۆماری عیَراق له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الاهرام)ی میسری ژماره 44172 له 14/11/2007 سه‌رنجی راكیَشام، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ڵامی پرسیاریَكی (اسامه سرایا)ی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه سه‌باره‌ت به سوڵتان هاشم. به‌رِیَز سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵیَت:(نحن معارچون لڕعدامه- ئیَمه دژی له‌سیَداره‌دانی ئه‌وین)، (انا اعتقد انه چابگ عراقی قدیر وقد نفژ الاوامر الێادره من ێدام حسین وهو عسكری لایستگیع مخالفه الاوامر- من له‌و برِوایه‌دام ئه‌و ئه‌فسه‌ریَكی به‌رِیَزه‌و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی جیَبه‌جیَكردوون كه له‌لایه‌ن سه‌ددام حوسیَنه‌وه ده‌رچوون، ئه‌ویش كه‌سیَكی سه‌ربازی بووه‌و نه‌یتوانیوه فه‌رمانه‌كان جیَبه‌جیَ نه‌كات)..،(وانا لن اوقع على اعدامه- من برِیاری له‌سیَدارانی واژۆ ناكه‌م)..، (انا شخێیا چد مبد و حكم الاعدام وانا موقع على وپیقه دولیه تدعو لڕلغ و حكم الاعدام- من دژی بنه‌مای له‌سیَداره‌دانم و په‌یماننامه‌یه‌كی نیَوده‌وڵه‌تی دژی له‌سیَداره‌دانم واژۆ كردووه).
پیَش ئه‌وه‌ی بیَمه سه‌ر ناوه‌رِۆكی وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌رِیَز سه‌رۆك كۆماری عیَراق جاریَ با بزانین (سوڵتان هاشم) كیَیه‌و چكاره‌بووه:فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م (سلگان هاشم احمد الگائی) به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و له‌دایكبووی ساڵی 1942ی شاری مووسڵه‌و له‌خیَڵی (الگی)ه‌و، سوننه مه‌زهه‌به‌و ده‌رچووی كۆلیژی سه‌ربازی عیَراقه له‌سالاَنی شه‌سته‌كاندا،ساڵی 1975 په‌یمانگای ئاسایشی نیشتمانی(معهد الامن الوگنی)سه‌ربازیی به‌غدای ته‌واوكردووه(لیَكۆلینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵگری سه‌ربازیی-الاستخبارات العسكریه) بووه‌و، پله‌ی (ركن)ی پیَ به‌خشراوه. وه‌كو ئه‌فسه‌ریَكی برِوا پیَكراوی به‌عس گشت پله سه‌ربازییه‌كانی بریوه له، ملازمه‌وه تاوه كو فه‌ریق یه‌كه‌می روكن.
له‌نیَوان ساڵانی 1980-1988 به پله‌ی ئامر لیواو قائید فیرقه‌و قائید فه‌یله‌ق له‌گشت قۆناخه‌كانی شه‌رِی عیَراق و ئیَران و شه‌رِی كورد‌و شه‌رِی كویَت به‌شداربووه‌و، له‌پاش شكسته ئابرووبه‌ره‌كه‌ی سوپاى عیَراق له كویَت، سوڵتان هاشم سه‌رۆكی لایه‌نی عیَراقی بوو له‌گفتوگۆكانی سه‌فوان و ئیمزاكردنی شه‌رت و مه‌رجه‌كانی فه‌رمانده‌ی هیَزه‌كانی ئه‌مریكا جه‌نرالڕ شوارزتسكۆف، كه به‌ته‌سلیمبوونی خیوه‌ته‌كه‌ی سه‌فوان (خیمه ێفوان) ناسراوه‌و، پاش ئه‌وه سه‌ددام ناوبراوی كرده جیَگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا‌و، ساڵی 1995 كردییه وه‌زیری به‌رگری عیَراق و ، وه‌ك یه‌ك له ئه‌فسه‌ره هه‌ره نزیكه‌كانی سه‌ددام حسیَن له‌وپۆسته‌دا مایه‌وه، تاوه‌كو دوا رۆژی حوكمرِانی ئه‌م دیكتاتۆره. كه ئه‌مریكا عیَراقی رزگار كرد له 9/4/2003، سوڵتان هاشم یه‌ك له‌و (55) كه‌سه‌ی سه‌رانی رژیَم بوو كه فه‌رمانده‌یی هیَزه‌كانی ئه‌مریكا له عیَراق، فه‌رمانی گرتنیانی ده‌ركرد، چ به زیندوویی یان به مردوویی. له‌زنجیره‌ی ئه‌و ناوانه‌دا سوڵتان هاشم ژماره (27) بوو.
