
سوێد گوێناداته ناره‌زایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر به‌زۆر نادنه‌وه‌ی په‌ناپه‌رانی کورد له لایه‌ن حکوومه‌تی سوێد، سووره له‌سه‌ر ناردنانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داواکانیان ره‌تکراوه‌ته‌وه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسێک له فه‌رمانگای په‌نابه‌رانی سوێد به ڕۆژنامه‌ی(رووداو)ی راگه‌یاند:"ئه‌و په‌یمانه له ئاستی ده‌وڵه‌تی (سوێد – عێراق) واژۆ کراوه، ئه‌و بڕیاره ده‌خوات، سوێد ده‌توانێت ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕاسته‌خۆ بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غداد". حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که ئه‌وان دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن بۆ کوردستان، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نێچیروان بارزانی له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕیاگه‌یاند، که هه‌ردوو وه‌زیری کۆچکردن و ده‌ره‌وه‌ی سوێد که هاتنه به‌غدا به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، له هاتنیان بۆ کوردستان په‌شێمان بوونه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق که له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق نزیکه، حکوومه‌تی کوردستان به ده‌ستێکه‌ڵاوکردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران تاوانبار ده‌کات.
ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان سوێد به‌یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژمێردرا که له هه‌موان زیاتر ده‌رگای بۆ په‌نابه‌ران ئاواڵا‌تر بوو. ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری کورد، بۆسنی،کۆسۆڤۆیی و زۆر وڵاتی دیکه مافی په‌ناپه‌رێتیان پێدرا. ئه‌مه ڕه‌وشه له دوای ساڵی دووهه‌زاروه گۆڕنکاری به‌سه‌ردا هات، نه‌ک ته‌نها له سوێد به‌ڵکو له زۆر وڵاتی ئه‌وروپی تا دێت ده‌رگاکان به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا داده‌خرێن. جاران په‌نابه‌رێک که ڕووی له وڵاتێکی ئه‌وروپی ده‌کردو مافی په‌نابه‌ری پێنده‌درا، ڕووی ده‌کرده وڵاتێکی دیکه و وه‌کو په‌نابه‌ر وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا که په‌نابه‌رێک له وڵاتێک داوای په‌نابه‌رێتی بکات و ره‌فز وه‌ربگرێت و پاشان بچێته وڵاتێکی دیکه، هه‌ر به ئاشکرابوونی بێ سێ و دوو ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که جاری یه‌که‌م داوای مانه‌وه‌ی لێ کردووه.
عێراق به گوێڕه‌ی زۆرێک له چاودێران وڵاتێکی نائارامه، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ڕووده‌که‌نه ئه‌وروپا له‌و وڵاته‌وه دێن و به‌شێکیشیان خه‌ڵکی باشووری کوردستان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تا ئێستا کوردستان وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ددانی پێدانانرێت، بۆیه هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه به کورده‌کانیشه‌وه وه‌کو عێراقی ده‌نووسرێن و ئاستمه بتوانیت ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی کورد به‌دروستی دیاری بکه‌یت.
کێشه‌که دوای ئه‌وه‌ی که وڵاتی سوێد بڕیاری داوه ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقی و باشوور کوردستان، په‌نابه‌رێتیان نادرێتی، گه‌وه‌رتر بووه و بووه به کیشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌تا کۆمیساری په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNHCR)به ئاشکرا ڕه‌خنه له‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی سوێد ده‌گرێت، هه‌ندێک له ناوه‌نده مرۆڤایه‌تییه‌کانی سوێدیش دژی ئه‌و بڕیاره‌ن، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو پارتی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌پ و پارتی ژینگه داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که سوێد سیاسه‌تێکی نه‌رمتر و مرۆڤانه‌تر بگرێته‌به‌ر و په‌نابه‌ر عێراقییه‌کان ره‌وانه‌ی ئه‌و دۆزه‌خه‌ی عێراق نه‌که‌نه‌وه.
عێراق و سوێد له‌م دواییانه‌دا په‌یمانێکیان مۆرکردووه که تێیدا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوون که به ئاسانی سوێد ده‌توانێت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێ‌نادرێت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عێراق.
