
هه‌ڤپه‌یڤین: كاوه ئه‌مین
فوئاد عومه‌ر له بنه‌ماڵیه‌كی نیشتیمان په‌ره‌وه‌ر له‌و ساڵه‌ی كه به ساڵی ئیحسا ناسراوه (1963) كه ده‌وڵه‌تی سووریا بڕیاری مافی هاووڵاتێتی له هه‌زاران كورد سه‌نده‌وه، له دایك بووه. بنه‌مه‌ڵه‌كه‌یان پشتیوانی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردیان كردووه.
رووداونێت: ره‌وشی سیاسی كوردانی رۆژائاوای كوردستان چۆنه؟
فوئاد عومه‌ر: پێشه‌كی سووپاسی ڕۆژنامه‌كه‌تان ده‌كه‌م كه گرنگی به ڕه‌وشی سیاسی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌ده‌ن. زۆر گرنگه كه راگه‌یاندنی باشوور له‌سه‌ر ره‌وشی كوردانی دیكه زانیاری بڵاو بكاته‌وه. رۆژائاوی كوردستان، پارچه‌یه‌كی دانه‌بڕاوه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. ئێمه له‌م رۆژانه‌دا، یادی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژائاوای كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ساڵی 2004 دا، په‌یامێكیان دا به رژێمی سووریا و هه‌موو جیهانیش. دوای هاتنی ئه‌مریكا بۆ عێراق، گه‌لی كورد ئاماده‌ی ئه‌وه بوون كه بۆ مافه‌كانی خۆیان زیاتر تێبكۆشن، ئه‌و سه‌رهه‌ڵدنه‌یه‌ش یه‌كێتیی گه‌لی كوردی نیشاندا. ئه‌مرۆش گه‌لی ئێمه له رۆژئاوی كوردستان، درێژه به‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر داگیركاری و سیسته‌می سته‌ماكاران ده‌ده‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌یه. ئه‌مساڵیش بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه چالاكی به‌رفراوان كران، زیاتر له بیست كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریاوه، گیراون. ئێمه وه‌كو پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی، بۆ ساڵی 2009، په‌یامی خۆمان هه‌یه. چونكه ئه‌م ساڵ زۆر گرنگه بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان، كوردی رۆژئاوای كوردستان هاوكاری خۆیان بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌رده‌بڕن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی نێوان توركیا، سووریا و ئێران كه ده‌یانه‌وێت له دژی گه‌لی كورد، په‌ره‌ی پێبده‌ن. رووداونێت: ئامانجی ئێوه وه‌كو پارتێك چییه، ده‌تانه‌وێت كێشه‌ی كورد چۆن چاره‌سه‌ر بكرێت؟
فوئاد عومه‌ر: پێش هه‌موو شتێك ئێمه ئازادی گه‌لی خۆمان ده‌وێت، ئه‌و ئازادییه‌ش به چ شێوه‌یه‌ك به ده‌ست بخه‌ین، ده‌یكه‌ین. سووریا و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی كۆنفیدراڵی ده‌ژین. به‌ڵام كۆنفیدرالییه‌كی شاراوه‌یه. سووریا هه‌رچه‌نده نكۆڵی له كوردیش بكات، به‌ڵام كورد وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان پاراستووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زمانی كوردیشیان قه‌ده‌خه كردووه، به‌ڵام كورد له ماڵه‌كانی خۆیاندا، له گونده‌كانیاندا هه‌ر به كوردی ده‌په‌یڤن. كورد داوو نه‌ریته‌كانی خۆیان پاراستووه و به شێوه‌ی كوردانه‌ی خۆیان ده‌ژین . ئه‌مه بۆ گه‌لانی دیكه‌یش راسته، ئاشورییه‌كانیش وه‌كو كورد خۆیان پاراستووه وه‌كو خۆیان ده‌ژین. ئه‌مه به‌نیسبه‌ت سریانی و عه‌له‌وییه‌كانیش هه‌روایه. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو جڤاكی سووریا به شێوه‌یه‌كی ئازادانه و زانستیانه به شێوه‌یه‌كی كۆنفیدرالیی دیموكراتیك به‌ڕێوه بچێت. ئێمه زۆر هه‌وڵماندا كه كورد وه‌كو كورد بچنه نێو په‌رله‌مانی سووریاوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه سووریا هه‌موو هێزی خۆی به‌كارهێنا بۆ ڕێگا گرتن له كورد. واته ئێمه ده‌مانه‌وێت كورد بۆخۆیان جڤاكێكی ئازاد دامه‌زرێنن، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی هه‌ڵاواردن نییه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی یه‌كێتی گه‌لان. كورد پێویستیان به دۆستایه‌تییه، ئه‌و دۆستایه‌تییه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئازاد، كه هه‌موو گه‌لێك له ناوچه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بپارێزن.
