هه‌واڵ:
ده‌قی پێشنیاره‌کانی ستیڤان دیمستۆرا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان بڵاوكرایه‌وه له
دویَنیَ 5/6/2008 ستیڤان دیمستۆرا نویَنه‌ری تایبه‌تی سكرتیَری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق یه‌كه‌م شیكردنه‌وه‌ی پیَشكه‌ش به‌حكومه‌تی عیراق كرد، كه‌نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق به‌ئه‌نجامیگه‌یاندووه، له‌باره‌ی ئه‌و پرۆسانه‌ی كه‌ده‌كریَت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سنووره ناوخۆییه‌كانی جیَی ناكۆكی جیَبه‌جیَبكریَن، ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ش وه‌ك به‌شیَكی هه‌وڵه‌كانی نیَرده‌كه دیَت، به‌مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی رۆڵی سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی خۆی به‌گویَره‌ی برِیاری ژماره (1770)ی ساڵی 2007ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق دوابه‌دوای ئه‌و ریَككه‌وتنه گشتییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به‌ئاكام گه‌یشتووه‌و ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان، به‌ر له‌و واده كۆتاییه‌ی كه له‌مادده‌ی (140)ی ده‌ستووردا ده‌ق نووسكراوه له‌كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا، نیَرده‌كه كه‌وته كاركردن بۆ پیَشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی له‌پیَناوی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه، ئه‌مرِۆش نیَرده‌كه چه‌ند راپۆرتیَكی شیكاریی له‌باره‌ی (4) قه‌زاكه كه‌ناكۆكییان له‌سه‌ره، پیَشكه‌ش به‌هه‌مان لیَپرسراوانی سه‌ره‌وه كرد‌و هاوپیَچ له‌گه‌ڵیدا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌تیَیدا ئه‌و ریَبازه روونده‌كاته‌وه كه‌نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق په‌یرِه‌ویكردووه.نویَنه‌ری تایبه‌تی سكرتیَری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتی: حه‌زده‌كه‌م دووپاتیبكه‌مه‌وه كه‌ته‌نیا حكومه‌تی عیراق لیَپرسراویَتیی سیاسیی هه‌یه بۆ ده‌ركردنی هه‌ر برِیاریَك له‌باره‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌و ئه‌و ریَبازه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سنووره ناوخۆییه‌كانی جیَی ناكۆكی په‌یرِه‌وكراوه.وتیشی: ئامانجی نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌رِیَگه‌ی ئاماده‌كردن و پیَشكه‌شكردنی ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌وه ته‌نیا به‌شداریكردنه له‌په‌ره‌پیَدانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له ئاڵۆز‌و هه‌ستیارانه‌دا.شیكردنه‌وه‌كه‌ی نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق ئاماژه‌ی بۆ زنجیره‌یه‌ك متمانه كردووه، كه‌په‌یرِه‌وبكریَن له‌پیَناوی یارمه‌تیدان بۆ خاوه‌نداریَتیی ئیداریی ئه‌و قه‌زایانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره‌و بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ گشت ئه‌و عیراقییانه‌ی نیشته‌جیَی ئه‌و ناوچانه‌ن و ره‌خساندنی ته‌وژمی پیَویست بۆ گه‌یشتن به‌رِیَككه‌وتنیَكی سیاسیی فراوانتر له‌باره‌ی هه‌ریه‌كیَكیانه‌وه، ته‌واو ده‌رك به‌وه‌ش ده‌كه‌یت كه‌ده‌بیَت ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شیَوه‌یه‌كی پیَویست گفتوگۆی له‌سه‌ر بكریَت.