گفتووگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تازه هه‌ڵبژێردراوی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی نووره‌دین ده‌میرتاش
سازدانی: کاوه ئه‌مین
ڕۆژی شه‌مه 8/12 له کاتی ڕێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی (نه‌ورۆز) که له پایته‌ختی سوێد ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیش که به‌سه‌ردانێک هاتۆته سوێد ئاماده‌بوو. بۆ زیاتر ئاشنابوون به سیاسه‌تی ئه‌و پارته و گۆڕانکارییه‌کانی تورکیا و کوردستان و به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی دادگای تورکیا ده‌یه‌وێت ئه‌و پارته قه‌ده‌غه‌بکات به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستانه، ئه‌م گفتووگۆیه‌م تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه) له‌گه‌ل نووره‌دین ده‌میرتاش سازکرد.
ئاوێنه: وه‌ک ده‌زانرێت تورکیا ده‌یه‌وێت پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی دابخات، پێشتریش چه‌ند پارتێکی کوردی له تورکیا قه‌ده‌غه‌کارن، ئێوه پێتان وایه پارته‌که‌ی ئێوه‌ش دابخرێت زانیش پێت وایه ئه‌و مێژووانه دووپات ببه‌نه‌وه؟
ده‌میرتاش: به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێم که ئه‌وه بۆ بیست ساڵ ده‌چێت له‌مه‌ڕ مافی کورد، جا زمان، سایسه‌ت، ناسنامه هه‌موو لایه‌نێکی گرتۆته‌وه، ده‌ستوورمان ناده‌نێ، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی رابردوودا شه‌ش پارتی ئێمه‌یان داخس

تووه، به‌گوێره‌ی قانوونی تورکیا تۆ نا‌توانیت بڵیت گه‌لی کورد هه‌یه و گه‌لی کورد ده‌ژی،، نا‌توانیت بڵێت زمان، کو‌لتوور، دیرۆک و ناسنامه‌ی خۆی هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌شه هه‌ر کاتێک تورکیا بکه‌وێته قه‌یران و ته‌نگانه‌وه، ئیتر یان ده‌ست ده‌که‌ن به ئۆپراسیۆن، یان گرتن یانیش بانگاشه‌ی گرتنی پارته‌کانی ئێمه ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه له سیاسه‌ت دووربخه‌نه‌وه، ئێستا ئێمه بیست ئه‌ندام په‌ره‌له‌مانمان هه‌یه، ئه‌وه سێ چوار مانگه ده‌یانه‌وێت کارێک بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشی کورد و تورکیاش، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌میش ئۆپۆزیسۆن یه‌کیان گرتووه نایه‌نه‌وێت په‌ره‌له‌منتاره‌کانمان سساسه‌ت بکه‌ن و ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌که‌ن، نایه‌ڵن باسی کورد بکه‌ن و ئه‌ڵته‌رناتیڤێک دروست بکه‌ین، بۆیه به‌داخه‌وه پێده‌چێت ئه‌و مێژووه دوباره ببێته‌وه.
ئاوێنه: ئێوه به چ شێوه‌یه‌ک خۆتان ئاماده‌کردووه ئه‌گه‌ر ره‌وشێکی وا بێته پێشه‌وه؟
ده‌میرتاش: دیاره پارتی وه‌کو وه‌سیله‌یه‌که، بۆ دیموکاراتی و چاره‌سه‌رکردنی دیکموکراتی و ده‌نگی گه‌له، بۆیه خۆمان ئاماده‌کردووه و ڕێگای ترمان له‌به‌ر، ئێستا هه‌ڤاڵانی ئێمه خۆیان ئاماد ده‌که‌ن بۆ دامه‌زراندنی پارتیه‌کی تازه، بۆیه پێم وایه تا مانگێکی دیکه پارتیه‌کی تازه دابمه‌زرێت، به‌ڵام ڕاستییه‌کی ئێمه نامانه‌وێت ئه‌ڵته‌رناتیڤ دروست بکه‌ین، چونکه ئێمه پارتی خۆمان هه‌یه و هه‌تا دوایش هه‌موو لایه‌نه حقووقی و سیاسییه‌کان تاقیده‌که‌ینه‌وه هه‌م له ناو توررکیا و هه‌میش له ده‌ره‌وه، واته خه‌باتمان به‌رده‌وامه.
