
جنێوفرۆشى وتۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن پیشه‌ى هه‌میشه‌ییتانه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوردستان پۆست
تێبینى : له دوێنێوه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بۆ كوردستان پۆست نێردراوه‌و بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه.
سایتى كوردستان پۆست لیستێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایا هه‌فته‌نامه‌ى (رووداو) به‌ناوى ئه‌وانه‌وه مووچه وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك جنێو‌و و قسه‌ى سووك وتۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ من وچه‌ند كه‌سێكى تر. دیاره سووكایه‌تیكردن به خه‌ڵك وجنێو بڵاوكردنه‌وه كارێكى نائاسایى و تازه ونوێ نین بۆ ئه‌و سایته‌ى كه چه‌ندین جاری دیكه‌ش جنێویان پێداوم وتۆمه‌تى جۆراوجۆریان بۆ هه‌ڵبه‌ستووم و له‌سه‌ر داواى كۆمه‌ڵێك كه‌س بێده‌نگیم لێكردووه.چونكه رۆژانه به سه‌دان شتى ئاست نزم و درۆ‌و تۆمه‌ت به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌له راستییه‌كه‌ى له‌و به‌ناو سایته‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه.
دوێنێش دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كۆمه‌ڵێك جنێویان به من و چه‌ند كه‌سێكى تر داوه‌و كۆپیه‌كه‌مان لا پارێزراوه، دواتر بابه‌ته‌كه‌یان ده‌ستكارى كردووه‌وئه‌م سه‌رنجه‌یان له ژێر بابه‌ته‌كه نووسیوه " سه‌رنج: داوا له نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین، كه له بری پی دی ئێف، هه‌موو نووسینه‌كه به تێكست بنێرێت، تا بتوانین ئه‌و ناو و وشه ناشیاوانه‌ی كه خوێنه‌ر توره ده‌كات لایبه‌رین. ئه‌گه‌ر بۆ به‌شی دووه‌م وا نه‌كات، با چیدی له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆمان نه‌نووسێت ".
له‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوى كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و هاوڕێ وخزم وناسیاوم هاتوون كه دوور ونزیك په‌یوه‌ندییان به (رووداو) وكارى منه‌وه نییه و كوردستان پۆست و ئه‌و كه‌سه ترسنۆك ونامه‌رده‌ى له پشت ناوى ( كادیرێكى راگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان) خۆى شاردووه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێ ناوى ئه‌و به‌ڕێزانه بزڕێنن ، كه هه‌ندێكییان دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندییان به رۆژنامه‌گه‌رى كوردیشه‌وه نییه‌و زمانى كوردیش نازانن. راستى لیسته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- به‌شێك له‌و ناوانه كارمه‌ندى (رووداو)ن و ناویان له سه‌ر رۆژنامه‌و سایته‌كه هه‌یه‌وشتێكى نهێنى نییه‌ومووچه‌كه‌شیان به‌و شێویه نییه‌و تائێستاش به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان .
2- به‌شێكى تر له ناوه‌كان ماوه‌یه‌ك كارمه‌ندى (رووداو) بوون ودواتر به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌ماون و‌ئێستا له شوێنى تر كارده‌كه‌ن.
3- ئه‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌ش نه كارمه‌ندى (رووداو)ن و نه‌مووچه‌یان هه‌یه‌و نه مووچه‌شیان به‌ناوه‌وه وه‌رده‌گیرێت:
1- نه‌به‌ز گۆران
2- پشتیوان سه‌عدوڵڵا
3- دانا ره‌زگه‌یى
4- مه‌هدى محه‌مه‌د
5- فازڵ نه‌جیب
6- زینه وه‌لید مه‌حمود
7- هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن سه‌عید
8- سه‌حه‌ر سه‌لام
9- خدر دومه‌لى
11- عه‌تا محه‌مه‌د
12-ئارى سابیر
13- عیماد الشرع
14- به‌هیه ماردینى
15- محه‌مه‌د سانرى
16- شه‌هاب ئه‌حمه‌دى
17- سوزان محه‌مه‌د
18- كاوه ئه‌مین ( هاوكارى رووداوه له سوێد به شێوه‌یه‌كى خۆبه‌خشانه )
19- ئیبراهیم مه‌لازاده
20- د.نامۆ عه‌زیز
21- حه‌یده‌ر حاجى خدر
22- سیروان ره‌حیم
23- هیڤیدار زانا
24- ئه‌رسه‌لان سه‌عده‌دین
25- سه‌رباز ته‌ها
26- عیسام مه‌حمود
27- ئامانج حه‌سه‌ن
ئێمه وه‌ك له روونكردنه‌وه‌یه‌كى پێشتردا رامانگه‌یاندبوو دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه لیستى حیسابات و مووچه‌ى كارمه‌ندانى (رووداو) ئاشكرایه‌وهه‌ركه‌سێك له‌و به‌ڕێزانه‌ى په‌یوه‌سته به‌م پرسه‌وه ده‌توانێت بێت ته‌ماشایان بكات و كۆمپانیاى رووداو به‌رپرسیارێیتى ئه‌خلاقى وقانوونى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌ك به‌ناوى ئه‌وانه‌وه وه‌ربگیرێت . هه‌روه‌ها (كادیرێكى راگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ) دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له كوردستان رێوشوێنى یاسایى له دژى وه‌رده‌گرین وئه‌نجامه‌كه‌شى بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌وروپاو سوێدیش رێوشوێنى یاسایى له‌دژى خاوه‌ن وبه‌رپرسى سایتى كوردستان پۆست ده‌گرینه‌به‌ر، وابزانم ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى خاوه‌نى كوردستان پۆست له ئه‌وروپا وسوێد ژیاوه ئه‌وه‌نده فێربووه كه تۆمه‌تى جاسووسى وكاركردن بۆ موخابه‌راتى وڵاتێك دانه پاڵ كه‌سێك، چ سزایه‌كى تووندى له‌سه‌ره. سایتى كوردستان پۆستیش قه‌ت ناتوانێت موزایه‌ده‌ى دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر من بكات ، چونكه كاتێك من له دژى گه‌نده‌ڵیم نووسیوه نه كوردستانپۆست هه‌بوو نه ئه‌و ترسنۆكانه‌ى به‌ناوى خوازراوه‌وه جنێو به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
نووره‌دین وه‌یسى
هه‌ولێر23/10/2009