هه‌روه‌ها نویَنه‌ری تایبه‌تی سكرتیَری گشتی وتی: هه‌موولایه‌ك ده‌زانن به‌دیهیَنانی پیَشكه‌وتنیَك له‌رِووی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی سنووره ناوخۆییه‌كانی جیَی ناكۆكی، كه‌ده‌زانین ته‌نیا به‌ندنییه به‌باكووری عیراقه‌وه، به‌ڵكو هه‌ندیَك له‌و سنوورانه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی ناوه‌رِاست و باشووری وڵاتیشه‌وه، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی سنووره ئیدارییه‌كان پیَویسته له‌چوارچیَوه‌ی چاره‌سه‌ریَكی سیاسی و فراوانتری ئه‌وتۆدابن كه‌ده‌كریَت گه‌لی عیراق دڵنبایكاته‌وه‌و یه‌كیَتیی ده‌وڵه‌تی عیراق سه‌قامگیربكات.له‌م بواره‌شدا نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پیَشكه‌شكردنی راویَژ به‌حكومه‌تی عیراق و دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كانی به‌رده‌وامده‌بیَت له‌باره‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و پرۆسه‌ی پیَداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووره‌وه.(4) قه‌زای یه‌كه‌مله‌سۆنگه‌ی ئه‌و ئاڵۆزكارییه‌ی له‌م مه‌سه‌لانه‌دا هه‌یه، نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (4) قه‌زای ده‌ستنیشانكرد، بۆ ئه‌وه‌ی جیَگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی به‌رایی خۆی بن.نیَرده له‌رِیَگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م نموونانه‌وه ئامانجی په‌ره‌پیَدانی ریَبازیَكی ئه‌وتۆیه، كه‌ده‌كریَت له‌و ناوچانه‌و ناوچه‌كانی دیكه، كه‌ناكۆكییان له‌سه‌ره پیاده‌بكریَت، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بخریَنه به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق تاوه‌كو تاووتویَیان بكات، ئه‌م قه‌زایانه‌ش پاش راویَژیَكی چرِوپرِو فراوان و شیكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌هه‌ریه‌كیَكیانه‌وه ده‌ستنیشانكراون.قه‌زای ئاكریَ، پاریَزگای نه‌ینه‌واله‌ساڵی 1991ه‌وه پاریَزگای دهۆك، ئاكریَ-ی به‌رِیَوه‌بردووه، كه‌ده‌كه‌ویَته سه‌رووی ئه‌و (هیَڵه سه‌وزه)ی كه‌هه‌ریَمی كوردستانی هه‌نووكه‌یی له‌ئیداره‌ی حكومه‌تی عیراق جیاده‌كاته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شه‌وه ئاكریَ به‌شیَوه‌یه‌كی بنه‌رِه‌تی به‌یه‌كیَك له‌و قه‌زایانه داده‌نریَت، كه‌كه‌وتوونه‌ته ژیَر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه‌وه، ئه‌ویش به‌پیَی مادده‌ی (53)ی یاسای به‌رِیَوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، كه له‌چوارچیَوه‌ی مادده‌ی (143)دا خراوه‌ته نیَو ده‌ستووری عیراقه‌وه، له‌قه‌زاكه‌دا زۆرینه‌یه‌كی كورد ده‌ژین، بۆیه پیَویست ناكات گۆرِانكاریی جه‌وهه‌ریی له‌رِیزبه‌ندیی ئیداریی هه‌نووكه‌ییدا بكریَت، له‌حاڵه‌تیَكدا ئه‌گه‌ر ئیداره‌كه به‌رِه‌سمی بخریَته‌سه‌ر پاریَزگای دهۆك.نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق راسپارده‌ی چه‌ند ریَوشویَنیَكی بۆ بنیاتنانی متمانه‌كردو له‌وانه ریَوشویَنی ئه‌وتۆ كه‌ده‌كریَت ئازادیی هاتوچۆ له‌نیَوان هه‌ردوو پاریَزگای دهۆك و نه‌ینه‌وادا زامن بكات، ویَرِای مافی به‌كارهیَنانی زمانی عه‌ره‌بی و پیاده‌كردنی ریَوشویَنی دادپه‌روه‌رانه بۆ دامه‌زراندن له‌یه‌كه‌كانی پۆلیسی ئاكریَ و وه‌زیفه حكومییه‌كانی دیكه‌دا.قه‌زای حه‌مدانیه، پاریَزگای نه‌ینه‌واله‌ساڵی 1932ه‌وه پاریَزگای نه‌ینه‌وا له‌به‌رِیَوه‌بردنی حه‌مدانیه به‌رده‌وامبووه، كه‌ده‌كه‌ویَته ده‌ره‌وه‌ی چوارچیَوه‌ی ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه‌حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان له19/3/2003ه‌وه به‌رِیَوه‌یان ده‌بات، قه‌زاكه چه‌ندین رایه‌ڵی ئیداری و ئابووریی به‌هیَزی له‌گه‌ڵ موسڵدا هه‌یه‌و له‌رِووی میَژووییه‌وه له‌چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌سیحی پیَكده‌هات، كه‌چه‌ندین گوندی په‌رته‌وازه‌ی شه‌به‌ك و چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی له‌ناحیه‌ی نه‌مرووددا گرتووه‌ته‌خۆی. جیَگه‌ی سه‌رنجه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیی له‌حه‌مدانیه له‌دوای ئاداری 2007دا كاریگه‌ریی خۆی هه‌بووه، له‌رِووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیداری به‌لای كۆمه‌ڵگه لاوازه‌كان له‌ویَدا، جگه له‌وه‌ش بارودۆخی دژواری ئاسایش له‌عیراقدا به‌شیَوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر پیَكهاته‌ی دانیشتووان له‌حه‌مدانیه‌دا هه‌بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌مه وایكرد ژماره‌یه‌كی زیاتری ئه‌و مه‌سیحی و شه‌به‌كانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌ربه‌ده‌ركراون به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌حه‌مدانیه‌دا نیشته‌جیَببن، به‌پشتبه‌ستن به‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌پیَشكه‌شكراوه، ره‌نگه حكومه‌تی عیراق ئاره‌زوومه‌ندبیَت دریَژه به‌به‌رِیَوه‌بردنی قه‌زای حه‌مدانیه بدات له‌رِیَگه‌ی پاریَزگای نه‌ینه‌واوه.نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق راسپارده‌ی چه‌ند ریَوشویَنیَكی بۆ دروستكردنی متمانه‌كردووه له‌پیَناوی زیادبوونی به‌شداریكردنی خۆماڵی له‌هیَزه‌كانی ئاسایشی عیراق له‌حه‌مدانیه‌دا به‌تایبه‌تی به‌شداریكردنی پیَكهاته‌ی عه‌ره‌ب و مه‌سیحی، ویَرِای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هیَزه‌كانی ئاسایشی عیراق له‌حه‌مدانیه‌دا تاوه‌كو جیَگه‌ی ریَوشویَنه ئه‌منییه خۆجیَییه‌كان بگرنه‌وه، كه‌حاڵی حازر به‌شیَوه‌یه‌كی بنه‌رِه‌تی پیَكهاتوون له‌پیَشمه‌رگه. هه‌روه‌ها ریَوشویَنه‌كانی دیكه‌ی دروستكردنی متمانه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ریَوشویَنه‌كانی ته‌وزیف و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌رِه‌تییه‌كان و ریَوشویَنی دیكه كردووه‌ته‌وه، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه مه‌سیحی و شه‌به‌كه‌كان ئاره‌زوویان نیشانداوه شیَوازیَكی دیاریكراوی ریَوشویَنی حوكمی خۆجیَییان هه‌بیَت، نیَرده‌ش هه‌وڵیداوه ته‌ئكید له‌سه‌ر زه‌مانه‌ته ده‌ستوورییه بنه‌رِه‌تییه‌كان بۆ گشت عیراقییه‌كان له‌و قه‌زایانه‌دا بكاته‌وه، له‌وانه مافه‌كانی ئیداری و سیاسی و رووناكبیری و فیَركردن.