

ئۆلۆف گێ تاندبێری Olof G Tandberg كە لە مارسی 1966 بووەتە یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمیتەی كوردی – سوێدی، ئێستاش خۆی بە دۆستێكی نزیكی كورد دادەنێ و، حكومەتی ئێستای كوردستان بە بەری خەباتی بێ وچانی مستەفا بارزانی دادەنێ كە ئەو دەڵێ گەندەڵی ئەمڕۆ گەورەترین دوژمنیەتی . لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداونێت) باسی دوێنێ و ئەمڕۆی كوردستان دەكات.
هەڤپەیڤین : كاوه ئەمین
رووداونێت: كه‌ی و چۆن كوردت ناسی ؟ تاندبێری: یه‌كه‌مین جار پێوه‌ندی من له‌گه‌ڵ كورد له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتارێكه‌وه بوو كه له ساڵی 1966 له‌لایه‌ن خوێندكارێكی گه‌نجی كورده‌وه، به نێوی (جه‌مال عه‌له‌مدار)، نووسرابوو. جه‌مال خۆی په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی هه‌ولێر بوو و له توركیاش ئه‌شكه‌نجه درابوو. پاشان جه‌مال عه‌له‌مدار بووه یه‌كه‌مین نوێنه‌ری مسته‌فا بارزانی له ئه‌وروپا.
رووداونێت: له مانگی مارسی 1966 دا، كۆمیته‌ی كوردی – سوێدی دامه‌زرا ، به‌ڵام كێشه‌ی كورد تا ساڵانی هه‌شتاكان، كێشه‌یه‌كی نادیار بوو له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی سوێدیدا، بۆچی؟تاندبێری: وتاره‌كه‌ی عه‌له‌مداردا كه زۆر به وردی باسی ره‌وشی ناله‌باری كورد و كۆمه‌ڵكوژی كوردی له باكووری عێراق كردبوو. له‌و سه‌رده‌مدا ئه‌وه‌ی كه له كوردستاندا روویده‌دا، بۆ زۆر له سوێدییه‌كان كه تاكوته‌را ته‌له‌ڤزیۆنیان هه‌بوو، نه‌ناسراو بوو. ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی سوێدی ره‌زامه‌ندییان نیشاندا كه له‌مانیفستۆیه‌كدا به‌شدار بن بۆ پشتیوانی له كوردانی عێراق. له مانگی مارسی 1966 دا، كۆمیته‌ی سوێدی –كوردی له ستۆكهۆڵم دامه‌زرا. مێترا هانسۆن بووه سه‌رۆكی كۆمیته‌كه و منیش وه‌كو جێگر و جه‌مال عه‌له‌مداریش بووه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمیته‌كه. من خۆم ئه‌وكاته سه‌رۆكی به‌شی رێكخراوی Unesco یونێسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووم . بڕیارماندا كۆمیته‌كه‌مان، كۆمیته‌یه‌كی ناسیاسی بێت و كاره‌كانی تایبه‌ت بێت به ره‌وشی ناله‌باری كورد. ده‌ستمان كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كوردان، بۆ نموونه، كتێبی "شه‌ڕه له‌بیركراوه‌كه، راپۆرتێك له كوردستانه‌وه" مان بڵاوكرده‌وه، كه له ئاماده‌كردنی J. A. Nordlaner, Rastgaldi ، Olof G Tnadberg بوو.(كاوه ئه‌مین ئه‌م كتێبه‌ی وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی و له ساڵی 2004 له‌لایه‌ن ده‌ستگای ئاراسه‌وه چاپكراوه).دوای ئه‌وه ده‌ستمان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له هه‌موو وڵاتانی سكاندیناڤیا، هاوكارییه‌كه‌ش ده‌رمان، به‌تانی و شتی دیكه بوو، بایی یه‌ك ملیۆن كرۆنی سوێدی بوو. له رێگه‌ی خاچی سوور و مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ره‌وانه‌ی كوردستان‌مان كرد. كۆمیته‌كه‌مان راسته‌خۆ له كوردستان له‌لایه‌ن دوكتۆر سه‌لاحه‌دین راستگه‌لدییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرا، له‌و كاته‌دا ئه‌و خۆی سه‌ردانی كوردستانی كردبوو تا چاودێریی كۆمه‌كه‌كه بكات بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه موسته‌هه‌ق بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی بهێڵین له وڵاتانی دیكه گل بدرێته‌وه. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین كۆمه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو بگاته كوردانی عێراق.
