وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

06 maj 2009


کاوه‌ ئه‌مین

رووداونێت-سوێد


له‌ به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنفرانسی پارتی چه‌پی سوێدی له‌ ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا که‌ دانه‌یه‌کی نێرداروه‌ بۆ (ڕووداو نێت) ، پارتی چه‌پ به‌ تووندی کرده‌وه‌کانی تورکیا دژی کوردانی باکووری کوردستان، شه‌رمه‌زار ده‌کات. له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌:"ده‌بێت ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ستبه‌جی، گوشاره‌کانی له‌سه‌ر پارتی کوردی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی هه‌ڵبگرێت. یه‌کێتی ئه‌روپا، سوێد و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بووایه‌ ده‌وڕێکی کاریگه‌رانه‌یان بگێڕایه‌ و گوشاریان بخستایه‌ته‌ سه‌ر تورکیا". هه‌فته‌ی رابردو له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا، پارتی چه‌پ کۆنفرانسێکیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی تورکیا به‌ ناوی (The kurdish human rights situation, a lasting peace and democratic developent)ڕه‌وشی مافی مرۆڤی کورد، ئاشتییه‌کی به‌رده‌وام و گه‌شه‌کردنی دیموکراتی، به‌ست.له‌ به‌یاننامه‌که‌دا پارتی چه‌پ باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29 ئاداری 2009 و سه‌رکه‌وتنه‌کانی DTP یان به‌ بیرهێناوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌ گرتنی ئه‌ندامانی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی داوه‌ به‌ بیانووی په‌یوه‌ندییان به‌ تیرۆر و بریندارکردنی هه‌ستی تورکێتیه‌وه‌، ئه‌وه‌یش به‌ پشتیوانی ماده‌ی 301 له‌ قانوونی بنچینه‌یی تورکیا. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای پارتی چه‌پ، ینس هۆڵم ده‌ڵێت: شتێکی سه‌یره‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ناتوانێت سه‌رکه‌وتنه‌کانی DTP قبووڵ بکات. ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێکی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر تورکیا تا زیندانیکراوه‌کان ئازاد بکات و سته‌مکارییه‌کان رابگرێت.له‌ شاری گه‌وره‌ی دیاربه‌کر، کاندیدی DTP، عوسمان بایده‌میر وه‌کو سه‌رۆک شاره‌وانی هه‌ڵبژێردرا، ئێستا بایده‌میر هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیکردنی لێده‌کرێت دوای ئه‌وه‌ی به‌ قانوونی دژه‌ تیرۆر دادگایی ده‌کرێت.بێریڤان ئۆنگورو کاندیدی پارتی چه‌پ بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ڵێت: ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ ئه‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته‌ پاڵ عوسمان بایده‌میر، هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌کو هه‌ڵبژێردراوێک له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌ترین شار تاوانی تیرۆری بخرێته‌ پاڵ، ئه‌وا به‌و مانایه‌ دێت که‌ که‌س ناتوانێت له‌ خۆی دڵنیا بێت.له‌ سه‌ره‌تای مانگی یونی ئه‌مساڵدا، سوێد بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌گڕێته‌ ده‌ست، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئامینه‌ کاکه‌باوه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێد پێیوایه‌ که‌ فرسه‌تێکی باشه‌ بۆ وڵاتی سوێد که‌ کار بۆ باشکردنی هه‌لومه‌رجی سیاسی تورکیا بکات.ئه‌مینه‌ كاكه‌ باوه‌ ده‌ڵێ "من و پارته‌که‌م، پارتی چه‌پ، هه‌وڵده‌ده‌ین که‌ کارێک بکه‌ین که‌ ده‌وڵه‌تی سوێد، کێشه‌ی کورد و که‌مینه‌کانی دیکه‌ له‌ تورکیا، بخاته‌ رۆژه‌ڤی خۆیه‌وه‌"‌.


ä ä ä