وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

14 augusti 2008

دایكانی من دایكانی بارزان
كاوە ئەمین
دایكانی من، ناوی فیلمێكی دێكۆمێنتارییە كە باس لە تراژدیای ئەنفالكردنی بارزانییەكان دەكا، كارەساتێك كە تا ئێستاش وەكو مۆتەكەیەك دەستی ناوەتە گەرووی ئەو ژنە رەشپۆشانەی هەمیشە لە چاوەڕوانی كەسوكارەكانیاندان. دایكانی بارزان كە تێیاندایە حەوت كوڕ و مێردەكەی ئەنفالكراوە، تا ئێستاش لەگەڵ هەر لە دەرگادانێكدا خورپەیەك بە دڵیاندا دێت و هیوای ئەوە دەخوازن ئەوەی لە دەرگا دەدات، كوڕەكانیان، مێردەكانیان، براكانیان بن. كەسوكاری ئەنفالكراوانی بارزان كە بە چنگەكڕێ و هەزار دەردەسەری كونجێكیان لە گوندە كاولكراوەكانیان پێكەوە ناوە، ژیانی ئەمڕۆیان لە هەموو رۆژێكیان ناخۆشترە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەكو هەر ئەنفالكراوێكی دیكەی ئەو وڵاتە، بارزانییەكانیشی پشتگوێخستووە، ئێستا ئەو پیرەژن و دایكانەی بارزان كە هێندە گریاون، چی دیكە فرمێسك لە چاوەكانیان نایێت، هەر خۆیان دكتۆری دەروونی خۆیانن و هاوكاری یەكتر دەكەن لە گوندەكانیاندا، بەشێوەیەك دەڵێی ئەو دەڤەرە‌ حكوومەتیشی تێدا نییە.25 ساڵە ‌كەسوكاری بارزانییە ئەنفالكراوەكان، تەنیا یادگارییەك كە لە پیاوەكانیان بۆیان ماوەتەوە ئەو برە وێنانەن كە دەستاو دەستیان پێدەكەن، یانیش بە دیواری ماڵە قوڕینەكانیاندا هەڵیانواسیوون، ئەوە تەنیا سەروەتێكە بۆیان ماوەتەوە. رەنگە زۆر كەس پێیوابێت ئەوانە لەبەر ئەوەی بارزانین و ئەمڕۆش بەشێكی گرنگی دەسەڵات بە دەست پارتییەوەیە، ئیدی دەڤەری بارزان و كەسوكاری ئەنفالكراوەكان ماڵەكانیان لە زێڕ گیراوە، یان هیچ نەبێت وەكو ماڵی كۆنە بەعسی و پیاوكوژەكانی رژێمی عروبە رازێنراونەتەوە‌، بەڵام هەركەس ئەو‌ فیلمە ببینێت بۆی دەردەكەوێت كە كەسوكاری ئەنفالكراوەكان لە چ رەوشێكی نالەباردا دەژین، ئەمەش لە بارزانەوە تا گەرمیان هیچ جیاوازییەكی نییە.لە رۆژنامەی (رووداو)دا خوێندمەوە كە چۆن بەرپرسێكی كورد ئامادەیە ماڵەكەی خۆی بۆ كاك (مەشهەدانی) دۆستی كورد چۆڵبكات، من دڵنیام كە هیچ بەرپرسێكی كورد ئامادە نییە نەك ماڵەكەی خۆی بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوێك، ئاوارەیەكی كەمپی مەخموور و ئاوارەیەكی باریكە چۆڵبكات، بەڵكو بە چاوێكی سووكیش تەماشایان دەكەن. ماڵەكەی مەشهەدانی لە هەولێر و ئەوەكەی تەها محێدین لە دوكان و ئەوانەی دیكە كە لە كوردستان بۆیان دروستكراوە، دەیان گوندی نموونەیی بۆ كەسوكاری ئەنفالكراو و شەهیدانی دیكەی‌ پێ دروستدەكرا، بەڵام كورد وتەنی ماڵ لە خاوەن ماڵ حەر‌امە. لە داهاتووشدا ئەوە منداڵی ئەنفالكراوەكانن كە دیسان دەبنە خۆراكی شەڕ و پاراستنی كەرامەتی ئەو گەلە.من تەنها لە شتێك تێناگەم، كە ئاخۆ بەرپرسانی ئەم وڵاتە بە كۆنە بەعسی و بە كۆنە پێشمەرگەیانەوە چۆن روویان دێت لە ئاست كەسوكاری ئەنفالكراو و شەهیدانی ئەم وڵاتەدا سەر هەڵبڕن؟

تێبینی: ئه‌م وتاره‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی (رووداو) دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.


ä ä ä