کاوه ئهمینلهم ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌کو پرنسیپ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی کۆسۆڤۆ ڕێککه‌وتن و پێده‌چێت له ساڵی داهاتوودا کۆسۆڤۆ بگاته مه‌نزڵگه‌ی ئازادی خۆی و ئه‌وه‌ش مافێکی ڕه‌وای خه‌ڵکی کۆسۆڤۆیه و ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخواز پشتیوانیان لێ بکات. جێگای تێڕوانینه که وڵاتانی ئه‌وروپا سیاسه‌تێکی دووفاقیانه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڕێوه ده‌به‌ن و نه‌ک پشتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ناکه‌ن به‌ڵکو به جددی پشتیوانی له مافه کولتووری و ڕۆشنبیرییه‌کانی کورد ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر جاروبارێکیش باسی فشه مافێک بۆ کورد ده‌که‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه وه‌کو کارتێک له دژی تورکیا تا نه‌بێته ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌کاری بهێنن.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه چه‌ند ده‌هه‌یه‌که زۆربه‌ی پارت و رێکخراوه‌کانی کوردستانیش خۆیان و گه‌لی کوردیان به ئۆتۆن

ۆمی و فیدراڵی و مافی کولتوورییه‌وه خه‌ریکردووه و جاربه‌جاریش گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین به‌گاڵته‌وه باسی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ن و به خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه‌ی ده‌چوێنن.
له ناو ئه‌و ده‌نگه ناشازانه‌دا ئه‌وه بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک ده‌چێت گوێبیستی ده‌نگێکی حه‌ق و ڕاسگۆیانه ده‌بین که له باکووری ئه‌فریقاوه به‌رزده‌بێته‌وه و دووپاتی ده‌کاته‌وه که کوردیش مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی خۆی دامه‌زرێنێت، ئه‌و ده‌نگه‌ش ده‌نگی سه‌رۆک موعه‌مه‌ر قه‌زافییه. قه‌زافی و وڵاتی لیبیا له هه‌شتاکانه‌وه به به‌رده‌وامی پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی شۆڕشی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت باشوور و باکووری کوردستان. ئه‌وه‌تا له‌سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی قه‌زافی بۆ فه‌ڕه‌نسا جارێکی دیکه پشتیوانی خۆی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌ربڕیی و ده‌ڵێت:" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که من پشتیوانی له ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌که‌م و پێم ده‌ڵێن تۆ له کورده‌کان زیاتر باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌که‌یت، تۆ داوای ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌که‌یت و پارته کوردییه‌کان خۆیان داوای فیدراڵی ده‌که‌ن".
بزووتنه‌وه‌ی چه‌پگه‌رایی و ئۆتۆنۆمیچییه‌کانی کوردستان به ده‌یان ساڵ کوردیان له مافه‌کانی خۆی دوورخستۆته‌وه و هه‌ر ئه‌و گێژاوه ئایدۆلۆگییه‌یه که ئێستایش جارێکی دیکه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه و وه‌کو گیاکه‌ڵه که‌وتوونه‌ته بنکۆڵکردنی بیریی کوردستانی، مه‌گه‌ر ڕێکه‌وته هه‌موو بیروبۆچونێک ده‌رگای بۆ ئاواڵاکراوه له کوردستان و پشتگیری مادی و مه‌عنه‌وی ده‌کرێن، ته‌نها ده‌نگه کوردستانییه‌کان نه‌بێت که کپ ده‌کرێن؟
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌موو ئه‌و چه‌په کوردستانیانه‌ی که ڕاستگۆیانه داوای ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ن، پێم باشه ئه‌م به‌سه‌رهاته که هاوڕێکیه‌کی خه‌ڵکی عه‌فرینی ڕۆژئاوای کوردستان بۆی گێڕامه‌وه بنووسمه‌وه << له ساڵی حه‌فتادا، مه‌لا و شێخێکی کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕوو ده‌کاته باشووری کوردستان بۆ لای سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی، پاش ماوه‌یه‌ک کۆنفرانسێک بۆ کورده‌کانی ڕۆژئاوا ساز ده‌کرێت که زۆربه‌یان چه‌پ و مارسکی ده‌بن. ما‌مه شێخ‌یش که ناوی شێخ محمه‌د عیسا ده‌بێت به‌شداری له‌و کۆنفرانسه‌دا ده‌کات و وتارێک ده‌خوێنیته‌وه بۆ ئه‌و لاوه کورده مارکسیانه‌ی که بووبوونه (قاز)ی سۆڤیه‌ت، له به‌شێک له وتاره‌که‌یدا ما‌مه شێخ زۆر ڕاشکاوانه و بێ هیچ پێج و په‌نایه‌ک ڕووی ده‌می ده‌کاته به‌شدارانی کۆنفرانسه‌که و ده‌ڵێت: لاوه‌کانی ئێمه که دێته سه‌ر باسی فه‌لسه‌فه‌ی مارکس و لینین، هه‌موو خۆیان به فیله‌سووف ده‌زانن به‌ڵام که دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و شؤڕشه‌کانی کورد وه‌کو که‌ره‌که‌ی مه‌لا نه‌سره‌دین ده‌چه‌قن و هیچ نازانن">>. ما‌مه شێخ یادی به‌خێر جوانی بۆ چووه، ئاخر قسه‌که‌ی شێخ محمه‌د زۆر ڕاسته، هێشتا ئه‌و قسه‌یه به دیوێکی دیکه‌ی دا له کوردستان ده‌خوات.
قه‌زافی وه‌کو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و مرۆڤ دۆست قسه ده‌کات و ده‌ڵێت:" ئه‌و مافه‌ی که بۆ خه‌ڵکی دیکه ڕه‌وایه بۆ کوردیش ڕه‌وایه و کورد نابنه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر که‌س، ئاخر ئه‌وان ماڵی که‌سیان داگیر نه‌کردووه و له‌سه‌ر خاکی خۆیان ده‌ژین". لیبیا به‌ده‌یان ساڵ تامی ژه‌هری کۆلۆنیالیزمی ئه‌وروپی کردووه بۆیه ڕه‌نگه قه‌زافی له خه‌ڵکانی دیکه زیاتر له نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنه‌ده‌ست و داگیرکراوی وه‌کو کورد تێ بگات. کورد ده‌بێت ئه‌و ده‌سته دۆستانه‌یه‌یی که له باکووری ئه‌فریقاوه بۆی درێژ کراوه به‌گه‌رمی بگوشێت نه‌ک دڕکه زییه‌کانی تورکیا که هه‌شتا ساڵا جه‌سته‌ی بریندار ده‌کات.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (میدیا) له ڕۆژی 17/12/2007 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.