وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

27 februari 2008

دایه‌ تووران: ته‌رمی کووڕه‌ شه‌هیده‌که‌م ناده‌نه‌وه‌ !
2008 02 27 - 19:31
"

ڕۆژهه‌ڵات نیوز- مه‌هاباد


؛دایه‌ تووران " دایکی شه‌هید ڕزگار مه‌هابادی ( بیژه‌ن بادووزاده‌ ) و خێزانی گیراوی سیاسی کورد " هووشه‌نگ بادووزاده‌ " که‌ ئێستاکه‌ له‌ ژووره‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دا له‌ گه‌ڵ دوو هه‌ڤاڵی دیکه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌کرێت، له‌ شاری مه‌هاباد به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌که‌ی دوای یه‌ک ساڵ جارێکی دیکه‌ سه‌ردانی دادگای ئینقیلابی ئه‌و شاره‌ی کرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ جیاتی ڕێز گرتن و وڵام دانه‌وه‌ی داخوازه‌کانی له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی دادگا و قازیه‌کانه‌وه‌ سووکایه‌تی و بێ حوورمه‌تی پێ کرا !دایه‌ تووران گووتی:سه‌رۆکی دادگا به‌ ناوی " حه‌زره‌تی " پێی گووتووه‌ که‌ کووڕه‌که‌ی تێرۆریستێکی PJAK بووه‌ و ته‌رمی هیچ تێرۆریستێکی کافر ناده‌ینه‌وه‌...دایه‌ تووران هه‌روه‌ها گووتی:کاتێک داوای ته‌رمی کوڕه‌که‌م کرد، پێم پێ ده‌که‌نین ! گاڵته‌یان پێ ده‌کردم. پێم گووتن لانی که‌م پێم بڵێن له‌ کوێتان ناشتووه‌. به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانگووت، بۆ تێرۆریست و کافرێک که‌ له‌ دژی حکوومه‌تی ئیسلامی ئێمه‌ شه‌ڕ ده‌کات فه‌ڕق ناکات له‌ کام جه‌هه‌نه‌م بنێژرێت !!!دایه‌ تووران گووتی:ماوه‌ی ساڵێکه‌ گۆڕێکم به‌ ده‌ستی خۆم بۆ ته‌رمی کووڕه‌که‌م هه‌ڵقه‌ندووه‌ و هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی له‌ گوندی " قوونقه‌ڵا " – شوێنی ژیانم – سه‌ردانی گۆڕه‌که‌ی ده‌که‌م.دایه‌ تووران هه‌روه‌ها به‌ درووشمی " شه‌هید نامرن " گووتی، من مێرده‌که‌م له‌ زیندانه‌، خۆم له‌ باری ئابووری له‌ زه‌حمه‌تی دا ده‌ژیم، کووڕه‌که‌شم شه‌هید بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ هێزم پێ ده‌به‌خشێت بیر و باوه‌ڕیمانه‌ به‌ سه‌رۆک ئاپۆ و هێزی گه‌ریلا. بێگوومان شه‌هیدان نامرن، چوونکه‌ مردن کاتێکه‌ که‌ هیچ که‌س نه‌بێت چه‌کیان هه‌ڵبگرێت و ڕێگه‌یان درێژه‌ بدات، به‌ڵام ئێستا به‌ هه‌زاران ڕزگاری وه‌ک ڕزگاره‌که‌ی من له‌ چیاکانن و بۆ ڕزگاری تێ ده‌کۆشن. بۆیه‌ش ده‌ڵێم ڕۆڵه‌که‌ی من و هیچ کام له‌ شه‌هیدان نه‌مردوون و هه‌تاهه‌تایه‌ ڕێزیان له‌ مێژوو دا هه‌یه‌ و زیندوون. دایه‌ تووران گووتی :ڕه‌ژیم گاڵته‌ به‌ من و به‌ ته‌رمی کووڕه‌که‌م و به‌ بیر و ڕامانی ئێمه‌ ده‌کات، گرینگ نییه‌. من چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆرتر له‌وه‌شم له‌وان نییه‌، به‌ڵام من ته‌نیا به‌ یه‌ک درووشم وڵامی دووژمن ده‌ده‌مه‌وه‌ : " شه‌هید نامرن " ...شایانی باسه‌ بیژه‌ن بادووزاده‌ ناسراو به‌ رزگار ، ساڵی ڕابڕدوو له‌ گه‌ڕه‌کی 22ی به‌همه‌ن له‌ لایه‌ن جاشه‌کان و ئیتلاعات درایه‌ به‌ر گولله‌ و دوای ئه‌وه‌ی سێ گولله‌ی به‌ر که‌وت به‌ نارنجۆک و به‌ درووشمی وه‌ک بژی ڕیبه‌ر ئاپۆ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا بوو...


ä ä ä