ئاوێنه: ئێستا له باکووری کوردستان هێڕشه‌کانی سه‌ر گریلاکان زیادی کردووه و هه‌مانکاتیش تورکیا خۆی له‌سه‌ر سنوور مۆڵداوه، ئێوه پێتان وایه که تورکیا سنوور ببه‌زێنێت و ئێستا له‌سه‌ر سنووری ده‌ستکرد چ باسه؟
ده‌میرتاش: دیاره له‌ناو تورکیا و له‌نێو ده‌وڵه‌تیشدا ئاره‌زوویه‌کی وایان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو که‌س ده‌زانێت که ئۆپراسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاسان نییه، ئاخر ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دایه و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریش نایه‌نه‌وێت هێرشیکی وا بکرێت، ده‌بێت ئه‌مریکا ڕازیبوونی خۆی نیشان بده‌ن، هه‌روه‌ها دوای دانیشتنه‌کانی ئه‌ردۆگان و بوش، له لایه‌ک ئۆپراسیۆنه ناوخۆییه‌کان زۆرتر بوون، له لایه‌ک به سه‌دان لاوی کورد ده‌چنه نێو گریلاکانه‌وه، بۆیه هێڕش کردن چاره‌سه‌ریی نییه،
ئاوێنه: باشه هێرش چاره‌سه‌ری نییه، به‌ڵام ئه‌ی چ گۆڕانکارییه‌ک ده‌بێت له کاتێکدا تورکیا هیچ چاره‌سره‌ییه‌ی قبووڵ نییه، ئێوه له کۆنفرانسی برۆکسلدا به‌شداریتان کرد و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌تان گرت که ئه‌وروپا هیچ چاره‌سه‌رییه‌کی نییه له‌مه‌ڕ کیشری کورد؟
ده‌میرتاش: دیاره دۆستی گه‌لی کورد هه‌یه و نه‌یاریشمان هه‌یه، هه‌روه‌ک ده‌زانین داواکاری گه‌لان چی بێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ داواکانی ئه‌و گه‌لانه‌دا راستگۆ بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌نها بۆ ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وروپا نییه به‌ڵکو ده‌وڵاتانی تریش، شه‌رت و مه‌رج داده‌نێن نه‌ک ته‌نها بۆ کورد به‌ڵکو بۆ تورک و بۆ عه‌ره‌ب و فارس گه‌لانی تریش پێیان ده‌ڵێن ده‌بێت ئێوه ئاوا سیاسه‌ت بکه‌ن ئاوا بژین، به‌ڵام من پێم وایه که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به خه‌ڵکێکی دیکه بڵێت ده‌بێت تۆ ئاوا بژیت، ئه‌گه‌ر دۆستی ئه‌و گه‌لانه بن ده‌بێت هاوکاریان بکه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌کانیان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان به‌گوێڕه‌ی خۆیان هه‌نگاو ده‌نێنن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌بێت وابێت و به‌دڵی ئه‌وان بن.
ئێستا له تورکیا دا ده‌وڵه‌تێکی نوێ هاتۆته سه‌ر کار، بۆیه هه‌م ئه‌وروپا و هه‌میش ئه‌مه‌ریکا و هه‌میش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕه‌نگه چه‌ند مانگێک وه‌ختیان بده‌نێ، ڕه‌نگه شه‌ش و زیاتریش تا ساڵێک تا به‌رنامه‌ی خۆیان دیاری ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌کو تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک، بۆیه پێم وایه ڕه‌نگه تا به‌هار و هاوین ئه‌م ڕه‌وشه به‌م شێوه‌یه بێت به‌ڵام بێگومان دوای ئه‌وه ده‌بێت گۆڕانکاری بکرێت، ئێستا پێده‌چیت له گزرفانی ئه‌واندا پرۆژه‌یه‌کی چاره‌سه‌ری هه‌بێت به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌وان به‌دڵی خۆیان دایان ڕشتووه و به گوێری دڵی گه‌لی کورد نییه، پرۆژه‌یه‌کی به‌ڕوومه‌ت نابێت، ڕه‌نگه بڵێن ئه‌وه‌ی ئێوه قیستان واداماننێ، له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵبژاردنی شاردارییه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه، بۆیه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یانه‌وێت شاردارییه‌کانی هه‌رێمه‌که به‌ده‌ست بخه‌ن و ده‌یانه‌ێت به‌و شێوه‌یه‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئاوێنه: باسی شاردارییه‌کانتان کرد له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ئایا ئێوه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که شاردارییه‌کانی باکووری کوردستان بخه‌نه‌وه ژێر ڕکێفی خۆتان به‌تایبه‌تیش شارداری ئامه‌د (دیاربه‌کر)، ئێوه پێتان وایه که جارێکی دیکه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن قه‌ڵای ئاماده به‌ده‌ستبخه‌نه‌وه؟
