وته‌بێژێکی هه‌ڵه‌وه‌ڕ، جه‌مال عه‌بدوڵڵا وه‌ک میناک
کاوه ئه‌مین
حکوومه‌تی هه‌ر وڵاتێک که وته‌بێژێک هه‌ڵده‌بژێرێت واته به‌ناوی حکوومه‌ته‌وه قسه ده‌کات، ده‌بێت ئه‌و که‌سه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ته‌مام بێت. ته‌نانه‌ت له شێوه‌ی جوڵانه‌وه و هه‌ڵسووکه‌وتی و شێوه‌ی به‌کارهێنانی ده‌ست و په‌نجه‌وه، تێبگات که ئه‌وه‌ی له ده‌می دێته ده‌ره‌وه له‌سه‌ر حکوومه‌ت و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌شی ده‌که‌وێت. کورد ده‌مێکه وتوویه‌تی:"مریشک هێلکه‌ش ده‌کات و ڕیقنه‌ش ده‌کات"، بۆیه ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم به مریشکه کوردییه‌کی خۆمان بچوێنین ئه‌وا پڕ به پێستییه‌تی، هه‌رچه‌نده هه‌تا هێلکه‌یه‌ک ده‌کات ئه‌ویش زیاتر بۆ به‌رپرسه‌کان نه‌ک میلله‌ته، دوو سبه‌ته(هین)

ده‌کات، به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی دوو وته‌بێژ بۆ حکوومه‌ت. جارێ که‌س نازانێت حیکمه‌تی ئه‌وه چییه که حکوومه‌تێکی بچکۆلانه و هێشتا ساو، دوو وته‌بێژی بۆ چییه؟
حکوومه‌تی هه‌رێم کارێکی باشی کرد که که‌سێکی خوێنده‌واری وه‌کو کاک (خالید ساڵح)ی وه‌کو وته‌بێژی خۆی هه‌ڵبژارد که هه‌موو سیفه‌تێکی که‌سێکی دیبلۆمات و قسه‌زانی تێدایه و ده‌موچاوێکی خۆشه‌ویسته ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌یشی که له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئه‌واندا ته‌با نییه. کاتێک که قسه ده‌کات ده‌زانێت ده‌ڵێت چی و، چی له به‌رژه‌وه‌ندی کورد و حکوومه‌تی هه‌رێمدایه ئه‌وه ده‌ڵێت و که‌سێکی ڕاستگۆشه، چه‌ند جارێک له‌م دواییانه‌دا له ڕاگه‌یاندنی سوێده‌وه زانیاری به ڕای گشتی سوێد داوه، جێگای خۆشحاڵییه. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه که‌سێکی وه‌کو جه‌مال عه‌بدوڵڵا به‌ناوی حکوومه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت نایڵێته‌وه و زیاتر له که‌سێکی شه‌قاوه ده‌چێت تا که‌سێکی دیبلۆمات و قسه‌که‌ری ده‌وڵه‌ت، زۆر جاریش به تایبه‌تی که له‌سه‌ر باکووری کوردستان قسه ده‌کات له قسه‌که‌ری ئه‌ردۆگان ده‌چێت تا نێچیروان بارزانی، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که به به‌راده‌وامی په‌نجه‌یه‌کی هه‌ڵده‌بڕێت و هێنده فره‌بێژه تف به هه‌رچوار لای خۆیدا فڕێ ده‌دات و په‌یتا په‌یتا به‌بیری خه‌ڵکی ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێت: من حکوومه‌تم!
دیاره ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که له نه‌دوور و نه له نزیکه‌وه جه‌مال عه‌بدوڵڵا و خالید ساڵح نا‌ناسم و چه‌نده کارم به زووڕنایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش کارم به که‌سێکی وه‌کو(جه‌مال عه‌بدوڵڵا)یه، هیچ کارێکی شه‌خسیشم به خالید ساڵح نییه، به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌ی که خۆم به‌خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته(کوردستان) ده‌زانم، شه‌رم ده‌که‌م که ڕۆژێک به که‌سێکی بیانی بڵێم (جه‌مال عه‌بدوڵڵا) وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، خوا به‌وه ڕه‌حمی کردووه که ئه‌م کابرایه ته‌نها له ته‌له‌فیزۆنه کوردییه‌کانه‌وه قسه ده‌کات. سه‌یره حکوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکرده کورده‌کان چۆن ده‌توانن ئه‌و خه‌ڵکانه بدۆزنه‌وه و له چوار ده‌وری خۆیان کۆیان بکه‌نه‌وه و ئابڕوی کوردی پێ به‌رن، ئاخۆ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک خه‌ڵکانی وا داده‌مه‌زرێنن، ئاخر هه‌تا(دوکتۆر خالید ساڵح)ێک که ڕوویه‌کی شارستانی حکوومه‌تی هه‌رێم نیشان ده‌دات ده‌دۆزیته‌وه، ده پانزه جه‌مال عه‌بدوڵڵا قووت ده‌بنه‌وه، که حکوومه‌تت لێ ده‌که‌ن به دێوێکی ناشیرن و ترسناک، تۆ بڵێی که‌ی ئه‌م حکوومه‌ت و سه‌رکرده کوردانه به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه و ئه‌م په‌رژینه دڕکاویانه‌ی نێوان خۆیان و میلله‌ت بشکێنن، تا خه‌ڵک به‌زۆر نه‌یانشکاندووه، با هه‌ر هیچ نه‌بێت په‌ڕۆیه‌ک له سه‌ددام دادڕن، کام سه‌رکرده‌ی گچکه و گه‌وره‌ی کورد هه‌یه هه‌ر هیچ نه‌بێت دوو دیژلمه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ددام نه‌خواردبێته‌وه، بۆ ده‌بێت له لاسایی کردنه‌وه‌ی شته ناشیرینه‌کان هه‌میشه یه‌که‌م بین، تکیایه حکوومه‌ت(خالید ساڵح)ه‌کان زۆرتر که‌ن و هه‌ڵه‌وه‌ڕه‌کانش که‌نارگیر که‌ن، خۆ هه‌موو ئه‌و وته قوولابیانه‌ی که ده‌یڵێن نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حکوومه‌ت و نه بۆ میلله‌ت، به‌ڵکو لۆ پاره‌یه، چه‌نده پاره‌یان ده‌وێت بیانده‌نێ ته‌نها با به‌ناوی میلله‌ته‌وه قسه‌نه‌کن و ئابڕوی کورد نه‌به‌ن، سه‌یره میلله‌تێک له‌ناو ئه‌و "وانێکانه‌دا" بژی و نه‌غرۆ نه‌بێت!.