دۆدیل سه‌بالۆس که سه‌ر به پارتی ژینگه‌یه له گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی سوێدیدا ڕه‌خنه له‌و په‌یمانه‌ی نێوان سوێد و عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت:"ده‌وڵه‌تی سوێد ئه‌و په‌یمانه‌ی له ڕێگای فشارهێنانه‌وه بۆ سه‌ر حکوومه‌تی عێراقی مۆرکردوه و که تێیدا هاتووه ده‌بێت عێراق ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌ربگڕێته‌وه که سوێد له وڵاته‌که فڕێیان ده‌داته ده‌ره‌وه".
دۆدیل سه‌بالۆس ره‌خنه له له سوێد ده‌گرێت و ده‌ڵێت"عێراق وڵاتێکی ئارام نییه و هه‌تا ئێستاش شه‌ڕ له‌و وڵاته به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تی سوێد له‌و ڕێگایه‌وه ده‌یه‌وێت عێراقییه‌کان بترسێنێت تا ڕوو نه‌که‌نه سوێد و ژماره‌یه‌کی زۆرتری خه‌لكی ئه‌و وڵاته نه‌یه‌ن بۆ ئێره".
ته‌نها له ماوه‌ی ساڵی پاردا، دائیره‌ی په‌نابه‌رانی سوێد، په‌نای بۆ پۆلیسی ئه‌و وڵاته بردووه تا له ناردنه‌وه‌ی هه‌زاروپێنجسه‌د په‌نابه‌ر که ڕه‌فزیان وه‌رگرتووه هاوکاریان بکات. به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی داگینزنیهێته‌ر ئه‌و ژماره‌یه حه‌وت جار له ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ره‌فزیان وه‌رگرتووه زیاتره که له ساڵی 2006 دا ڕه‌فزیان وه‌رگرتووه و ده‌بێت به‌زۆر له سوێد ده‌ربکرێن.
یه‌کێک له به‌رپرسانی دائیره‌ی په‌نابه‌رانی سوێد به ناوی ئانیتا بێکلوند به ڕۆژنامه‌ی( (DN راگه‌یاند که "ئه‌و کوردانه‌ی بڕیاری ناردنه‌وه‌یان دراوه، به زۆر ره‌وانه‌ی به‌غدادیان ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش نابێت بکرێته گرفت، ئه‌وانه خۆیان یانیش به هاوکاری پۆلیسی عێراقی، ده‌توانن له به‌غداوه بچنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی باکووری عێراق که لێوه‌ی هاتوون". هه‌روه‌ها گوتی:" ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ئێستا، که‌سێکی عێراقی که خه‌ڵکی سلێمانی بوو و حه‌وت ساڵ بوو له سوێد بوو، ناردایه‌وه بۆ به‌غداد و له‌وێشه‌وه به چاودێری پۆلیس گه‌یه‌نرایه‌وه سلێمانی".
به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی پۆلیسی سوێدی به‌ناوی پێر لۆڤینبێری ده‌ڵێت:" ئێمه ده‌توانین ته‌نها تا به‌غداد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له سوێد ده‌رده‌کرێن بڕۆین. چونکه ئێمه له‌وێوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێکمان نامێنێت".
ئاماری کۆچبه‌ران له سوێد
ئێستا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س که ره‌گوڕیشه‌یان له وڵاتانی دیکه‌وه هاتووه له سوێد ده‌ژین، نزیکه‌ی چوار سه‌د هه‌زا که‌س له‌وانه موسڵمانن. زۆربه‌ی کۆچکردوانی سوێد له فیله‌ندا، یوگسلاڤیا، یۆنان، تورکیا، شیلی، ئه‌ره‌جه‌نتین، کوردستان، عێراق، ئێران و وڵاتانی دیکه‌وه هاتوون بۆ سوێد.
به گوێره‌ی ئاماری دائیره‌ی په‌نابه‌ران له سوێد له ساڵی 2006 دا:
78793 که‌س له سوێد وه‌کو کۆچبه‌ر ناونووس کراون.
له سه‌دا %35 خه‌ڵی ئاسیا.
