ئه‌نفال و له‌سێداره‌دانی تاوانباران
کاوه ئه‌مین
وا سێ مانگ به‌سه‌ر دادگایی تاوانباران هاشم سوڵتان و عه‌لی کیمیاویدا تێده‌په‌رێت، به‌ڵام حوکمه‌که‌یان جێبه‌جێ نه‌کراوه و هه‌ر ڕۆژه‌ی به به‌هانه‌یه‌ک، ڕۆژێک ده‌ڵێن ئه‌مریکییه‌کان نایانه‌وێت ته‌سلیمی عێراقییه‌کانیان بکه‌نه‌وه، ڕۆژێک ده‌ڵێن سه‌رکۆمار و جێگره‌که‌ی ڕازی نابن حوکومه‌که ئیمزا بکه‌ن و ڕۆژێکیش باسی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌کرێت له عێراق، بۆیه ده‌بێت ئه‌و
تاونبارانه حوکومه‌که‌یان بۆ سووک بکرێت و پاشانیش به هه‌لهه‌له لێدان بیانهێنه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق. له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا، ته‌نها کورد وه‌ک نه‌ته‌وه و که‌سووکاری ئه‌نفالکراوه‌کان به تایبه‌تی دۆڕاوی یه‌که‌م ده‌بن، بۆ؟ له لایه‌ک له به‌های قووربناییه‌کانی کورد که له چاو قووربانیه‌کانی گوندی شیعه نشینی دوجێل قه‌تره به ده‌ریایه، که‌م ده‌کرێته‌وه، له لایه‌کی دیکه‌وه سووکایه‌تییه به هه‌ستی مرۆڤانه‌ی که‌سووکاری ئه‌نفالکراوه‌کان و نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی، ئه‌وه له کاتێکدایه تاوانبارانی ناوبراو بۆ یه‌ک چر‌که‌یش له کرده‌وه‌کانیان په‌شێمان نه‌بوونه‌وه و به‌ڵکو شانازیان پێوه ده‌کرد، سوڵتان هاشم به‌شێوه‌یه‌ک باسی ئه‌و جوگرافیایه‌ی که ئه‌نفالی تێدا کرابوو ده‌کرد ڕه‌نگه هیچ سه‌رۆکێکی کورد هێنده شاره‌زای ئه‌و ناوچانه نه‌بێت، ئاخر ئه‌و ناوی گوند به گوندی ده‌زانی و ده‌یان جار کوردی وه‌کو به‌کرێگیراوی ئێران ناو ده‌برد، هه‌ر بۆیه هه‌ر جۆره دیفاع کردنێک له‌و تاونبارانه، سووکایه‌تی کردنه به ئێسک
و پرووسکی هه‌زارن ئه‌نفالکراو که ته‌نانه‌ت گۆڕه‌کانیشیان دیار نییه. ڕه‌نگه زۆربه‌ی زۆری ئێمه دژی حوکمی له سێداره‌دان بین و به سزایه‌کی گونجاوی دانه‌نێین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بپرسین که ئه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی عێراقن که ئه‌و سزایه‌یان دانه‌وه نه‌ک ئێمه، پاشان ئه‌گه‌ر سزایه‌کی وا به سوڵتان هاشم و عه‌لی کیمیاوی ڕه‌وان نه‌بینرێت. ئه‌ی بۆ ده‌بێت خه‌ڵکانی تر له سێداره بدرێن؟ ره‌نگه ڕۆژانه له عێراقدا ده‌یان که‌س ئیعدام بکرێن که تاوانه‌کانیان هه‌چیه‌ک بێت له تاوانی به‌عسییه‌کان زیاتر نه‌بێت، ئاخر به‌عسییه‌کان سه‌دان هه‌زار کوردیان زینده به‌چاڵ کردووه، ئه‌گه‌ر باسی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ش بکرێت، بۆ ده‌بێت ته‌نها کورده حه‌یاته‌که له هه‌موو که‌س زیاتر به‌خشنده‌تر بێت. ئه‌رێ که‌ستان بیستووه ڕه‌خنه له جووله‌که بگرێت له پای ئه‌وه‌ی که تا ئێستاش به چرای ڕۆن گه‌رچه‌که‌وه به‌دوای تاوانبارانی نازیسته‌کاندا ده‌گه‌ڕین، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نییه که بیسه‌لمێنن له تاونباران خۆش نابن ئه‌گه‌ر گوێیان له‌سه‌ر قه‌بریش بله‌رزێت. بۆسنییه‌کان به‌دوای تاونبارانی شه‌ڕی یوگسلاڤیای جاراندا ده‌گه‌ڕێن و که‌سیش باسی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی ناکات. ئه‌مریکا به‌سه‌دان شه‌ڕکه‌ری ئه‌فغانی و غه‌یری ئه‌فغانی له زیندانی گۆنتانامۆ په‌ستاوتووه، ڕۆژانه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ندێک له‌وانه په‌یوه‌ندیان به‌تیرۆره‌وه نه‌بووه و

نییه، به‌ڵام هه‌ر حسابیش بۆکه‌س ناکه‌ن.
کورد نابێت خۆی بکاته پارێزه‌ری تاوانبارانی ئه‌نفال له‌به‌ر ئافه‌رینێکی کاتی، ڕه‌نگه ئه‌مریکا کورد بکاته مقاش له‌م گه‌مه‌یه‌دا و بۆ دڵدانه‌وه‌ی سوننه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ریانه سوڵتان هاشم به پله‌ی یه‌که‌م و ڕه‌نگه عه‌لی کیمیاویش ڕزگار بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان هه‌رهیچ نه‌بێت به ئاشکرا خۆیانی تێدا هه‌ڵقورتێنن، ئاخر نایه‌نه‌وێت دڵی شیعه‌کان له خۆیان بڕه‌نجێنن. دیاره شیعه‌کان له پراکتیکدا له هه‌موان زیاتر له به‌عسییه‌کان داخ له دڵن و ئێرانیش هه‌تا بۆی بکرێت له ڕێگای شیعه‌کانه‌وه تۆڵه‌ی خۆیان له به‌عسییه‌کان ده‌که‌نه‌وه. له‌و ناوه‌دا ده‌یانه‌وێت ماره‌که به کورد بگرن یانیش ڕاستره بڵێم به‌ره‌ڵا بکه‌ن، ئاخر مه‌گه‌ر هه‌میشه له نێو ڕۆژه‌هه‌ڵاتناس و گه‌ریده‌کاندا کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی میوانپه‌زیڕ و دڵساف ناوی نه‌براوه! کورد ته‌نها بیر له تۆڵه‌کردن له تاکه‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه، بچوکترین شتی ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌دڵ ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌میشه ئاماده‌بووه و ئاماده‌یه له دوژمنه‌که‌ی خۆی خۆش ببێت.
له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌مریکا که بانگاشه‌ی دیموکراتی و مافی مرۆڤ ده‌کات، یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که تا ئێستاش ساڵانه به ده‌یان که‌س له‌و وڵاته‌دا له‌سێداره ده‌درێنن، ئه‌ی چۆنه وا ئێستا سوڵتان هاشم و عه‌لی کیمیاوییان هێشتۆته‌وه، تۆ بڵێی بۆ ئه‌وه‌یان بێت چۆله‌که‌یان پێ بگرن؟
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه) ی ڕۆژی 2-12-2007 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.