هیَشتا هه‌ندیَ له قسه‌كانی ناوبراومان له‌یاد ماوه، كه پیَش هه‌ڵمه‌تی پرۆسه‌ی ئازادیی عیَراق ده‌یكرد، به‌رامبه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خۆی هه‌ڵده‌كیَشا و هه‌رِه‌شه‌ی له ئه‌مریكا ده‌كرد به"الجبن و ومستعبدی العالم (ترسنۆك و كۆیله‌كه‌رانی جیهان)... وسوف نمرغ انف امریكا فی الوحل (كه‌پووی ئه‌مریكا ده‌خه‌ینه ناو چڵپاوه‌وه)". كه‌چی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای رۆژانی یه‌كه‌می شه‌رِ، رایكردو خۆی شارده‌وه‌و له 19/ 12/2003 له‌مووسڵ خۆی ته‌سلیمی، میجه‌ر جه‌نرالڕ دییَڤد پاتریۆس فه‌رمانده‌ی ئه‌وده‌می فیرقه‌ی 10ی ئه‌مریكا كرد، كه ئیَستا فه‌رمانده‌ی گشت هیَزه‌كانی ئه‌مریكاو فره‌رِه‌گه‌زه‌كانه له‌عیَراق.به‌وپیَیه‌ی كه له‌بازنه‌ی نزیكی سه‌ددام و جیَی باوه‌رِی و گویَرایه‌ڵی بوو، سوڵتان هاشم له‌سه‌ره‌تای شاڵاوه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كه‌ی به‌عسی فاشی دژی كورد، به‌تایبه‌تی له‌خوارووی عیَراقه‌وه گویَزرایه‌وه بۆ كوردستان و له‌گشت هیَرشه‌كانی پرۆسه‌ی (ئه‌نفال) كردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌ساڵی 1988به‌شدار بووه، چ وه‌كو فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی 5 و چ وه‌كو فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ك و تاوه‌كو دوارۆژی دادگایی كردنی ناوبراو شانازی به‌ئه‌نجامدانی هیَرشه‌كانی ئه‌نفاله‌وه ده‌كردو به‌ئه‌ركیَكی نیشتمانی پیرۆزی داده‌ناو، ده‌ڵیَن كچیَكی خۆیشی ناوناوه (ئه‌نفال)!
جیَگای داخه ئه‌فسه‌ریَكی شۆڤیَنی و منداڵ و ئافره‌ت كوژو جینۆسایدكه‌ری كورد و ترسنۆك و هه‌لاَتوو له‌به‌رامبه‌ر سوپای بیَگانه‌دا، وا وه‌سفبكریَ و هه‌وڵیش بدریَ بكریَته پاڵه‌وان و مه‌زڵوم و له‌سزای گه‌ل و یاسا رزگار بكریَت..!داوای لیَبوردن له خویَنه‌رانی به‌رِیَز ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌م پیَشه‌كییه، كه به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌پیَویستم زانی، پیَش ئه‌وه‌ی بیَمه سه‌ر ناوه‌رِۆكی ئه‌و رستانه‌ی سه‌ره‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیَراق به‌تایبه‌تی بۆ دواخستنی جیَبه‌جیَكردنی حوكمی دادگا به‌سه‌ر تاوانبار سوڵتان هاشم و عه‌لی كیمیایی و حسیَن ره‌شید تكریتی... تدا.
