پاره بۆ زمانی کوردی
کاوه ئه‌مین

ته‌نها زمانی کوردییه که کورد له نه‌ته‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی که کوردستانیان داگیر کردووه به تایبه‌تی، جیا ده‌کاته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌یشه وای کردووه که تورکیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندییه‌وه بیری له قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردیی کردۆته‌وه. به‌پێی هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان و ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که پارێزگاری له مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به زمانی دایک، بخوێنێ و بنووسێ و بئاخفێ، لێ مخابن کورد به تایبه‌تی له باکووری کوردستان ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت کراوه.
کورده‌کانی باکوور، خۆشیان که‌مته‌رخه‌مییه‌کی زۆریان کردووه ده‌رهه‌ق به زمانه‌که‌یان، ئاخر هه‌شتا ساڵی ویست تا به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و خه‌وه‌یش وای لێ کردن که چه‌ندین نه‌سڵی کورد، ئه‌گه‌رچی خۆیان به کوردیش ده‌زانن به‌ڵام تورکی بووه‌ته زمانی یه‌که‌میان، هه‌م وه‌کو زمانی قسه‌کردن هه‌میش وه‌کو زمانی نووسین و خوێندن و ڕۆشنبیرییان. ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆری ئه‌و کوردانه‌ی که له ئه‌وروپایش ده‌ژین تا ئێستایش ده‌سبه‌رداری زمانی تورکی نه‌بوون، رێکخراوه سیاسی و کولتووریه‌کانی کوردی باکوور ده‌ورێکی باڵایان هه‌بووه، له‌و توانه‌وه‌یه‌یی که تورکیا به ده‌یان ملیارد دۆلاری بۆ له ڕه‌گ و ریشه هه‌ڵکێشانی زمانی کوردی سه‌رف کردووه. له جه‌زائیر و هیندستان که له‌لایه‌ن کۆلۆنیالیزمی فه‌ره‌نسی و به‌ریتانییه‌وه داگیر کرابوون، ده‌یان ساڵ هه‌مان سیاسه‌تی تورکیایان پیاده کرد له‌و وڵاتانه‌دا. ئه‌و گه‌لانیش وه‌کو خه‌ڵکی باکوور به بیانووی ئه‌وه‌ی که ده‌بێت داگیرکه‌ر له وڵات ده‌ربکرێت پاشان ئاوڕ له زمان و کولتووری خۆیان بده‌نه‌وه، ئاخر ده‌یان ساڵ پارتی کرێکارانی کوردستانیش بانگاشه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که تا ده‌وڵه‌تی کوردیی دانه‌مه‌زرێت، کات بۆ بوژانه‌وه‌ی زمانی کوردی نییه. به‌ڵام زه‌مانه ده‌ریخست که ئه‌و تێزه هه‌ڵه‌یه، ده‌وڵه‌تی کوردی دانه‌مه‌زرا، به‌ڵام کوردانی باکوور که‌تونه‌ته خۆیان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی زمانی کوردی.
ماوه‌یه‌که له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی باکووری کوردستان و ئه‌و شارنه‌ی تورکیا که کوردیان لێ ده‌ژی، هه‌ڵمه‌تی زمانی کوردی ناسنامه و شه‌ره‌فی ئێمه‌یه‌ی گرتۆته‌وه، به‌شێویه‌کی به‌رفراوان ناوه‌نده سیاسی و کولتوورییه کوردییه‌کیش خۆیان بۆ ئه‌و پرسه گرنگه ته‌رخان کردووه. که‌سایه‌تییه‌کی وه‌کو له‌یلا زانا له‌وه‌یش زیاتر هه‌نگاوی ناوه و دا‌و ده‌کات که چی دیکه کورد ڕۆژنامه تورکییه‌کان نه‌خوێننه و ته‌له‌فزیۆنه تورکییه‌کان ته‌ماشا نه‌که‌ن و ده‌بێت له‌مه‌ودوا شاره‌داره کوردییه‌کان و سیاسییه‌کان به کوردی سیاسه‌ت بکه‌ن. غاندی مه‌زن بۆ شکستپێهێنانی به‌ریتانییه‌کان داوی له‌گه‌لی هیندستان کرد که به‌نیووه ڕووتی بسوڕێنه‌وه و جلکی به‌ریتانی له‌به‌ر نه‌که‌ن، هه‌ر واشیان کرد‌و بوونه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و ته‌نانه‌ت بوونه خاوه‌نی چه‌کی ناوکیش.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته شارساتنییه‌ی کوردانی باکوور سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، ده‌بێت پارته سیاسییه‌کان به تایبه‌تی پارتی کرێکاران و پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی که پێگه‌یه‌کی جاماوه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه، پێش هه‌موو که‌س واز له به‌کارهێنانی زمانی تورکی بهێنن، تا ئێستایش ده‌یان گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی ئه‌و پارتانه به تورکی ده‌رده‌چن و ته‌نها ناوه‌کانیان کوردییه، ته‌نها ڕۆژنامه‌یه‌ک که هه‌مووی به کوردی بێت <<ئازادیا وڵات>>ه که له ئاماده ده‌رده‌چێت. بۆ نموونه ڕۆژنامه‌ی <<ئوزگور پۆلیتیکا>> که نزیکه له (پ.ک.ک)، ڕۆژانه له هه‌موو ئه‌وروپادا بڵاو ده‌بێته‌وه، ته‌نها دوو لاپه‌ڕه‌ی به کوردییه، چوارده لاپه‌ڕه‌ی به تورکییه، ده‌یان سایتی کوردی به‌ڵام به زمانی تورکی تۆڕی ئینته‌رێتیان داگیر کردووه، ئه‌گه‌ر بڕیاره وه‌کو بانگاشه‌ی بۆ ده‌کرێت، زمانی کوردی هه‌بوونا مه‌یه، با زمانی ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤار و سایتانه‌ی ئینته‌رنێت که له لایه‌ن کورده‌وه به زمانی تورکی بڵاو ده‌کرێنه‌وه، بکرێنه کوردی، ده‌نا ئه‌م هه‌ڵمه‌تی خۆ به خاوه‌نکردنه له زمانی کوردی، پاش ماوه‌یه‌ک ده‌پوکێته‌وه، گوناهه ئه‌و ره‌نجه ئه‌و گه‌نجینه‌یه، ئه‌و سکه‌یه‌یی که تازه کوردی باکوور که‌وتوونه‌ته سه‌ری، به‌خه‌سار بچێت.
هاوڕییه‌که‌م باسی ئه‌وه‌ی کرد که ره‌وانشاد کاک ئازاد مسته‌فا وتویه‌تی: کاشکی تورکیا ڕێگای ده‌دا چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ک به زمانی کوردی ده‌ربچێت، چش با هه‌مووی به‌سه‌ر و سه‌کووتی ئه‌تاتورکیدا هه‌ڵبدایه، خۆ زمانه‌کان له فه‌وتان ڕزگاری ده‌بوو و گه‌شه‌ی ده‌کرد. منیش ده‌ڵێم کاشکی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌یی کورد له زمانی تورکیدا سه‌رفی ده‌کات له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانیاندا، له زمانی کوردی‌دا سه‌رفیان بکردایه، ئاخر کوردایه‌تی ته‌نها به کوردی ده‌کرێت و هه‌ر به کوردیش خۆشه، ده‌که‌واته هیمه‌تێک، مادام بڕیارتان داوه زمانی کوردی بکه‌نه‌وه زمانی دایک، به‌یه‌کجاری ده‌سته‌به‌رداری زمانی تورکی ببن، پانزده ساڵ له مه‌وپێش مامۆستا ئارام تیگران به گۆرانی به منداڵانی کوردی وت: شیرین و خۆشه زمانا کوردی، پێده‌چێت کوردی باکوور، تازه له‌و که‌لامه‌ی مامۆستا گه‌یشتبێتن! کوردیش ده‌مێکه وتویه‌تی: زه‌ره‌ر له نیوه‌یشی بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر قازنجه.
تێبێنی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی ڕووداوی (5/6/2008) دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.