وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

31 december 2008



كاوە ئەمین


ڕووداو نێت- رووداو


ئێسكیل فرانگ، بەرپرسی فۆروم(ئاخافتنگەی) مێژووی زیندوو لەسوێد، بە (رووداو)ی راگەیاند " گرنگترین شت ئەوەیە دنیا ئاگادری ئەوە بێت كە كورد چیان بەسەرهێنراوە"،بەڵام ئەندام پەرلەمانێكی سوێدی، بە رەخنەگرتنەوە گوتی " راستە فڕۆكەی جەنگی ئەوروپایی بەسەر هەڵەبجەدا نەسووڕانەوە و بۆمبارانی ئەو شارەیان نەكرد، بەڵام ئەو ماددانەی كە بۆمبەكانیان لێ دروستكرابوو هی ئێمەی ئەوروپی بوون". فۆروم(ئاخافتنگەی) مێژووی زیندوو لەسوێد، بە هاوكاری كۆمەڵەی كوردی گوڵان، ئێوارە كۆڕێكی فراوانی لە ژێر ناوی (ستەمی رژێمی بەعس لە خەڵكی كورد) بەئامادەبوونی 200 كەس، كە ژمارەیەكیان سوێدی بوون و، بە بەشداری چەند سیاسەتڤان و پسپۆر لە رۆژی 11 / 12/2008 لەشاری ستۆكهۆلمی پێتەختی سوێد رێكخست . ئێسكیل فرانگ بەرپرسی ئاخفتنگەی مێژووی زیندوو، لەسەرەتای كۆڕەكەدا باسی دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەنفالی وبە عەرەبكردنی كوردستانی كرد لەلایەن رژێمی بەعسەوە. هەروەها باسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و گوتی " كەس بە دڵنیاییەوە نازانێت داهاتووی ئەو حكوومەتە بە كوێ دەگات، بەڵام ئەوەی كە دەیزانین ئەوەیە كە دەبێت ئەو گەلە بە ئازادی و دڵنیاییەوە بژی".ئێسكیل، بە(رووداو)ی راگەیاند، ئاگاداركردنەوەی خەڵك لە تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی دەكرێن لە جیهاندا "ئەرك"ی سەنتەرەكەیانە " بەڵام تا ئێستا بە جدی كارمان بۆ كۆمەڵكوژی ئەنفال نەكردووە، بۆیە پێمانوابوو كە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە دەربارەی كۆمەڵكوژی ئەنفالیش خەڵك ئاگادار بكەینەوە". سەرەتای كۆڕەكە بە لاواندنەوەی قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە لەلایەن هونەرمەندی كورد عەدنان كەریم و كۆتاییەكەشی بە نمایشكردنی فیلمی دیكۆمێنتی (دایكانی من) بوو، كە لە دەرهێنانی زەهاوی سنجاوییە و باس لە دایكان و ژنانی ئەنفالكراوانی بارزانی دەكات، كۆتایی هات .فرێدریك مالم، ئەندامی پەرلەمانی سوێد لە فراكسیۆنی پارتی گه‌ل سوێد،كە كۆڕەكەی بەڕێوە دەبرد ئاوا دەستی بە قسەكانی كرد"راستە فڕۆكەی جەنگی ئەوروپایی بەسەر هەڵەبجەدا نەسووڕانەوە و بۆمبارانی ئەو شارەیان نەكرد، بەڵام ئەو ماددانەی كە بۆمبەكانیان لێ دروستكرابوو هی ئێمەی ئەوروپی بوون"، ئەو پەرلەمانتارە كە هاوسەرەكەی كوردێكی خەڵكی باكووری كوردستانە، لەدرێژەی قسەكانیدا، رەخنەی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش گرت و گوتی "نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتی ئەنفالكردنی كورددا بڕیاری نەدا ئابلووقە بخاتە سەر عێراق، بەڵكو دواتر كە عێراق كوێتی داگیركرد و نەوت كەوتە مەترسییەو ئەو كارەی كرد، كە تازە درەنگ بوو".