1. ئایا بردنی دۆزی کەرکووک و بچووککردنەوەی بۆ نێو بەشێکی ماددەیەکی دەستووری عێراق(140) بەمانای شکستی کورد نییە لەمەڕ گێڕانەوەی ئەو شارە بۆسەر کوردستان ؟ئایا رازی بوونی سەرکردایەتی کورد بۆ ئەوەی فایلی کەرکووک لەرێی ئەو ماددەیەوەوە یەکلایی بکرێتەوە بەمانایەک لەماناکان لاوازیی کورد دەرناخات؟
پێش هه‌ر شێک ده‌مه‌وێت ئه‌وه ده‌ستنیشان بکه‌م که هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که سه‌رکردایه‌تی کورد له باشوور واته پارتی و یه‌کێتیی، سیاسه‌تێکی سازشکارانه بوو له‌سه‌ر که‌رکووک، بۆ؟ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پارتی و یه‌کیه‌تیی هاوئاهه‌نگ نه‌بوون له‌سه‌ر سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش، چوونه ناو که‌رکووک له کاتی لێدانی عێراق و پاشان کشانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی ک

ه بنینیمان، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌و هێزانه بوو، به به‌روارد له‌گه‌ڵ خانه‌قین که له‌وێدا یه‌کیه‌تی خۆی ده‌ستپێشخه‌ری کرد و شاره‌که‌ی له ته‌عریب پاک کرده‌وه، به‌ڵام له که‌رکووک به پێچه‌وانه‌وه بوو، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا به‌شێکی که‌م له عه‌ره‌بی ته‌عریب که ماڵ و موڵکی کوردیان داگیرکردبوو ڕایان کرد به‌ڵام کاتێک ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌یان له نێو هێزه کوردییه‌کاندا دیت، نه‌ک هه‌ر خۆیان به‌ڵکو عه‌ره‌بی دیکه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا و گه‌ڕانه‌وه. ئیتر ئه‌وه بوو که‌رکووک له مه‌زاتێکی شاراوه‌دا به چاودێری ئه‌مریکا مه‌زاتکرا و کورد نه‌ک نه‌یتوانی هه‌ر هیچ نه‌بێت موزایه‌ده بکات به‌ڵکو وه‌کو ته‌ماشاکه‌رێک خۆیان نیشان دا و به تێپه‌ڕبوونی کاتیش به‌ڵێنی سه‌رکرده کورده‌کان ته‌نها وه‌کو قسه‌ی رووت و دروشمی بریقه‌داریان لێهات و ده‌سته‌پاچه بوون و ته‌نها شتێک که بۆیان مایه‌وه دووپاتکردنه‌وه‌ی قسه‌که‌ی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی بوو که گوتبووی: "که‌رکووک دڵی کوردستان"ه و، پاشانیش بۆ هاوسه‌نگی دروشمه‌کان "که‌رکووک قودسی کوردستان"ه‌یان بۆ زیادکرد. هێنانه ئارای ڕیفراندۆن له‌سه‌ر که‌رکووک مه‌سه‌له‌که‌ی هێنده‌ی دیکه ئاڵۆزتر کرد، ئاخر له کوێی دنیادا بووه میلله‌تێک بێت له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ک له خاکی خۆی ڕیفراندۆم بکات و پاشانیش هه‌روه‌ک ئێوه له پرسیاره‌که‌تاندا ده‌ستنیشنتان کردووه دۆزی که‌رکووک بچووک کرایه‌وه بۆ نێو ماده‌یه‌کی ده‌ستوور که ئێستا بووته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زاری به‌رپرسیارانی کورد ئه‌ویش ماده‌ی شوومی(140)ه. ئه‌وه بۆ دوو ساڵ ده‌چێت ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد به گوێی کورد و دنیادا ده‌ده‌ن که جێبه‌جێنه‌کردن و دواخستنی ئه‌و ماده‌یه خه‌تی سووره و بۆ ساتێکیش ڕازی نابن دوا بخرێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وا دواخراو و سه‌رکرده‌کانیش ده‌ستیان کردووه به هێنانه‌وه‌ی بڕو بیانووی پڕوپوچ. ئه‌و هه‌موو قسه زلانه‌ی کردیان هه‌موو وه‌کو دووکه‌ڵی ئاگره‌که‌ی باوه گوڕگوڕ چوون به ناخی ئاسماندا و هیچیان لێ سه‌وز نه‌بوو. ئێستایش هیچ گه‌رنتییه‌ک نییه که له ساڵی داهاتوودا ئه‌و ماوده‌یه جێبه‌جێ بکرێت، به‌مه‌ش سه‌رکرادایه‌تی کورد متمانه‌ی خۆیان به هۆی ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه و به‌ڵێنانه‌ی که دابوویان به‌گه‌ڵ دۆڕاند. به‌نده به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش لێدانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی سوێد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ده‌وڵه‌تی سوێد کارل بیلد گفتووگۆیه‌کم کرد و له ڕۆژنامه‌ی (میدیا) دا بڵاو کرایه‌وه، کارل بیلد که شاره‌زایه‌کی به‌توانایه له سایسه‌تی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تیش سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌ڕاشکاوانه باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌مریکییه‌کان ڕازی نابن کورد که‌رکووک بخنه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه و پاش ڕووخانی رێژیم ده‌بێت هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانی کورد له که‌رکووک بکشێنه‌وه، ئه‌وه بوو قسه‌که‌ی ده‌قاو ده‌ق ڕاست ده‌رچوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکرده کورده‌کان هیچ حسابێکیان بۆ ئه‌و قسانه‌ی کارل بیلد نه‌کرد، هێنده‌ی خۆیان به‌شه‌ڕه په‌ڕۆی زه‌رد و سه‌وزه‌وه خافڵان نیو ئه‌وه‌نده خۆیان ئاماده نه‌کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان، ئه‌وه‌ش لاوازی کورد و ده‌سته‌پارچه‌بوونی کوردی ده‌رخست. ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان به‌تایبه‌تی تورکیا که‌ڵکی له‌و لاوازییه‌ی هێزه کوردییه‌کان وه‌رگرت و هه‌ستا به یارمه‌تیدانی به‌ره‌ی تورکومانی و پێگه‌کانی میتی تورکی له که‌رکووک به‌هێز کرد و که‌وته ئاژاوه نانه‌وه و پاشانیش هێزی دیبلۆماسی و لۆبی تورکیان خسته‌گه‌ڕ له نێوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان و به تێپه‌ڕبوونی کات توانیان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا دابنێن. میلیشیای سوننه که سوپای ئه‌مریکایان به‌هیلاک بردووه و پرۆژه‌کانی ئه‌مریکایان سه‌روبن کردووه، ئێستا ئه‌مریکا بۆ ڕزگاربوون له‌و کێشه‌یه که‌وتۆته معامه‌له له‌گه‌ڵیان و بێگومان که‌رکووکیش به‌شێکه له‌و معامه‌له‌یه و ئه‌مریکا دڵی سوننه‌کان و تورکیا ڕاده‌گرێت، ئه‌گه‌ر کار وا بڕوات ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته که‌رکووک بگه‌رێته‌وه سه‌ر ئیداره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. به‌رپرسانی کورد هێنده‌ی هه‌ڵپه‌ی خۆ ده‌وڵه‌مدنکردنیاندا، نیو ئه‌وه‌نده به‌خه‌م جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و رووتی کورده‌وه نه‌بوون به‌تایبه‌ت ئه‌و سێ شاره‌ی که له دوای 1992 وه خۆیان حوکمی ده‌که‌ن و دیوارێکیان له‌نێوان خۆیان و گه‌له‌که‌یاندا هه‌ڵچنی، هه‌مووشمان حاڵی که‌رکووک ده‌بینین، بۆیه به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێم که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه که‌رکووک دۆڕێندرا، ده‌نا ده‌یانتوانی به پاره هه‌موو عه‌ره‌ب هاورده‌کان بگه‌ڕیننه‌وه بۆ جێگای خۆیان یان هه‌ر هیچ نه‌بێت هاوکاری

ئاواره‌کانی که‌رکووکیان بکردایه و ژیانێکی مرۆڤانه‌یان بۆ دابین بکرانایه.
