
لیستی هیوا، دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن
کاوه ئه‌مین
له وڵاتانی دیموکراتیدا، هه‌ڵبژاردن واته ڕێزگرتن له ده‌نگی خه‌ڵک و ڕێزگرتن له‌وانه‌ی که خۆیان کاندید ده‌که‌ن، جا چه‌پ، دیموکرات، ئاینی و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاسیستیش (نه‌ژادپه‌رست) بن. له وڵاتێکی وه‌کو سوێد، ته‌نانه‌ت نه‌ژادپه‌رسته‌کانیش مافی خۆ کاندیدکردنیان هه‌یه و ڕێز له‌و ده‌نگانه ده‌گیرێت که پێیان ده‌درێت، واته هه‌ڵبژاردن ته‌نها شانۆگه‌رییه‌ک نییه وه‌ک له وڵاته دیکتاتۆره‌کاندا باوه. ئه‌گه‌رچی من باشووری کوردستان وه‌کو وڵاتێکی دیکتاتۆری نابینم به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و دادوه‌ری به که‌یفی پاره‌داران و سه‌رمایه‌دارانی حیزبی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار به‌که‌یفی وڵاتانی داگیرکه‌ریش هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن. ڕێگاکرتن له لیستی هیوا که لیستێکی سه‌ربه‌خۆیه به‌بێ ئه‌ملاو ولا له‌سه‌ر داخوازی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورک بووه و بۆ ختوکه‌دانی جه‌نراڵه‌کانی تورک ئه‌و کاره کراوه. سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که لیستی هیوا به بیانووی ئه‌وه‌ی که نزیکن له پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه ڕێگایان پێ نادرێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن، به‌ڵام له وڵاتێکی وه‌کو تورکیادا که هه‌موو شتێکی کورد ڕه‌تده‌کاته‌وه، تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌و پارتانه‌ی که له‌لایه‌ن تورکیا خۆیشیه‌وه وه‌ک باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ناسرێن، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و شاره‌دارییه‌کانی ئه‌و وڵاته و باکووری کوردستانیان کردووه. ئێستا به‌و حسابه‌بێت PKK، بیست ئه‌ندام په‌رله‌مان و نه‌وه‌دونۆ شاره‌داری هه‌یه، واته به‌قه‌د هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی باشووری کوردستان و بگره زیاتریش له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و پارته‌دایه. ئه‌ی خێره ڕێگا به لیستی هیوا نادرێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی باشووری کوردستاندا بکه‌ن؟ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌سته‌ڵاتدارنی باشووری کوردستان وه‌کو ئه‌وه وایه که به‌مناسه‌به و بێ مناسه‌به بۆ دڵخۆشکردنی عه‌ره‌ب هاوار ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندیمان به ئیسرایله‌وه نییه، که‌چی له‌و لاوه عه‌ره‌به‌کان خۆیان له ڕیزدا بۆ ده‌ستماچکردنی ئیرسیلییه‌کان وه‌ستاون.
له 7 ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا ده‌کرێت، ده‌یان کورد خۆیان کاندید کردووه و هه‌ندێکیشیان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به PKK وه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وروپا له‌به‌ر خاتری تورکیا، PKK ی خستۆته نێو لیستی تیرۆروه، به‌ڵام ڕێگا له‌و کوردانه ناگرن که له‌و پارته‌وه نزیکن و ده‌یانه‌وێت بچنه نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه، چونکه ئه‌وروپییه‌کن نایه‌نه‌وێت سیستێمی سیاسی و دادوه‌ری خۆیان له‌که‌دار بکه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێکی وا رووبدات، ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ست ده‌که‌ن به چاویاندا.
ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی کۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی باشووری کوردستان، دووره له هه‌موو بنه‌مایه‌کی دیموکراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی دیکه به نێوچاوانی ئه‌و سیستێمه دیموکراتییه‌ی بانگه‌شی بۆ ده‌کرێت.
ئه‌و پرسیاره‌ی که هه‌میشه خۆی قوت ده‌کاته‌وه و ده‌بوو هه‌موو کورد ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌ردایه به بیستنی ئه‌وه‌یه: ئایا هه‌تا که‌ی ئێمه‌ی کورد به قسه‌ی داگیرکه‌ره‌کانمان هه‌ستین و دانیشین؟ ئێستا که گفتوگۆیه‌کی جددی له نێوندی سیاسی و دیبلۆماتی تورکیا و ڕگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد هاتۆته ئاراوه، ده‌بوو نه‌ک ڕێگا له لیستی هیوا بگیرایه به‌ڵکو ده‌بوو هاوکاریشیان بکردنایه وه‌کو پشتیوانییه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. تورکیا که خۆی گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی که ناتوانن کێشه‌که به ڕێگای سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئیتر بۆ ده‌سته‌ڵاتدارنی باشووری کوردستان ڕێگا له هاووڵاتیانی خۆیان ده‌گرن به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراتی ئه‌و وڵاته بکه‌ن؟
به‌شداری له هه‌ڵبژاردن به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت که ده‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه سه‌ربکه‌ویت، به‌ڵام ئه‌و ناهه‌قییه‌ی له لیستی هیوا کرا، قۆناخێکی دیکه‌ی له سه‌رکه‌وتن نزیکردنه‌وه، بۆیه ده‌بێت لیستی هیوا وه‌کو خۆیان بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن زیاتر گوڕوتین به پرۆسه‌ی دیموکراتی بده‌ن و ته‌نها له ڕێگای دادوه‌رییه‌وه پارێزگاری له خۆیان بکه‌ن، چونکه تورکیا له خوای ده‌وێت په‌رچه‌کرداییه‌کی هه‌ڵه نیشان بده‌ن.
من هه‌میشه ئه‌و قسه‌ییه‌ی پاسۆک له گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه که ده‌یانگوت: هه‌ر کاروانێک بۆ پرشنگی خۆر بڕوانێت که‌م بن یان زۆر ده‌گه‌ن به‌خۆر، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم کوردی باکوور ئه‌گه‌ر هه‌ر وا به‌یکگرتووی بمێننه‌وه زۆریان نه‌ماوه بگه‌ن به‌و خۆره‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت، لیستی هیوا و لیسته‌کانی دیکه‌ی ئۆپۆزیسۆنیش ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆش نه‌بێت، سبه‌ی ده‌گه‌نه نێو په‌رله‌مانی کوردستان، ڕۆژێکیش دێت ده‌سته‌ڵاتدارنی باشووری کوردستان به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه، مادام تورکیا خه‌ریکه به‌خه‌به‌ر دێته‌وه و ئێستا ده‌زانن کورد وته‌نی، هه‌شتا ساڵه کاڵه‌ک به ئه‌ژنۆ ده‌شکێنن. ته‌نها شتێک که مرۆڤ نیگه‌ران ده‌کات ئه‌وه‌یه نه‌ده‌بوو بهێڵن تورکیا کارێک بکات، کورد که خه‌ریکه یاریه‌که ده‌باته‌وه، گۆڵ له خۆی بکات!
!