کاوه ئه‌مین
ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا هه‌نگاو به هه‌نگاو پلانه گڵاوه‌کانی خۆی ده‌خاته پراکتیکه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌مریکا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که ئه‌مریکا به تورکیای داوه. سه‌ره‌تا ئه‌مریکا به‌ئاشکرا و زۆر بێشه‌رمانه هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌ی خۆی دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازدیخوازی کورد له باکووری کوردستان ده‌ربڕی و پارتی کرێکارانی کوردستان

ی وه‌کو دوژمنی ئه‌و وڵاته و تورکیا و عێراق ڕاگه‌یاند. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که PKK)) له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تا ئێستا ته‌نانه‌ت مریشکێکی ئه‌مریکای نه‌کردۆته ئامانجی کرده‌وه سه‌ربازیه‌کانی. تورکیا ئه‌گه‌ر له پشتیوانی ئه‌مریکا دڵنیا نه‌بوایه ئه‌وا بێگومان شه‌ڕی سه‌روماڵی له‌گه‌ڵ کورددا ڕانه‌ده‌گه‌یاند. بۆردومانکردنی باشووری کوردستان به پشتیوانی ئه‌مریکا و ئیسرایل له‌لایه‌ن تورکیاوه یه‌کێک بوو له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌و وڵاته. دوو مانگ زیاتره، شاخ و کێوی قه‌ندیل نه‌ماوه به‌ر تۆپبارانی فرۆکه‌کانی تورکیا نه که‌وتبێت، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی سه‌رکردایه‌تی باشووری کوردستان ئه‌وه بوو که بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد به‌شێوه‌یه‌ک که تورکیا ئێستا پێی وایه که هیچ هێزێک نییه بتوانێت رێگا له پیلانه سه‌ربازی و سیاسییه‌کانی بگرێت به‌دژی کورد.
حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌ده‌بوو بکه‌وتایه‌ته ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یی که قه‌ندیل وه‌کو ناوچه‌یه‌کی موحه‌ره‌مه لێ بکه‌ن و ئابڵوقه‌ی سیاسی و ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه دابنێن که ده‌یان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی باشووری کوردستان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین. پلانی ئێستای تورکیا ئه‌وه‌یه که به‌ته‌واوه‌تی ناوچه‌کانی بادینان بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان بۆیه بنکه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا که له‌ناوچه‌کانی بامه‌ڕنێ و شوێنانی دیکه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن، که‌وتوونه‌ته جمجوڵی سه‌ربازی، بۆیه ده‌بێت حکوومه‌تی هه‌رێم رێگا به جموجوڵه‌کانی سه‌ربازانی تورکیا بگرێت و دا‌و بکات له زووترین کاتدا باشووری کوردستان به‌جێ بهێڵن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا ڕه‌نگه زیاتر بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی باشوور بێت که ئاخۆ چ کاردانه‌وه‌یه‌کیان ده‌بێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له سایته‌کانه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌که‌ن که هێزه‌کانی باشوور ڕێگایان له سه‌ربازانی تورک گرتووه له بنکه‌کا‌نی خۆیان بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا تورکیا ناچار ده‌بێت به به پلانه سه‌ربازییه‌کانی خۆیدا بچێته‌وه، ده‌نا تورکیا به‌شێکی باشووری کوردستان داگیر ده‌کات و زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت به‌ئاسانی چۆڵی بکات.
هه‌نگاوێکی دیکه‌ی تورکیا ئه‌وه‌یه که به‌هه‌چ نرخێک بووه که‌ناڵێ ئاسمانی ڕۆژ تێڤێ دابخرێت که ئه‌مڕۆکه ته‌نها که‌ناڵێکه ڕاستگۆیانه په‌رده له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا هه‌ڵده‌ماڵێ. تورکیا ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵکوژییه‌کی گه‌وره له کوردستاندا بخوڵقێنێ و دنیای به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستیش وه‌ک هه‌میشه گوێی خۆیان ئاخنیوه، دوور نییه تورکیا چه‌کی کیمیاوی و بایه‌لۆژی له‌دژی گریلاکانی کورد و خه‌ڵکی سڤیل به‌کاربهێنێت، مه‌گه‌ر سه‌ددام حسێن هه‌مان کاری نه‌کرد و زلهێزه‌کان بۆیان په‌رده‌پۆش نه‌کرد تا ئه‌وکاته‌ی پێویستیان به سه‌ددام و داروده‌سته‌که‌ی نه‌ما.
ئێستاش ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بێت ده‌بێت کورد به‌یه‌کگرتووی ڕووبه‌ڕووی پیلانه‌کانی تورکیا ببێته‌وه. ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا یه‌ک له‌دوای یه‌ک ددان به سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆدا ده‌نێن، ده‌بێت ئێمه‌ی کوردیش بڵێین پیرۆزیان بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و وڵاتانه به کوردی ڕه‌وا نابینن که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزێۆنییان هه‌بێت که به ڕه‌نج و ئاره‌قی ناوچاوانی کورد خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی دووفاقیانه. به‌داخه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد له هه‌موو کوردستاندا نه‌یانتوانی یانیش نایانه‌وێت وه‌کو ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆسۆڤۆ که چۆن توانیان خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆی گۆش بکه‌ن، ڕاسته ئه‌وان زۆر زلهێزی دونیایان له‌پشته، به‌ڵام هه‌ر دوای وه‌ده‌رنانی سه‌ربه‌کان له کۆسۆڤۆ به به‌رنامه کاریان کرد و گه‌یشتنه ئامانجه‌کانی خۆیان. پارتی کرێکارانی کوردستان که سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی کۆسۆڤۆ به‌هێزه له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی رابردوودا نه‌یانتوانی پرۆژه‌یه‌کی تۆکمه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد له‌خۆ بگرێت پێشکه‌ش بکات، به‌ڵکو زیاتر له ده پرۆژه‌ی نیوه‌ناچڵیان پێشکه‌شی تورکیا و دنیا کرد که یه‌ک له دوای یه‌ک تورکیا بێکاریگه‌ری کردن.
ئه‌م گه‌له‌کۆمه‌کێیه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا و ئیسرایل و زۆر وڵاتی دیکه بۆنی په‌یماننامه‌ی جه‌زائیری لێ دێت، ئه‌گه‌ر پارتی کرێکاران شکست بهێنێت ئه‌وا بێگومان هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تیش باشووری کورستان له‌گرێژنه ده‌بردرێت و کێشه‌ی کورد ده‌یان ساڵ بۆ پاشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌ته‌وه‌ی کورد دووچاری نائومێدی ده‌بێت، بۆیه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقییه که له‌م ڕۆژه ڕه‌شه‌دا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێت بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه نهێنییه که ئێستا خه‌ریکه ئاشکرا ده‌بێت، بیکه‌ین، ده‌بێت هه‌م پارتی کرێکاران و هه‌میش حکوومه‌تی باشوور کارێک بکه‌ن که به که‌مترین زیان له‌م گێچه‌ڵه‌ی تورک و ئه‌مریکا ده‌ربچین و به‌هه‌ر نرخێک بووه ئابڕووی نه‌ته‌وه‌یمان بپارێزین.