2. ماوەی کەمتر لەمانگێک لەبەردەمماندا ماوە بۆ تەواوبوونی ماوەی دیاریکراوی جێبەجێکردنی ماددەی 140،بەڵگە نەویستە بەم بیست رۆژە بڕگەکانی ماددەی 140 کەلەسێ قۆناغ پێکهاتووە جێبەجێ نابن،ئایا لەدۆخێکی وادا چارەنووسی کەرکووک بەکوێ دەگات ؟دەبێت ئەدای سیاسەتی کورد چۆن بێت بۆ وەرگرتنەوەی کەرکووک لەدوای کۆتایی هاتنی ساڵی2007؟
وه‌رام:
به‌بێ توانج لێدان ده‌ڵێم هیچ به‌رپرسێکیی کورد ناتوانێت به مانگێک ماڵه‌که‌ی خۆی له کۆشێکه‌وه بۆ کۆشکێکی تری بگوێزێته‌وه، بۆیه باسکردن له جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 به مانگێک و ته‌نانه‌ت به ساڵێکی تریش خۆ هه‌ڵخه‌ڵتاندنه. هه‌تا ئه‌م چرکه ساتانه‌ش هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که به‌زۆره‌ملێ له که‌رکووک ده‌رکراون نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه جێگاکانی خۆیان، ئه‌وانه‌شی که گه‌ڕاونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌شێکی که‌م له حیزبییه‌کان که ژیانیان دابین کراوه، ده‌نا زۆربه‌ی زۆریان ژیانێکی سه‌خت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌شێکیان له خێمه و که‌لاوه‌کاندا ده‌ژین ئه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری تیرۆریستان. عه‌ره‌به‌کان به ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌نیانه‌وه سیاسه‌تێکی دوژمنکارانه پیاده ده‌که‌ن له که‌رکووک و له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی تورکومانی ده‌ستیان خستۆته نێو ده‌ستی یه‌که‌وه و چه‌ندین وڵاتی بیانی وه‌کو تورکیا و سعودییه و سووریا و ئێران و ئه‌مریکاش هاوکاریان ده‌که‌ن. بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانین گه‌شبین بین به چاره‌نووسی که‌رکووک به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کورد هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سیاسته‌ی ئێستای سوور بێت. بۆ ئه‌وه‌ی کورد بتوانێت که‌رکووک له ژێر ده‌ستی وڵاتی داگیرکه‌ری عێراق ده‌ربهێنێت، ده‌بێت سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییانه نه‌ک حیزبیانه له که‌رکووک پیاده بکات. ده‌بێت په‌رله‌مانی کوردستان له‌خه‌وی خه‌فڵه‌ت زه‌ده‌ی خه‌به‌ری بێته‌وه و بڕیارێک بدات و کاتێکی دیاری کراو دابنێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک، بڕیارێک به‌ناوی هه‌موو کورده ده‌ربکرێت و پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و په‌ڕله‌مانی ئه‌ورپا بکرێت که تێیدا کاتێک دیاری بکرێت ئه‌و کاردانه‌وانه‌شی له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکانی کورد بخرێنه ڕوو.