وه‌كو ئاشكرایه سوڵتان هاشم وه‌ك یه‌ك له‌تاوانبارانی ئه‌نفالكردنی زیاتر له 182 هه‌زار كوردی بیَ تاوان، له‌گه‌ڵ (عه‌لی كیمیایی و حسیَن ره‌شید تكریتی) درانه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیَراق و ، له 21/8/2006، دادگای ناوبراو ده‌ستیكرد به دادگاییكردنیان و ، له‌چه‌ندین دانیشتنى دادگادا به‌ئاماده‌بوونی ده‌یان هاووڵاتی كوردستان كه خۆیان، یان خۆیان و كه‌سوكاریان قوربانی ئه‌و تاوانانه بوون و ، له‌رِیَگای چه‌ندین نووسراوو فیلمی ڤیدیۆ‌و به‌ڵگه‌و دیكۆمیَنتی فه‌رمی جیاجیا‌و به ئاماده‌بوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌ندین پسپۆری عیَراقی و بیانی له‌بواری چه‌كی كۆكوژو گۆرِی به‌كۆمه‌ڵ له‌دادگادا، دادگایی كران. ده‌ڵیَن له‌پاش هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌و دانپیَدانانی تاوانباران به‌به‌شداریكردنیان له‌كرده‌وه‌كانی ئه‌نفال و ، دوای 61 دانیشتنی كراوه له‌رۆژی 24/6/2007 دادگا حوكمی له‌سیَداره‌دانی به‌سه‌ر (عه‌لی كیمیاوی، سوڵتان هاشم و حسیَن ره‌شید تكریتی)دا. له 5/9/2007 دادگای تیَهه‌ڵچوونه‌وه (تمییز) ئه‌و حوكمه‌ی په‌سه‌ند كرد‌و به‌پیَی برگه‌ی 2ی مادده‌ی (27)ی یاسای ژماره 10ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیَراق ده‌بوایه ئه‌و حوكمه له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا جیَبه‌جیَبكریَت (له‌رۆژی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای ته‌مییزه‌وه)، به‌پیَچه‌وانه‌وه هه‌ر دوای ئه‌وه هه‌ڵمه‌تیَك دژی جیَبه‌جیَكردنی ئه‌و حوكمه ده‌ستی پیَكردو تاكو ئه‌مرِۆیش به‌رده‌وامه‌و، جه‌مسه‌ری ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارییه زیاتر له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیَراق به‌دی ده‌كریَت و له‌ناو ئه‌وانیشدا په‌نجه بۆ به‌رِیَزان سه‌رۆك كۆمار تاڵه‌بانی و تارق هاشمیی راده‌كیَشریَت و ، جیَگره‌كه‌ی دیكه واته عادل عه‌بدولمه‌هدی سووره له‌سه‌ر جیَبه‌جیَكردنی سزاكه.
له‌سه‌ره‌تای باسه‌كه‌مان ئاماژه‌مان به‌ده‌قی قسه‌كانی به‌رِیَز سه‌رۆك كۆماری عیَراق كرد: (نحن معارچون لاعدامه).پاساوكه‌ران (فه‌ریقی روكنی یه‌كه‌م سوڵتان هاشم)یان كردووه‌ته سمبۆل بۆ دواخستنی جیَبه‌جیَكردنی سزاكان و چ به عه‌فوكردنی یان سوككردنی سزاكه‌ی، له‌كاتیَكدا دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیَراق، 4 سزای له‌سیَداره‌دانی به‌سه‌ر سوڵتان هاشمدا سه‌پاندووه‌و، تاوانه‌كانیشیی جیَنوسایدو كوشتنی به‌كۆمه‌ڵن...، ئه‌مانه‌ش تاوانی نیَوده‌وڵه‌تین.له‌نیَو پاساوه‌كانی هه‌ردوو جه‌مسه‌ر خاڵی هاوبه‌ش و جیاواز به‌دی ده‌كریَن له‌وانه‌ش:
1- جیَبه‌جیَكردنی سزای له‌سیَداره دان پیَویستی به مه‌رسوومیَكی كۆماریی هه‌یه.2- سوڵتان هاشم، سه‌ربازه‌و فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌ی خۆی جیَبه‌جیَكردووه، واته (سه‌ددام)، به‌رپرسیاره له‌و تاوانانه نه‌ك ئه‌و.3- سه‌رۆك كۆمار نازانم وه‌كو پاریَزه‌ریَك یان وه‌كو سكرتیَری یه‌كیَتی نیشتمانی كوردستان كه ئه‌ندامه له سۆسیاڵ ئینته‌رناشناڵ، پیَش دامه‌زراندنی له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیَراق، ئیمزای دۆكومیَنتیَكی كردووه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌خه‌كردنی له‌سیَداره‌دان و گوایه ئه‌م هه‌ڵویَسته وایكردووه كه نزیكی په‌سندكردنی و ئیمزاكردنی له‌سیَداره‌دان نه‌كه‌ویَته‌وه.4- گوایه سوڵتان هاشم، پیَش ته‌سلیم بوونی به‌ڵیَنی له ئه‌مریكییه‌كان وه‌رگرتووه كه ده‌یپاریَزن، یان گوایه پیَش قۆناخی رزگاری عیَراق په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كردووه... هتد.5- جیَبه‌جیَكردنی سزاكه كاردانه‌وه‌یه‌كی سلبی ده‌بیَت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی..!