
هه‌ڤپه‌یڤین: كاوه ئه‌مین
ڕووداونێت-سوێد
بایرام ئاڵتون، جێگری هاوسه‌رۆكی DTP و به‌رپرسی كۆمیسۆنی شاره‌دارییه‌كانی ئه‌و پارته له باكووری كوردستان بۆ رووداونێت ده‌دوێت
رووداونێت : گرنگی هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارییه‌كان له 29 ئازاردا له چیدایه؟
ئاڵتون: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌لی كورد واتایه‌كی سیاسی گرنگی هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر نه‌تیجه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سیاسه‌تی خۆی دابڕێژێنه‌وه، هه‌م له لایه‌نی سیاسی و هه‌میش له لایه‌نی دیبلۆماسییه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له سه‌ر ناوی AKP كه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌نجامێك به ده‌ستبخه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له كوردستاندا پارتی ئێمه به‌ره‌و دواوه به‌رن، ئامانجیشیان له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه به دنیا و ناوخۆشیان بڵێن كه ئه‌وه‌تا گه‌لی كورد ده‌نگی به ئێمه داوه و ئێمه نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه‌ین. ئامانجیشیان له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه بڵێن PKK و DTP نوێنه‌ری كورد نین. ئه‌مه‌یش به‌و واتایه دێت كه كێشه‌ی كورد پێویستی به رێگاچاره‌سه‌ری ئاشتیانه نییه.
رووداونێت : باشه، ئێوه چۆن خۆتان ئاماده كردووه تا بتوانن ئه‌و هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه؟
ئالتون: به‌ڵێ، ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێت به پێجه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ینه سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی. ئێمه له‌وه دڵنیاین كه گه‌لی ئێمه، ئازادی و سه‌رفراز و چاند و كولتووری خۆی ده‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ش له هه‌موو رووێكه‌وه به تایبه‌تی له لایه‌نی سیاسییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و DTP وه‌كو ئیراده‌ی سیاسی خۆی ده‌بینێت، ئێمه بڕوای ته‌واومان به گه‌لی خۆمان هه‌یه. ئه‌وه‌ش له خۆیه‌وه نه‌هاتووه به‌لكو گه‌لی ئێمه ده‌زانێت كه DTP داوای ئه‌و مافانه ده‌كات كه ئه‌وان خوێنیان بۆ داوه. هه‌ر بۆیه ئێمه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و AKP ، خوازیاری ئه‌وه‌ین نه‌تیجه‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بخه‌ین. ئێستا ئێمه نوێنه‌رمان له په‌رله‌ماندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی شاره‌دارییه‌كانمان دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا لێ بكه‌ین، هێزیكی وا ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تكردن. ئه‌و كاته به پێچه‌وانه‌ی AKP وه ئێمه ده‌ڵێین نوێنه‌ری خه‌ڵكی خۆمانین، به گوڕوتینێكی به‌هێزه‌وه داخوازییه‌كانمان كه له چوارچێوه‌ی ئاشتی و دیموكراتیدا چڕكردۆته‌وه بسه‌پێنین. ئه‌و كاته له ساحه‌ی نێونه‌ته‌وییشدا باشتر گوێمان بۆ ڕاده‌گیرێت.
ڕووداوه: باوه‌ڕتان به خۆتان هه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌نه‌وه؟
ئالتون: به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆمان ئاماده‌كردووه بڕوای ته‌واومان هه‌یه كه سه‌رده‌كه‌وین.