له سه‌دا %5 ئه‌مریکا
%13 وڵاتانی باکوور(ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا)
%10 ه‌فریقا
% 22وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئه‌ورپا (بێجگه له دانمارک و فیله‌ندا)
%12 وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا
%3 شوێنی دیکه
کێ په‌نابه‌ره؟
ده‌وڵه‌تی سوێد په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کانی له‌مه‌ڕ په‌نابه‌رانه‌وه واژوو کردووه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که ده‌بێت سوێد مافی په‌نابه‌رێتی بدات به‌و که‌سانه‌ی که به‌گوێره‌ی ئه‌و پێناسه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ر دایڕشتووه. به گوێره‌ی ئه‌و پێناسه‌یه هه‌رکه‌سێک له‌وه بترسێت که له وڵاته‌که‌ی خۆی راوده‌نرێت به هۆکاری: نه‌ژادی، ئێتنیستێت، تێگه‌یشتنی بۆ دین و سیاسه‌ت، به هۆی جنس یانیشی یانیش شێوه‌ی هه‌ڵبژراندی جنسی و ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سه‌ر به گرووپێکی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگا بێت به‌و هۆیه‌وه بچه‌وسێنرێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی که ده‌بێت بپارێزرێن: به‌ڵگه‌ی مه‌لمووسی هه‌بێت که له وڵاته‌کی خۆی دووچاری ئه‌شکه‌نجه یانیش له‌سێداره‌دان ببێته‌وه. پێویستی به‌وه هه‌بێت خۆی بپارێزێت له کێشه چه‌کدارییه‌کانی که له وڵاته‌کی که ببێته هۆ له‌ناوچوونی.
ڕۆژنامه‌ی (رووداو) سه‌باره‌ت به‌و کێشه‌ئه پێوه‌ندی به فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌رانی سوێده‌وه کرد و (بێرێت ئۆلسۆن) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه.
بێرێت ئۆلسۆن زانیاری دا به (رووداو) و گوتی له ساڵی ڕابردوودا 18559 هاووڵاتی عێراقی داوای په‌نابه‌رێتیان له سوێد کردووه. گوتیشی "ئه‌و ئاماره له‌سه‌ر وڵاتێتی ئه‌و که‌سانه‌یه بۆیه ناتوانین بزانین که ژماره‌ی کورده‌کان له نێو ئه‌وانه‌دا چه‌نده". ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که له‌و " 18559 که‌سه له %93 یان وه‌ڵامی ئه‌رێنی و قبووڵکردنیان وه‌رگرتووه. ئه‌و په‌روه‌ردانه‌یشی که له ماوه‌ی مانگی یانیوه‌ری و فێبره‌وه‌ری ئه‌م ساڵ (2008) پێیان ڕاگه‌یشتووین، له سه‌دا چلودوویان وه‌ڵامی ئه‌رێنیان وه‌رگرتووه". سه‌باره‌ت ئه‌وانه‌ی که داواکانیان ره‌تده‌کرێته‌وه و وه‌ڵامی نه‌خێر وه‌رده‌گرن و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی که به‌دژیان وه‌رده‌گیرێت وتی:"ده‌توانن کێشه‌که‌یان ببه‌نه به‌رده‌م دادگای کۆچبه‌ران تا چاوی ثێدابخشێنرێته‌وه، دادگا چ بڕیارێکی بدات، ئه‌وه دوا بڕیاره ده‌بێت و ئه‌گه‌ر له‌وێش هه‌مان بڕیاری له‌سه‌ر درایه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه سه‌رپێچی بکات و نه‌گه‌ڕێته‌وه گوتی"ئه‌وکاته فایله‌که‌ی ده‌رێته پۆلیس و ئه‌وانیش ده‌توانن بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه بۆ وڵاتی خۆی هێز و زۆر به‌کاربهێنن".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی به‌نابه‌ران و کۆچی سوێد هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی کوردستانی سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی په‌ناخوازه به‌زۆر نێردراوه‌کان به کۆسپ نه‌زانی و به (رووداوی) راگه‌یاند "ئه‌و ڕێکه‌وتنه له ئاستی ده‌وڵه‌تیدا (سوێد – عێراق) واژۆ کراوه و ئه‌و برایاره ده‌خوات، سوێد ده‌توانێت ئه‌و که‌سانه راسته‌وخۆ بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا".
