وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

25 maj 2009




كاوە ئەمین - سوێد


نزیكەی دوو هەفتەی دیكە هەڵبژاردن دەكرێت بۆ پەرلەمانی ئەوروپا، واتە 7 یونی. سوێد یەكێكە لە 27 ئەندامەكەی یەكێتیی ئەوروپا. دەنگدەرانی سوێد دەتوانن لە كۆی 736 ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا، ‌هەژدە ئەندام پەرلەمان رەوانەی برۆكسل بكەن. ئەركی سەرەكی پەرلەمانی ئەوروپا، دەركردنی قانووی نوێ و چاودێریكردنی لیژنەكانی یەكێتیی ئەوروپا و هەروەها بەشداریكردنە لە دانانی بودجەی یەكێتی ئەوروپادا.دەنگدەرانی سوێدی بە پلەی یەكەم دەنگ بۆ پارتە سیاسییەكان دەدەن، بەڵام هاوكات شانسی ئەوەشیان هەیە كە دەنگ بدەنە كەسی دڵخوازی خۆیان لە نێو لیستی پارتەكاندا.لە هەڵبژاردنی پێشوودا كە لە ساڵی 2006 دا كرا، ژمارەی بەشداریی دەنگدەران لە ئاستێكی زۆر نزمدا بوو، تەنیا %38ی دەنگدەران دەنگیاندا، مەترسی ئەوە هەیە ئەمساڵیش رێژەی دەنگدەران لە هەمان ئاست و بگرە كەمتریشدا بێت. زۆر لە لێكۆڵەرەوان بە هێند وەرنەگرتنی دەنگدان وەكو مەترسییەك بۆ سەر سیستێمی دیموكراتی دەبین. بە گوێرەی ئامارێك كە لەم رۆژانەدا بڵاوكراوەتە، نزیكەی %45ی دانیشتوانی سوێد نازانن كە 7 حوزەیران رۆژی هەڵبژاردنە، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات كە خەڵك بەلایانەوە گرنگ نییە كێ دەبێتە ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا.بە بەراورد لەگەڵ هەلبژراندەكانی ساڵانی پێشوودا، ژمارەیەكی زۆر كاندیدی كورد كە سەر بە پارتە جیاوازەكانی سوێدن خۆیان پاڵاوتووە بۆ بوونە ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا، دیاریترین ناوی كاندیدە كوردەكان كە شانسی دەرچوونیان هەبێت ئەمانەن: رێبوار حەسەن (پارتی ژینگە)، بێریڤان ئونگورو (پارتی چەپ)، یوسف ئەردەم (سۆسیالدیموكرات)، ئازاد فاروق ئەسڵان (پارتی چەپ)، جەبار ئەمین (پارتی ژینگە)، ئەڤین چەتین (سۆسیالدیموكرات). دیارە چەندین سوێدیش كە دۆستی كوردن و خۆیان بۆ ئەندامێتی كاندید كردووە لە نێو لیستەكاندا هەن بۆ نموونە فرێدریك مالم (پارتی گەل)، بودیل سێبالۆس (پارتی ژینگە) و كەسانی دیكەیش.ئەگەر بەپێی ئەو ریزبەندییەی كە ناوی كاندیدە كوردەكانی لەسەر ریز كراوە دەنگ بە پارتەكان بدرێت، ئەوا بە داخەوە دەبێت بڵێم كە هیچ كام لەو كوردانەی ناومان هێناون دەرناچن، چونكە زۆربەیان لە لیستی پارتە بچووكەكانی وەكو ژینگە و چەپدان كە تەنها دوو تا چوار ئەندام پەرلەمانیان بە نسیب دەبێت، هەرچی پارتی سۆسیالدیموكراتیشە ناوی كاندیدە كوردەكانی هێندە لە خوارەوە داناوە، ئەگەر هەموو كورسیەكانیش بەدەست بهێنن ئەوا ئەوان دەرناچن، پارتی موحافەزەكاری مۆردراتەكان كە مەزندە دەكرێت %30ی دەنگەكان بهێن نەك هەر كورد بەڵكو هیچ پەنابەرێكیش لە لیستەكەیاندا نابینرێت مەگەر لە كۆتایی لیستەكەدا، تاك و تەرا. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە كاندیدەكانی كورد ئاسنی سارد دەكوتن، بەڵكو ئەگەر بتوانن ژمارەیەكی دیاریكراو لە دەنگەكان بەدەستبێنن ئەوا دەچنە ژوورەوە، بۆ نمونە لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا رێبوار حەسەن لە پارتی ژینگە پێی وتین كە ئەو تەنها پێویستی بە 7480 دەنگ هەیە. پرسیاری سەرەكی ئەوەیە ئاخۆ كورد چۆن بەشداری هەڵبژاردن دەكەن و دەنگ بە كێ دەدەن؟ ژمارەی كوردانی دانیشتووی سوێد خۆی لە 100 هەزار دەدات، بەڵام ئەوانیش وەكو هەر كۆمەڵگەیەكی دیكە دابەشبوون بەسەر بیروباوەڕی جیاواز و پارتی جۆراو و جۆردا، ئەوە جگە لەوەی كە دەیان و بگرە سەدان كۆمەڵەی جۆراو جۆر هەن كە سەر بە رێكخراوە سیاسییە كوردییەكانن و بەگوێرەی رێنمانی پارتەكانیان دەنگدەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی پەرش و بڵاوبوونی دەنگی كورد كە لە ئەنجامدا هەموو كاندیدەكانی كورد زەرەر دەكەن.دیارە هەموو كاندیدەكانی كورد، باسی ئەوە دەكەن كە ئەگەر ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا هەوڵدەدەن كێشەی كورد ببەنە نێو پەرلەمانەوە تا بەشێوەیەكی ئاشتیانە چارەسەر بكرێت بە تایبەتی كێشەی باكووری كوردستان، چونكە توركیا دەیەوێت ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا.پەنابەرانی دانیشتووی سوێد بەگشتی چالاكانە بەشداری هەڵبژرانەكان ناكەن و زیاتر تەماشای سەتەلایتی وڵاتانی خۆیان دەكەن و زۆر ئاگایان لە میدیای سوێدی نییە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە كاندیدەكانی كورد و بیانییەكانی دیكە چانسی ئەوەیان نەبێت خەڵك بیانناسێت. گرنگە كە میدیای كوردی بە تایبەتی تەلەڤزیزۆنە كوردییەكان گفتوگۆیان بۆ ساز بكەن تا رەوەندی كورد لەدەرەوە بیانناسێت و بزانن دەنگ بە كێ دەدەن و ئایا تەنها كوردبوون مەرجە بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدرێت؟ لە كاتێكدا دەیان سوێدی هەن كە شێلگیرانە پشتیوانی لە كێشەی كورد دەكەن؟ وەرامی ئەو پرسیارانە لە دوای 7 حوزەیران وەردەگرینەوە!
تێبینی: ئه‌م وتاره‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی (ڕووداو) ٢٥ گوڵاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌


ä ä ä