رووداونێت : ده‌وری PKK له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چییه؟ئاڵتون: دیاره من نوێنه‌ری پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیم، به‌ڵام بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ پارێزگاری له DTP ده‌كات، زۆره‌به‌یان نزیكی هه‌مان ئامانج و داخوازی PKK ن. سیاسه‌ت و خه‌باتی PKK كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێمه هه‌یه، ئه‌وه شتێكه كه ئێمه ناتوانین خۆمانی لێ نابینا بكه‌ین. كه‌واته ده‌توانین بڵێین هه‌ڵوێستی PKK كاریگه‌ری هه‌یه و خۆی له خۆیدا توانایه‌كیشه. واته ده‌توانین بڵێین كه بنكه‌یی جه‌ماوه‌ری ئێمه و ئه‌وان له نێو كۆمه‌ڵگای كوردییدا، وه‌كو یه‌كن. رووداونێت : ، داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێوه وه‌كو پارتێكی سیاسییه چییه و چ چوارچێوه‌یه‌كیان له خۆ گرتووه؟ئاڵتون: ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌سته‌ڵاتێكی خۆجێیی(ئۆتۆنۆمی) له هه‌رێمه‌كاندا هه‌بێ، یانیش ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی له كوردستاندا، ئێمه له به‌رنامه‌كانی خۆشمان‌دا ئه‌وه‌مان ده‌ستنیشان كردووه، واته كورد خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كولتووری، سیاسی، ئابووری خۆیان بن و له یاسای بنه‌ڕه‌تیشدا په‌سند بكرێت. رووداونێت : ده‌توانین بڵێین ئه‌و مۆدیله‌ی ئێوه شێوه فیدرالییه‌كه؟ئاڵتون: دیاره، فیدرالی پێناسه‌یه‌كی جیاوازتری هه‌یه له‌وه‌ی كه ئێمه پێێ ده‌ڵێین خۆسه‌ریی(ئۆتۆنۆمی) دیموكراتیك. ئه‌و مۆدیله‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه له ئابوورییه‌وه بگره تا مافی چاندی و سیاسی، واته ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌یه‌كی وادا گه‌لی كورد بگاته مه‌نزڵگه‌ی ئازادی خۆی. كاتێك مۆدیلێكی وایش سه‌ری گرت ئه‌و كاته گه‌لی كورد له باكوور له نێو خۆیاندا یه‌كێتییه‌ك داده‌مه‌زرێنن و له‌گه‌ڵ توركیاشدا به ئازادی و ئاشتی ده‌توانن بژین. واته ئه‌م مۆدیله‌ی ئێمه، چاره‌سه‌رێێه‌كی سیاسی، دیموكراتی و ئیداریه. ڕووادو: پێشتر باسی ئه‌وه‌ت كرد كه ئێوه ده‌تانه‌وێت به ڕۆحێكی نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه كار بكه‌ن و مه‌به‌ستان ته‌نها به ده‌ست خستنی شاره‌دارییه‌كان نییه، مه‌به‌ستت له‌و قسه‌یه چییه؟ئاڵتون: ڕاستیت ده‌وێت، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌مان ڕه‌نگ و بۆن و به‌رامه‌ی كوردییه. ئێمه بڕیارمان داوه كه ده‌بێت له هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانماندا به كوردی قسه بكه‌ین، ئه‌موو شته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بێنینه پێشه‌وه. چونكه ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد له هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مه‌حروم كراوه. هه‌روه‌ها ئێمه داوای یه‌كێتییه‌ك له نێو كورد هه‌م له باكوور هه‌میش له شوێنه‌كانی دیكه‌دا ده‌كه‌ین. ئێمه پێمان وایه كه گه‌لی كورد ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆته‌وه، هاوكاتیش ده‌رفه‌تی به ده‌ستخستنی مافه‌كانمان زۆره، بۆیه ئێمه پێمـان وایه كه ده‌بێت پشتیوانی له پارتی ئێمه بكرێت. رووداونێت : واته ده‌كرێت بڵێین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌كو ڕیفراندۆمێك وایه بۆ گه‌لی كورد؟