رووداونێت: جار جار گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه رۆژائاوای كوردستان هه‌میشه كراوه‌ته قوربانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، رای تۆ چییه له‌و باره‌یه‌وه؟
فوئاد عومه‌ر: ئێمه ئه‌و قسانه به راست نازانین. كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه و كوردستانیش یه‌ك وڵاته. ئه‌وه قسه‌ی دوژمنانه كه ده‌ڵێن پارچه‌یه‌ك ده‌بێته قوربانی پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان. ئه‌وه هه‌ر هه‌مان سیاسه‌ته كه له دوای ساڵی 1916 وه دژی گه‌لی كوردستان به‌كاریان هێنا، تاوه‌كو كورد پشتیوانی یه‌كتر نه‌كه‌ن. باشه بۆ توركیا و سووریا و ئێران هێزی خۆیان ده‌كه‌نه یه‌ك دژی كورد، ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه گه‌لی كورد یه‌كده‌گرێت . كه تۆ خۆت به كورد بزانیت، مانای وایه كه له‌هه‌ر شوێنێك بژیت تۆ كوردیت، كاتێك هه‌ولێر بكه‌وێته ته‌نگانه‌وه ئه‌گه‌ر من وه‌كو كوردێكی قامشلۆ و عه‌فرین پشتی نه‌گرم ئه‌وا به‌ڕاستی من كورد نیم. ئێمه ده‌بێت هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت، خۆشحاڵین كه ده‌بینین له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان یادی سه‌رهه‌ڵدانی قامشلۆ ده‌كرێته‌وه و پشتیوانی لێده‌كرێت. ئه‌وه مافێكی ره‌وای ئێمه‌یه، باشه بۆ عه‌ره‌ب پشتی سۆماڵیا ده‌گرن ئه‌ی بۆ ئێمه پشتی خوشك و براكانی خۆمان نه‌گرین.
رووداونێت: هیچ هه‌وڵیك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی رۆژائاوی كوردستان له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه و سیاسه‌تێكی هاوبه‌شتیان هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی سووریا؟
فوئاد عومه‌ر: پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت بزانین كه ئه‌وه بۆ سه‌د ساڵ ده‌چێت كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی دابه‌شكراون. دوژمنانی كورد، خانه‌واده‌ی كوردیان له‌یه‌ك دابڕییه‌وه، كه‌سایه‌تی كوردیان پارچه پاڕجه كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ دروستكردنی سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش، پێویستمان به خه‌باتێكی به‌رفراونه، ئه‌وه‌ش هه‌روا ئاسان نییه. ئێستا هه‌وڵێكی وا له ئارادایه، راسته له رۆژائاوی كوردستان، پارتی سیاسی زۆر هه‌ن، ئێمه له‌گه‌ڵ فره حیزبیداین، به هه‌موو بیر‌و بۆچونێكه‌وه، به‌ڵام رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو پارته‌كاندا كه‌مه، سه‌رهه‌ڵدانی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌ی نیشانداین كه گه‌ل یه‌كیگرتووه، به‌ڵام پارته سیاسییه‌كان په‌رش و بڵاون، ئێمه پێمانوایه ته‌نها یه‌كێتی نێوان هیزه سیاسییه‌كان به‌س نییه، به‌ڵكو گرنگ یه‌كێتی گه‌له، زۆر جار یه‌كێتی نێوان پارته سیاسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌له‌وه بنیات نراوه، له نه‌ورۆزی ساڵی رابردوو، هه‌موو پارته سیاسییه‌كان وتیان ئه‌مساڵ نه‌ورۆز ناكه‌ین ، به‌ڵام گه‌ل گوێی پێ نه‌دان و نه‌ورۆزیی خۆیان پیرۆز كرد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت كه زۆر جار پارته سیاسییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل. ئێستا كه سووریا به پله‌ی یه‌كه‌م پارتی ئێمه‌ی كردووه‌ته ئامانجی خۆی، بۆیه پێموانییه پارته‌كانی دیكه خۆیانمان لێ نزیك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵدان هه‌یه و هیواشمان وایه كه بتوانین یه‌كێتی نێوان پارته سیاسییه‌كان دروست ببێت.
