وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

07 oktober 2009

سوێد بەرامبەر پەناخوازانی كورد تووندبووە و بەرامبەر بەعسیان نەرمە

كاوە ئەمین
رووداو - سوێد
حكومەتی سوێد بە 16 پەناخوازی كوردی باشووری كوردستان و عێراقی راگەیاندووە كە ئەگەر بەخۆشی خۆیان نەگەڕێنەوە بە زۆرەملێ لەلایەن پۆلیسەوە دەنێردرێنەوە، بەڵام مەسەلەی ناردنەوەی بەعسییەكی عێراقی كە دەستی لە ئەشكەنجەدانی گیراواندا هەبووە، بووەتە جێگەی مەترسی دەزگای كۆچی سوێد.
رۆژی 21/9/2009، هەواڵی دەركردنی پیاوێكی عێراقی لەلایەن دەوڵەتی سوێدەوە بڵاوكرایەوە. پۆلیسی نهێنی سوێد (سێپۆ) لەو بارەوە رایگەیاند "ئەو پیاوە عێراقییە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی سوێد هەیە، بۆیە دەبێ رەوانەی عێراق بكرێتەوە". ئەم بڕیارەی سوێد لە كاتێكدایە كە دەزگای كۆچی سوێدی پێیوایە كە ژیانی ئەو پیاوە دەكەوێتە مەترسییەوە ئەگەر رەوانەی عێراق بكرێتەوە.
ئەو پیاوە عێراقییە لە ساڵی 2003 دا هاتووەتە سوێد و ژن و منداڵەكانی مۆڵەتی مانەوەیان لە سوێد پێدراوە. ئەو پیاوە لە كێسەكەیدا باسی ئەوەی كردووە كە لە عێراق لەگەڵ دەزگایەكی نهێنی سەردەمی بەعس كاری كردووە كە زیندانییەكانیان ئەشكەنجە داوە.
تائێستا چەندین جار باسی ئەوە كراوە كە بەرپرسانی بەعس لە سوێد داڵدەدراون، بەهۆی سوود وەرگرتنیان لە یاساكانی سوێد بۆ مانەوە بە بیانووی ئەوەی كە ژیانیان لە مەترسیدایە لە عێراق. لەو بارەوە كوردێك كە كاری وەرگێڕان دەكات لە سوێد بە(رووداو)ی راگەیاند كە لە دوای رووخاندنی رژێمی سەدام لەساڵی 2003 كوردی وا هەبوونە بۆ ئەوەی بتوانن مافی پەنابەری وەربگرن خۆیان بە بەعسی ناساندووە.
لەلایەكی دیكەوە دەزگای كۆچی سوێدی لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە 23/9/2009 لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاكانی كۆچی وڵاتانی ئەوروپا رێكیخستبوو، داوایكرد كە وڵاتانی ئەوروپا ئەو پەناخوازانە وەربگرن لەو كەمپانەی جیهاندان بۆ پەنابەران دروستكراون و تێیاندا ژیانێكی ناخۆش بەسەر دەبەن. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە ستۆكهۆڵم بەسترا، وڵاتانی ئەوروپا گفتوگۆیان لەسەر ئەوە كردووە كە بە چ شێویەك بتوانن ژمارەی ئەو پەناخوازانەی ساڵانە بە رێگەیەكی یاسایی وەردەگیردرێن، زیاد بكەن.
بەڵام ئەوەی بەكردەوە لە سوێد هەیە جیاوازە. ژمارەیەكی زۆر پەناخوازی كورد و عێراقی لە زۆر وڵاتی ئەوروپایی هەڕەشەی ناردنەوەیان لێدەكرێ . هەفتەی رابردوو 16 پەناخوازی كورد و عەرەب كە لە شاری ئۆپسالای سوێد دەژین، بە فەرمی پێیان راگەیێندرا ئەوان مافی پەنابەرێتیان پێنادرێ و دەبێ لە نزیكترین كاتدا بگەڕێنەوە كوردستان و عێراق . یەكێك لەو پەناخوازانە بە (رووداو)ی راگەیاند كە پێیان راگەیێندراوە" لەو رۆژەوە هەموو مافێكتان لێ سەندراوەتەوەو تەنیا رێگا ئەوەیە بە خۆشی خۆتان بگەڕێنەوە، ئەگەرنا لە داهاتوودا، كێسەكانتان دەدرێتە پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە و ناردنەوەتان بەزۆرەملێیی".


ä ä ä