ئاڵتون: گرنگییه‌كه‌ی وه‌كو ریفراندۆمێك وایه، به‌ڵام بنكه‌ی ریفراندۆمی نییه. چونكه ڕیفراندۆم له شه‌رت و مه‌رجێكی ئازاد و وه‌ك هه‌ڤی و دیموكراتیدا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه نین، بۆ نموونه پارته توركییه‌كان به ملیۆن پاره وه‌رده‌گرن به‌ڵام پارتی ئێمه‌ی لێ مه‌حروومه، ئه‌مڕۆ پۆلیس، والی و قایمقام و عه‌سكه‌ر پشتی ئه‌وان ده‌گرن، ئێوه ده‌بینن كه هه‌چییه‌كیان بۆ بكرێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندی گه‌لی ئێمه ده‌یكه‌ن. هه‌ر بۆیه له حاڵه‌تێكی وادا، ئێمه ناتوانین بڵێین كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه ریفراندۆمێكه. به‌ڵام شته‌كه هێنده گرنگه بۆ گه‌لی كورد بۆیه ده‌بێت هه‌موو خۆمانی بۆ ئاماده‌بكه‌ین، له‌و رووه‌وه ڕیفراندۆمه. رووداونێت : چه‌كی هه‌ره گرنگی AKP كه به‌دژی ئێوه و گه‌لی كورد به‌كاری ده‌هینێت، ئیسلامه‌تییه، ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه له ئاكه‌په بستێنن، چیتان كردووه و ده‌كه‌ن؟ئالتون: پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت بڵێین ئه‌و ئیسلامه‌تییه‌ی كه AKP ده‌یكات، ئیسلامه‌تییه‌كی ساخته‌كارانه‌یه و بۆ خاپاندنی گه‌لی ئێمه‌یه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئیسلامه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌كار بهێنن. بۆ نموونه بزانه چه‌ند دووڕوون، له لایه‌ك ده‌چن پشتیوانی له ئیسرایل ده‌كه‌ن به دژی فه‌له‌ستینی و كورد، به‌ڵام كه ده‌بین خه‌ڵك ناڕازییه دێن پشتیوانی له حه‌ماس ده‌كه‌ن. بۆیه ئێمه پێمان وایه گه‌لی كورد تێگه‌یشتووه كه ئیسلامه‌تی AKP درۆزنانه‌یه. ئێمه‌وه وه‌كو DTP رێزی هه‌موو بڕواداره‌كان ده‌گرین و رێزمان بۆ كولتوور و چاندی ئیسلامه‌تی هه‌یه، پێمان وایه بتوانین ئه‌و به‌ڕه‌یه له‌ژێر پێێ AKP ده‌ربهێنین. رووداونێت : ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستاندا باسی به‌ستنی كۆنفرانسێكی كوردیی ده‌كرێت، باشه ئه‌گه‌ر له كۆنفرانسه‌دا PKK بانگ نه‌كرێت، ئایا هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێت، به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا؟ئاڵتون: پێش ماوه‌یه‌ك وه‌فدێكی ئێمه كه هاوسه‌رۆكی پارتیشمانی تێدا بوو، سه‌ردانی باشووریان كرد و چاویان به تاڵه‌بانی و بارازنی كه‌وت. له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسی ئه‌و مه‌سه‌كه‌یه‌ش كرابوو. ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به ڕوونی دیاری كردووه. ئێمه‌یش داوامان ئه‌وه‌یه كه كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌نێكی كوردی به‌شداری تێدا بكه‌ن. له پیش هه‌مووشیانه‌وه PKK و (په‌ژاك)یشی تێدا بێت، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بێت ئه‌وا پێمان باشه و پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین چونكه هه‌م بۆ ئاشتی و هه‌میش بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌بێته ئامرازێك، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وا ئێمه به‌ڕاستی نازانین و پێشمان وانییه خزمه‌تی كورد بكات. هه‌تا ئێستا ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك وتم PKK و (په‌ژاك) و DTP ی تێدا بێت ئه‌وا پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دیكه بێت ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا ئێمه وه‌كو كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشایی ناكه‌ین و به‌شداریشی تێدا ناكه‌ین.