باکووری کوردستان له‌به‌رده‌م دووڕیانی شه‌ڕ و ئاشتیدا
کاوه ئه‌مین

کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان پێی ناوه‌ته قۆناخێکی نوێ و حه‌ساسه‌وه، ماتۆڕی ئه‌و قۆناخه نوێیه‌ش وه‌کو پێشتر پارتی کرێکارانی کوردستان و سه‌رۆکه‌که‌یه‌تی، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان. دوای ده ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لاندا، ئه‌وه‌ی که تورکه‌کان خه‌ویان پێوه ده‌بینی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارتی کرێکارن بوو، به‌ڵام ئه‌و پارته به‌رخۆدانێکی سه‌ربازی و سیاسی بێوێنه‌ی کرد و خه‌و و خه‌یاڵی تورکیایی وه‌کو بڵقی سه‌ر ئاو لێکرد. هاوکات گۆڕنکارییه جیهانیه‌کان و پوکانه‌وه‌ی پارته نه‌ژادپه‌رسه‌ته‌کانی تورکیا به‌تایبه‌تی پارتی کۆماری که که‌مال ئه‌تاتورک دامه‌زرێنه‌ی بوو، ده‌رگایان به‌ڕووی کێشه‌ی کورددا کرده‌وه، له لایه‌کی دیکه‌وه خه‌باتی نه‌پساوه و مه‌ده‌نیانه‌ی نێو باکووری کوردستان و بردنه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌کانی باکوور له لایه‌ن پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتییه‌وه، ده‌رگای به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌که له نێوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا کرده‌وه، به تایبه‌تی سه‌ردانه‌که‌ی باراک ئۆباما و ده‌ستگوشینی نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی کورد، هێنده‌ی تر کێشه‌که‌ی به نێونه‌ته‌وه‌ی کرد.
وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له 15 ته‌باخی ئه‌مساڵدا، نه‌خشه ڕێی چاره‌سه‌ری کێشه‌که له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه پێشکه‌ش به ڕای گشتی کورد و تورک ده‌کرێت، ئه‌گه‌رچی ناوه‌ڕۆکی نه‌خشه ڕێی ئۆجه‌لان ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام به پشت به‌ستن به گفتوگۆکانی پێشووی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی، پێده‌چێت ده‌ستووری تورکیا که له ساڵی 1921 دا مافه‌کانی کوردیی تێدا ده‌سته‌به‌ر کرابوو، به بنه‌ما بگرێت، ئه‌و ده‌ستووره‌ی که له لایه‌ن ئه‌تاتورک خۆشییه‌وه ددانی پێدا نراوه و پاشان له په‌یمانی لۆزانی ساڵی 1923 دا، لێی پاشگه‌ز بوونه‌وه و مۆری "تورکیی چیاییان" به ناوچه‌وانی کورده‌وه نا. تورکیا به‌و کرده‌وه‌یه‌ی تاوانێکی گه‌وره‌ی کرد دژی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هه‌زاران ساڵه له‌سه‌ر خاکێک ده‌ژی که پێی ده‌وترێت کوردستان، هاوکات زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ی مادی و مه‌عنه‌ویشیان له خۆیان دا که ئێستا خۆشیان لێی په‌شمانن، ئاخر نه کوردیان پێ توایه‌وه و نه ڕێگیه‌کیشیان بۆ دۆستایه‌تی کورد هێشته‌وه.
ئێستا نه‌خشه ڕێگاکه‌ی ئۆجه‌لان له ناوه‌نده سیاسی و ڕۆشنبیری و میدیایه‌کانی تورکیا بووه‌ته نه‌قیزه‌یه‌ک ڕۆژانه ده‌چێت به که‌مه‌ری ناسیۆنالیزمی تورکیدا، به شیوه‌یه‌ک له سه‌رۆک کۆماره‌وه تا ده‌گاته جه‌نراڵه‌کانی سووپا و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته که‌وتوونه‌ته خۆیان، چونکه ئه‌وان باش له‌وه تێگه‌یشتوون که ئه‌و کێشه‌یه نابێت هه‌روا بێ چاره‌سه‌ری بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌تا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت که ده‌یان ساڵه ڕایی گشتی تورکی به دژی ئۆجه‌لان و کێشه‌ی کورد چه‌واشه ده‌کات، گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌یی که ده‌بێت کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌میش خۆیی له خۆیدا ئاماژه‌یه‌کی باشه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که باسم کردن و ئه‌و هێزه سه‌ربازیی و سیاسییه‌ی که کوردانی باکوور هه‌یانه له‌و باوه‌ره‌دام که زۆر نابات تورکیا ئه‌و مۆدیله چاره‌سه‌رییه‌ی که له ئیسپانیا بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باسک و له ئیرله‌ندا باکوور قبووڵ کران، هه‌مان چاره‌سه‌ری بۆ باکووری کوردستان قبووڵ بکات، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌سه‌ره‌تادا نه‌یانه‌وێت هه‌نگاوی گه‌وره باوێژن چونکه نه‌وه‌ت ساڵه تورکیا بانگاشه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ئاڵا ده‌کات. چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان ده‌بێته هۆی ئازادی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و پته‌وبوونی حوکوومه‌تی باشووری کوردستان، بۆیه ده‌بێت باشووری کوردستان ده‌سته‌وستان نه‌وه‌ستێت و دوای ڕووداوه‌کان نه‌که‌وێت به‌ڵکو ده‌بێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێرێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌دا.
ئه‌گه‌ر تورکیا گوێ بۆ داخوازییه‌کانی کورد له باکوور بگرێت که خوازیاری چاره‌سه‌رین له نێو سنووره‌کانی ئێستای تورکیا و باکووری کوردستاندا، داخوازییه‌ک که لانی که‌می مافه‌کانی کورده له‌م کاته‌دا، ئه‌وا تورکیا ده‌توانێت رۆڵی وڵاتی ئیسپانیا ببینێت و کودریش وه‌کو باسکه‌کان چۆن توانیویان له دیموکراتیزه بوونی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌وریان هه‌بێت، هه‌مان ڕۆڵ ببین و ده‌رگا به‌ڕووی ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌روپادا بکه‌نه‌وه که له درێژخایه‌ندا هه‌ردووک لا سوود مه‌ند ده‌بن. به ڕووه‌که‌ی دیکه‌دا به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ، درێژه به‌و ماڵوێارنییه ده‌دات که ده‌یان ساڵه هه‌ندێک لایه‌نی شه‌ڕ خواز له تورکیا پێی له‌سه‌ر داده‌گرن، که له درێژخایه‌ندا تورکه‌کان زیاتر زه‌ره‌مه‌ندتر ده‌بن تێیدا. پرسیاره گرنگه ئه‌وه‌یه که ئاخۆ تورکیا ڕێگا ده‌دات ئه‌و تروسکه ئاشتییه‌ی که ئۆجه‌لان چه‌ندین ساڵه له زیندانه‌وه ده‌یه‌وێت بیگویزته‌وه بۆ ڕووناکردنه‌وه شه‌وه‌زه‌نگی شه‌ڕخوازن، نه‌کوژێته‌وه و ژیانی هه‌زارن لاوی کورد و تورک له مردن ڕزگار بکات یان ڕه‌شه‌بای شه‌ڕی جه‌نراڵه‌کان ئه‌و تروسکه‌ی ئاشتیه‌ش ده‌کوژێنێته‌وه؟ پێده‌چێت ئاشتیخوازان شانسیان زیاتر بێت، ئه‌وه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایه که سه‌د ساڵ زیاتر شه‌ڕ له ماڵه‌کانیان دوورنه‌کوتۆته‌وه.