به‌ش به‌حاڵی خۆم گازنده‌م له‌هه‌ڵویَست و پاساوه‌كانی تارق هاشمی نییه. ئه‌وه ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی ده‌یبینیَت، به‌لاَم وه‌ك هاووڵاتییه‌كی كوردستان رووی گله‌یى و گازنده‌كانمان له به‌رِیَز سه‌رۆك كۆماری عیَراق ده‌كه‌ین، وه‌كو نویَنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته. جاریَ بۆ وه‌سفكرنی ئه‌و تاوانباره به‌و شیَوه‌یه‌و پاشتر رۆڵی له جیَبه‌جیَكردنی سزاكه‌و دواجاریش هه‌ڵویَستی له پره‌نسیپی له‌سیَداره‌دان.
سوڵتان و كیمیاوی و تكریتی و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌تاوانی ئه‌نفال حوكمدراون. ئه‌نفالیش تاوانیَكه ده‌رحه‌ق به‌زیاتر له 182 هاووڵاتی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌و ده‌كه‌ویَته خانه‌ی تاوانه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان. به‌رِیَز تاڵه‌بانیش ده‌رچووی كۆلیژی مافه‌و دوور نییه له ئیَمه‌و خه‌ڵكانیَكی دیكه زۆر شاره‌زایی و ئاشنایی زیاتر بیَت له‌یاساو دیكۆمیَنته نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان و مادده‌و برِگه‌كانی ده‌ستوورو یاساكانی ناوخۆ. بۆچی و له‌سه‌رچی به‌رهه‌ڵستكاری له‌سیَداره‌دانی (سوڵتان هاشم)ه؟ ئه‌گه‌ر كیَشه‌كه یاساییه با بزانین ده‌ستوورو یاسا له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵیَت:
ڕ- برِگه‌ی 2ی مادده (27)ی یاسای ژماره (10)ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیَراق، كیَشه‌ی جیَبه‌جیَكردنی حوكمی ئه‌م دادگایه‌ى یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه: مادده (27- دووهه‌م) (لایجوز لڕیه جهه كانت بما فی ژلك رئیس الجمهوریه اعف و او تخفیف العقوبات الێادره من هژه المحكمه وتكون العقوبه واجبه التنفیژ بمرور (30) یوما من تڕریخ ڕكتساب الحكم او القرار درجه البتات). و مادده‌ی (134)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كۆماری عیَراقیش جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م داداگایه ده‌كات و ده‌ڵیَت: (تستمر المحكمه الجنائیه العراقیه العلیا باعمالها بوێفها هیئه قچائیه مستقله، بالنڤر فی جرائم النڤام الدكتاتوری البائد ورموزه، ولمجلس النواب الغاۆها بقانون بعد اكمال اعمالها).
ب- ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیَراق (سه‌رۆكایه‌تی)، سه‌باره‌ت به‌م جۆره كیَشانه، برِگه‌ی (یه‌كه‌م)و (هه‌شته‌م)ی مادده (73)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی دیاری كردووه: مادده 73 ده‌ڵیَ(یتولى رئیس الجمهوریه الێلاحیات التالیه: اولا": اێدار العفو الخاێ بتوێیه من رئیس مجلس الوزر و ، باسپن و مایتعلق بالخاێ، والمحكومین بالجرائم الدولیه والارهاب والفساد المالی والاداری"، پامنا" المێادقه على احكام الاعدام التی تێدرها المحاكم الخاێه".