ده‌میرتاش: ئه‌وه هه‌ر پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی نییه که‌وا ده‌ڵێت، به‌ڵکو له هه‌رێمه‌که و له تورکیاش و ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه باش ده‌زانێت که نه‌ک ته‌نها دیاربه‌کرد به‌ڵکو هه‌موو شارداییه‌کان به ماندوو بوون و که‌دی ئێمه بنیات نراوه، ئه‌ڤ که‌د و قووربانییه‌ش به‌فیڕۆ ناچێت، ئه‌مرۆش و سبه‌ینێشی له‌گه‌ڵدا بێت، گه‌لی ئێمه خۆیان ده‌که‌ن به خاوه‌نی زمان و نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان و ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ی کێشاویانه. ئاکه‌په ده‌ڵێت به‌ڵکو به‌شتێکی دیکه خه‌ڵکه‌که هه‌ڵخه‌ڵتێنین، خزمه‌ت بکه‌ین و شتی له‌و بابه‌ته، به‌ڵام ئه‌و هه‌شت نۆ ساله‌ی که ئه‌و شارنه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ئێمه‌دان، به درێژایی ته‌مه‌نی کۆماری تورکیا خزمه‌تی وایان پێشکه‌ش نه‌کراوه، ئه‌مه‌ش هه‌م له ناو شاره‌کان و هه‌میش گونده‌کانمان، نزیکه‌ی سه‌ت گوندی سه‌ر به شاره‌کانمان له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک دوو ساڵه‌دا هه‌م له ڕووی ڕێگا و بان و هه‌میش ئاو و ئاوه‌ڕۆه خزمه‌تێکی زۆریان پێشکه‌ش کراوه، هه‌نگاوی باشمان ناوه و گه‌له‌که‌شمان به چاوی خۆیان ده‌یبینن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه، ئه‌ندامه‌کانمان، شارداره‌کانمان، هه‌ڤالانی ئێمه له‌گه‌ڵ تێگه‌ڵ بوون و بوونه‌ته یه‌ک، به‌یه‌که‌وه زه‌حمه‌تیان کێشاوه، دووجاری ئه‌شکه‌نجه و گرتن و به‌ندیخانه بوون، به کوردییکه‌ی بووین به‌یه‌ک جه‌سته، ڕه‌نگه خه‌ڵک بڵێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌دا ئاکه‌په ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ده‌بێت بزانین که خه‌ڵکی ئێمه له نێوان سووپا و سڤیلدا هه‌ڵبژارنیان کرد، موشکیله‌یه‌کی گه‌وه‌ر هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار، بۆیه گه‌لی ئێمه له‌و دیده‌وه ده‌نگیان دا، ئێمه له هه‌موو شاره‌کان کاندیدمان هه‌بوو، بۆ نموونه ئێمه له دیاربه‌کرد چوار کاندیدمان هه‌بوو هه‌رچواریان هه‌ڵبژێردران، پارته‌کانی مه‌هه‌په و جه‌هه‌په که نه‌ژارپه‌رستن و دژی ئێمه‌ن، ده‌نگیان نه‌هێنا و گه‌ل ده‌نگیان دا به ئاکه‌په، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ئاکاپه ده‌ڵێت هه‌موو شت به‌دڵی خۆمانه، به‌ڵام وانه‌بوو. ئه‌وه چه‌ند مانگێکه که خه‌ڵکی کورد به میتینگی (خۆپیشاندان)ی گه‌وره نیشنیاندا که له‌گه‌ڵ کێن. ئێمه گه‌لی خۆمان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که سه‌دی سه‌د ده‌نگی خۆمان زیاد ده‌که‌ین و شارداری دیکه‌ش ده‌به‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌روا نابێت پێویستی به هه‌وڵ و تێکۆشان و خه‌باته، نابێت که‌موکوڕیمان هه‌بێت و ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌ل به‌یه‌که‌وه خه‌بات بکه‌ین و یه‌کیه‌تیه‌که‌مان به‌هێز تر بکه‌ین و به‌رهه‌مه‌که‌شی بۆ خۆمان ده‌بێت که له ئاشتییه‌کی به روومه‌ت، ئازادی، زمان، کو‌لتوور و چاره‌سه‌رییه‌کی به‌شه‌ره‌فانه‌یه.