رووداونێت: تۆ له نزیكه‌وه مسته‌فا بارزانیت بینی له ئه‌مریكا، چۆن كه‌سایه‌تیی بارزانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟تاندبێری: من ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ بڕا كه له دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا، چاوم به ژه‌نراڵ مسته‌فا بارزانی بكه‌وێت. مسته‌فا بارزانی به هۆی ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ببوو، بۆ چاره‌سه‌ر چووبوو بۆ ئه‌مه‌ریكا. له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1976 له واشنتۆن دی سی به هاوكاریی عومه‌ر شێخمووس كه ئه‌ندامی كۆمیته‌كه‌مان بوو، توانیم چاوم به بارزانی بكه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بارزانی تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت ببوو، به‌ڵام خاوه‌ن هێز و گۆڕانكاری و بیر و هزرێكی به‌رجه‌سته بوو.ئێمه له گفتوگۆكه‌ماندا باسی ئه‌و هێرشه‌مان كرد كه له سویسرا كرایه سه‌ر سه‌ركرده‌ی كورد دۆكتۆر عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی،كه یه‌كێكبوو له دوو نوێنه‌ره‌كه‌ی مسته‌فا بارزانی له ئه‌وروپا. دوكتۆر وانلی نووسه‌ری كتێبی"The Syrian mein kamp against the kurds"ه كه له ساڵی 1968 نووسیویه‌تی. ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر وانلی له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه پیلانڕێژیی بۆ كرابوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عه‌ره‌بێكیان د‌یاریكردبوو كه دوو گولله‌ی نابوو به دوكتۆر وانلییه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، تا بتوانن وانلیی ئازا، بێده‌نگ بكه‌ن و رێگه له كاره‌كانی بگرن، تا چیی دیكه نه‌توانێت زانیاری له‌سه‌ر گه‌لی كوردی چه‌وساوه بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام وانلی به برینداری رزگاری بوو. وانلیش وه‌كو جه‌مال عه‌له‌مدار، بارزانی كردبوویه نوێنه‌ری خۆی تاوه‌كو بۆ ئازادی و مافه مرۆڤایه‌تییه‌كانی كورد تێبكۆشێت. نرخ و به‌ها له سیمای ژه‌نراڵ بارزانیدا ده‌بینرا. سه‌ری هێشتا سپی نه‌ببوو و قژی ره‌ش بوو، چاوه‌كانی له‌ژێر برۆ چڕوپڕه‌كه‌یدا، تژی بوون له ژیان و، وریا و گورجوگۆڵ بوو. من باسی هاوكارییه‌كانی وڵاتانی سكانده‌ناڤیام بۆ كرد و باسی ئه‌وه‌یشم بۆ كرد كه له پایته‌ختی وڵاتی ئیسلاند Reykjavik له فێبروه‌ری ساڵی 1976 دا له‌گه‌ڵ دوكتۆر Erlandur Haralsson كه له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان، پارێزرابوو و رێزێكی زۆریلێ نرابوو، ویستمان كێشه‌ی كورد له رێگه‌ی یاداشتێكه‌وه بگه‌یێنینه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. بۆیه‌ش ئیسلاندمان هه‌ڵبژارد چونكه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌وتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بدا نه‌بوو، بۆیه پێمان وا بوو كه ئه‌و یاداشته سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌ب بتوانێت كێشه‌ی كورد به‌رز بكاته‌وه تا له له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه. بارزانی كه تا ئه‌وكاته به بێده‌نگی دانیشتبوو و تا راده‌یه‌كیش خه‌فه‌تبارانه ماوه‌یه‌ك له منی رووانی. پاشان ده‌مووچاوی گه‌شایه‌وه و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی دۆستانه‌وه پێی گوتم "خه‌باتی كورد كۆتایی پێ نه‌هاتووه، وڵاته‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له شوێنی خۆیان ماون. ناتوانرێ نكۆڵی له هه‌بوونی كورد بكرێت. ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر ئاگاداری ره‌وشی كوردانن، ئه‌وه‌ی كه كورد داوای ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه له وڵاتی خۆیاندا به ئاشتی بژین". بارزانی دڵته‌نگی خۆی له‌وه نیشاندا كه زلهێزه‌كان ده‌یانه‌وێ نه‌ته‌وه بچووكه‌كان بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و، دواییش به‌ڵێنه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ریان ده‌شكێنن. پاشان ئه‌وه‌یشی وت "من سیسته‌می سۆڤیه‌ت ده‌ناسم و چه‌ندین ساڵ له‌وێ ژیاوم، من ئه‌مه‌ریكام پێ باشتره، هیچ نه‌بێت لێره هه‌موو كه‌س ئازاده".ئه‌وه خه‌باتی نه‌پساوه‌ی مسته‌فا بارزانی بۆ كوردستان بوو، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ گه‌لی كورد ره‌خساندووه، سه‌ره‌ڕای دڕاندایه‌تیی سه‌ددام حوسێنیش، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری 688ی ده‌ركرد تا زۆنێك بۆ كورد له باكووری عێراق دروستبكات. بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی خۆێناوی و دوروودرێژی كورددا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دامه‌زرا، كه توانیویه‌تی له لایه‌نی ئابووری و كولتوورییه‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو گه‌شه بكات. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن كرا، نێچیرڤان بارزانی له ناوچه‌یه‌ك به سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ڵبژێردرا كه مه‌لا مسته‌فا بارزانی بێ وچان ، ساڵ له دوای ساڵ خه‌باتی بۆ كرد تا سه‌ربه‌خۆ و ئۆتۆنۆم بێت. گه‌و‌ره‌ترین دوژمنی ئه‌و حكوومه‌ته كه ده‌بێت هه‌ر ئه‌مڕۆ له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دژایه‌تی بكرێت، گه‌نده‌ڵییه كه وه‌كو میكرۆبێك هه‌ڕه‌شه له‌و گه‌شه‌كردنه ده‌كات كه هیوا و ئاواتی مه‌لامسته‌فا بارزانی بوو.
رووداونێت: دوا كتێبی تۆ له‌سه‌ر كورد به‌ناوی ABC om Kurdistan له ساڵی 1988 دا چاپكرا، له كتێبه‌كه‌دا له‌سه‌ر ریزبه‌ندیی ئه‌لفوبێی سوێدی، باسی جوگرافیا، مێژوو، سه‌ركرده‌كانی كورد، دین و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌كه‌ی. مرۆڤ له كاتی خوێنده‌وه‌ی كتێبه‌كه‌تدا به ئاشكرا لایه‌نگری و پشتیوانی له كورد ده‌بینێت، ده‌ته‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و كتێبه‌وه چ به خوێنه‌ری سوێدی بڵێی؟تاندبێری: له رێگه‌ی كتێبه‌كه‌مه‌وه ABC om Kurdistan ده‌مه‌وێت به شێوه‌یه‌ك زانیاری بده‌م به خوێنه‌رانی سوێدی تا ئه‌و هه‌ست و دڵسۆزییه‌ی خۆمیان له‌گه‌ڵدا دابه‌شبكه‌م كه هه‌مه بۆ گه‌لی كورد و سروشتی وڵاته دڵڕفێنه‌كه‌یان. به هۆی ئه‌و سته‌م و هه‌وڵانه‌ی دراون بۆ ریشه‌كێشكردنی گه‌لی كورد و رووداوی وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌وه، ئه‌ركیۆلۆگیی وڵاته‌كه فه‌رامۆشكراوه. هه‌ر بۆیه بۆ نموونه زۆر كه‌س هیچ ده‌رباره‌ی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر نازانن كه ده‌كه‌وێته نزیكی هه‌ولێر. ئه‌و ئه‌شكه‌وته كه‌وتووه‌سه‌ر زنجیره جیا سه‌ركه‌شه‌كانی زاگرۆس و شوێنه‌واری ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدایه كه ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نیانده‌ره‌تاڵه‌كان كه نزیكه‌ی هه‌شتا هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ژیاون. شانده‌ر، شایسته‌ی هه‌موو ئاوڕڵێدانه‌وه‌یه‌كه، چونكه ئه‌و ئه‌شكه‌وته ماڵی مرۆڤایه‌تییه. به هیوای ئه‌وه‌ی كه كتێبه‌كه‌م ده‌رگای ئاره‌زوو و حه‌زی سوێدییه‌كان بۆ كوردستان بكاته‌وه و خۆیان سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و له‌سه‌ر خه‌ڵك و وڵاته‌كه تێگه‌یشتنی خۆیان بنیات بنێن.