به‌پیَی ئه‌م ده‌قانه‌و چه‌ندین به‌ڵًگه‌ی یاسایی دیكه‌و ره‌وتی رووداوه‌كان ئه‌و پاساوانه بیَ بنه‌مان چونكه:
1- حوكمی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیَراق پاش په‌سه‌ندكردنی له‌دادگای تیَهه‌ڵچوونه‌وه، ده‌بیَت له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا جیَبه‌جیَبكریَت، حوكمه‌كه‌ش قه‌تعییه‌و نه قابیلی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌و نه سووككردن و دواخستنیش. به‌پیَی ده‌ستوورو خودی یاسای ژماره (10)ی دادگای بالاَی تاوانه‌كان، سه‌رۆك كۆمار(سه‌رۆكایه‌تی كۆمار) بۆی نییه ده‌ستكاری ئه‌و حوكمه بكات. رسته‌ی (وتكون العقویه واجبه التنفیژ بمرور (30) یوما من تڕریخ ڕكتساب الحكم او القرار درجه البتات) زۆر روونه.
2- سزاكانی سوڵتان هاشم په‌یوه‌ستن به تاوانه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان، واته پیَشیَلكردنی مافی مرۆڤ و كوشتنی به كۆمه‌ڵ و راگویزان و تاوانه‌كانی جه‌نگ.. تاد. ئه‌م جۆره تاوانانه‌ش هه‌موو ئه‌وانه ده‌گریَته‌وه كه به‌شدارن له‌نه‌خشه‌و فه‌رماندان و جیَبه‌جیَكردنیان و كار ئاسانی و چاوپۆشی.. تاد، برگه‌ی (یه‌كه‌می)ی مادده‌ی (73)ی ده‌ستوور له‌م باره‌یه‌وه روونه (..باسپن و مایتعلق بالخاێ، والمحكومین بالجرائم الدولیه) كه‌واته ناكریَ لیَبووردنی بۆ ده‌ربكریَ. هه‌روه‌ها عیَراق ئه‌و یاسا‌و دیكومیَنته نیَوده‌وڵه‌تیانه‌ی قه‌بووڵكردووه، به‌پیَی مادده‌ی (8)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیَراق و ، ده‌بیَت پابه‌ندیان بیَت. واته سوڵتان هاشم و كیمیاوی و گشت ئه‌وانه‌ی تاكو ئیَستا سزادراون به‌تاوانی ئه‌نفال وه‌كو سه‌ددام حسیَن به‌رپرسیارن له‌تاوانه‌كانی ئه‌نفال.
سوڵتان هاشم به‌شدار بووه له‌نه‌خشه‌كیَشان و جیَبه‌جیَكردن.. تاد، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پاساوه برِۆین كه سوڵتان هاشم سه‌ربازه‌و فه‌رمانی پیَكراوه‌و ناتوانیَت لیَی ده‌رچیَت و ، ئه‌گه‌ر جیَبه‌جیَی نه‌كردبایه ئه‌وه ده‌كوژرا هه‌روه‌كو سوڵتان هاشم خۆی له‌یه‌كیَك له‌دانیشتنه‌كانی دادگادا دركاندی و ، ناوه‌رِۆكی پاساوه‌كه‌ی به‌رِیَز سه‌رۆك كۆمارییش نارِاسته‌خۆ هه‌ر وا ده‌خویَندریَته‌وه. ئه‌وه حوكمه‌كانی دادگایی (نورمبرگ- 1945)و دادگای (تۆكیو- 1946) كه ته‌رخانكرابوون بۆ گه‌وره ئه‌فسه‌ران و لیَپرسراوانی وڵاتانی میحوه‌ر به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانه‌كان و یابانییه‌كان.. تاد، جگه له ده‌یان دادگای نیشتمانی ئیتاڵیا له به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا... هتد، كه هه‌زاران تاوانبار درانه ئه‌و دادگایانه‌و حوكمی جۆراوجۆریان به سه‌ردا دان. هیتله‌رو مۆسۆلینی و سه‌رانی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی یابان نه‌بوونه شه‌فیعی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌یان. یان دادگایی كردنی (سلۆڤودان میلۆسۆفیچ)ی سه‌رۆكی یوگسلاڤیای كۆن و (رادۆفان كارادیچ)ی سربی نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه برِیاری گرتن و دادگایی چه‌ند به‌رپرسیَكی خواره‌وه‌ی ئه‌وان نه‌دریَت. ئه‌مه چ مه‌نتیقیَكه ئه‌فسه‌ریَك به‌شداری كردبیَت له‌نه‌خشه‌و پلانی راگویَزان و ناردنی زیاتر له (182) هه‌زار كه‌سی بیَ تاوان و بیَ ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و قركردن و ، ویَران و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانیان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رزگار بكات له لیَپرسینه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆی؟!
