کۆنفرانسی پاشه‌ڕۆژی عێراق له سوێد
کاوه ئه‌مین
یه‌کێک له خاڵه بنچینه‌ییه‌کانی کۆنفرانسی پاشه‌رۆژی عێراق له سوێد که له 29 ی ئه‌م مانگه‌دا، له یه‌کێک له شاره‌دارییه‌کانی نزیک ستۆکهۆڵم (ئوپلاندسڤێسبی) ده‌به‌سترێت، "ئاشتبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه"، مه‌به‌ست له‌وه‌یش ئاشتبوونه‌وه‌ی گرووپه جۆراو جۆره، دینی، ئێتنیکی و سیاسییه‌کانی عێراقه.
له دوای رووخانی ڕێژیمی به‌عسه‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندین کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی و له ناوخۆی عێراقیشدا به‌ستراون، به‌ڵام هیچ کامیان نه‌یانتوانیوه ده‌رسه‌دێکی که‌م له ئازاره‌کانی خه‌ڵکی عێراق و باشووری کوردستان که‌م بکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵک به‌ده‌ست بێ کاره‌بایی، ئاو، پێداویستییه‌کانی ژیانه‌وه ده‌ناڵێنێت و به ملیۆنان که‌س ئاواره‌ی وڵاتانی ناوچه‌که و دنیا بوون، ته‌نها له وڵاتێکی وه‌کو سووریا نزیکه‌ی ملیۆنونیوێک، له ئوردونیش هه‌شتا هه‌زار عێراقی ده‌ژین، که زۆره‌به‌یان ژیانێکی مه‌مره‌و مه‌ژی به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یی که له داهاتی نه‌وتدا به‌ده‌ست ده‌خرێت، به‌شێکی زۆری به فیرۆ ده‌روات و ده‌چێته گیرفانی بازرگانه سیاسسیه‌کانی عێراقه‌وه. ئه‌مه بۆ کوردستانیش ده‌خوات، ئه‌وه‌تا باسی گه‌نده‌ڵی حکوومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه ده‌بێته هه‌واڵ و نێوه‌رۆکی هه‌ندێک له‌و نووسینانه‌ی که له‌سه‌ر کوردستان ده‌نووسرێن و له رۆژنامه گه‌وره‌کانی جیهاندا بڵاو ده‌کرێنه‌وه. له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا، ڕۆژنامه‌نووسێکی سوێدی به‌ناوی بیته هامه‌رگرێن نووسیبووی:"ئه‌و حه‌ساسیه‌ته‌ی ئه‌مرۆ له کوردستانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له نێو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی(ئه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن) نیشان ده‌درێت، ئه‌وه‌مان به‌بیر ده‌هێنێته‌وه که چۆن ناره‌زایه‌تی فه‌له‌ستینییه‌کان به دژی فه‌تح ورده ورده گه‌وره‌بوون و تا وای لێهات له ساڵی 2006 دا حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ده‌رگاکان به رووی عێراق و کوردستاندا دانه‌خراون، به هۆی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی که هه‌یه به تایبه‌تی نه‌وت که رۆژانه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له زۆر لاوه چاویان بڕیوه‌ته عێراق و باشووری کوردستان، ئه‌گه‌ر ئارامی و ئه‌منییه‌ت هه‌بێت ئه‌وا ژماره‌یه‌کی زۆر شه‌ریکه‌ی گه‌وره خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه کوردستان و عێراق، هه‌رچه‌نده کوردستان له ڕووی ئارامی و ئه‌منییه‌وه نابێت له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌راورد بکرێت.
دیوێکی گرنگی کۆنفرانسه‌که که پێده‌چیت ببێته سێبه‌رێک به‌سه‌ر کۆنفرانسه‌که‌وه، به‌شداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مونچه‌ر مۆته‌کیی و وه‌رزیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆندۆلیزا رایسه. ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای رووخانی به‌عسه‌وه به‌وه تاوانبار ده‌کرێت که ده‌ستی له کێشه ئه‌منییه‌کانی عێراقدا هه‌بێت و هاوکاری راسته‌وخۆی تیرۆریستان بکات، بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا که وه‌کو دوژمنێک و هه‌ره‌شه‌یه‌کی جددی بۆ سه‌ر خۆی ته‌ماشای ده‌کات.