بایه‌خیَكی تایبه‌تیش به‌مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تیی كۆمه‌ڵگه لاوازه‌كان له‌حه‌مدانیه‌دا دراوه، نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق كاری بۆ دیاریكردنی ئه‌و ریَوشویَنه ئه‌منییانه كردووه، كه‌مه‌به‌ستیان باشكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه مه‌سیحی و شه‌به‌كه‌كانه، هانی حكومه‌تی عیراقیش ده‌دات به‌پشتیوانیی هیَزه فره‌رِه‌گه‌زه‌كان كه له‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تیی كه‌مینه‌كان له‌حه‌مدانیه‌دا به‌رده‌وامبیَت، ئه‌مه‌ش دانانی خاڵی پشكنینی زیاتر‌و سه‌ربازگیریی دانیشتووانی خۆجیَی سه‌ر به‌كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌هیَزه‌كانی ئاسایشی عیراق و زیادكردنی ژماره‌ی بنكه‌كانی پۆلیس و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی هیَزه‌كانی ئاسایشی عیراق له‌قه‌واره‌یه‌كی هاوسیَدا ده‌گریَته‌وه.قه‌زای مه‌خمور، پاریَزگای نه‌ینه‌وا، پاریَزگای هه‌ولیَرله‌ساڵی 1932ه‌وه مه‌خمور هه‌میشه به‌شیَك بووه له‌پاریَزگای هه‌ولیَر، ژماره‌یه‌كی زۆر برِیارو فه‌رمان و یاسا حكومییه‌كانیش ئه‌مه پشترِاستده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی 1991ه‌وه پاریَزگای نه‌ینه‌وا قه‌زاكه‌ی به‌رِیَوه‌بردووه، كاتیَك ئه‌و هیَڵه سه‌وزه كیَشرا كه‌هه‌ریَمی كوردستان له‌ئیداره‌ی حكومه‌تی عیراق جیاده‌كاته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه مه‌خمور به‌گشتی له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچیَوه‌ی ئه‌و قه‌زایانه له‌قه‌ڵه‌مده‌دریَن كه‌حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان له19ی ئاداری 2003ه‌وه به‌رِیَوه‌یان ده‌بات، به‌ڵام هیچ یاسا، یان برِیار، یاخود په‌یرِه‌ویَك نییه كه به‌رِه‌سمیی ئیداره‌ی قه‌زای مه‌خمور له‌پاریَزگای هه‌ولیَره‌وه بخاته‌سه‌ر پاریَزگای نه‌ینه‌وا.نارِوونی ره‌وشی ئیداریی پاریَزگای مه‌خموریش به‌شداریكردنی له‌ئاڵۆزكردنی كاروانی په‌ره‌پیَدان له‌ویَدا به‌جۆریَكه تائیَستا به‌یه‌كیَك له‌و قه‌زایانه‌ی عیراق له‌قه‌ڵه‌مده‌دریَت كه‌كه‌مترین گه‌شه‌یان تیَدایه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناحیه‌ی قه‌راج زۆرینه‌یه‌كی عه‌ره‌بی تیَدا نیشته‌جیَیه، گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌ویَ به‌رهه‌ڵستییه‌كی زۆریان نیشانداوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی هه‌ولیَر به‌رِه‌سمیی به‌رِیَوه‌یان به‌ریَت.پاڵپشت به‌م شیكردنه‌وه‌یه، ره‌نگه حكومه‌تی عیراق ئاره‌زوومه‌ندبیَت ریَوشویَنی ئه‌وتۆ بگریَته‌به‌ر كه به‌وپیَیه به‌رِه‌سمیی ئیداره‌ی قه‌زای مه‌خمور بۆ پاریَزگای هه‌ولیَر بگه‌رِیَته‌وه، ناحیه‌ی قه‌راج-ی لیَبترازیَت كه‌رِه‌نگه واباشتربیَت ئیداره‌كه‌ی له‌رِیَگه‌ی قه‌زایه‌كی هاوسیَ، یان پاریَزگایه‌كی هاوسیَوه بیَت.نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق ئاماژه‌ی به‌ژماره‌یه‌كی زۆر ریَوشویَن كردووه بۆ دروستكردنی متمانه، كه‌قورساییان خستووه‌ته‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و دانیشتووانه عه‌ره‌به‌كان به‌شیَوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه داهاتیان له‌بودجه به‌ربكه‌ویَت و بتوانن له‌وه‌زیفه دامه‌زریَن و نویَنه‌رایه‌تییان له‌حكومه‌ت و هیَزه‌كانی ئاسایش‌دا هه‌بیَت، به‌پیَی ریَوشویَنه‌كانی دیكه‌ش، ریَوشویَنی تۆماركردنی ناسنامه زامنی بكات كه‌گشت دانیشتووانی مه‌خمور به‌شیَوه‌یه‌كی راست و دروست حساببكریَن، ویَرِای زه‌مانه‌ته‌كانی هاوپه‌یوه‌ند به‌به‌كارهیَنانی زمان و ئازادیی هاتوچۆو قورسایی خستنه‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی پرۆژه‌كانی په‌ره‌پیَدان.ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، قه‌زای به‌له‌دروز له‌پاریَزگای دیاله‌به‌پیَی مه‌رسومیَكی كۆماریی له‌ساڵی 1987دا ئاستی ئیداریی مه‌نده‌لی كه به‌یه‌كیَك له‌قه‌زا ئیدارییه كۆنه‌كانی عیراق له‌قه‌ڵه‌مده‌دریَت بۆ ناحیه (له‌چوارچیَوه‌ی قه‌زای به‌له‌دروز)دا نزمكرایه‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی 1932ه‌وه هه‌میشه به‌شیَك بووه له‌پاریَزگای دیاله.به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌حه‌فتاكاندا له‌وانه ده‌ركردنی كورده فه‌یلییه‌كان و پیَكهاته‌كانی دیكه، ژماره‌یه‌كی زۆری برِیاره‌كانی هاوپه‌یوه‌ند به‌جه‌نگی ئیَران و عیراق له‌هه‌شتاكاندا هاتن، كه به‌وپیَیه دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی مه‌نده‌لی گویَزرانه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد شه‌پۆلیَكی گه‌وره‌ی راگواستنی لیَبكه‌ویَته‌وه‌و ژماره‌ی دانیشتووان به‌رِیَژه‌یه‌كی زۆر داببه‌زیَت.دواكه‌وتوویی له‌میَژینه‌ی په‌ره‌پیَدان و ده‌یان ساڵ چالاكیی سه‌ربازیی و سه‌ركوتكردن و پشتگویَخستنی ئیداریی به‌به‌رنامه له‌رِووی پیَشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مبوونی له‌رِاده‌به‌ده‌ری ئاو، بوونه‌ته ریَگر له‌به‌رده‌م گه‌رِانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كه‌دا، به‌رِیَوه‌بردنی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی-ش له‌رِیَگه‌ی پاریَزگای دیاله‌وه به‌به‌رده‌وامیی ریزبه‌ندیی ئیداریی میَژوویی له‌قه‌ڵه‌مده‌دریَت.نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق پیَشنیازی زنجیره‌یه‌ك ریَوشویَنی بۆ دروستكردنی متمانه‌كردووه له‌پیَناوی مسۆگه‌ركردنی داننان به‌میَژووی تراژیدیایانه‌ی مه‌نده‌لی (به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌كوردو توركمانه‌وه هه‌یه)، ویَرِای چاره‌سه‌ركردنی پشتگویَخستنی به‌رنامه‌ی ناوچه‌كه، ده‌شكریَت ئه‌م كاره له‌رِیَگه‌ی جیَبه‌جیَكردنی ئه‌و حوكمه ده‌ستوورییانه‌وه به‌ئه‌نجامبگه‌یه‌نریَت، كه‌بایه‌خیَكی تایبه‌ت به‌ناوچه ته‌نگژاوییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهیَنانیَكی سه‌رمایه له‌گشت كه‌رته‌كاندا وه‌ربگریَت، جگه‌له‌وه‌ش هاندانیَكی به‌هیَز هه‌یه بۆ به‌شداركردنی گشت گردبوونه‌وه‌كان له‌پرۆسه‌ی راویَژی خۆماڵیدا له‌باره‌ی پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پیَداویستییه‌كانی په‌ره‌پیَدان، ریَوشویَنه‌كانی دیكه‌ی دروستكردنی