له دوای هاتنی ئه‌مریکا و ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس و دامه‌زراندنی حکوومه‌تی تازه‌ی عێراق که له ڕاستیدا له سه‌ر ده‌ستی کورد بنیاتنرایه‌وه، به‌رپرسانی کورد هه‌نگاو به هه‌نگاو پاشه کشه ده‌که‌ن. له کاتی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عێراق و پاشان دانانی ده‌ستووری بنگه‌یی ئه‌و وڵاته، سه‌رکرده کورده‌کان بانگاشه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه که‌مترین مافه‌کانی کورده که ئێمه پێی ڕازی بووین به فیدرالیشه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌و باشبوونی ئه‌منی عێراق و

دامه‌زراندنه‌وه سووپای ئه‌و وڵاته، عێراقییه‌کان که‌وتنه بڕوبیانوو هێناوه، ده‌مێک له‌سه‌ر گڕێبه‌سته نه‌وتییه‌کان و ده‌مێک به به‌هانه‌ی بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ی که پێشتر له ژێر ده‌ستی به‌عسدا بوون، جارێک به بیانووی بودجه‌ی هه‌رێم و ده‌یان بیانووی دیکه.
ئه‌وه‌ی که گوێبیستی ده‌بووین و سه‌رکردایه‌تی کورد به گوێی خه‌ڵکیاندا ده‌دا ئه‌وه بوو که ڕازی نابین و ئه‌وانه‌ی عێراق باسیان ده‌کات خه‌تی سوورن، به‌ڵام به خشکه‌یی نه‌ک که‌رکووکمان به‌ڵکه قه‌ره‌ته‌په‌شمان دابه‌ده‌سته‌وه و ئه‌وه‌تا عێراق له نزیک ده‌راوزه‌کانی خانه‌قین، سووپاکه‌ی مۆڵداوه، به پێچه‌وانه‌وه نه‌ک هه‌ر ڕازی بووین، به‌ڵکه زمانی کوردی له زانستگه‌کانی به‌غداو و که‌رکووکیش قه‌ده‌غه‌کراو، ئێمه هه‌ر ڕازین. جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم وتی موسڵ کوردستانه، به‌ڵام به په‌له به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد و وتی:"نه‌ک هه‌ر وام نه‌وتووه به‌ڵکو موسڵ شارێکی عه‌ره‌بی عێراقییه". ئه‌وه له کاتێکدایه که هه‌م له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان و هه‌میش له‌سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانیدا به باشووری کوردستان وتراوه ولایه‌تی موسڵ و عێراق له سێ ولایه‌ت داتاشرا، موسڵ، به‌غدا و به‌سره.
ئابووریه‌کی پته‌و و سه‌ربه‌خۆ مه‌رجێکی گرنگه بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ده‌رهێنانی نه‌وت له باشووری کوردستان ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان نه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه که حکوومه‌تی هه‌رێم به‌رانبه‌ر به نه‌وه‌کانی داهاتوو ده‌یکات. هاتنی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی، شارستانی، بۆ هه‌ولێر و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که حکوومه‌تی هه‌رێم داویانه به عێراق بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وته‌کانی ئه‌و گێڵگه نه‌وتیانه‌یه که دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس له باشووری کوردستان دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ڵکه‌ندراون، هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه. ئه‌گه‌ر کارێکی وا بچێته کرداروه ئه‌وا به هه‌ده‌ر بردنی سه‌روه‌تی ژێر زه‌وی کوردستانه، چونکه ئه‌وه ده‌یان ساڵه نه‌وتی که‌رکووک به تاڵان ده‌بردرێت له لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه ئیتر چ پێویست بوو چاڵه نه‌وتی تازه له کوردستان لێبدرێن که پاره‌که‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌تی عێراق بێت. ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که کورد به ده‌ستی خۆی سه‌روه‌ت و سامانی خۆی پێشکه‌شی داگیرکه‌ر ده‌کات؟ مه‌گه‌ر نه‌وتی که‌رکووک به‌س نییه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی گیرفانی به‌تاڵی عێراق؟ بۆیه حکوومه‌تی عێراق به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت پاڵی لێده‌داته‌وه و به پاره‌ی نه‌وتی کوردستان له‌به‌ره‌وه قه‌رزه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌یش ده‌داته‌وه و هاکا به ده‌هۆڵ و زوڕانه‌وه یاسای نه‌وتیان به ده‌ستکارییه‌کانی خۆیانه‌وه په‌سه‌ند کرد، بۆ نا خۆ کورد هه‌ر رازییه.
چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا له سوێد مقۆمۆیه‌کی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا ڕێگا به موسڵمانانی دانیشتووی سوێد بدرێت مزگه‌وت دروست بکه‌ن یان نا له نێوان سیاسییه‌کانی سوێد به‌رزبووه‌وه. زۆرێک له سیاسییه‌کانی سوێد ئه‌گه‌ر له دڵیشه‌وه نه‌بێت دوای دانانی هه‌ندێک شه‌رت و مه‌رج ره‌زامه‌ندیان نیشان دا. به‌ڵام سیاسییه‌کی موحافه‌زه‌کار هاواری ئه‌وه‌ی لێ هه‌ستابوو ده‌یگوت: خۆ من خه‌می ئه‌وه‌م نییه که ئێستا مزگه‌وتێک یان دوان دروست بکرێت، خه‌می ئه‌وه‌مه که پاش چه‌ند سه‌د ساڵێکی دیکه هه‌موو گه‌ره‌کێکی سوێد ده‌بێته خاوه‌ن مزگه‌وت، ئه‌ی ئه‌وسا کێ وه‌ڵامی نه‌وه‌کانی دوای ئێمه بداته‌وه.
ئه‌ی سه‌کرده‌کانی کورد خه‌می ئه‌وه‌یان نییه که پاش په‌نجا تا سه‌د ساڵی دیکه، عێراق دوا قه‌تره نه‌وتی کوردستان بفرۆشێت، به‌ڵام نه‌وته‌که‌ی خۆیان خه‌زن بکه‌ن و هه‌ڵیبگرن بۆ ڕۆژی ڕه‌ش. ئه‌وسا ئیدی رازیی ببین یان رازی نه‌بین کار له کار ترازاوه، چونکه ئه‌وسا نه خه‌تی سوور و موور و نه ئێمه و نه سه‌رکرده‌کانی ئێستا ئێسکیشیان ده‌مێنێت.
حاجی قادری نه‌مر سه‌د ساڵ پێش ئێستا به کوردی وتووه:
به قسه‌م ده‌که‌ن زه‌ریفه
به‌قسه‌م ناکه‌ن به‌ڵا له خۆتان.
ده‌ی خۆ که‌س به قسه‌ی نه‌کرد، ئه‌وه‌تا به‌ڵا له ملمانه‌وه ئاڵاوه و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یش له نێو کیانی خۆیاندا پاڵیان لێداوه‌ته‌وه و ئێمه‌یش تازه باسی ئه‌وه ده‌که‌ین کردنه‌وه‌ی فه‌وجی ئیسناد، خیانه‌ته له گه‌ل و میلله‌ت و کرمانج وته‌نی، سوار هاتن بۆ نێو حکوومه‌تی مالیکی، لێ پیا چوون.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژانه‌می ڕووداودا بڵاو کراوه‌ته‌وه.