وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

19 januari 2009

دووڕوویی ئیسلامی و عیلمانی کورد


کاوه‌ ئه‌مین



ماوه‌ی ساڵێک زیاتره‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران و تورکیا به‌ به‌رده‌وامی خاکی باشووری کوردستان به‌ تایبه‌تی قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری بۆردومان ده‌که‌ن و زه‌ره‌رو زیانێکی زۆری گیانی و مادییان به‌ گوندنشینه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ گه‌یاندووه‌، به‌ڵام هیچ وڵات و رێکخراوێکی جیهانی ئه‌و تاوانه‌ مرۆڤایه‌تییه‌یان سه‌رکۆنه‌ نه‌کردووه‌ و ناکه‌ن. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌، کورد به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی ده‌سته‌ڵاتدارنی باشووری کوردستان، جگه‌ له‌ نوزه‌ نوزێکی شه‌رمنانه‌، هیچ هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرایان نه‌بووه‌. ڕاگه‌یاندنی کوردیش، هه‌ندێک ڕۆژنامه‌ و سایتی ئینته‌رنێتی لێ ده‌رچێت، کاتێک هه‌واڵه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ باسی وڵاتێکی دووره‌ ده‌ستی کوردستان بکه‌ن و وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاواییانه‌ی بناری قه‌ندیل له‌ کۆلۆمبیا بن.
ئه‌وه‌ بوو دوو هه‌فته‌ ده‌چێت ده‌وڵه‌تی سته‌مکاری ئیسرایل که‌وتۆته‌ گیانی فه‌له‌ستینیه‌کان و کورد وته‌نی خاکیان به‌ تورکه‌ بێژاون و جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌ هه‌موو جیهان که‌وتوونه‌ته‌ ڕیسواکردنی سیاسه‌تی ئیسرایل، ئه‌م ڕووداوانه‌ی که‌ له‌ غه‌زه‌ و قه‌ندیل ڕووده‌ده‌ن دوو ڕووی یه‌ک دراون، دوو خاکی داگیرکرا و دوو گه‌لی بنده‌ست که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێڕشی سێ ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر. ڕۆشنبیرانی کورد ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ ده‌سته‌ڵاتن، له‌لایه‌ک که‌توونه‌ته‌ لایه‌نگریکردن له‌ ئیسرایل، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ حه‌ماس رێکخراوێکی تیرۆریستییه‌ و عه‌ره‌ب دوژمنی کورده‌، به‌ڵام له‌م لاوه‌ پشی پشی بۆ مالیکی ده‌که‌ن، تورکیا و ئێران ئیدانه‌ ناکه‌ن به‌ڵکو که‌وتوونه‌ته بڕوبیانوو هێنانه‌وه‌ و پیاهه‌ڵدانی ئه‌ردۆغان و ستایشکردنی له‌ پای ئه‌وه‌ی که‌ ته‌له‌فزیۆنی کوردیی بۆ کردوونه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌یان وتار و هه‌واڵی ده‌ستگا حیزبییه‌کانه‌وه‌ ستایشی ئه‌و دوو پیڤه‌ کوردییه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن که‌ به‌ کوردی وتویه‌تی"ته‌ره‌ته‌ 6 به‌ خێر بێت"، به‌ڵام له‌ بیریان چووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌یلا زانا و هاوڕێکانی له‌ سه‌ر وتنی دوو په‌یڤی کوردیی، ده‌ ساڵ ژیانی خۆیان له‌ زینداندا به‌سه‌ر برد.
ئیسلامییه‌کانی کوردستانیش، هه‌ستی دینیان بۆ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆیان ناجوڵێت و ئیدانه‌ی تورکیا و ئێران ناکه‌ن، تا ئێستا دوو وتاربێژی مزگه‌وتێکی ئه‌و کوردستانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا باسی تاوانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستانیان نه‌کردووه‌، به‌ڵام که‌وتوونه‌ته‌ لاواندنه‌وه‌ی غه‌زه‌، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌وانه‌ مامۆستا عه‌لی قه‌رداخی له‌ گفتووگۆیه‌کدا وتبووی دوای هه‌ڵوێسته‌کانمان له‌ غه‌زه‌، ئینشائه‌ڵڵا ئاورێک له‌ ئاواره‌کانی قه‌ندیلیش ده‌ده‌ینه‌وه‌. شاعیرێکی کوردیش که‌ وه‌ختی خۆی، هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ غه‌زه‌ شووبهاندبوو، له‌ شاشه‌ی تیڤێیه‌که‌وه‌، حاڵی لێ هاتبوو و پشتیوانی له‌ ئیسرایل ده‌کرد و ده‌یگوت:"جا چییه‌، حه‌ماس خه‌ڵک ده‌نگی پێ داوه‌ یان نه‌داوه‌، مه‌گه‌ر هیتله‌ریش خه‌ڵک ده‌نگی پێ نه‌دابوو". ئه‌وه‌یه‌ بیرکردنه‌وه‌ی، ئیسلامی و عیلمانی کورد.
ده‌سته‌ڵاتی کوردیی بۆ ختووکه‌دانی تورکیا، ئابڵوقه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر قه‌ندیل، به‌ڵام له‌و ڵاوه‌ داوای هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر غه‌زه‌ ده‌کات. تورکیا داوای وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان ئیسرایل و حه‌ماس ده‌کات، به‌ڵام له‌و لاوه‌ کوردستان کاول و وێران ده‌کات و ده‌ستی ئاشتیخوازانه‌ی کورده‌کانی باکوور ناگوشێت و هه‌وڵی شکاندنی ده‌دات. ڕۆشنبیری ئیسلامی کورد هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌ردوغان له‌مه‌ڕ فه‌له‌ستین به‌رز ده‌نرخێنن‌ به‌ڵام به‌ وشه‌یه‌ک باسی تاوانه‌کانی ئه‌ردوغان ناکه‌ن که‌ له‌ کوردستان ده‌یکات. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر دوو ڕوویی و خۆبه‌که‌مزانی نه‌بێت، ده‌بێت چی بێت؟
باب و باپیرانمان جوانیان وتوه‌"تا ماڵ وه‌ستابێت، مزگه‌وت حه‌رامه‌"، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، کورد نابێت بێ هه‌ڵوێست بێت به‌رانبه‌ر‌ هه‌ر تاوانێک که‌ تاونباران دژی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کان ده‌یکه‌ن، هه‌ندێک له‌ ئیسلامیه‌کان چاویان کوردستان نابینێت و بازده‌ده‌ن بۆ غه‌زه‌، هه‌ندێک له‌ عیلمانیه‌کانیش، تاوانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان نابینن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ده‌چن پشتیوانی له‌ داگیرکه‌رێکی دیکه‌ ده‌که‌ن، هاوکێشه‌یه‌کی سه‌یره‌!. ئه‌گه‌رچی، ده‌مێکه‌ سیمای زۆرێک له‌وانه‌ ده‌رکه‌تووه‌، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه‌ی له‌ غه‌زه‌ و قه‌ندیل ڕووده‌دات، به‌ته‌واوه‌تی ده‌موچاوه‌ ناشیرین و دووڕووه‌کانی ده‌رخست، مه‌گه‌ر هه‌ر باب و بایرانمان نه‌یانوتووه‌:"قولی ڕه‌ش و سپی له‌ بواردا ده‌رده‌که‌وێت".
تێبێنی: له‌ ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه‌)ی، 19/1/2009 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.


ä ä ä