حکوومه‌تی سوێد نایشارێته‌وه که هیوادارن ئه‌مریکا و ئێران له‌و کۆنفرانسه‌دا ڕاسته‌خۆ یانیش به نیمچه شاراوه‌ییش بێت یه‌کتری ببینن و ئه‌و دوو وه‌زیره ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌کیتره‌وه، ئه‌گه‌ر دیالۆگێک له نێوان ئێران و ئه‌مریکا ده‌ستپێبکات، ئه‌وا ده‌بێته سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی ئێستا سوێد، که خانه‌خوێی کۆنفرانسه‌که‌یه.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به کورده‌وه بێت تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌یش دیار نییه باشووری کوردستان له‌سه‌ر چ ئاستێک به‌شداری کۆنفرانسه‌که ده‌کات و چ به‌رنامه و پالانێکیان پێیه بۆ ئه‌و فیدرالییه‌ی که ته‌نها له راگه‌یاندنی کوردیی و له لایه‌ن سیاسییه کورده‌کانه‌وه باسی لێوه ده‌که‌ن و له‌هیچ کوله‌که‌یه‌کی ته‌ڕدا باس ناکرێت، من بۆ خۆم تا ئێستا له سوێد، ده‌یان وتاری گرنگم له‌مه‌ڕ عێراق و باشووری کوردستان خوێندۆته‌وه، تا ئێستا وشه‌ی عێراقی فیدرالم نه‌بینیوه له‌و وتارانه‌دا، یانیش کاتێک سیاسییه سوێدییه‌کان باسی عێراق ده‌که‌ن، به تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد کارل بیلدت که به دۆستێکی نزیکی تورکیا ده‌ژمێردرێت و زۆر جار له‌سه‌ر کیشه‌ی کورد شه‌کری خراپ ده‌شکێنێت.
گرنگی ئه‌م کۆنفرانسه له‌وه‌دایه که له هه‌موو دونیاوه، هه‌شتا ولات به‌شداری ده‌که‌ن و سکرتێری نه‌ته‌وه‌یکگرتووه‌کان، بان کیموونیش به‌شداری ده‌کات، ئه‌گه‌ر وه‌فتی عێراق بتوانێت هه‌رهیچ نه‌بێت به‌شێک له قه‌رزه‌کانی عێراق که‌م بکه‌نه‌وه، ئه‌وه بۆ خۆی هه‌نگاوێکی ئیجابییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به کوردستانه‌وه هه‌بێت، ئه‌و مه‌ترسییه‌یه که وڵاتانی جیهان جارێکی دیکه گرنگی ته‌نها به به‌غداد بده‌ن وه‌کو ناوه‌ند و پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هێزتر بێت و گوێ به داخوازییه‌کانی کورد به تایبه‌تی که‌رکووک نه‌دات و وڵاتانی جیهان له ڕێگای شه‌ر‌یکه‌ته گه‌وره‌کانیانه‌وه هه‌موو په‌یمان و گرێبه‌ستێک ته‌نها له ڕێگای به‌غداده‌وه ببه‌ستن و کوردستان فه‌رامۆش بکرێت.
ره‌نگه خاڵێکی لاوازی حکوومه‌تی هه‌رێم و راگه‌یاندنی کوردی ئه‌وه بێت که هه‌تا ئێستا وه‌ک پێویست باسیان له‌م کۆنفرانسه نه‌کردووه، حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌بوو که‌ڵکی له توانای کورده‌کانی سوێد وه‌ربگرتایه، به تایبه‌تی که یه‌کێک له راوێژکاره‌کانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم، خۆی دانیشتووی سوێده(د. خالید ساڵح) و پێوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سوێدیدا هه‌یه.
ره‌نگه ئه‌م کۆنفرانسه و ئه‌وانه‌شی له داهاتوودا ده‌کرێن، زیاتر رۆلی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کارا بکات له عێراق و باری سه‌رشانی ئه‌مریکییه‌کان که‌مێک سووکتر بکات، به‌ڵام کێشه‌کانی ناوخۆی عێراق درێژه‌یان ده‌بێت، محاڵه شیعه و سوونه به‌و کولتووره سیاسییه‌ی ئێستایانه‌وه که ره‌گی له نێو جه‌ماوه‌ریشدا داکوتاوه، بتوانن به‌بێ ئاژاوه هه‌ڵبکه‌ن، ته‌نها چاره ئه‌وه‌یه که عێراق، دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر سێ ناوچه‌دا واته کورت و کورمانجی "په‌رتکه و زاڵبه"، ته‌نها چاره‌سه‌رییه‌کی وایش له به‌رژه‌وه‌ندی کورددایه.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی زۆر تێکه‌وتووه، چه‌ند کۆپله‌یه‌کیش لابراوه.