به سه‌تان كه‌س له‌لایه‌نگرانى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى حكومه‌تى كوردستان له هه‌ولێر رێكخست‌و داواى "ئازادى بۆ ئۆجه‌لان‌و ئاشتى بۆ كوردستان"یان

كرد.كاژێر 3ى پاش نیوه‌ڕۆى 13/2/2009 به سه‌تان كه‌س له لایه‌نگرانى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى 10یه‌مین ساڵرۆژى ده‌ستگیر كردنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى حكومه‌تى كوردستان رێكخست. پۆلیسیش هه‌وڵیدا بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكات، به‌ڵام به‌هۆى سووربوونى خۆپیشانده‌ران، نه‌توانرا بڵاوه‌یان پێبكرێت‌و به‌پێى قسه‌ى یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران "پۆلیس 3 له خۆپیشانده‌ره‌كانى ده‌ستگیر كردووه".ئه‌حمه‌د عه‌لی،له‌نێو ئاپۆرای خۆپیشانده‌ران بۆ (رووداونێت) گوتى "وه‌ك چۆن ئۆجه‌لان له‌پێناو كورد گیراوه، پێویسته هه‌موو كوردیش یه‌كده‌نگ هه‌وڵ بۆ ئازادكردنی ئه‌و بده‌ن و چالاكی دژی ئه‌و پیلانگێریه نێوده‌وڵه‌تیه ئه‌نجامبده‌ن كه بووه هۆی راده‌ستكردنی ئاپۆ به‌حكومه‌تی توركیا".گوتیشی"باحكومه‌تی توركیا چاك بزانێ تا ئاپۆ ئازاد نه‌كرێت، خۆپیشاندان چالاكی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بن".ئه‌مینه ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا، یه‌كێكیتر بووله به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه ، ده‌رباری ئامانجی خۆپیشانده‌كه گوتی"سه‌رۆك ئاپۆ له‌سه‌ر به‌رگریكردن له ئیراده‌ی گه‌لی كورد گیراوه، بۆیه ئێمه به‌گیرانی ئاپۆ وا هه‌ست ده‌كه‌ین چه‌ندین ملیۆن كورد گیراوه، ئازادی ئه‌ویش به‌ئازادی گه‌لی كورد ده‌بینن".له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، پۆلیس چه‌ند ته‌قه‌یه‌كی ئاسمانی به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران دا ته‌قاند، ئه‌مینه، وێڕای ده‌ربرینی دڵگرانی له‌و كاره‌ی پۆلیس گوتی "به‌م كاره‌یان سه‌لماندیان نایانه‌وێت ئاپۆ ئازاد بێت"، گوتیشى "پۆلیس سێ هه‌ڤاڵی ئێمه‌ی گرتووه، داوا ده‌كه‌ین ئازادیان بكه‌ن". هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ده‌سته‌ى كارگێڕى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى ناڕه‌زاییان بڵاو كرده‌وه، وه‌ك له به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ى خه‌ڵكى باشوورى كوردستان كراوه، هاتووه "ئۆجه‌لان له‌زیندانیشه‌وه هه‌میشه له‌خه‌مى ئێمه‌دایه، له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه چه‌ندین جار دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان كورد‌و توركمان‌و عه‌ره‌ب كه ئه‌مڕۆ به‌ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌ناسرێن، بپارێزرێن‌و شیمانه‌ى ئاژاوه‌ی نه‌ته‌وه‌یى‌و ئاینى‌و ئاینزایى هه‌یه، ماوه‌یه‌كیشه بانگه‌واز ده‌كات كه خانه‌قین‌و ته‌له‌عفه‌ر بپارێزن، پێویسته ئێمه‌ش وه‌كو لایه‌نى سیاسى‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان‌و جه‌ماوه‌ر خاواندارێتى لێ بكه‌ین‌و په‌یامى خۆمانى پێ بگه‌یێنین".عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، كه له‌ساڵى 1978 له‌گه‌ڵ چه‌ند خوێندكارێك له گوندى (فیس)ى سه‌ر به شارى ئامه‌د (دیاربه‌كر) پارتى كرێكارانى كوردستانى دامه‌زراندووه، رۆژى 15/2/1999 له گه‌له‌كۆمه‌ییه‌كى نێوده‌وڵه‌تیدا له وڵاتى كینیا رفێندرا‌و درایه ده‌ست توركیا. ماوه‌ى 10 ساڵه به‌ته‌نیا له دوورگه‌ى ئیمراڵى زیندانیكراوه