متمانه قورساییان خستووه‌ته‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی ده‌رماڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی بودجه‌و پیَشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌رِه‌تییه‌كان و دامه‌زران له‌وه‌زیفه‌و نویَنه‌رایه‌تیی له‌هیَزه‌كانی ئاسایش فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا، هه‌روه‌ها ریَوشویَنه‌كان چه‌ندین زه‌مانه‌تی هاوپه‌یوه‌ند به‌به‌كارهیَنانی زمان و ئازادیی هاتوچۆو بایه‌خدان به‌جیَبه‌جیَكردنی هه‌رچی زیاتر پرۆژه‌كانی په‌ره‌پیَدان، به‌تایبه‌تی پرۆژه‌كانی ئاودیَریی، ده‌گرنه‌خۆ.پیَودانگه‌كانی گه‌رِان به‌دوای راستییه‌كاننیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌چوارچیَوه‌ی دانانی شیكردنه‌وه‌كانی خۆیدا له‌ژماره‌یه‌ك ئامرِازی تویَژینه‌وه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه تاوه‌كو بتوانیَت تیَگه‌یشتنیَكی چاكتر بۆ هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌هه‌ر قه‌زایه‌ك پیَكبهیَنیَت، هه‌ر پیَودانگیَكی به‌كارهیَنراویش به‌یاخیَكی زیاتری له‌سه‌ر حیسابی هه‌ر پیَودانگیَكی دیكه پیَنه‌دراوه.میَژووی ئیداریمه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگبوو ئه‌و ریَوشویَنانه پیاده‌بكریَن كه‌حكومه‌ته‌كانی پیَشوو له‌رِابردوودا په‌یرِه‌ویانكردووه، له‌كاتی تاووتویَكردنی گۆرِانكارییه ئیدارییه‌كان له‌پاشه‌رِۆژدا، تاووتویَكردنی برِیاره‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌و مه‌رسوومه كۆمارییه‌كانیش به‌شیَك بووه له‌م پرۆسه‌یه.ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی پاش ئاداری 2003 روویانداوه‌له‌ئاداری 2003ه‌وه عیراق چه‌ندین گۆرِانكاریی ریشه‌یی به‌خۆوه بینیوه، كاتیَك له‌شه‌وو رۆژیَكدا ریزبه‌ندییه ئیدارییه‌كان سه‌ره‌وژیَركران.مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگیش بوو له‌سروشتی ئه‌و گۆرِانكارییانه‌و كارگه‌رییان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه جیاجیاكاندا بگه‌ین كه‌ئایا هه‌میشه‌یین، یاخود نا.پیَشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌هه‌ندیَك مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یوه‌ند به‌پیَشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه حكومییه‌كان و جیَبه‌جیَكردنی بودجه له‌گشت پاریَزگاكاندا خرانه‌رِوو، كه به‌كیَشه‌یه‌ك له‌زۆریَك له‌ناوچه‌كانی وڵات‌دا له‌قه‌ڵه‌مده‌دریَت، سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره، دابه‌شكردنی خه‌رجی و داهاته‌كان به‌گشتیی به‌پیَی چه‌ند بنه‌مایه‌كی دووفاقی و قابیلی پیَشبینی نه‌كردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و له‌رِیَگه‌ی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كریَت، ئه‌مه‌ش ره‌نگه ببیَته جیَی نارِوونی هه‌ندیَك ده‌سه‌ڵاتی خوار نیشتمانی كه‌پیَی باشتره له‌جیاتی گشت خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌دادپه‌روه‌رانه كاربكریَت.