بەڵام لە هەمانكاتدا پێی باش بوو، كە لە دوای ساڵی 1991 ەوە سوێد لە جیاتی بەردەوامبوون لەسەر فرۆشتنی كەرستەی سەربازی بە عێراق، یارمەتی بووژاندنەوەی زمان و كولتووری كوردی دا .لە ئێوارە كۆڕەكەدا پرۆفیسۆر گریگوری ستانتۆن Gregory Stanton، لە زانستگەی ماری واشنتۆن لە ڤیرجینیا و سەرۆكی رێكخراوی جینۆسایدی جیهانی‌، لە كۆڕەكەدا ئاخڤی. پرۆفیسۆر گریگۆری ستانتۆن، كە لەمانگی سێپتێمبەری ئەمساڵدا سەردانی باشووری كوردستانی كرد،گوتی رەنگە ژمارەی قوربانییەكانی ئەنفال لە 182000 كەس زیاتر بێت. هەروەها باسی ئەوەیشی كرد كە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە‌، بۆ یەكەم جار لە جیهاندا گازی كیمیایی لە دژی گەلی كورد بەكارهێنراوە. گریگوری، باسی رەوشی ئێستای كوردستانیشی كرد و بە تووندی رەخنەی لە دەوڵەتی توركیا گرت كە رۆژانە باشووری كوردستان بۆردوومان دەكات. گریگۆری راشكاوانەتر لەوەش لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە ئامادەبووان گوتی "هیوادارم كوردیش ببنە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان".پاشان پانێڵێك بۆ ئەندام پەرلەمانتاری سوێدی بە رەچەڵەك كورد ئامینە كاكەباوە و، هوگۆ ریكبێری نوێنەری خاچی سووری سوێدی و ئینگیر ئۆستەرداڵ پرۆفیسۆر لە زانكۆی ستۆكهۆڵم و دوكتۆر گریگوری رێكخرا. كە هەریەكەیان لە دیدی خۆیانەوە باسی ئەنفالیان كرد و پشتگیریان لەوە كرد كە دەبێت ئەنفال وەكو كۆمەڵكوژی دانی پێدا بنرێت. لە ئێكسیل، لەوەڵامی پرسێارێكی (رووداو) دا لەبارەی ئەوەی كە دەبێ چ بكرێت بۆ ئەوەی ئەنفال وەكو جینۆساید بناسێنرێت گوتی "من نازانم دەوڵەتی سوێد هەڵوێستی چییە لەم پێوەندییەدا، پێموایە كۆمەڵكوژی چەمكێكی یاساییە و دەبێت بخرێتە نێو هەندێك چوارچێوەوە".بەرپرسی كۆمەڵەی كوردیی گوڵان،سەلاح لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) بەلایەوە گرنگ بوو كە توانیان ئەو كۆڕە بە سەركەوتوویی لەگەڵ دەستگەیەكی وا گەورە سازبكەن و گوتی " ئەوە بەرهەمی سێ ساڵ خۆئامادەكردن و ماندوبوونمانە".بەڵام شۆڕش قادر دانساز، بەرپرسی یەكێتی ئازادی لاوانی سەر بە یەكێتی نیشتیمان كوردستان لە دەرەوەی وڵات، چەند رەخنەیەكی لە كۆڕەكە گرت، بەتایبەتیش كە هیچ شایەتحالێكی ئەنفال بۆ كۆڕەكە بانگ نەكرابوو و، هەروەها رەخنەی لە باسگۆڕینەكەی ئەمینە كاكە باوەش گرت و گوتی " من زۆر لە قسەكانی پرۆفیسۆرە ئەمریكییەكە رازیم بەتایبەتی كە پێیوابوو تاكە چارەسەری كێشەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەوەیە كە دەبێت ئەو ناوچەیە سەر لەنوێ دابەشبكرێتەوە، جگە لەو و نوێنەری خاچی سووری سوێدی ئەوانیتر باسی شتێكی وایان نەكردو، ئامینە كاكەباوە باسی فرەژنی هێنایە گۆڕێ كە هیچ پێوەندی بە ئەنفالەوە نییە، منیش لەگەڵ ئەو رەخنانەم، بەڵام هەر شتەو كات و شوێنی خۆی هەیە". ئەوەی لە هەمووی زیاتر هەستی بەشداربووانی ئێوارە كۆرەكەی بزواند، فیلمی (دایكانی من) بوو كە لە دەرهێنانی زەهاوی سنجاوییە. فیلمكە باسی ژیانی كەسووكاری ئەنفالكراوانی ناوچەی بارزان دەكات. زەهاوی لە مەڕ فیلمەكە وتی:"من نەهاتووم پروپاگەندەی سیاسی بكەم، بەڵكو هاتووم بەسەرهاتی ئەو ژنانە بگێڕمەوە كە كەسووكارەكانیان ئەنفالكراوە". لەسەر نێوەڕۆكی فیلمەكە، رۆژنامەنووس ناسری سینا بەرپرسی بەشی كوردی رادیۆی نێونەتەوەیی سوێد(زایەڵە) بە (رووداو)ی راگەیاند"ئەم فیلمە، یەكێكە لە فیلمە كوردییە سەركەوتووەكان، كە بە شێوەیەكی پرۆفیشنێڵ وێنەی گیراوە بە تایبەتی دەرهێنەر بەشێوەیەكی لێزانانە وێنەكانی تێكەڵ كردووە و مۆنتاجی كردووە". لۆرین بەرزنجی، كە خەڵكی قامشلۆیە و لە هەمان رادیۆ كاردەكات، پەسنی كۆڕەكەیدا و گوتی " من پێموایە كۆڕێكی زۆر باش بوو، بەتایبەتی كە رێكخراوێكی گەورە بەو كارە هەستابوو كە خۆیان لە بواری مافی مرۆڤ و كۆمەڵكوژی كار دەكەن. پاشان من خۆم وەكو كوردێك كە لە نێو ئەنفالدا گەورە نەبووم و هەندێك شتم دەزانی،بەڵام ئەمڕۆ زۆرشت لەسەر ئەنفال فێر بووم".كە دەبینی ئەرمەنەكان، هەرچەندە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیانن و خاوەن لۆبییەكی بەهێزن لە ئەمریكا و ئەوروپا، كەچی هێشتا نەیانتوانیوە ئەو كۆمەڵكوژیەی لە ساڵی 1915 لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە لە توركیا لێیانكرا تا ئێستا لەلایەن زۆربەی وڵاتان دانی پێدانەنراوە، وەك جینۆساید، كارێكی كوردی بێ دەوڵەت بۆ ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە كارێكی دژوار دێتە بەرچاو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێسكیل فرانگ، ئەو كارە بۆ كورد ئاسانتر دەبینێ و دەڵێ " كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان زۆر پێش ئێستا روویداوە، ئێستا دنیا زیاتر ئاگادارە لەسەر رووداوی لەم جۆرە، بۆیە پێموانییە ئەوە 100 بخایێنێت، بەڵكو پێموایە زۆر ناخایێنێت و ئەنفال وەكو جینۆساید دانی پێدا دەنرێت". ئێوارە كۆڕەكە دوای نیشاندانی فیلمی (دایكانی من) كۆتایی پێ هات. فردێریك مالم ئاوا كۆتایی بە كۆڕەكە هێنا "دڵنیام ئەم فیلمە هەموومانی خستە گریان، سوپاسی هاتناتان دەكەم و منیش هەروەك لە سروودی ئەی رەقیبدا هاتووە دەڵێم: كورد زیندووە".


ä ä ä