حکومه‌ت و هاواری خه‌ڵک
کاوه ئه‌مین
سلێمانی
یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی باشووری کوردستان که ئێستا بووه‌ته شتێکی نه‌فسی و نیوه‌ی مێشکی خه‌ڵکی داگیر کردووه، باسی کاره‌با و ئاوه، ئه‌وه سه‌ره‌رای گرانی بازاڕ و نه‌بوونی چاودێری حکوومی بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی شتومه‌ک و ئه‌و کاڵایانه‌ی که وه‌ک باس ده‌کرێت به‌شێکی زۆریان کاتی به‌کارهێنانیان به‌سه‌ر چووه. له لایه‌کی دیکه‌وه به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته خۆیان به خاوه‌نی کوردستان نازانن و هه‌یه خوا خوایه‌تی ڕۆژێک زووتر نه‌غرۆ ببێت، ئه‌وه‌ش گوایه به بیانوونی ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌ڵاتداران وا له میلله‌ت دوور که‌وتوونه‌ته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی دیکه بژین. به‌ڵام ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک رقی له خاک و ئاو و ئاسمانی خۆی بێت؟ یان میلله‌تی ئێمه میلله‌تێکی ده‌سته‌مۆ و بێ بریاره و ئه‌وه‌ی که له نێو تاکسی، پاس، ماڵ، چاخانه و ڕێستورانته‌کان و شوێنانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته گوێبیستی ده‌بین، هه‌ر قسه‌ی رووته.
ڕۆژی 9 ئه‌م مانگه کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوڕای بواری مه‌ده‌نی له‌شاری سلێمانی هه‌ستان به خۆپیشاندانێک بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی بێ کاره‌بایی و ئاو له‌و شاره. ئه‌گه‌رچی هه‌فته‌یه‌ک بوو له ڕاگه‌یاندنه‌وه باسی ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌کرا و بووه مانشێتی ڕۆژنامه‌کان، به‌ڵام له شارێکی یه‌ک ملیۆن که‌سی وه‌کو سلێمانی، ته‌نها چوارسه‌د که‌سێک به‌شداریان کرد و به‌شێکیش له به‌شداربوان که زۆربه‌یان گه‌نج بوون، دیاربوو ته‌نها بۆ فیکوهوڕ و های و هوو و قه‌شمه‌ری کردن هاتبوون و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت فه‌رهه‌نگی خۆپیشاندان تێیاندا نه‌بوو، ئاخر خۆپیشاندانیش وه‌کو هه‌ر شتێکی دیکه به‌شێکه له فه‌رهه‌نگ و کو‌لتوور، خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی خۆپیشاندانی ئه‌وروپییه‌کان و ئه‌وه‌ی که من دیم له سلێمانی بکه‌م ئه‌وه به‌ڕاستی وه‌کو ئه‌وه وایه به‌راوردی کاره‌با و ئاوی سوێد له‌گه‌ڵ کوردستاندا بکه‌م. پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی ئه‌گه‌رچی زۆر به جددی و به ژماره‌یه‌کی زۆره‌وه به‌رده‌م پارێزگا و جاده‌کانیان گرتبوو به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگریان له خۆپیشانده‌ران نه‌کرد، ده‌توانم بڵێم هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران ده‌یانویست هه‌رچۆنێک بێت پۆلیسه‌کان ببزوێنن به‌ڵام هیچ شتێکی ناخۆش نه‌هاته ئاراوه. به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێم هه‌ندێک پارتی کۆمۆنیست و عێراقی هیچ له‌بارا نه‌بوو ده‌یانه‌وێت که‌ڵک له‌م خۆپیشاندانانه وه‌ربگرن وه‌کو خاڵێکی سیاسی، پێیان وایه ئێستایش سه‌رده‌می بۆلشه‌فیکه‌کانی ڕووسیا و لینینه و له خه‌سڵه‌ت و حه‌ره‌کتی یه‌ک دوانێک له‌وانه‌ی که دیاربوو زیاتر بۆ خۆده‌رخستن ده‌یانویست تیشکی ڕاگه‌یاندنیان به‌رکه‌وێت، به روونی ده‌بینرا.
خۆپیشاندان بکرێت یان نه‌کرێت، ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمه، باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان چاک بکات، ده‌نا کێشه‌ی ئاو و کاره‌با له داهاتوودا ده‌بێته نه‌خۆشییه‌کی نه‌فسی بۆ خه‌ڵک و ڕه‌نگه له داهاتوودا کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێ بکه‌وێته‌و بێگانه‌و داگیرکه‌رانیش به قازانجی خۆیان که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن، مه‌گه‌ر ته‌له‌فزیونێکی وه‌کو سه‌حه‌ر له خۆڕا وا به په‌رۆشه‌وه ئه‌و خه‌به‌ره گه‌وره ده‌که‌ن و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، له کاتێکدا له ئێران ڕۆژانه ده‌یان ناره‌زایه‌تی به‌سه‌دان قات له‌وه‌ی سلێمانی گه‌وره‌تر له ئێران‌دا رووده‌ده‌ن و هه‌ر باسیشی ناکه‌ن.
هه‌موو داخوازییه‌کی خه‌ڵکی کوردستان به‌وه‌ی ئه‌وێ ڕۆژێی سلێمانیشه‌وه، هه‌قن و مافێکی ساده‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه، به‌ڵام هه‌م حکومه‌ت و هه‌میش خه‌ڵک ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن که ته‌واوکه‌ری یه‌کترن، ئاخر کاتێک خۆپیشاندانه‌که ته‌واو بوو، له ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر قتووی کۆلا و بوتڵی ئاو له به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی به‌جێمان و جاده‌که‌یان پیس کردبوو، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌و شێوه‌یه حه‌ق له حکومه‌ت بکه‌ینه‌وه ئه‌وا وه‌کو په‌نده کوردییکه ده‌ڵێت: بۆ ریش چووین سمێڵیشمان دانا.
تێبینی: له ڕۆژنامه‌ی (رووداو)ی ژماره 14/7 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.