رووداونێت: هه‌ر له‌په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه، ئێستا له باشووری كوردستان، ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت، له رۆژنامه‌كاندا باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه توركیا پشتیوانی كۆنفرانسێكی وا ده‌كات، ئێوه وه‌كو پارتێكی هاوپه‌یمانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ئه‌و كۆنفرانسه بانگ كراون، هه‌ڵوێستتان له‌سه‌ر كۆنفرانسێكی وا چییه؟
فوئاد عومه‌ر: پێش هه‌موو شتێك تا ئێستا كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كردووه و بانگ نه‌كراوین. ئێمه له رێگای راگه‌یاندنی توركیاوه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه ده‌بیستین. به‌ڵام ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی باسێكی وا گرنگ دزه بكاته نێو راگه‌یاندنی توركیا، پارته سیاسییه‌كان ئاگادرا بوونایه، ده‌بووایه، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كۆنگریه بكرایه و پارته سیاسییه‌كان ئاماده‌كاریان بۆ بكردایه. ئێستا كه توركیا نكۆڵی له مافی بیست ملیۆن كورد ده‌كات و پشتیوانی كۆنفرانسێكی واش بكات، گومان لای ئێمه دروست ده‌كات. ئێمه ده‌ڵێین پارتێكی سه‌ره‌كی وه‌كو پارتی كرێكارانی كوردستان كه ده‌یان ساڵه خه‌بات ده‌كات و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانه ده‌بێت له ئاماده‌كردنی كۆنفرانسێكی وادا به‌شدار بێت، بۆیه ئێمه هه‌ندێك به گومانه‌وه له‌و كۆنفرانسه ده‌ڕوانین. ده‌بێ كۆنفرانسێكی وا هه‌ندێك نه‌تیجه بدات به ده‌سته‌وه. ده‌بێت به ئاشكرا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان له كۆنفراسێكی وادا، بپارێزرێت. ده‌بێت یه‌كێتی گه‌لی كوردستان و ئازادی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بكاته ئامانجی خۆی. هه‌ندێك گومان هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له كۆنفرانسێكی وادا، چه‌كدانانی هێزی پارستنی گه‌ل بخرێته به‌رباس، ئێمه ئه‌وه به‌ڕاست نازانین، كورد ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو ڕۆژێك زیاتر پێویستی به خۆپاراستنه، له كاتێكدا كه سووریا و ئێران و توركیا هێرشمان بۆ ده‌هێنن، ده‌بێت هێزی پاراستنی خۆمان به‌هێزتر بكه‌ین، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌مڕۆ باشووری كوردستان له مه‌ترسیدایه، ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مریكا له عێراق بكشێته‌وه مه‌ترسی شه‌ڕێكی گه‌وره هه‌یه، باشه له حاڵه‌تێكی ودا ئه‌گه‌ر كورد نه‌توانن خۆیان بپارێزن ئه‌ی چۆن ده‌توانن بژین؟ هه‌تا ئه‌و ده‌ڵه‌تانه ئازادی نه‌ده‌نه كورد، چه‌كدانان مه‌حاڵه و له هیچ شه‌رت و مه‌رجێكدا قبووڵی ناكه‌ین. با ئێران هێزه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكێشێته‌وه پاشان باسی ئه‌وه بكه‌ن په‌ژاك چه‌ك دابنێت .
