
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوێنێ و ئه‌مڕۆ
کاوه ئه‌مین
سه‌ردێڕی ئه‌م وتاره له کتێبێک وه‌رگیراوه که هه‌روه‌ها ناوی کتێبهکهیشه. له‌و کتێبه‌دا ئاوا پێناسه‌ی جوگرافیایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کراوه:" هیچ پێناسه‌یه‌ک نییه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که هه‌موو لایه‌ک پێی ڕازی بن، هه‌ندێک پێیان وایه که سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕۆژئاواوه له وڵاتی مه‌غریبه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته لای ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌فغانستان. هه‌ندێکی دیکه ده‌ڵێن که تورکیا و سودان و وڵاته‌کانی نێو سنووری سۆڤیه‌تی کۆنیش له ناوه‌ڕستی ئاسیا سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕستن. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ، وڵاتانی وه‌کو میسر، ئیسرایل، ئوردون، سووریا، لوبنان، عێراق، ئێران و وڵاتانی دورگه‌ی عه‌ره‌بی، به وڵاته سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ژمێردرێن". که‌وابێت کوردستانیش ده‌که‌وێته ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی زۆری زانستکارانی جیهان به ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له‌سه‌ری کۆکن ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناوچه‌ی یه‌که‌مین شوێنه که سه‌ره‌تا کشتوکاڵی لێکراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و خاکه‌ی نێوان ڕووباری نیل و هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات که به وڵاتی نێوان دوو ئاوان (میسۆپۆتامیا) ناسراوه، ئه‌م مێژووه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌شت هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. ئاشکرایشه که هه‌رسێ دینه ئاسمانییه گه‌وره‌که‌ی دنیاش واته یه‌هوودی، مه‌سیحی و ئیسلام له‌م ناوچه‌یه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به‌درێژای مێژوو، ئه‌م ناوچه‌یه شوێنی ڕمبازێنی چه‌ندین ئیمراتۆرییهت بووه و به ملیۆنان مرۆڤ بوونه‌ته کۆچی قوربانی پاوانخوازی و داگیرکاری و شه‌ڕی نێوان دینه‌کان و گه‌له جۆراوجۆره‌کانی ناوچه‌که، له‌م ڕۆژه‌دا، ئه‌م ناوچه‌یه پڕ کێشه‌ترین ده‌ڤه‌ری دنیایه و هه‌میشه وه‌کو به‌رمیله باروتێک ئاماده‌یه بۆ ته‌قینه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، له‌م ناوچه‌یدا نه‌وت دۆزرایه‌وه، به‌جارێک سه‌رنجی وڵاتانی زلهێزی دنیای بۆلای خۆی ڕاکێشا، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کۆلۆنیالزمی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی له سێبه‌ری تیۆری "په‌رتکه و زاڵبه" دا، ناوچه‌که‌یان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش کرد، به‌بێ گوێدانه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، ئێتنێکی و دینی خه‌ڵکی ناوچه‌که، ڕه‌نگه نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موان زیاتر زه‌بری ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی پێ که‌وتبێت، ئاخر جگه له‌وه‌ی کوردستانیان له خاچ دا، نه‌یانهێشت هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان کیانێکی کوردی لێ دابمه‌زرێنێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌راودی کورد و عه‌ره‌ب بکه‌ین، ڕاسته عه‌ره‌بیش دابه‌شکران به‌ڵام ئه‌وان به‌هۆی ئاینی ئیسلام و قورعانه‌وه که به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه توانیانیان هه‌ر هیچ نه‌بێت زمانه‌که‌یان له دابه‌شبوون بپارێزن، به‌ڵام کورد نه‌ک وه‌ک نه‌ته‌وه به‌ڵکو زمانه‌که‌شی دابه‌شکرا که کاریگه‌ریه‌ی ئه‌و دابه‌شبوونه ئێستا به‌ڕوونی ده‌رکه‌وتووه، دیاره ئه‌وه باسێکی دیکه‌یه و ده‌کرێت له کات و شوێنێکی دیکه‌دا باسی لێوه بکه‌م. کۆلۆنیالیزم، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان به‌شێوه‌ک دابه‌ش کردووه که له‌دوای کشانه‌وه‌ی خۆشیان بۆ ساتێکیش ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه و ناشبینێت، دیاره مه‌گه‌ر گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ئاسۆیه‌کی تاریکه و مه‌گه‌ر وه‌کو شیعه‌کان ده‌ڵێن موحه‌مه‌دی مه‌هدی بگه‌ڕێته‌وه، ده‌نا زۆر زه‌حمه‌ته جارێکی دیکه ئه‌و ناوچه‌یه ببێته‌وه به شامی شه‌ریف.
