زانستگه یان حه‌پسکردنی زانست؟
کاوه ئه‌مین
زۆر جار گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین که بۆچی وا هه‌ندێک نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، زمانی زبر به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵداران به‌کار ده‌هێنن. قه‌ڵه‌مه‌کانی حزبیش ده‌که‌ونه پاساو هێنانه‌وه و پیاهه‌ڵدان به سه‌روسمێڵی به‌رپرسان، یانیش ته‌فسیرکردنی وته بێتامه‌کانی سه‌رکۆکه‌کان، کاتێک ئه‌وان خۆیان به کوردی په‌تی ده‌دوێن و قسه‌ی دڵی خۆیان ده‌که‌ن، به‌ڵام له پڕێکدا بابایه‌کی ڕۆژنامه‌نووسمان لێ په‌یدا ده‌بێت و ده‌که‌وێته شیته‌ڵکردنی قسه‌کانی سه‌رۆک (لێره‌دا مه‌به‌ستم سه‌رۆکێکی تایبه‌تی نییه، چونکه نامه‌خوا هه‌م سه‌رۆک زۆرن و هه‌میش ڕۆژنامه‌ڤان). دیاره مه‌به‌ستی ئه‌م چه‌ند دێڕه باسکردن له‌و قه‌ڵه‌مانه نییه. به‌ڵکو ده‌مه‌وێت بڵێم له‌و هه‌موو ڕۆژنامه و گۆڤار و ته‌له‌ڤیزیۆنه حزبیانه‌ی هه‌ن، نه‌ک به‌دواچوون به‌ڵکو به دوو دێریش باسی ئه‌وه‌یان نه‌کرد که مامۆستایه‌کی گوایه زانستگه به‌زۆر خوێندکارێکی ناچارکردووه که قفڵی ده‌ڕابه‌که‌ی زانستگه یانیش کۆلیژی زانستی ئیسلامی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین، ماچ بکات. له هه‌مووشی شه‌رمهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه که یه‌کیه‌تی قوتابیانی کوردستان ئه‌م ناوبوژییه‌ی کردووه! بۆ کێش بۆ خوێندکارێک که باوکی خۆی بۆ وه‌ته‌ن به شه‌هیدکران داوه، وه‌ته‌نێک که ئه‌مڕۆ به‌رپرسان کردوویانه‌ته دارێکی بێ گه‌ڵا، ده‌شتێکی بێ ئاو و کاره‌با و بێ عیلم و فه‌ن. ده‌نا له کوێی دنیادا هه‌یه سزای خوێندکارێک له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی کردووه، ماچکردنی ده‌رگا و قفڵی کۆلیژێک بێت؟ قوتابیانی زانکۆکانی دنیا نه‌ک هه‌ر به سووکایه‌تیکی وا ڕازی نابن، به‌ڵکو سه‌ربزێوترین چینی کۆمه‌ڵگه‌ن ، ئاخر خوێندکاره‌کانی کۆریای باشوور و فه‌ره‌نسا و ده‌یان وڵاتی دنیا، زۆرجار چۆکیان به ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه هێناوه، که‌چی خوێندکارنی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، ریز ده‌بن بۆ ته‌ماشاکردنی دیمه‌نێکی قێزێوون، له جیاتی ئه‌وه‌ی که کاتێک مامۆستاکه داوای لێبوورنی ئه‌و خوێندکاره‌ی قبووڵ نه‌کرد و وه‌کو ئاغایه‌ک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کرد، ده‌بوو مامۆستاکه‌یان بکردایه‌ته ئه‌و ژووره‌وه و ده‌رگاکه‌یان له‌سه‌ر دابخستایه و کلیله‌که‌یان وا توڕبدایه که ته‌نانه‌ت له‌شکری ده‌مانچه به‌قه‌ده‌کانی قوتبیان و شه‌باب، ببوورن یه‌کیه‌تی قوتابیانیش، کلیله‌که‌یان بۆ نه‌دۆزاریه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی که زیاتر من وه‌کو تاکێکی ئه‌و گه‌له پێی بریندار بووم ئه‌وه‌یه که ئه‌و خوێندکاره ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی قوتابیانه و باوکیشی شه‌هیدی پارتییه! ده‌ڵێی ئه‌و سووکایه‌تییه به خۆم کراوه، ئاخر منیش هه‌م باوکم شه‌هیدی پارتییه و هه‌میش ڕۆژێکیش له ڕۆژان له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکاندا دوور له ئێستا ئه‌ندامی ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌بووم، به‌ڵام ئه‌و کاته ئێمه‌ش دوای قوتابخانه کرێکاریمان ده‌کرد و زۆرجاریش پارووی ده‌می خۆمان ده‌کرد به ده‌می پێشمه‌رگه‌کاندا، زۆریشیان ماون و شایه‌تن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ینی جاران مابن؟
ئێستاش که دوای ئازادی و گوایه کیانی کوردیی، ده‌بینم کوڕی شه‌هید ده‌بێت له برساندا له دوای ده‌وامی قوتابخانه ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستخستنی پاروه نانێک کرێکاری بکات، که له هه‌موو پیشه‌کی ئه‌م دنیایه لام شه‌ریفتره، ده‌ڵێم ئای وه‌ک سننه‌ی گوته‌نی چه‌مان کرد. کێ کردی و کێ خواردی؟ دیاره مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نییه بڵێم که ئه‌وه‌ی منداڵی شه‌هید بوو ده‌بێت هه‌موو شتێکی لێ قبووڵ بکرێت وه‌کو له منداڵی به‌رپرسه‌کان قبووڵ ده‌کرێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک پرێنسپی ئه‌خلاقیش هه‌ن نابێت بخرێنه ژێر پێوه.
ئه‌و خوێندکاره‌ی که به‌زۆر قفڵی ده‌ڕابه‌که‌ی زانکۆیان پێ ماچکرد، نه‌ده‌بوو کارێکی وا قبووڵ بکات هه‌روه‌ک نه‌ده‌بوو نامه ئاراسته‌ی ئه‌م و ئه‌و بکات، مه‌گه‌ر ڕۆژانه نابینین ئه‌وانه‌ی که پیاوی به‌عس بوون و راسته‌وخۆ یان ناڕاسه‌ته‌وخۆ ده‌ستیان له کوشتنی باوکی تۆ و من و هه‌زارانی دیکه‌ی وه‌کو ئێمه‌دا هه‌بووه، ئێستا به چه‌قه‌نه‌یه‌ک کام به‌رپرس زله ده‌یبینن و کام پۆست گرنگه وه‌ری ده‌گرن و ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و خۆفرۆشانه‌ی که کوردیان کوشتووه و پاشان به‌سزای خۆیان گه‌یه‌نراون ئێستا ناویان له لیسته‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستاندا، له پێش ناوی باوکی ئێمه‌وماناندا تۆمارکراوه و ڕه‌نگه دوو قات شه‌هیدانه‌یان بۆ بڕابێته‌وه. ئیتر تۆ چۆن چاوه‌ڕێ ده‌که‌یت حه‌قت بۆ بکه‌نه‌وه؟
به‌عس به‌و هه‌موو دڕنده‌ییه‌ی خۆیه‌وه نه‌یتوانی خوایندکارانی کورد بخه‌سێنێ، ئه‌دی چۆنه وا خوێندکاران ئه‌مڕۆ وه‌کو به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی کوردستان که زیاتر له ته‌له‌به‌ی ته‌مه‌به‌ڵ ده‌چن، به هه‌موو شتێک ده‌ڵێن ئامین و بۆ هه‌موو شتێک ته‌نانه‌ت بۆ سووکایه‌تیکردن به خۆشیانه‌وه ده‌ست به‌رزده‌که‌نه‌وه؟