3- سوڵتان هاشم له 19/12/2003 له‌مووسڵ خۆی ته‌سلیمی ئه‌مریكییه‌كان كرد، واته پاش زیاتر له 8 مانگ له رزگاری عیَراق و 6 رۆژ له‌پاش ده‌ستگیركردنی سه‌ددام حسیَن. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان بۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هاوكاریان نه‌بوو؟ یان بۆ ناوی خرابووه لیستی داواكراوانی ئه‌مریكاو ژماره‌ی (27)ی ئه‌و لیسته بوو؟، یان بۆ درا به‌دادگا وه‌كو خه‌ڵكانیَكی دیكه ته‌رحیل نه‌كراو نه‌برایه ده‌ره‌وه؟!. سه‌ره‌رِای هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه زیاتر له‌جاریَك وته‌بیَژی هیَزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیَراق سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه، وه‌سفی به‌ڵیَنی جه‌نه‌رالڕ پاتریوسی به (انها غیر فعاله- ئیَستا له‌كاردا نییه) یان (نحن گلبنا منه الاستسلام وچمان سلامته اپن و الاستسلام فقگ ولایمتد الامر الى مایلی ژلك- ئیَمه داوامان لیَكرد خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات و سه‌لامه‌تییه‌كه‌ی بپاریَزین ته‌نیا له‌كاتی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیداو ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ماوه‌ی دوای ئه‌وه‌وه نییه) دووباره‌كرده‌وه. سیخورِی CIA، ریك فرانكۆنا له‌كه‌نالی (الجزیره) په‌یوه‌ندی سوڵتان هاشم و هاوكاریكرنی له‌گه‌ڵیان ره‌تكرده‌وه. گوتی ساڵی 1996 له‌ریَگه‌ی مام جه‌لاله‌وه پیَوه‌ندیمان پیَوه‌كرد، به‌لاَم ئاماده‌نه‌بوو هاوكاریمان بكات.
3- هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی راگرتنی جیَبه‌جیَكردنی حوكمی له‌سیَداره‌دانی ئه‌و تاوانبارانه به‌ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی، پیَشیَلكردنی ده‌ستوورو یاسا‌و واقیعه. سوڵتان و كیمیاوی و گشت قاتیلانی كوردستانی و عیَراقییه‌كان ماكی ناته‌بایی و ئاژاوه‌و تیَكدانی نیَوانی میلله‌تانی عیَراقن و ، هیچ یاس و ریَسایه‌ك ریَگا نادات ئه‌وانه‌ی كه سزا دراون به‌قرِكردن و جیَنوسایدی خه‌ڵك، چاوپۆشیان لیَبكریَت و هه‌وڵی رزگاركردنیان بدریَت له‌سزاكانیان، كه چه‌ند مادده‌و برِگه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیَراق زۆر به‌روونی ریَ له‌و پیَشیَلكارییه ده‌گرن.
به‌رِیَز مام جه‌لال ئازاده وه‌كو مرۆڤ چ هه‌ڵویَستیَك وه‌رده‌گریَت به‌رامبه‌ر سزای له‌سیَداره‌دان و جیَگای ریَزو پیَزانینه‌و ده‌بیَت حورمه‌تی بگرین، به‌لاَم:
- ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیَراق سزای له‌سیَداره‌دانی مه‌نع نه‌كردووه‌و، له‌كاتی دارِشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ساڵی 2005 هه‌وڵیَكی زۆر درا بۆ قه‌ده‌خه‌كردنی، به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كان سه‌ریان نه‌گرت. یاساكانی عیَراقیش هه‌روه‌ها سزاكه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵكو كاری پیَده‌كریَ.
