ناوه‌ندی چاک له‌ستۆکهۆڵم قوربانیانی کاره‌ساتی ئه‌نفالی به‌بیرهێنایه‌وه
15/4/2008

ڕۆژی 13/4/2008، کاتژمێر 13:00 به‌کاتی ئه‌وڕوپا، کۆمیته‌ی سوێدی ناوه‌نده چاک هه‌ستا به‌سازدانی خۆپیشاندانێکی هێمنانه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراقیدا له‌ستۆکهۆڵم، سه‌رباری خراپی ئاو‌و هه‌واو باران به‌ڵام دیسانیش ژماره‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بوون . خۆپیشانده‌ران گۆره‌پانی به‌رده‌م سه‌فاره‌تیان به وێنه‌ی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان و جه‌لادانی ئه‌نفال نه‌خشاندبوو، دروشمێکی گه‌وره‌ش له‌سه‌ری نوسرابوو: ده‌بێت حکومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات، که جێگای سه‌رنجی هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمۆبیل و هاوڵاتیانه به‌به‌رده‌م خۆپیشاندانه‌که تێده‌په‌ڕین.دواتر قادر نادر ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک له وته‌یه‌کی کورت‌دا ئاماژه‌ی به‌هۆکاری ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌که کرد و روونیکرده‌وه که به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 14- 4 له ئه‌نفالی 3 که‌له ناوچه‌کانی گه‌رمیان و گونده‌کانی ( مله سوره و کۆله حه‌مه جۆی ) زیاتر له 20000 ژن ومنداڵی کورد له‌و ناوچه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن میری ئه‌نفالچیان فه‌تاح به‌گی جاف ته‌سلیم به سوپاکه‌ی سوڵتان هاشم کران . ئێستایش فه‌تاح به‌گ له‌ژێر سایه‌ی به‌رپرسانی کورد له‌که‌لار و ناوجه‌رگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کاندا، وه‌کو پاشایه‌ک ده‌ژی. دواتر هاوڕێ هیرانی، به‌زمانی سوێدی، به‌ناوی (ناوه‌ندی چاک)ه‌وه وتارێکی بۆ ئاماده‌بواندا، که حکومه‌تی عیراق پێویسته داوای لێبوردن له‌خه‌لکی کوردستان بکات و سزای دادگاش جێبه‌جی بکات ، وه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌م خه‌باته تا داخوازیه‌کان جێ به‌جێ ده‌بێت .له کۆتایشدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد (یاکوب یونسۆن) به‌ناوی پارتی چه‌پی سوێدییه‌وه، وتارێکی گرنگی پێشکه‌ش کرد، تێیدا باسی ئه‌وه‌ئ کرد که ئه‌نفال جینۆسایده و له‌لایه‌ن پارتی چه‌په‌وه وه‌کو جینۆساید ددانی پێدا نراوه، ئێستا کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که په‌رله‌مانی سوێد به‌فه‌رمی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید بناسێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بڕیاره له 11/06/2008 له په‌رله‌مانی سوێد، گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدا بکرێت. هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه که پارته‌که‌یان له‌ساڵی 2006 وه داوای کردوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رۆژی هه‌ڵه‌بجه وه‌کو رۆژی جینۆسایدی به‌دژی گه‌لی کورد بناسێنرێت. دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک ( کیوماس ئه‌لماسی) و کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیانی، شانۆگه‌ری مه‌رگ، نیشاندرا که پۆلێک له خه‌مخۆرانی ئه‌نفال جلی مه‌رگیان له‌به‌رکردبوو و چه‌ند که‌سێکیش تابوتێکیان هه‌ڵگرتبوو که ئاڵای کوردستانی تێوه پێچرابوو وه‌کو سیمبوڵێک بۆ شه‌هیدانی ئه‌نفال، که‌سێکیش که ئاڵایه‌کی عێراقی به‌ده‌سته‌وه بوو و ده‌موچاوی به‌ستبوو وه‌کو سیمبوڵێک بۆ جه‌لاده‌کانی به‌عس به‌ره‌وه به‌رده‌م سه‌فه‌راتی عێراق له پێش خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ره‌وه به‌ر ده‌رگای سه‌فاره‌ت رۆیشتن و تابووته‌که‌یان له به‌رده‌م سه‌فاره‌ت دانا. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژی پشوو بوو، به‌لام دیسانیش (دارا ئه‌حمه‌د بێ که‌س سکرتێری تایبه‌تی سه‌فیر و ئه‌حمه‌د دارا تۆفیق کارمه‌ند له‌سه‌فاره‌ت) پێشوازیان له خۆپیشانده‌ران کرد و به‌خێر هاتنیان کردن. دواتر له‌گه‌ل نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران که پێکهاتبوو له ( یاکوب یۆنسۆن ،کاوه ئه‌مین، ڕووناک شوانی و فه‌لاح ڕه‌شید) کۆبوونه‌وه، وه‌فه‌که په‌یامی خۆپیشانده‌رانیان گه‌یانده کاربه‌ده‌ستانی سه‌فاره‌ت که له‌م خاڵانه‌ت خواروه‌دا چڕکرابوونه‌وه: جێ به‌جێکردنی سزای دادگا به‌سه‌ر( سوڵتان هاشم،عه‌لی کیمیاوی،حسێن ڕه‌شید)، ده‌بێت حکوومه‌تی عێراقی داوای لێبووردن له خه‌ڵکی کوردستان بکات و قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان بکاته‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان له ئه‌نفالکردنی کورددا هه‌بوو هه‌بوو به‌بێ جیاوازی راپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن و سزای خۆیان وه‌ربگرن. شایه‌نی وتنه که چه‌ندی که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی سوێدی و کوردی ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که بوو و وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌یان گرت که به‌شێکیان ئه‌مانه‌بوون: (که‌ناڵی ئاسمانی ڕۆژ، کوردسات و نه‌ورۆز تێڤێ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رتی ئاژانسی ده‌وڵه‌تی سوێد (TT).له کۆتایدا کاک کاوان به‌ناوی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشی له ناوه‌ندی چاک کرد‌و، پشتگیری له داخوازی خۆپیشانده‌ران کرد.
ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی سوێد
14/04/2008