رووداونێت: توركیا كه ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئاماده‌نییه شه‌ڕ به‌رامبه‌ر كورد رابگرێ و كێشه‌ی كورد به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وروپا و سوێد به‌تایبه‌تی بێده‌نگ و ته‌ماشاچین و نایه‌نه‌وێت گوشار بخه‌نه سه‌ر توركیا كه مافی خۆ به‌ڕێوه‌بردن بداته كورد وه‌كو ئه‌وه‌ی له باكووری ئیرله‌ندا و وڵاتی باسك هه‌یه؟تاندبێری: من سوێدییه‌كم كه رێز و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ كوردستان هه‌یه. تۆ ده‌توانیت وه‌كو سه‌رچاوه كتێبه‌كه‌م ABC om Kurdistan به كار بێنی و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌یت. ئه‌وه‌یشی پێوه‌ندی به "بناخه‌دانه‌ری" توركیاوه، مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌ی له كوردی كرد كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئازادی‌دا شان به شانی ئه‌تاتورك ده‌جه‌نگان دوای رووخانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی. له كتێبه‌كه‌دا له لاپه‌ڕه‌ی بۆ نموونه (23 -27)، باسی كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڵاواردنی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی خه‌ڵكی سڤیلی كوردم كردووه. ئه‌تاتورك، وشه‌ی كوردستانی له‌سه‌ر هه‌موو نه‌خشه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی، سڕییه‌وه و كوردی ناونا "توركی چیایی"، ئه‌مه له كاتێكدا كه كورد زۆر پێش ئه‌وه‌ی تورك بێنه ئه‌و وڵاته، نیشته‌جێی ئه‌وێ بوون. ئه‌تاتوركی دیكتاتۆر، زمانی كوردیی قه‌ده‌غه كرد و به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردی له ده‌قه توركییه‌كاندا قه‌ده‌خه كرد. من خۆم له‌و پێشانگایه‌ی به ناوی "گوڵه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان" له ستۆكهۆڵم له ساڵی 1998، به‌شداریم كرد، كه تێیدا نموونه‌ی ئه‌و رووه‌كانه‌ی كه له كوردستانه‌وه هێنرابوون له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری خه‌ڵكی ئۆپسالا، یوهان فرۆدین له ساڵی 1952 كۆكرابوونه‌وه. بۆ نموونه ناوهێنانی گیای وه‌كو Hedysarum kurdicum له توركیا ده‌بێته هۆی سزادان.ره‌نگه هۆكارێكی ڕیالیستانه بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆچی سوێد گوشار ناخاته سه‌ر توركیا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورددا، له كتێبه‌كه‌مدا باسم لێوه‌كردووه، سوێد ده‌یه‌وێت توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا تا له‌و رێگه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی یاساییانه یارمه‌تیی كوردانی توركیا بدات بۆ ژیانێكی ئازاد، ژیانێك كه شایسته‌ی مرۆڤ بێت. سوێد پێشه‌نگایه‌تیی جیهانی هه‌یه له چاپكردنی كتێبی كوردی و ناردنی بۆ توركیا. ئه‌وه‌یشی پێوه‌ندی به كه‌مینه‌كانی باكووری ئیرله‌ندا و باسكه‌كانی ئیسپانیاوه هه‌یه ده‌توانیت وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌و كتێبه‌دا ببینیته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندیرش كونگ به‌ناوی "چه‌وساوه‌كانی زه‌وی – كه‌مینه ئێتنیكییه‌كانی جیهان" كه له ساڵی 1970 دا نووسیومانه. هه‌ر له‌و كتێبه‌دا، به‌شێكمان له‌سه‌ر كورد نووسیوه، تۆ ده‌توانیت كه‌ڵكی لێ وه‌ربگری.