- یه‌كیَك له ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی نه‌ك هه‌ر پابه‌ندبووونه به‌ده‌ستوور به‌ڵكو سوور بوون و چاودیَری و جیَبه‌جیَكردنی ده‌ستوورو یاساكانیشه. له‌و رۆژه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عیَراقه ده‌یان سزای له‌سیَداره‌دان ئه‌نجامدراون و به‌پیَی برگه (8)ی مادده (73) ده‌بیَت سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ندیان بكات. واته یه‌ك له‌وه‌زیفه‌و ئه‌ركه‌كانی جه‌نابیانه، جا چ راسته‌وخۆ خۆی ئیمزایان بكات یان ده‌سه‌لاَته‌كه بداته یه‌كیَكی دیكه. ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه وایه من خۆم تۆ ناكوژم، به‌ڵام ئه‌مر به‌كه‌سیَكی دیكه ده‌كه‌م تۆ بكۆژریَی (ده‌سه‌ڵاته‌كه‌م به‌كار بیَنیَت)!
- پۆستى سه‌رۆك كۆماری عیَراق پۆستیَكی كه‌سیی (شخێی) نییه، به‌ڵكو به ته‌وافوق به‌ر كورد كه‌وتووه. به‌رِیَزی پالیَوراوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانه. خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی پیَداوه.راگرتنی جیَبه‌جیَكردنی سزای سوڵتان هاشم و كیمیایی و گشت كیمیاییه‌كانی وه‌ك ئه‌وان، دژی داخواز‌و ویستی خه‌ڵكی كوردستانه‌و برینداركردنی هه‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و سوككردنی خودی تاوانه‌كه‌و كیَشه‌كه‌یانه.زۆر جوان نییه بۆ نویَنه‌ری كوردستان(سه‌ددام، به‌رزان، به‌نده‌ر، جه‌زراوی) به‌تاوانی كوشتنی 148 كه‌س له‌سیَدار بدریَن ریَگری نه‌كات، كه‌چی عه‌لی كیمیایی و سوڵتان هاشم و حسیَن تكریتی كه تاوانباران به كوشتنی زیاتر له 182 هه‌زار مرۆڤی بیَ تاوانی كورد، نویَنه‌ری كورد له‌به‌غدا سوور نه‌بیَت له‌سه‌ر جیَبه‌جیَكردنی سزاكه‌یان، به‌ڵكو ریَگر بیَت له‌جیَبه‌جیَكردنی سزاكه‌یان به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پیَش چه‌ند ساڵیَك دۆكۆمیَنتیَكی ئیمزا كردووه. به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌كو كوردیَك به‌دروستی نازانم نویَنه‌رانی میلله‌ته‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كار نه‌هیَنن یان ته‌حویلی كاربه‌ده‌ستیَكی دیكه‌ی بكه‌ن، ئه‌وه پیَشیَلكردن و ریَزنه‌گرتنه له‌پرنسیپی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارگیَرِی و دادوه‌ری. شانازی بوو بۆ نویَنه‌ری كوردستان به ئیمزای ئه‌و مه‌رسوومی جیَبه‌جیَكردنی سزای سه‌ددام و یاوه‌رانی ئه‌نجامبدرایه، هه‌روه‌ها سزای عه‌لی كیمیایی و سوڵتان هاشم و تكریتی. ئه‌مانه قاتیلی خه‌ڵكی كوردستانن و به‌رپرسیاری ته‌عریب و ته‌بعیس و كاولكردنی زیاتر له 4000 گوند‌و شارۆچكه‌ی ئیَمه‌و شیَواندنی بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و قه‌واره‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمانن. ئه‌مانه‌ش پیَشلكردنی بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌و سروشت و یاساپاریَزین. پرنسیپی سزای له‌سیَداره‌دان ماوه‌و دیاره هه‌ر ده‌میَنیَت، باشتر وایه جه‌نابی مام جه‌لال، چاره‌یه‌ك له‌م حاڵه‌ته بكات، یان پاشگه‌ز ببیَته‌وه له‌و هه‌ڵویَسته‌و سزاكان واژۆ بكات یان ریَگر نه‌بیَت، یان خۆی له‌و پۆسته رزگار بكات.
ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای چاكسازی یاسایی و گۆرِینی برگه(2)ی ماده‌ی (27) یاسای ژماره (10)ی دادگای باڵای سزاكانی عیَراقیشبن، دیاره تاكو ئیَستا له‌ئه‌نجوومه‌نی نویَنه‌ران مه‌حاله. چاكسازی ده‌ستووریش زۆری ماوه. ئه‌گه‌ر ده‌ربازیش بیَت ریفراندۆمی له‌به‌رده‌مه..! با خویَنی 182 هه‌زار كه‌سی ئه‌نفالكراومان و ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و فه‌یلییه‌كان و خویَنی گه‌شی 5 هه‌زار كه‌سى هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدمان نه‌كه‌ینه قوربانی ململانیَی ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌یه‌كی سیاسی و كارتی سازشكردن! زۆر سازشكرا ئیدی به‌سه!
لیَره‌دا جیَگای خۆیه‌تی رووبكه‌ینه سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی هه‌ریَمی كوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریَم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریَم و په‌رله‌مانی كوردستان، باشه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و گوایه ئه‌مریكیه‌كان بوونه‌ته كۆسپ له‌سه‌ر ریَگای جیَبه‌جیَكردنی سزای له‌سیَداره‌دانی ئه‌و تاوانبارانه، ئیَوه بۆ ئه‌وه‌نده بیَ ده‌نگن سه‌باره‌ت به‌دواخستنی ئه‌نجامدانی سزای ئه‌و تاوانبارانه‌ی ئه‌نفال. ئه‌و كشووماتیه‌ی راگه‌یاندن و بایه‌خ نه‌دانی حیزب و ریَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردستان له‌چی و بۆچی؟، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ركی به‌رگری له ماف و كیَشه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانیان خستۆته ئه‌ستۆی خۆیان، یان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و نه‌نفالكراوان (هه‌رچه‌نده بیستوومه ئه‌و وه‌زاره‌ته داوای هه‌ڵویَستیان كردبوو). ئه‌ی ئیَوه رۆشنبیران و خامه ئازاده‌كانی گه‌له‌كه‌مان، قوتابیان و خویَندكاران و لاوانی خۆینگه‌رم و لیَپرسراوانی دوارۆژمان بۆ ده‌نگی نارِه‌زایی به‌رزناكه‌نه‌وه. مه‌جال نه‌ده‌ن سازش له‌سه‌ر خویَنی شه‌هیدان و موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵكی كوردستان بكریَت. ره‌وا نییه توركی ره‌گه‌زپه‌رست و كه‌مالیست و تۆرانی قه‌یرانی ململانیَی ناوخۆی خۆیان و داخی برِیاری تاوانباركردنیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به قرِكردنی ئه‌رمه‌نیه‌كان، به كورد‌و هه‌ریَمی كوردستان برژیَنن. ململانیَ و گه‌مه سیاسییه‌كانی نیَو ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی كۆماری عیَراق و باڵه‌كانیان ده‌بیَت كورد نرخی بدات. بۆ كیَ..؟ بۆ (سلگان هاشم احمد الگائی) .ئه‌و سوڵتانه ئه‌وه رابردووی بیَت و له‌خیَلی (الگی) بیَت و (الگی)یش له‌و خیَڵه عه‌ره‌بانه‌ن كه سه‌ره‌رمی ته‌عریب بوون له كوردستان و زۆریان له‌ریزی (فرسان الولید)دا بوون. كه‌س هه‌یه له كورد سه‌رۆك جاش (شیَخ حه‌نش) كه سه‌رۆكی خیَلی (الگی) بوو له‌یاد نه‌بیَت، كه چۆن پیَشمه‌رگه‌كانی كوردستان له 13/4/1968 سزای گه‌لیان به‌سه‌ردا سه‌پاند.
شه‌رمه بۆ ئیَمه‌ی كوردستانی، عه‌ره‌بی شیعه له‌به‌غداو خوارووی عیَراق خۆپیشاندان و كۆر‌و كۆبوونه‌وه ساز بكه‌ن بۆ جیَبه‌جیَكردنی حوكمی دادگا به‌سه‌ر عه‌لی كیمیایی و سوڵتان هاشم و حسیَن ره‌شید تكریتی و ، كوردستانییه‌كانیش بیَده‌نگ و ته‌مشاكه‌رو تا حه‌دیَكیش ریَگربن..!
سه‌رچاوه:
کڵاوڕۆژنه