کوردۆ باکسی ڕۆژنامه‌ڤانی نێوداری کورد له سوێد، ڕه‌خنه‌ی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی سوێد گرت و گوتی:"سوێد ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانێت که حکوومه‌تی کوردستان خۆی بارێکی زۆری په‌نابه‌رانی ناوخۆیی به‌سه‌ره‌وه‌یه و گه‌راندنه‌وه‌ی په‌ناخوازنای کورد بۆ به‌غدا و به‌ره‌ڵاکردنیان له‌وێ واته به کوشتندانیان".
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد، ئیقامه‌ی کاتیان پێدراوه و ئه‌ونیش له‌و کێشه‌یه‌دا که‌وتوونه‌ته دڵه‌رواکێوه، سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌وانه ئه‌و به‌رپرسه سویدییه به (رووداو)ی راگه‌یاند" زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئیقامه‌ی کاتیان وه‌رگرتووه، پێشتر بڕیاری ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان وه‌رگرتووه و ئه‌و بڕیاره ده‌خوات. ئه‌گه‌ر که‌سێکیش بیه‌وێت وانیشان بدات که ڕێگری هه‌یه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاری ناردنه‌وه‌یه، ده‌توانێت به دائیره‌ی په‌نابه‌رانی ڕابگه‌یه‌نێت".
دائیره‌ی په‌نابه‌رانی سوێد بانگاشه‌ی ئه‌وه ده‌کات که کێشه‌ی چه‌کداری (شه‌ڕ) له عێراقدا نییه، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی (رووداو) دا که پێوانه‌ی ئه‌وان بۆ کێشه‌ی چه‌کداری چییه؟ به‌رپرسی راگه‌یاندنی دئیره‌که وتی" کێشه‌ی چه‌کداری ئه‌وه‌یه که شه‌ڕ له نێوان هێزه سه‌ربازییه‌کانی وڵاتێک و ڕێکخراوی چه‌کداریدا هه‌بێت و له‌وه ده‌ربچێت که ته‌نها وه‌کو نائارامی چاوی لێبکرێت.ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه ده‌بێت ناوچه و هه‌رێمی تایبه‌تیان له ژێر کۆنترۆڵدا بێت. دادگای دائیره‌ی په‌نابه‌ران له ساڵی 2007 دا، گه‌یشتۆته ئه‌و بروایه‌ی که له عێراقدا کێشه‌ی چه‌کداری له‌و جۆره‌ی که ئێمه به کێشه ناوزه‌دی ده‌که‌ین، له‌ئاراد نییه"
زانیاری و فاکته له‌سه‌ر کۆچکرن و هاتنی په‌نابه‌ر بۆ سوێد به درێژایی مێژوو
له ناوه‌ڕاست 1400 دا، سێیه‌کی دانیشتوانی شاری ستۆکهؤڵم ئه‌وانه‌ی که باجیان ده‌دا به ده‌وڵه‌ت ئه‌ڵمانی بوون. ته‌ناته‌ت کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت ناچار بوو قانوونێکی تایبه‌ت دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی له شواری شار ده‌سته‌ڵاتی سوێدییه‌کان باڵا ده‌ست بێت.
کۆچه‌که‌رانی هۆڵه‌ندی، ئنگلیز، سکۆتی زۆری دیکه هه‌ر له کۆنه‌وه هاتوونه‌ته سوێد و له ئاوه‌دانکردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات‌دا ده‌وری به‌رچاویان هه‌بووه به‌تایبه‌تی له بازرگانی و بیناسازیدا.
له دوای ساڵانی 1580 و به‌ره‌ودوا، ژماره‌یه‌کی زۆر فیله‌ندی کۆچیان کردووه بۆ سوێد، له ماوه‌ی بیست ساڵدا چل هه‌زار فیله‌ندی دێنه سوێد له دالارنا که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی سوێد نیشته‌جێ ده‌بن.