گرنگی نه‌وت له به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌سازیدا وایکرد که زلهێزه‌کانی دنیا چاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببڕن. ئه‌مه‌ش به دوو هۆ "یه‌که‌میان ئه‌وه بوو که نه‌وت بایه‌خێکی زۆری لای وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان په‌یداکرد. دووهه‌میش ئه‌وه بوو که نه‌وت به ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دۆزرایه‌وه". که‌واته ئه‌و فرمێسکانه‌ی که ئه‌مریکا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌یی هه‌ڵده‌ڕێژێت و به هه‌زارن سه‌ربازی خۆی ده‌کاته قووربانی بۆی، نه بۆ دیموکراتیبوونی ناوچه‌که‌یه و نه بۆ رزگارکردنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه له‌ده‌ست دیکتاتۆره‌کان، به‌ڵکو بۆ ئه‌و نه‌وته خهزنکراوهیه که ڕه‌نگه تا سه‌د ساڵی دیکه‌یش بایه‌خی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، ده‌نا ته‌نات هیچ گه‌مژه‌یه‌ک نییه نه‌زانێت که میر و شا دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که بۆ نموونه سعودییه و کوێت و وڵاتانی ده‌ووروبه‌ریان، دواکه‌تووترین سیسه‌ته‌می سیاسی به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن و ئه‌مریکایش وه‌کو گلێنه‌ی چاوی خۆی ده‌یانپارێزێت!.
دیاره هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگییه‌کی زۆری ئابووری و کولتووری هه‌بووه، هه‌تا نه‌هاتنی تورکه مه‌غۆله‌کان که شارستانییه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتیان سه‌روبن کرد، ناوچه‌که پێشکه‌وتێکی گه‌وره‌ی کولتووری و زانستی به‌خۆیه‌وه بینی بوو ته‌نانه‌ت مێژوونوس ئه‌نتۆنی نووتینگ ده‌ڵێت:" شاری به‌غداد بوو به گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی کولتووری، زانست و خۆشگوزه‌رانی، ئه‌وه‌ش له سه‌رده‌مێکدا بوو که سه‌رۆکه ئه‌وروپییه‌کان ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌زانی ناوی خۆشیان بنووسن".
به‌هاتنی تورکه مه‌غۆله‌کان و داگیرکردنی ناوچه‌که، ده‌ستیانکرد به کاولکردنی شارستانێتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و سووتاندنی کتێبخانه گه‌وره‌کانی به‌غدا و دیمه‌شق که خۆی له خۆیدا سڕینه‌وه‌ی به‌شێکی گرنگی کولتووری خه‌ڵکه‌که بوو، ئه‌مه‌شیان به‌ناوی ئیسلامه‌وه کرد.
دیاره له پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام و مه‌سیحیه‌تیشه‌وه، سێ سه‌د ساڵ پێش زاین، ئه‌لێکسه‌نده‌ری گه‌وره له ماکادۆنیاوه وه‌کو یه‌که‌مین ئه‌وروپییه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی داگیرکرد و له دوای ئه‌وه‌یش زۆری دیکه جێپێی ئه‌ویان هه‌ڵگرت و هه‌وڵی داگیرکردن و ده‌سته‌مۆکردنی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان داوه و ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا مێژوونووسێکی به‌ریتانی به‌ناوی جۆن کایی ده‌ڵێت:" چونکه ئه‌لێکسه‌نده‌ری گه‌وره سه‌ره‌تا ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری نیلی داگیرکرد، پێش ئه‌وه‌ی لای ڕۆژهه‌ڵاتیش داگیر بکات، هه‌ر بۆیه هیچ ئیمپراتۆرییه‌تێک نه‌یوێراوه باسی کۆنترۆڵکردنی هه‌موو دنیا بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکات".