پیَكهاته‌ی دانیشتووان و هه‌ڵبژاردنی 2005هه‌وڵدراوه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دانیشتووان له‌هه‌ر قه‌زایه‌كدا به‌شیَوه‌یه‌كی ورد تاووتویَبكریَن، یه‌كیَك له‌ئامرِازه‌كانی جیَبه‌جیَكردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌كارهیَنانی زانیارییه‌كانی سه‌رژمیَریی له‌عیراقدا بووه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوه‌ندی و خۆماڵیدا.ویَرِای ئه‌وه‌ش تاووتویَكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كانوونی یه‌كه‌می 2005دا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ریَگه بژارده سیاسییه‌كانی خۆماڵی و راده‌ی كاریگه‌ریی سیاسیی بووه له‌پاریَزگاكان له‌وكاته‌دا، ناشبیَت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ك پیَوه‌ریَك بۆ مه‌یلی دانیشتووانه‌كه بۆ گۆرِینی ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی له‌قه‌ڵه‌مبدریَت، چونكه ئاشكرایه زۆر سكاڵا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌دا پیَشكه‌شكراون، له‌وانه ئیدیعای ته‌زویركردن و تۆقاندن و سه‌رپیَچی، هه‌روه‌ها دۆخی كه‌سه ئاواره‌كانی ناوخۆ له‌چوارچیَوه‌ی ئه‌م پیَودانگه‌دا له‌به‌رچاوگیراوه.هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئابووریهه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئابووری له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره، یارمه‌تیده‌ربووه بۆ ئاشكراكردنی میَژووی تایبه‌ت به‌كۆنترۆڵی ئیداریی.ده‌عواكان و قه‌ره‌بووه‌كاندۆخ و ئاستی ده‌عواكانی موڵكداریَتی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌گشت قه‌زاكان تاووتویَكراوه وه‌ك پیَوه‌ریَك بۆ ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی كه له‌رِابردوودا روویانداوه.بارودۆخی ئه‌منیبارودۆخی ئه‌منیی له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا تاووتویَكراوه بۆ تیَگه‌یتشن له‌ئاراسته‌كان له‌میانی دووساڵی رابردوودا‌و كارگه‌رییان به‌سه‌ر ئیداره‌ی خۆجیَیدا، ئه‌و پرسیاره‌ی په‌یوه‌ندیدارو هه‌ره هه‌ستیاره لیَره‌دا هاوپه‌یوه‌نده به‌ومه‌سه‌له‌یه‌وه، كه كیَ پاریَزگاری ئه‌منیی پیَشكه‌شده‌كات و له‌جیاتی كام لایه‌نه؟پرس و راویَژه‌كانی نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی نیَرده‌كه بۆ ناوچه‌كانی جیَگه‌ی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاوپیَكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحیه‌كاندا ویَرِای سه‌ركرده‌ی عه‌شیره‌ته‌كان و كۆمه‌ڵگه، یه‌كیَك له‌گرنگترین به‌شه‌كانی تویَژینه‌وه‌كه بووه، بارودۆخی ئه‌منیش ریَگربووه بۆئه‌وه‌ی رووپیَویَكی قووڵتر له‌هه‌ندیَك ناوچه‌دا بكریَت، به‌ڵام هه‌ستیَك هه‌بووه به‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانانه وای له‌نیَرده‌كه كردووه، بتوانیَت بیرورِای نویَنه‌رایه‌تییه‌كی فراوان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و قه‌زایانه كۆبكاته‌وه.ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران له‌به‌غدا ویَرِای دیدار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیَك هاووڵاتی عیراق كه به‌ویستی خۆیان هاتوونه‌ته پیَشه‌وه، مكومتربوو.