ڕاڤه‌ی وشه‌ی بــابــان
ح.س.سۆران

هه‌روه‌ک ده‌زانین ، وشه‌ی بابان له زمانی کوردی دا ، له‌و چه‌شنه وشانه‌یه که له چه‌ند بواری جۆربه‌جۆر دا ، که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیررێ ، بۆ وێنه : - بنه‌ماڵه‌ی میرانی بابان . - بن زاراوه‌ی ناوچه‌ی بابان ، که له لقگه‌لی زاراوه‌ی سۆرانی زمانی کوردیه . - ناوچه‌ی بابان ، که به‌شێکه له کوردستانی گه‌وره و ئێستا ده‌توانین سلێمانی به نێوه‌ند ( نه‌ک ناوه‌ند) ی ئه‌و هه‌رێمه ناو به‌رین . - ناو بۆ کوڕ له زمانی کوردی دا و هتد . هۆنه‌ری قسه له‌ڕو و بێ وێنه‌ی کورد، ماموه‌ستا شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی ده‌فه‌رموێ : له بیرم دێ سلێمانی که دارولمولکی بابان بو . نه مه‌حکوومی عه‌جه‌م ، نه سوغره‌کێشی ئالی عوسمان بو . به‌م پێیه ده‌بێ له‌و کاته دا ، سلێمانی پێته‌ختی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی بابان بووبێ . ئێسته با بێینه‌وه سه‌ر کاکڵی بابه‌ته که ، که بریه‌تی بو له راڤه‌کردنی وشه‌ی "بابان": به پێی نووسینی سه‌روه‌ر ئه‌میر شه‌ره‌ف خانی بتلیسی ، نووسه‌ری مێژوی باوه‌ڕ پێ کراوی شه‌ره‌فنامه " و کتێبی به ناوبانگی ( مه‌شاهیری کورد) نووسراوی زانای دڵسۆز سه‌روه‌ر بابا مه‌ڕدووخ رۆحانی ، له بنه‌ڕه‌ت دا وشه‌ی " بابان " ، له "بابا " و له ناوی دامه‌زرێنه‌ری میر نشینی بابانه‌وه ره‌گاژۆی کردوه " ، که ناوی میر بوداق یا پیر بوداق بوه و بۆ رێز لێ گرتن پێیان وتوه "بابا" یا "باوه". له پاشان ئه‌م وشه‌یه به چه‌شنی کۆ ده‌ر بڕراوه و ناوی ئه‌و بنه ماڵه‌یه بوه‌ته " بابان " ، واته "باو‌کان" یا مه‌زنان و خاوه‌ن رێزان . میرانی بابانیش له پێشدا زۆر جار به میرانی "به‌به " باسیان لێ کراوه ، که کورتکراوه‌وه‌ی وشه‌ی " بابا " یه و به مانا‌ی "باوک "ه . له بیرمه زۆر جار که چیرۆکه فۆلکلۆریه کوردیه‌کانیان ده‌خوێنده‌وه ، وشه‌ی پادشای " به‌به "،یا میری " به‌به" یان ، زۆر تێ دا بو . ته‌نا‌نه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ساسانیان ، که ده‌ڵێن به ره‌گه‌ز له کوردانی شوانکاره‌ی فارس بوون ( و کارێکیشیان بۆ کورد نه‌کردوه ) ، باوه گه‌وره‌یان ناوی "بابه‌ک "ه ، که کۆکه‌ی بوه‌ته ( بابه‌کان) و ئه‌ویش هه‌ر به مانا‌ی "باو‌کان= باوه‌کان " ه . له خودی زمانی کوردیش دا ، جاری وا هه‌یه به " باب " ده‌ڵێن " باوک " که هه‌ر هه‌مان " بابه‌ک " ه . له کورده واری دا ئه‌م ناوه زۆر له کوڕان نراوه ، بۆ وێنه یه‌کێک له پیاوانی مه‌زنی هۆزی ره‌سه‌نی مامه‌ش ، له ناوچه‌ی خانێ ، ناوی " باوک " ئاغا بوه . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه که‌سانێکی ئاپۆره یا ئاساییشم دیوه ، ناویان " به‌به " بوه ، که ره‌نگه به ناو پادشای "به‌به" ه‌وه ناویان نابێتن . به‌ڵام ئێستا له کوردستان ، له باتی وشه‌ی " به‌به " یا "باوک " ، زۆرتر ناوی کوڕ ده‌نێن " بابان" . که ئه‌مه‌ش زۆرتر بۆ شانازی کردنه به بنه ماڵه‌ی هێژا و رێزداری میرانی بابانه‌وه .به‌ڵام هێشتا، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که‌متاکورتێک ناوی " بابه‌ک " یش هه‌ر له کوڕ ده‌نێن . ئێستا بۆ رێز لێنان له میر نشینی بابان و ته‌واوی خزمه‌تگوزارانی گه‌لی کورد ، ئه‌م دو دێڕه له هۆنراوه‌ی " زینی زه‌مان " پێشکه‌ش ده‌که‌م ، که زۆر له مێژه نووسیوومه : زینی زه‌مان : مه‌وته‌نی من سه‌رفه‌رازه ، دوندی هه‌ورازم هه‌یه ، زه‌ردی به‌رز و شاخی ته‌رز و جه‌ننه‌تی نازم هه‌یه . فه‌خری ناوی ئه‌رده‌ڵان و موکری و" بابان" ئه‌که‌م ، خانی له‌پ زێڕ و بوداق و میری پێ بازم هه‌یه . من له‌جێگه‌ی که‌شکه خۆره و داڵی چرچ و کونده‌بو ، سه‌قر و شمقاڕ و شه‌هێن و شاهه‌ڵۆ و بازم هه‌یه . .............. (ح.س.سۆران) ئه‌م وشانه‌ش هه‌ر له ریشه‌ی وشه‌ی "بابا " ه‌وه ، ره‌گاژۆیان کردوه : بابۆ ( ناوی کوڕ) ؛ باوان ( بنه‌ماڵه‌ی باوکی ئافره‌ت )؛ باوه‌لێ ( سه‌ید ) ؛ باپیر ( باوکی باب یا دایک ) ؛ باپیره گه‌وره ( باوکی بابی باوک یا دایک )؛ بابه ( باوک ) ؛ باب ( باوک ) و هتد . زۆر جارا بۆ رێزلێنان له پیر و چاکیش ئه‌م وشه‌یه وه‌ک پێشکۆ ( پێشگر) به‌کار ده‌برێ ، وه‌ک : - بابا گوڕ گوڕ ( بابا گڕ گڕ ) ، مه‌یدانی نه‌وتی که‌رکووک ، که پێشینان پێیان وابوه ، ئه‌مه پیر و چاکه بۆیه ، گڕی لێ هه‌ڵ ده‌ستێ . - بابا قه‌تار ، چاکێکه . - باوه یادگار ، پیر (چاک) ی کوردانی به‌رێز و ره‌سه‌نی کاکه‌یی ( یارسان) ه ، له نزیک رێژاوی ناوچه‌ی کرماشان . - باوه مه‌حمو ، پیر ( چاک) ی کوردانی به‌رێز و ره‌سه‌نی کاکه‌یی( یارسان) ه. له نزیک ده‌ڤه‌ری خانه‌قین . - بابه شێخ ، ناسناو بۆ پیاوی ئایینی ماقووڵ . ده‌شڵێن ، قسه قسه ده‌هێنێ : ئایا وا باشتر نیه له باشووری کوردستان ، که هێندێک ده‌ره‌تان و ده‌رفه‌تمان هه‌یه ، سێمینارگه‌لێک بۆ رێزلێ نان له‌و میر و فه‌رمانڕه‌وا مه‌زنه کوردانه دابنێین ، که خزمه‌تگوزاری مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وی خۆیان بوون و خودی خۆمان وردتر له مێژوی ژیانیان بکۆڵینه‌وه ؟ نه‌ک هه‌ر له زمانی نه‌یاران و بیانیانه‌وه ، بیان ناسین . ئه‌م چه‌شنه میر ، ئه‌میر ، فه‌رمانڕه‌وا و رێبه‌رانه له نێو کورد دا زۆر بوون . گه‌لۆ ! کورد کوته‌نی " هه‌ر مار به ده‌ستی خه‌ڵک بگرن " . تۆغا وانیه ؟
soransa@hotmail.com