دیاره دوای ڕووخانی پێگه کولتوورییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌ن مه‌غۆله‌کانه‌وه، ئیتر ئه‌و ناوچه‌یه نه‌یتوانی نه‌ک هه‌ر له کایه مه‌عریفییه گرنگه‌کاندا کایه بکات به‌ڵکو له لیتاوی فوندهمهنتالیزمی و دواکوتووی و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌دا چه‌قی و کولتووری زه‌بر و زه‌نگ بووه کولتوورێکی سه‌رده‌ست ئه‌وه‌یش زیاتر گه‌لانی ناوچه‌که به‌دژی یه‌کدی نه‌ک به‌دژی داگیرکارانی ده‌ره‌وه به‌کاریان هێناوه، ته‌نانه‌ت له نێو ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌کاندا سیاسه‌تی توانه‌وه و له‌ناوبردن جێگای به سیاسه‌تی لێکتێگه‌یشتن لێژکرد، ڕه‌نگه تورکیا له هه‌موان زیاتر له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی هاویشتبێت به‌تایبه‌تی له توانه‌وه‌ی کو‌لتوور و زمانی گه‌لانی ناوچه‌کدا، ئه‌وه‌ی له هه‌موان زیاتر به‌ر زه‌ربه‌ی ئه‌و کولتووره شه‌ڕه‌نگێزه‌ی تورکیا که‌وت، کورد بوو، دنیای ڕۆژئاویش به تایبه‌تی ئه‌مریکا بێ ئه‌ملاو لا پشتیوانی ئه‌و کولتووره نکۆڵیکهرهی تورکیا ده‌کات.
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرایل له ساڵی 1948 و سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی فه‌له‌ستین و شه‌ڕی ئازادیخوازنه‌ی کورد و شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران و زیندووکردنه‌وه‌ی کولتووری فوندهمهنتالیزمی ئیسلامی و ئایدۆلۆژییای توندڕه‌و و گه‌نده‌ڵی دهستهڵادارنی ناوچه‌که، کۆمه‌ڵێک فاکته‌رن که ڕۆژ به ڕۆژ کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و هه‌ڵته‌کاندن ده‌به‌ن، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه کولتووری نکۆلێکردن و یه‌کتر قبووڵنه‌کردن وه‌کو ئه‌وه‌ی که هه‌یت و بوویت.
که‌واته وه‌ک ده‌بینین دوێنێ و ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌ند فه‌تره‌یه‌کی که‌می لێ ده‌رچێت، هه‌ر دووبارهبوونهیه، ئێستایش که وڵاتیكی وه‌کو ئیسرایل خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمییه و ئێران و زۆر وڵاتی دیکه‌یش له هه‌وڵی په‌یدا کردنی ئه‌و چهکهدان، ئه‌مه وای کردووه که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاسۆیه‌کی ڕووناک به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت، ئێمه وه‌کو کورد چاومان له کوردستانه که چۆن بتوانێت به که‌مترین زیان له‌م زه‌لکاوه سیاسییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێکه‌وتووه خۆی ڕزگاربکات، پرسیارێکه ڕه‌نگه وه‌رامه‌که‌ی له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا وه‌رنه‌گرینه‌وه!
تێبینی: هه‌ندێک له زانیارییه‌کانی ئه‌م وتاره له کتێبی (ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوێنێ و ئه‌مڕۆ) وه‌رگیراوه، له فرسه‌تێکدا هه‌وڵده‌ده‌م که ته‌واوی ئه‌و کتێبه وه‌ربگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی.