وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

18 december 2008



كاوە ئەمین


رووداونێت - رووداو -سوێد


رۆژی 1/12/2008 كتێبی تێزی دوكتۆرای مارینا تالۆیان بڵاوكرایەوە، كە تێیدا لێكۆڵینەوەیەكی وردی لەسەر ژیانی كوردانی دانیشتووی سوێد كردووە، بەپێی ئەو لێكۆلینەوە ئەكادیمییە "باری تەندروستی و دەروونی كوردانی نیشتەجێی سوێد دوو بەرامبەر لە سوێدییەكان خراپترە".مارینا تالۆیان، ژنێكی كوردیی خەڵكی گۆرجستانە و لە ساڵی 1991 وە لە وڵاتی سوێد دەژی. ئەو لە سوێد و پێشتریش لە گۆرجستان لێكۆلێنەوەی لەسەر كورد كردووە و ماستەرنامەكەی لەبواری ئێتنۆلۆگییە، كە دەربارەی خێزانی كوردە لە سوێد. دوكتۆرانامەكشی نامەی بە ناویHealth، migration and quality of life among kurdish immigrants in Sweden - تەندروستی، كۆچ و چۆنیەتی ژیان لە نێو كورداندا) بڵاوكرایەوە. مارینا تالۆیان، گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر كورد و سوێدی كردووە و بەراوردی باری تەندروستی كورد و سوێدییەكانی كردووە. توێژینەوەی لەسەر پێوەندی نێوان ئێتنیستێت و تەندروستی كوردان كراوە كە تێیدا دەركەوتووە ژیانی كۆمەڵایەتی ئەو كوردانە پێش هاتنیان بۆ سوێد و هەروەها ژیانیان لە سوێد كاریگەری هەیە لەسەر باری تەندروستیان. لە وەڵامی ئەو كەسانەی كە بەشداریان لە لێكۆڵینەوەكەدا كردووە، دەردەكەوێت كە "كورد بە بەراورد لەگەڵ سوێدییەكاندا رادەی خەوتنیان خراپە". لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە كە بیركردنەوە لە پاشەڕۆژ و كێشەكان و ئەو زەبرو زەنگەی كە دەوڵەتانی دەسەڵاتدار بەسەر كوردستاندا دژی كورد بەكاریدەهێنن و ئەو كێشانەی لە سوێد رووبەڕوویان دەبێتەوە، وایكردووە كە باری دەروونی كوردانی نیشتەجێی سوێد لە سوێدییەكان خراپتر بێت. هەروەها بەپێی هەمان ئەو لێكۆلینەوەیە، ژنانی كورد زیاتر لەپیاوانی كورد باری تەندروستی و دەروونیان خراپترە.دوكتۆرانامەكەی مارینا تالۆیان پێشكێشی (ئینستیتوتی كارۆلینسكا)ی شاری ستۆكهۆڵم كراوە و، ئێستا چاپ و بڵاوكراوەتەوە و، دەتوانرێت لە ماڵپەری كارۆلینسكا داببەزێندرێت.مارینا تالۆیان، لە وەڵامی چەند پرسیارێكی (رووداو) دا زیاتر ئەنجامەكانی لێكۆلینەوەكەی رووندەكاتەوە:رووداو: بناخەی لێكۆڵینەوەكەی تۆ لەو ڕاپۆرتەوە وەرگیراوە كە لە ساڵی 1996 دا لەلایەن نووسینگەی ئاماری نێوەندی سوێد بڵاوكراوەتەوە. بۆچی ویستت بەراوردی نێوان چۆنییەتی تەندروستی كوردانی دانیشتووی سوێد و سوێدییەكان بكەی و، هۆی چییە تەنها لەسەر كوردانی باكوور و رۆژهەڵاتی كوردستانە؟تالۆیان: راستە دوكتۆراكەم لە سەر بنگەی ئەو راپۆرتە داڕشتووە،چونكە تا ئێستا تاكە لێكۆڵینەوەیە لەسەر پەنابەرانی خەڵكی توركیا، ئێران، چیلی و پۆلۆنیا، كراوە. لە نێو ئەوانەدا كە وەڵامی پرسیارەكانیان دابووەوە ژمارەیەك كوردی توركیا و ئێران هەیە، كە خۆیان نووسیوویانە كوردن.رووداو: ئەو هۆكارانە چین كە وایانكردووە تەندروستی كوردان لە هی سوێدییەكان، خراپتر بێت؟تالۆیان: هەندێك فاكتەر هەن كە پێش هاتنی ئەو كوردانە بۆ سوێد و دوای نیشتەجیبوونیشیان لەسوێد وایانكردووە كە تەندروستی كوردان خراپتر بێت. دەكرێت وەكو نموونە دڵەڕاوكێی كوردان لە پێوندی لەگەڵ رەوشی سیاسی وڵاتەكەیان، دلەڕاوكێیان بەهۆی باری ئابوورییان لە سوێد و پاشەڕۆژی منداڵەكانیان، پەشێوی و نیگەرانی و زۆر هۆكاری دیكە دەستنیشان بكەین.رووداو: ئەنجامی لێكۆلینەوەكەت دەریدەخات كە تەندروستی كوردانی سوێد هەم لە باری دەروونی و جەستەییەوە خراپە، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەوان زیاتر باری رۆحی و دەروونیان خراپە یان باری جەستەییان؟تالۆیان: ناكرێت بە وشەیەك وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە، زۆر هۆكار هەن كە یەكتری تەواو دەكەن و كاریگەری دەروونی و جەستەییان لەسەر كوردانی سوێد هەیە. بێگومان بە كار‌هێنانی هێز بەرامبەریان پێش ئەوەی بێن بۆ سوێد و هەروەها هەستكردن بە هەڵاواردن لە سوێد رۆلی خۆی هەیە.رووداو:دەڵێی باری ژنانی كورد لە پیاوانی كورد خراپتریشە، ئایا جیاوازییەكە زۆرە و هۆی چییە؟ تالۆیان: ژنان زیاتر هەست بە پەژارە و پشێوی دەكەن و ئازاری ماسوولكەكانی لەشیان زیاترە.رووداو:ئایا تەندروستی خراپی كوردان، كاریگەری لەسەر ژیانی ئەوان بە تایبەتی لەرووی خۆگونجاندن لە نێو كۆمەڵگەی سوێدیدا هەیە؟تالۆیان: تەندروستی خراپ، كاریگەری خراپ لەسەر هەموو ژیان دادەنێت. من راستەوخۆ كارم لەسەر ئەوە نەكردووە كە چ كاریگەرییەك لەسەر گونجاندن دادەنێت، بەڵام ئەوانەی زیاتر لە ژیان و كاری خۆیان رازین، باشتر دەتوانن لە نێو ئەو كۆمەڵگە نوێیەدا بگونجێن.رووداو: پێتوایە لێكۆلینەوەكەی تۆ ببێتە هۆی ئەوەی كە داو دەستگا سوێدییەكان خزمەتێكی باشتر و تەندروستی زیاتر بۆ پەنابەران دەستەبەر بكەن بە تایبەتی لە ڕووی دەروونییەوە بۆ كەمكردنەوەی نەخۆشییە دەرونییەكانیان؟تالۆیان: ئەوەی من پێشنیازی دەكەم ئەوەیە كە لە نەخۆشخانەكاندا وەكو تاك چاو لە نەخۆشی كەسەكان بكەن نەك وەكو گرووپ. هەموو مرۆڤێك مێژوویەكی تایبەت بە خۆی هەیە كە كاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو كەسە هەیە.رووداو: ژمارەیەكی زۆر مێردمنداڵی كورد داوای پەنابەرێتیان لە سوێد كردووەو لە ڕەوشیكی یەنجار نالەباردا دەژین، ئایا ئەوە كاریگەری لەسەر ژیانی داهاتوویان دادەنێت كە گەورەبوون؟تالۆیان: رەنگە ماوەیەكی زۆر بخایێنێت، بەڵام وەك پەندێكی سوێدی دەڵێ، بە تێبەڕبوونی كات هەموو برینەكان ساڕێژ دەبن، هەروەها پێوەندی بە رەوشی ژیانی داهاتوویانەوە هەیە لەو وڵاتە نوێیە.رووداو: دەكرێ ئەو لێكۆڵینەوەیەت لەسەر كوردی پارچەكانی دیكە و ئەوانەی لە وڵاتانی دیكە دەژین، جێبەجێبكرێت و راست بێ؟تالۆیان: ئەو لێكۆلێنەوەی من تەنها دەربارەی ئەو كوردانەیە كە لە توركیا و ئێرانەوە هاتوون، من ناتوانم بڵێم ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە پێوەندی بە كوردی وڵاتانی دیكەوە هەمان ئەنجامی دەبێت. پێوێستە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەو بوارەدا بكرێت.‌


ä ä ä