رووداونێت: له‌و ماوه دوورودرێژه‌ی كه خۆت بۆ كێشه‌ی كورد ته‌رخانكردووه، ده‌كرێت بیره‌وه‌رییه‌كی خۆش یانیش باڵكێشی خۆت بگێڕیته‌وه؟تاندبێری: بینینی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كه نه‌خۆشبوو، له ساڵی 1976 دا، شتێك نییه له بیرم بچێته‌وه. داخوازییه‌كانی بارزانی كه كه‌س نه‌بوو بتوانێت رێگه‌یان لێ بگرێت و كه‌سایه‌تییه تێكنه‌شكاوه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای شكست و ئاواره‌بوون، خۆشه‌ویستی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێت وه‌كو سیمبوڵێك بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی و خه‌باتی نه‌پساوه‌یان بۆ ئازادی و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ، ته‌ماشا بكرێت.
رووداونێت: هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی كتێبه‌كه‌ی تۆدا، نووسه‌ر و دیپلۆماتكاری سوێدی ئینگمار كارڵسۆن، كتێبێكی له‌سه‌ر كورد به ناوی(كوردستان: ئه‌و وڵاته‌ی كه نییه) بڵاو كرده‌وه. جیاوازیی نێوان كتێبه‌كه‌ی تۆ و كتێبه‌كه‌ی كارڵسۆن چییه، مه‌گه‌ر ئه‌و كوردستانه‌ی كه له‌سه‌رتان نووسیوه هه‌مان كوردستان نییه، كه ئه‌و ده‌ڵێت كوردستان نییه؟تاندبێری: ئینگمار كارلسۆن، ناوی كتێبه‌كه‌ی له شیعرێكی Edith Södergran ه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی به‌هه‌ڵه لێتێگه‌یشتن، تۆ ده‌توانی شیعره‌كه‌ی ئێدیت سوێده‌رگران (1892-1923) بخوێنیته‌وه:
تاسه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌م كه نییه،
چونكه بێزارم له‌وه‌ی داوای هه‌موو ئه‌و شتانه بكه‌م كه هه‌ن.
مانگ به حه‌رفی زیوینی سه‌ر به‌رده‌نووسباسی ئه‌و وڵاته‌م بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه نییه.
ئه‌و وڵاته‌ی، هه‌موو ئاره‌زووكانمانی زۆر جوان تێدا دێنه دی.
ئه‌و وڵاته‌ی هه‌موو زنجیره‌كانمانی تێدا ده‌پسێن،
ئه‌و وڵاته‌ی، له‌وێ نێوچاوانی بریندارمان
له شه‌ونمی مانگدا فێنك ده‌كه‌ینه‌وه.
بێگومان، ئه‌و كوردستانه هه‌مان كوردستانه كه ئێمه باسی لێوه ده‌كه‌ین و هێنده‌یش گه‌وره‌یه كه جێگای تێڕوانینه جیاواز و تێگه‌یشتنه جیاوازه‌كانی تێدا ببێته‌وه.
تاندبێری له ساڵی 1932 له دایكبووه.دانیشتووی ستۆكهۆڵمه.سه‌رۆكی رێكخراوی یونێسكۆ بووه له سوێد-جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سوێدی – كوردی بووه كه له ساڵی 1966 له ستۆكهۆڵم بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد، دامه‌زرا.چه‌ندین كتێبی نووسیوه له وانه:Din släktingsaga (چیرۆكی خزمه‌كانت) كه باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی نه‌نكی ده‌كات.چه‌وساوه‌كانی زه‌وی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ندێرش كوونگ نووسیویه‌تی و به‌شێكی ته‌رخان كراوه بۆ كوردستان، 1970.ABC om Kurdistan له ساڵی 2008 دا له لایه‌ن ئاپێكه‌وه چاپ كراوه.سه‌ره‌رای ده‌یان وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی، چه‌ند وتارێكی بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه نووسیوه.