وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

23 mars 2009

سه‌رکه‌وتنی DTP و چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد

کاوه‌ ئه‌مین
به‌ بڕاوی زۆرێک له‌ چاودێرانی سیاسی، کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا، گڕێدراوی چاره‌سه‌ر‌کردنی کێشه‌ی کورده‌ له‌ باکووری کوردستان. ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ نیوه‌ی خاکی کوردستان که‌وتۆته‌ ئه‌و پارچه‌یه‌وه‌ و نیوه‌ی زیاتری کورد له‌و پارچه‌یه‌دا ده‌ژین. له‌ لا‌یه‌کی دیکه‌وه‌، تورکیا تا ئێستا، سه‌رکێشی دوژمنایه‌تی کورد ده‌کات و وڵاتانی ئێران و عێراق و سووریا هه‌میشه‌ له‌سه‌ر داوای تورکیا پێداگریان له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی کورد کردووه‌ و ده‌که‌ن.

تورکیا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێ له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌یی که‌ که‌وتۆته‌ نێوان حوکومه‌تی عێراق و حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ مه‌سه‌له‌ی که‌رکووکدا، به‌ڵام تورکیا ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی خۆی ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ قه‌ندیل. ئه‌مه‌یه‌ش تاکتیکێکی تورکیایه‌ تا خۆی بدزێته‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.

تا سه‌ره‌تایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردویش، کوردی باکوور مه‌گه‌ر له‌ ژێر لێوه‌وه‌ ده‌نا هیچ کاتێک نه‌یانده‌وێرا خاوه‌ندارێتی له‌ کوردبوونی خۆیان بکه‌ن، ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی شۆڤینستی ئه‌و وڵاته‌ و تێکشکانی که‌سایه‌تی کورد له‌و پارچه‌یه‌یی کوردستاندا. له‌ دوای ساڵی 1938 وه‌ کوردی باکوور تا کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو، مه‌گه‌ر له‌ نێو بازنه‌یه‌کی ته‌سکی ڕۆشنبیریدا، ئه‌ویش زۆر به‌ نهێنێ، ده‌نا نه‌یانتوانیوه‌ له‌ژێر سێبه‌ری نسکۆکانی شۆڕشی کورد بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

خه‌باتی چه‌کداری ساڵی 1984، گۆمی بێده‌نگی و ئه‌و ترسه‌ی که‌ چووبووه‌ نێو مۆخی تاکی کورده‌ له‌ باکوور، شکاندا. ئێستا به‌ ملیۆنان مرۆڤی کورد نه‌ک شه‌رم له‌ کوردبوونی خۆیان ناکه‌ن به‌ڵکو پێشه‌نگایه‌تی خه‌باتی کوردایه‌تی ده‌که‌ن. هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ 29 ئه‌م مانگه‌دا، سه‌نگی محه‌که‌ بۆ تێکدانی هاوکێشه‌ سیاسییه‌کان و ده‌توانێت ده‌رگا به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد نه‌ک ته‌نها له‌ باکوور به‌ڵکو له‌ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش بکاته‌وه‌، به‌ پێجه‌وانه‌یشه‌وه‌ ده‌کرێت ببێته‌ هۆی لاوازکردنی پێگه‌ی کورد هه‌م له‌ ناوچه‌که‌و و هه‌میش له‌ گۆره‌پانی دیبلۆماسی نێونه‌ته‌وه‌یدا. هه‌ربۆیه‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ لاوازکردنی پێگه‌ی کورد، له‌ خۆڕا نییه‌ که هه‌موو پارته‌ تورکییه‌کان ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ مه‌یدانیان بۆ پارتی دادو گه‌شه‌پێدانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان چۆڵ کردووه‌ له‌ باکووری کوردستان و پشتیوانی ئه‌ردوغان ده‌که‌ن، چونکه‌ ده‌زانن که‌ ئیتر ئه‌و پارتانه‌ هیچ ڕۆڵێکیان له‌ باکووری کوردستاندا نه‌ماوه‌. ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی له‌ژێر ناوی ئیسلامه‌تیدا ده‌یانه‌وێت دوا تیری خۆیان بهاوێژن و خه‌ونی ئمپراتۆریایی عوسمانی بۆ چه‌ند ساڵێکی دیکه‌یش درێژ بکه‌نه‌وه‌. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت که‌ڵک له‌ هه‌ژاریی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ربگرێت که‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ به‌مه‌به‌سه‌ت خه‌ڵکی کورد برسی ده‌که‌ن تا بتوانن له‌ ڕۆژێکی ئاوادا که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕایی ئه‌و پلانانه‌ی که‌ دایانڕشتووه‌ بۆ ته‌فره‌دانی ده‌نگده‌رانی کورد به‌تایه‌به‌تی ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگای باشووری کوردستانه‌وه‌ جارێکی دیکه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ خۆیان بکه‌نه‌وه‌ به‌ باکووری کوردستاندا.

له‌ کاتێکدا که‌ تورکیا به‌سه‌ر و ماڵه‌وه‌ گره‌و له‌سه‌ر باکووری کوردستان ده‌کا‌ت، ده‌بوو هه‌موو کورد له‌م شه‌ڕه‌دا که‌ شه‌ڕێکی شارستانیانه‌یه‌ هه‌رهیچ نه‌بێت کورد شه‌رێکی شارسانیانه‌ له‌ ڕێگای ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌کات، پشتیوانیان له‌ خه‌باتی به‌ربڵاوی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی بکردایه‌، چونکه‌ به‌ڕاستی ده‌کرێت هه‌موو ده‌نگێک له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ببێته‌ په‌یڤێک بۆ ئاشتی یانیش گولله‌یه‌ک به‌دژی کۆتری ئاشتی کورد. ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 29ی ئه‌م مانگه‌، کاریگه‌ری له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی کورد داده‌نێت‌.

تورکیا له‌ ڕێگای ڕاگه‌یاندی زه‌به‌لاحی تورکی و راگه‌یاندی حزبیی له‌ باشوور و سیاستمه‌دارانی ئه‌و پارچه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت کورد سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ بکات که‌ پارتی کرێکارانی کوردستان چه‌ک دابنێت، سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ تورکیا پشتیوانی له‌ کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردیی ده‌کات که‌ له‌ ئێستاوه‌ بڕیاره‌کانی ئاشکرا کراون، ئه‌وه‌تا مام جه‌لال له‌ گفتوگۆیه‌کدا ده‌ڵێت:"له‌و کۆنگره‌یه‌دا بانگه‌واز له‌ PKK ده‌کرێت چه‌ک دابنێت". ئه‌وانه‌ی که‌ داوا له‌ PKK ده‌که‌ن چه‌ک دابنێت، ته‌نها مه‌رجێک که‌ بۆ تورکیا دایده‌نێن ئه‌وه‌یه‌ که‌ لێبوورنیان بۆ ده‌ربکه‌ن، به‌ڕاستی شه‌رمه،‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م سی ساڵه‌ ئه‌و پارته‌ شه‌ڕیی بۆ ئه‌وه‌ کردبێت که‌ عه‌فو بکرێت. باشه‌ خۆ ئێستا له‌ عێراق بانگاشه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ کورد به‌ مافه‌کانی خۆی گه‌یشتووه‌ و فیدڕاڵی به‌رقه‌راره‌، ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ پارتی و یه‌کێتی بپرسێت باشه‌ ئێوه‌ ئه‌و هه‌موو چه‌کداره‌تان بۆ چییه‌؟ باشه‌ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نه‌بوایه‌ و گریلاکان له‌ شاخه‌ سه‌خته‌کانی کوردستان سه‌نگه‌ریان له‌ تورک نه‌گرتایه‌، ئێستا سووپاکه‌ی مالیکی و سووپای تورک له‌ سلێمانی و هه‌ولێر ڕمبازێنیان نه‌ده‌کرد؟ ده‌کرێت کاتێک داوای چه‌کدانان له‌ PKK بکرێت که‌ تورکیا ددان به ‌مافه‌کانی گه‌لی کورددا بنێت، یاسا بنچینییه‌کانی خۆی بگۆڕێ‌، ددان به‌ هه‌بوونی ئه‌و قه‌واره‌ سیاسیه‌ی که‌ له‌ باشووری کوردستاندا هه‌یه‌ بنێت، گه‌ره‌نتییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، ده‌نا چه‌ک دانان جگه‌ له‌ خۆکوژییه‌کی سیاسی بۆ PKK، هیچ شتێکی دیکه‌ ناگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هیچ سوودێکیش به‌ کورد ناگه‌یه‌نێت!
ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقییه‌ که‌ کورد به‌ تێکرایی، پشتیوانی له‌ DTP بکه‌ن. با راگه‌یاندی باشووری کوردستان ، هه‌ر هیچ نه‌بێت، ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ که‌مێک ددان به‌ خۆیاندا بگرن، ئه‌گه‌ر ناشیانه‌وێت پشتیوانی له‌ DTP بکه‌ن، بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن و چیتر به‌قازانجی پارتی دادو گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغان، قسه‌ نه‌که‌ن، با چی دیکه‌ گره‌و له‌سه‌ر "ئه‌سپی تۆپیو" نه‌که‌ن.

سیاسه‌تمه‌داری سوێدی، کلاس نوردمارک، که‌ ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌فتێکدا بۆ وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌سه‌ر سۆسیالدیموکراتی به‌تایبه‌تی و دیموکراتی به‌گشتی به‌ کادرانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ شاری سلێمانیه‌، له‌ ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیدا دوای ئه‌وه‌ی چاوی به‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی که‌وتووه‌ نووسیویه‌تی:"پێناچێت پارتی دادو گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29 ئه‌م مانگه‌دا، ده‌نگی زۆر به‌ده‌ست بهێنێتت، له‌ جیاتی ئه‌وان به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ‌ DTPده‌نگی زیاتر ده‌هێنێت". منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام، سه‌ره‌ڕای هه‌موو فرتوفێڵێکی تورک، ‌ DTP، سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست ده‌هێنێت، قه‌ڵای دیاربه‌کرد بۆ هه‌میشه‌، وه‌کو قه‌ڵای کوردایه‌تی ده‌مێنیته‌وه‌، قه‌ڵایه‌ک که‌ ده‌بێته‌ کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به‌گشتی.


ä ä ä