له ساڵی 1700 دا، په‌نابه‌ر، په‌نا ده‌هێننه به‌ر سوێد ئه‌مجاره‌یان وه‌کو کۆچکه‌ر نا. ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌وه نه‌هاتبوون که به‌یکجاری بمێننه‌وه به‌ڵکو هه‌ر که ڕه‌وشی وڵاتی خۆیان گۆرانی به‌سه‌ردا بهاتایه ده‌گه‌ڕانه‌وه، هه‌ندێک په‌نابه‌ر که پێیان ده‌وتن په‌ناهنده‌ی ناوخۆ، له به‌شێکی دیکه‌ی سوێده‌وه په‌نایان ده‌برده جێگایه‌کی دیدکه هه له نێو سوێد.
له ساڵی 1914 دا، سوێد وای لێهاتبوو که ئیتر پێوێست به مۆڵه‌ت نه‌بوو بۆ مانه‌وه له سوێد یانیش بۆ کارکردن. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بووترێت که ئه‌و کاته سوێد وڵاتێکی هه‌ژار بوو (له نێوان ساڵانی 1860 تا 1914) زیاتر له یه‌ک ملیۆن سوێدی کۆچیان بۆ ئه‌مریکا کرد. له ساڵی 1931دا، کۆچکه‌ران بۆ نێو سوێد له‌و سوێدیانه پێکهاتبوو که ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
یه‌که‌مین کورد که پێی نایه سه‌ر خاکی سوێد
یه‌که‌مین کورد که پێی نابێته ناو خاکی سوێد، میرزا سه‌عیدی کوردستانی بوو که خه‌ڵکی شاری سننه بوو و له ساڵی 1893 هاتۆته سوێدا، به‌ڵام له سوێد نامایه‌وه و چوو بۆ به‌ریتانیا. پاشان له ساڵی 1898 شه‌ریف پاشا دێت بۆ سوید وه‌کو سه‌فیری عومسانییه‌کان و ده ساڵ له ستۆکهۆڵم ده‌مێنێته‌وه.
له ساڵی 1914 دا، موحه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی (1880 – 1948) سه‌ردانی سوێد ده‌کات.
یه‌که‌مین په‌نابه‌ری کوردیش له ساڵی 1929 له له‌لایه‌ن خێزانێکی سوێدییه‌وه له وڵاتی ئوکرانیاوه ده‌هێنرێت بۆ سوێد.
ئه‌و که‌سه‌ش ناوی سلێمان ئه‌لێکسانده کنوتاسه، که له ساڵی 1911 له باکووری کوردستان له دایک ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ی کورد و ئه‌رمه‌ن ده‌که‌ونه به‌ر کوشتاری تورکان، ئاواره ده‌بێت و له ئوکرانینا ده‌گیرسێته‌وه. سلێمان له دوورگه‌ی گۆتلاندی سوێدی ده‌مێنێته‌وه له ساڵی 1981 کۆچی دوایی کردووه.
یه‌که‌مین خوێندکاری کوردیش که هاتۆته سوێد بۆ خوێندن دوکتۆر سه‌لاحه‌دین ڕاسته‌گه‌لدی بووه که له ساڵی 1947 هاتۆته سوێد به‌ڵام دوای ته‌واوکردنی خوێندن له سوێد ده‌مێنیته‌وه و ده‌ورێکی گرنگی هه‌بوو له ناساندنی کورد له سوێد به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا و کتێبێکی به زمانی سوێدی نووسیوه به ناوی (شه‌ڕه له بیرکراوه‌که که کاوه ئه‌مین کردویه‌تی به کوردی و ده‌ستگای ئاراس به چاپی گه‌یاندووه).
یه‌که‌مین کوردیش که داوای په‌نابه‌ری سیاسی کردووه له سوێد جه‌مال عه‌له‌مدار بوو له ساڵی 1965.نزیکه‌ی حه‌فتا تا هه‌شتا هه‌زار کورد له سوێد ده‌ژین که به‌شی زۆریان خه‌ڵکی باکووری کوردستانن.
تێبێنی: ئه‌م ڕێپۆرتاژه بۆ ڕۆژنامه‌ی(ڕووداو) ئاماده‌کراوه که له یه‌که‌مین ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا له ڕۆژی(7/4/2008) بڵاو کراوه‌ته‌وه.
www.rudaw.net