رووداونێت: ئێستا هه‌وڵی لێكنزیكردنه‌وه سووریا و ئیسرایل ده‌درێت، رێككه‌وتنی ئه‌و دوو وڵاته چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد داده‌نێت؟
فوئاد عومه‌ر: لێك نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر بۆ ئارامی ناوچكه بێت ئێمه به باشی ده‌زانین و دژی نین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نێوبوژیوانییه ده‌كات توركیایه، سووریا ده‌یتوانی له رێگای وڵاتێكی ئه‌وروپایی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاوه ئه‌و كاره‌ی بكردایه. بۆیه ئه‌وه‌ش جۆره بازاڕكردنێكه. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد بازار بكه‌ن ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه سه‌رناكه‌ون و ناشبێته هۆی هێنانی ئارامی بۆ ناوچه‌كه. ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگ نییه ئه‌وان رێكده‌كه‌ون یان نا، ته‌نها ده‌مانه‌وێت بڵێین كه به‌بێ له‌به‌رچاوگرنتی هێزی كورد و كێشه‌ی كورد، ئارامی له ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌رار نابێت. رووداونێت: 12 ئه‌م مانگه له نێو ته‌لاری په‌رله‌مانی سوێددا، كۆنفرانسێكتان به‌ست، ئامانجتان له‌و كۆنفرانسه چ بوو، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی سوێد له‌به‌رانبه‌ر سووریا چۆنه؟فوئاد عومه‌ر: پێش هه‌موو شتێك به‌ستنی كۆنفرانسێك له نێو په‌رله‌مانی سوێد له 12 ئادار دا كه رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی ئێمه‌یه له ڕۆژئاوی كوردستان، گرنگ بوو. ئه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی باش بوو بۆ ئه‌و كوشتاره‌ی له قامشلۆ كرا ، هه‌روه‌ها پشتگیرییه‌كی باش بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی قامشلۆ. ئێمه له‌و كۆنفرانسه‌دا دیارمان كرد كه ئه‌وه‌ی دژی كورد ده‌كرێت ته‌نها مه‌به‌ست توانه‌وه‌ی گه‌لێك نییه به‌ڵكو جینۆسایده له دژی گه‌لێك ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی به‌شدریان كردبوو پشتیونیان له قسه‌كانی ئێمه كرد. كۆنفرانسه‌كه به‌هاوبه‌شی پارتی ئێمه و پارتی ژینگه‌ی سوێد به‌سترا، به‌ڵام نوێنه‌ری سۆسیالدیموكراته‌كان و پارتی چه‌پ به‌شداریان كرد، چه‌ند كه‌سێكی عه‌ره‌ب هاتبوون، نوێنه‌ری رێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شدارای كرد. ئه‌وان به‌ڵینیاندا كه له نێو پارته‌كانی خۆیان و له نێو په‌رله‌مانی سوێددا، باسی كێشه‌ی كورد له رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن و پشتیوانی لێ بكه‌ن. ئێمه مه‌به‌ستمان ناساندنی پرسی كورد نه‌بوو چونكه ئه‌وان ئاگادری كێشه‌ی كوردن، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت پشتیوانی بۆ گه‌له‌كه‌مان په‌یدا بكه‌ین.
دوا وته‌ی فوئاد عومه‌ر له رێگای ڕۆژنامه‌ی ڕووداوه بۆ خه‌ڵكی باشووری كوردستان: ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستان به ده‌ست هاتوون، ده‌سكه‌وتی رۆژائاوی كوردستان و هه‌موو كوردن. دامه‌زراندی فیدراڵی له‌لایه‌ن هه‌موو كوردێكه‌وه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێكرا و دڵی هه‌موومانی خۆشكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا داگیركه‌ران پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌موو خه‌و و هیواكانمان له‌بار به‌رن و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییمان تێك بشكێنن. ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر باشووری كوردستاندا بگرنه‌وه، ده‌یانه‌وێت كورد بكه‌نه‌وه به دوژمنی یه‌كتری. ماوه‌یه‌ك پیش ئێستا كۆنفرانسێك به‌سترا له هه‌ولێر، كه فه‌تحوڵلا گوله‌نه‌كان پشتیونیان لێ‌كرد و ده‌یانه‌وێت باشووری كوردستان بكه‌نه مه‌یدانی فاشسته توركه‌كان. ده‌یانه‌وێت وابكه‌ن كه جارێكی دیكه كورد باوه‌ڕیان به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نه‌مێنێت. من هیوایه‌كی گه‌وره‌م به گه‌لی باشوور هه‌یه. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له قه‌ندیل بووم، گه‌لی ئێمه به‌رخۆدانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، خه‌ڵکی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك هه‌ستێكی باشیان هه‌یه بۆ كوردی پارچه‌كانی دیكه، ئێمه داوامان له سیاسه‌تمه‌درانی باشوور هه‌یه و تكایان لێ ده‌كه‌ین كه به هوشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكه‌ن، ته‌نها شتێك كه بتوانێت ببێته گه‌رانتی سه‌ركه‌وتنمان، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه. با قه‌ڵه‌می رۆشنبیرانی باشوور له خزمه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییدا بێت.
فوئاد عومه‌ر ده‌ڵێت: من زۆر خۆم به قه‌رزداری نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌زانم بۆیه هه‌تا ده‌مرم له پێناو ئازادی ئه‌و گه‌له‌دا خه‌بات ده‌كه‌م. ژماره‌یه‌كی
زۆر له هاوڕیكانی له شۆڕشی باكووری كوردستاندا شه‌هید بوون. ماوه‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا و رووسیا بووه و بڕوانامه پزیشكی هه‌یه. خێزانداره و دوو منداڵی هه‌یه و ئێستا له سووریا ده‌ژین. ئێستا سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتییه. تا سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی 2004 له شاری حه‌له‌ب ژیاوه و پاشان هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان گه‌ڕاوه.