ئاوێنه: باشه لێره‌و له‌وێ باسی ئه‌وه ده‌کرێت که پارتی ئێوه له چه‌ند فراکسۆنێک پێک دێت و جارا جار باسی چه‌ند لایه‌نێک ده‌که‌ن، ئایا ئێوه تا چه‌ند یه‌کگرتوون و سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش پیاده‌ده‌که‌ن؟
ده‌میرتاش: ستێکی ئاساییه که له‌نێو هه‌ر پارتێکی دیموکرات‌دا چه‌ند لایه‌ن هه‌بن و ڕێگایان پێبدرێت که قسه‌ی خۆیان و فکردی خۆیان بڵێن، له ناو ئێمه‌شدا هه‌ر وایه، به‌ڵام کاتێک بڕیارێکی ستراتیجی ده‌رده‌چێت ده‌بێت هه‌موو خۆیان بکه‌ن به خاوه‌نی، زۆر جار ڕاگه‌یاندنی تورکی بانگاشه‌ی ئه‌وه دکه‌ن که گوایه ئێمه چه‌ند لایه‌نێکین، بۆ نمونه لایه‌نێکی لیبراڵ و ڕادیکاڵن وه‌کو پارته‌کانی دیکه پارچه پاڕه‌مان بکه‌ن، به‌ڵام ده‌رکه‌وت که شتیكی وا نییه، هه‌ڤاڵانی ئێمه، په‌رله‌مانتاره‌کانمان، کادره‌کانمان هه‌موو به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ته له‌نێو ئێمه‌دا فکری جواد هه‌یه، له نێوماندا سه‌یدا، سۆسیالست و گوندی و شاری و خوێنه‌ده‌ار و ژن و جوان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موومان بیرد ده‌که‌ینه‌وه که کام رێگا باشه ئه‌و ڕێگایه بگرینه به‌ر بۆ خزمه‌تکردنی گه‌له‌که‌مان.
ئاوێنه: په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چۆنه؟
ده‌میرتاش: تێکه‌ڵیمان زۆره، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک، شارده‌ره‌کانی ئێمه سه‌ردانیان ده‌که‌ن هی ئه‌وان دێن بۆ کن مه، بازرگانه‌کان هاتووچۆ ده‌که‌ن، په‌ێوه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند مانگێکه گرفتێک هاتۆته پێشه‌وه، ده‌وله‌ت سنووره‌کان ده‌گرێت و هاتووچۆمان که‌متر بۆته‌وه، پێم وایه ئه‌وانیش به‌چاکی مه‌سه‌له‌کان ده‌خوێننه‌وه و هیوادارم که ئه‌و ته‌نگه‌ژانه که‌م ببنه‌وه و بۆ هه‌موو لایه‌کمان ڕه‌وشیکی باش و ئارام و به‌سوود بێته ئاراوه.
ئاوێنه: له باکووری کوردستان چه‌ند پارتێکی دیکه‌ش هه‌ن که به‌ناوی کورده‌وه کارده‌که‌ن، ئایا ناتوانرێت هه‌مووتان به‌یه‌که‌وه له پلاتفۆرمێکدا کار بکه‌ن تا تورکیا پۆلێنتان نه‌کات به سۆسیالیست و ئیسلامی و ناسیۆنالیست و که‌ڵک له‌و ڕه‌وشه وه‌ربگرێت؟
ده‌میرتاش: هه‌نگاوی بچوک هاوێژراون، پێم وایه گاڤ به گاڤ وه‌کو ئێوه‌ش ده‌ڵێن له‌یه‌کتر نزیکببینه‌وه و سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش بئافرێنین، هه‌رکه‌سێک به بیروباوه‌ڕی خۆیه‌وه به‌ڵام به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ین.