کاوه ئه‌مین
چوار هه‌فته پێش ئێستا ڕۆژنامه‌نووس و وێنه‌گری سوێدی دۆنالد بوسترۆم له ڕۆژنامه‌ی (ئافتونبلادت)ی سوێدیدا، وتارێکی له‌سه‌ر کێشه‌ی فه‌له‌سین و ئیسرایل به ناوی "ئۆرگانه‌کانی لاشه‌ی کوره‌کانمان ده‌دزن" بڵاو کرده‌وه که بووه هۆی گرژی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانی نێوان سوێد و ئیسرایل. کاکڵی وتاره‌که باسی کڕین و فرۆشتنی ئۆرگانی له‌شی مرۆڤ ده‌کات. وتاره‌که باسی ئه‌وه ده‌کات که چۆن ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ئیسرایلییه‌کانه‌وه ده‌کوژرێن، ئۆرگانه‌کانیان

ده‌رده‌هێنرێت تا جارێکی دیکه له لاشه‌ی مرۆڤێکی تر که پێویستی به‌و ئۆرگانه‌یه به‌کاربهێنرێته‌وه. بوسترۆم له وتاره‌که‌یدا نه‌یتوانیوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی کۆنکرێتی بخاته ڕوو و به‌ڵکو ته‌نها پشتی به گێرانه‌وه‌ی که‌سوکاری فه‌لستینییه‌کان که گومانیان هه‌یه له‌و کرده‌وه‌یه‌ی ئیسرایلیه‌کان، به‌ستووه. هه‌ر ئه‌وه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن هه‌ندێک ڕۆژنامه‌ی سوێدییه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت. چه‌ند وه‌زیرێکی ئیسرایلی به توندی ڕه‌خنه‌یان له نووسه‌ری وتاره‌که گرت و به‌ڕه‌سمی داوایان له سوێد کرد که ئه‌و کرده‌وه‌یه شه‌رمه‌زار بکه‌ن و ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که سه‌فیری سوێدی له ته‌لئه‌بیب بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرایل بکرێت، به‌ڵام سوێد هه‌وڵه‌کانی ئیسرایلی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت چونکه یاسای بنگه‌یی سوێد مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینی مسۆگه‌ر کردووه و نایه‌نه‌وێت به دژی یاساکانی خۆیان هه‌نگاو بنێن، به‌ڵکو ئه‌وه دادگایه که ڕاستییه‌کان یه‌کلا ده‌کاته‌وه، نه‌ک سیاسییه‌کان.
به‌ڵام هاوکات به یاسا مافی که‌سێتی تاک و گروپه‌کان پارێزراوه و ناکرێت بێبه‌ڵگه هه‌ستی هیچ تاکێک و گروپێکی نێو کۆمه‌ڵگا بڕوشێنڕێت. له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری سوێدیدا هاتووه "ده‌وری ڕاگه‌یاندن له نێو کۆمه‌ڵگا و بۆ بڕاو به‌ده‌ستخستنی کۆمه‌ڵگا، ده‌بێت گه‌یاندنی هه‌واڵ هه‌مه لایه‌نه و ده‌قیق بێت". ڕۆژنامه‌نووس ده‌بێت "سه‌رچاوه‌کانی به باشی هه‌ڵسه‌نگێنێت. ده‌بێت زانیارییه سه‌ره‌کییه‌کان شه‌ن و که‌و بکات و مه‌جالێکی وا بۆ خوێنه‌ر بهێڵێته‌وه که بتوانێت جیاوازی له نێوان به‌ڵگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆژنامه‌نووسه‌که بکات". دیاره تا ئێستایش ئیسرایل له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کانی خۆی به‌رده‌وامه و له ئه‌مریکایش شکات له ڕۆژنامه‌که کراوه.
مه‌به‌ست له‌م نموونه هێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که ئاخۆ ئه‌و ڕێچکه ڕۆژنامه‌نووسییه‌ی ئه‌مڕۆ باشووری کوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر تا چه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندن و ستاندارده جیهانییه‌کاندا ده‌گونجێت؟
له دوای راپه‌ڕینه‌وه به سه‌دان رۆژانه‌مه و گۆڤار له باشوری کوردستان له دایک بوون، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان یان حیزبێک یانیش به‌رپرسێکی حیزبی له پشتیانه‌وه بووه یانیش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گرێدراوی حیزبه‌کان بوون، من لێردا ته‌نها ده‌مه‌وێت به کورتی لایه‌نی ئه‌خلاقییه‌که‌ی (ئتێکێتی ڕۆژنامه‌وانی)یه‌که له به‌رچاو بگرم. یه‌کێک له‌و دیارده ناشیرینانه‌ی که له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا هاته ئاراوه و تا ئێستایش سێبه‌ر و تارمایی به‌سه‌ر هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌کان و به شێکی به‌رچاو له‌وانه‌ی که ده‌نووسن نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، دیارده‌ی ناوزراندن و جنێودانه که ڕۆژانه ده‌رخواردی خوێنه‌ری کورد ده‌درێت، ئه‌وه جگه له‌و ڕق و کینه‌یه که بووته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جنێودان و سووکایه‌تی به‌یه‌ک کردنه، ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتۆته‌وه ئه‌وه‌ی که خزم و که‌سوکار و ژن و کچ و مێرد و ته‌نانه‌ت مردووه‌کانیشی لێ به‌ده‌ر ناکرێت. نازانم کام شاعری کلاسیکی کورده فه‌رموویه‌تی:"که تۆ خۆت کۆسه‌ی خاڵۆ به ڕیشی باوباپیرانت چی"، ئێستا ئه‌مه به دیوه‌که‌ی دیکه‌دا شکاوه‌ته‌وه، ئاخر ئه‌گه‌ر که‌سێک کوڕه‌که‌ی یان کچه‌که‌ی که‌سێکی خراپ بێت گوناهی دایک و باوکه‌که‌ی چییه، یانیش به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام به‌شێک له ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی، کار و ئه‌رکی خۆیان لێ تێکچووه و زۆرجار ده‌وری دادگا و ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن و سیاسییه‌کان نه‌خشه و پلانه‌کانیان بۆ داده‌رێژن له کاتێکدا ئه‌مه له نێو ڕۆژنامه‌گه‌ری وڵاتانی دیموکراتی و خاوه‌ن ئه‌زموونێکی دوورودرێژی ڕاگه‌یه‌ندن، به پێچه‌وانه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ له کوردستاندا، ڕۆژنامه ده‌رکردن و ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ریکه جێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاردۆزی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه، بۆیه هه‌ر چه‌ند گه‌نجێک سه‌ربه‌یه‌که‌وه ده‌نێن و سه‌رچاوه‌یه‌کی دارایی که زۆربه‌ی جار حزبه‌کانن، ده‌دۆزنه‌وه و ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌ن. به ڕاستی جێگای پرسیاره که ئاخۆ چۆنه که‌سێک نه‌یتوانیبێ تا پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی بخوێنێت و ببێت به ڕۆژنامه‌نووس و ته‌نانه‌ت سه‌رنووسه‌ریش؟ دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستم له نووسین و نووسه‌رایه‌تی نییه، چونکه نووسین به تایبه‌تی ڕۆمان و چیرۆک نووسین جیاوازه له ڕۆژنامه‌نووسی، چونکه ڕۆژنامه‌نووسی پیشه‌یه واته هه‌رهیچ نه‌بێت ده‌بێت ئه‌وه‌ی ده‌بێته ڕۆژنامه‌نووس پله‌یه‌کی به‌رزی خوێندنی به‌ده‌ست هێنابێت، دیاره ده‌بێت لێردا جیاوزی له نێوان ستوونووس و کاری ڕۆژنامه‌نووسیشدا بکه‌ین.
ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی ئه‌مڕۆ باڵی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا کێشاوه، مه‌ترسییه‌که‌ی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر دواڕۆژی ڕۆژنامه‌نووسی له کوردستان، ده‌بێت به‌شێویه‌ک سنوورێکی بۆ دیاری بکرێت، چونکه له دواجاردا ده‌بێته هۆی متمانه‌نه‌کردنی کۆمه‌ڵگا به ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نووسان. ئه‌مه‌یش به‌و مانایه ناڵێم که ئازادی ڕاده‌ربڕین سنووردار بکرێت. له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی دنیادا لاپه‌ڕه‌یه‌ک هه‌یه که ته‌رخان کراوه بۆ بیروڕایی هاووڵاتیان که تێییدا ده‌توانن چاودێری سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رانی حوکوومه‌ت و کۆمۆنه‌کان بکه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیش گرنگییه‌کی زۆری پێ ده‌ده‌ن. ڕۆژانامه‌کانی سوێد بۆ نموونه هه‌ر نووسینێکیان بۆ بچێت ده‌سته‌به‌جێ بڵاوی ناکه‌نه‌وه واته "سانسۆر"یان هه‌یه و سه‌رنووسه‌ر بڕیار ده‌دات کام وتار بڵاو بکرێته‌وه، به‌ڵام ئایا له کوردستان ئه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت؟ چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤار له کوردستان هه‌ن که هه‌چیک به دژی "نه‌یاره" سیاسییه‌کانیان بێت بێ سێ و دوو بڵاوی ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئاماده‌نین یه‌ک وشه به به‌ڵگه‌یشه‌وه که دژی خۆیان بێت بڵاو بکه‌نه‌وه.
سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان که خۆشیان نایشارنه‌وه پێکهاته‌یه‌کی حزبیین و زۆربه‌یان له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه ته‌عین کراوان، ئه‌گه‌رچی زۆرجار ویستویانه بێلایه‌نی خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵام چونکه نانیان له ده‌ست حزبه‌کاندایه ناتوانن بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن، ڕه‌نگه نموویه‌کی باشی بێلایه‌نیان ئه‌وه بێت که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی باشوری کوردستاندا ڕاسته‌وخۆ خۆیان نه‌کرد به لایه‌نگری لایه‌نێک. ڕۆژنامه‌نووس ده‌توانێت ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتێکی سیاسی بێت به‌ڵام ناتوانێت بیروباوه‌ڕی حزبکه‌ی به‌سه‌ر سه‌ندیکادا زاڵ بکات. هه‌رئه‌وه‌یشه که بووته هۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی که ڕووبه‌ڕووی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی بووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیش وه‌کو وڵاتانی دیکه ببێته ده‌سته‌ڵاتی چواره‌م ده‌بێت سه‌رله‌نوێ هه‌موو ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆژنامه‌ده‌رکردن دانراون چاویان پێدابخشێنرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌توانرێت که‌ڵک له ئه‌زموون و ئه‌و یاسا ڕۆژنامه‌گه‌ریه جیهانیانه وه‌ربگیرێت که جێگای متمانه‌ن، ده‌نا ئه‌گه‌ر کار به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات ئه‌وا ئێتێکێتی ڕۆژنامه‌نووسی له کوردستاندا به‌ره‌و داڕزان و بێمتمانه‌یی ده‌چێت و کۆمه‌ڵگایش به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی ده‌بات و که‌رامه‌تی تاک و گرووپه دینی و ئێتنێکی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان ده‌ڕوشێنێت، که ده‌بوو به پێچه‌وانه‌وه بوایه.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (ڕووداو) دا، بڵاو کراوه‌ته‌وه