ریَوشویَنه‌كانی دروستكردنی متمانه‌دیاریكردنی ئه‌و ریَوشویَنانه‌ی دروستكردنی متمانه كه‌دانراون تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیَتی هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا بگونجیَن، دوابه‌ش و به‌شیَكی گرنگبوو له‌م شیكردنه‌وه‌یه‌دا.ئه‌و ریَوشویَنانه‌ش كه‌باسی گشت قه‌زاكانیان كردووه تیَكه‌ڵه‌یه‌ك له‌رِیَوشویَنه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پیَدان و ریَوشویَنه‌كانی یارمه‌تیدانی پاراستنی كه‌مینه‌كانی گرتووه‌ته‌خۆ.قۆناغی دووه‌م: نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌تویَژینه‌وه به‌رده‌وامده‌بیَتنیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌تویَژینه‌وه‌ی خۆی به‌هه‌مانشیَوه سه‌باره‌ت به‌گروپیَكی دیكه‌ی قه‌زاكانی جیَی ناكۆكی له‌باكووری عیراقدا به‌رده‌وامه، كه‌قه‌زاكانی ته‌له‌عفه‌رو تلكیَف و شیَخان و شه‌نگال له‌پاریَزگای نه‌ینه‌واو قه‌زای خانه‌قین له‌پاریَزگای دیاله ده‌گریَته‌وه.نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی به‌م شیكردنه‌وانه بهیَنیَت، قۆناغی سیَیه‌میش قورسایی ده‌خاته‌سه‌ر پاریَزگای كه‌ركوك و ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه له‌رِیَگه‌ی چه‌ند پاریَزگایه‌كی هاوسیَیه‌وه به‌رِیَوه‌ده‌بریَن.ریَوشویَنه‌كانی دروستكردنی متمانه له‌كه‌ركوككه‌ركوك به‌ته‌وه‌ره‌ی هه‌ر هه‌وڵیَك داده‌نریَت، كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سنووره ناوخۆییه‌كانی جیَی ناكۆكی له‌باكووری عیراقدا ده‌خریَنه‌گه‌رِ، نیَرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ یارمه‌تیدانی عیراق بوونی له‌كه‌ركوكدا هه‌یه‌و له‌مه‌ولا له‌په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گشت كۆمه‌ڵگه‌كان له‌ویَدا به‌رده‌وامده‌بیَت، جگه‌له‌وه‌ش نیَرده‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا سه‌رگه‌رمی تاووتویَكردنی چه‌ند ریَگه بژارده‌یه‌كه كه‌هاوپه‌یوه‌ندن به‌زنجیره‌یه‌ك ریَوشویَنی پیَشبینكراو بۆ دروستكردنی متمانه، ئه‌وپه‌رِی ئاماده‌شه بۆ یارمه‌تیدان له‌دانانی شیَوازی كۆتایی هه‌ر هه‌نگاویَك له‌بواره‌كانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و ریَوشویَنه ئه‌منییه‌كاندا، له‌وانه كۆنترۆڵكردنی ئاسایش له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجیَییه‌كان و پیَشكه‌شكردنی كاڵاكان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان و مافه‌كانی به‌كارهیَنانی زمان و دابه‌شكردنی پۆسته حكومییه‌كان.هه‌روه‌ها نیَرده‌كه ده‌ستی به‌كاركردن له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك سیناریۆو ریَگه بژارده‌ی پیَشبینیكراو كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كانی هاوپه‌یوه‌ند به‌خاوه‌نداریَتیی ئیداری و دۆخی پاریَزگای كه‌ركوك له‌چوارچیَوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستووریی ئه‌وتۆدا، كه‌لایه‌نه سه‌ره‌كییه په‌یوه‌ندداره‌كان پیَیرِازیبن، جگه‌له‌وه‌ش به‌نیازه ئه‌م سیناریۆو ریَگه بژاردانه له‌میانی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كاندا بخاته به‌ر گفتوگۆ.
سه‌رچاوه: ناوه‌ندیى هه‌واڵى
سه‌رچاوه: پوکئۆنلاین