زۆر دوور نه‌ڕۆین، ده‌کرێت له نه‌ورۆزی ساڵی داهاتوودا خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری گه‌وره به به‌شداری زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن کورد له که‌رکووک ساز بکرێت و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌شداری تێدا بکه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته فشارێکی گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌مریکا. هه‌وڵ بدرێت که تورکومانه‌کان تێبگه‌یه‌نرێن که چاره‌نووسی ئه‌وان به کوردستانه‌وه گرێدراوه نه‌ک به عێراق و تورکیاوه، ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆیان به هاووڵاتی کوردستان بزانن مافه‌کانیان دابین ده‌کرێت نه‌ک عێراق. ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی عێراق که مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات به پشتیوانی کورد، له‌و کاته دیاریی کراوه‌ی که ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان دیاری بکات، که‌رکووکیان نه‌خسته‌وه سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، ده‌بێت به‌بێ هیچ سێ و دوو لێکردنێک حکوومه‌تی عێراق هه‌ره‌س پێ بهێنن، له حاڵه‌تێکی وادا ئه‌مریکاش ناچار ده‌بێت که مل بۆ داواکانی کورد شۆر بکات، ئاخر ڕووخانی حکوومه‌تی عێراق ده‌بێته بارێکی گران بۆ ئه‌مریکا به‌تایه‌بت که به‌ریتانیا و پۆلۆنیا و ئوسترالیا که هاوپه‌یمانی هه‌ره نزیکی ئه‌مریکان بڕیاریان داوه که له ساڵی داهاتوودا هێزه‌کانی خۆیان له عێراق بکشێننه‌وه، له حاڵه‌تێکی وادا ئه‌مریکا ده‌بێت کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات چونکه هه‌ره‌سهێنانی حکوومه‌تی عێراق ده‌بێته سه‌رئێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ ئه‌و وڵاته هه‌م له ناوخۆی ئه‌مریکا و هه‌میش له‌ده‌ره‌وه. کورد نابێت چیتر به‌قسه‌ی بریقه‌دار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کاندا هه‌ڵبخه‌ڵێت، ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێت به‌کرده‌وه بیسه‌لمێنن که دۆستی کوردن ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی کورد ڕۆژانه به گوێی ئێمه‌یدا ده‌ده‌ن، ئه‌م دڵدارییه‌ی کورد بۆ ئه‌مریکا نابێت یه‌ک لایه‌نه بێت، سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک حیزبی و تاکه‌که که‌سی. ئه‌گه‌ر کورد هه‌موو وه‌ره‌قه‌کانی به‌کار نه‌هێنێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ک به ساڵ و دوو ساڵ به‌ڵکو به ده‌یان ساڵی دیکه‌ش ناتوانرێت که‌رکووک بخرێته‌وه سه‌ر کوردستان، ده‌نا له باشترین حاڵه‌تدا که‌رکووک ده‌کرێت به ویلایه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و نیمچه گرێ‌دراو به حکوومه‌تی عێراقیه‌وه. فه‌له‌ستینییه‌کان له 1948 وه هه‌ر هاواری ئه‌وه‌یانه که ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینی دابمه‌زرێنن و قودسیش بکه‌نه پایته‌خت، تازه به تازه وا گفتووگۆی ئاشتیانه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرایلییه‌کان ده‌ستپێکردۆته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌و که‌له‌به‌ره گه‌وره‌یه‌ی که خستویانه‌ته نێوان حه‌ماس و فه‌تحه‌وه. کاتی ئه‌وه نه‌ک هه‌ر هاتووه به‌ڵکو زۆریش دواکه‌وتووه که کوردیش ته‌جروبه له میله‌تانی دیکه وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر کورد به جددی و به‌بێ سازشکردن بۆ که‌رکووک هه‌وڵ نه‌دات، ئه‌وا به‌و حاڵه‌ی ئێستاوه نه‌ک که‌رکووک به‌ڵکو هیچ کام له ناوچه داگیرکراوه‌کانی باشووری کوردستان ناخرێنه‌وه سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێم و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌تی ده‌بێته فاکته‌رێک، ده‌سته‌ڵاتێکی بێ که‌رکووک ده‌بێت، ڕه‌نگه نه تورکیا و نه عێڕاق و نه‌هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی گه‌وره و بچووکی ناوچه‌که‌و جیهان لاریان لێی نه‌بێت و له کۆتایشتدا پارتی و یه‌کیه‌تی پێی ڕازیی ببن و بڵێن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ کرا، خوا بکات وانه‌بێت.
تێبینی: ئه‌م گفتووگۆیه له گۆڤاری (نێوه‌ند) ژماره 64 و کوردستان نێتدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.