
په‌رله‌مانتاری BDP شه‌رافه‌دین خاڵس: هه‌وڵیAKP رووناكییه‌كی تازه‌بوو، به‌ڵام ..
كاوه ئه‌مین
رووداونێت -سوێد
رۆژی 24/1/2010 په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP، شه‌رافه‌دین خالس، كه نوێنه‌ری دێرسمه له په‌رله‌مانی توركیا، به‌شداری كۆنفراسی دێرسمی كرد له ستۆكهۆڵم كه له‌لایه‌ن (ناوه‌ندی كوردۆساید- چاك)ه‌وه رێكخرابوو. بۆ ئاشنابوون له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌و پارته و ده‌رباره‌ی كۆنگره‌كه‌یان كه له 1 شوباتدا ده‌به‌سترێت ئه‌م گفتوگۆیه‌كه‌مان له‌گه‌ل سازكرد.
رووداونێت : له یه‌كی شوباتدا، پارته‌كه‌تان كۆنگره ده‌به‌ستێت، ده‌تانه‌وێ چ گۆرانكارییه‌ك بكه‌ن؟
شه‌رافه‌دین: گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له سیاسه‌تی گشی خۆماندا ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵیك كادیری نوێ و گه‌نج بێنینه ناو پارته‌كه‌مانه‌وه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كه‌شمان هه‌وڵده‌ده‌ین خه‌ڵكانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه وه‌كو مه‌سیحییه‌كان و خه‌ڵكی دیكه به‌شداری له كۆنگره‌كه‌ماندا بكه‌ن .
رووداونێت : پێشتر كۆمه‌ڵێك كادیر و به‌رپرسی پارته قه‌ده‌خه‌كراوه‌كانی كورد هه‌بوون كه ئێستا چالاكی سیاسی ناكه‌ن، هه‌وڵناده‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه بێننه‌وه ناو پارته‌كه‌تان و جارێكی دیكه چالاكانه له‌ناو پاتی ئێوه‌دا كار بكه‌ن؟
شه‌رافه‌دین: هه‌موو كه‌سێك كه چوارچێوه و په‌یره‌وی پارتی ئێمه قبووڵ بكات، بێگومان باوه‌شمان بۆیان ئاواڵایه، پاشان كاری سه‌ره‌كی ئێمه تایبه‌ته به كیشه‌ی كورد و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشه‌یه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌گه‌ڵ ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و دیموكراتیبوونی توركیا هاوبیر بێت، ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو هاوكارییه‌كیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین. مه‌رجیش نییه ئه‌وانه به‌ته‌واوه‌تی وه‌كو ئێمه بیر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ كێشه‌ی كورد كه كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئێمه‌یه، ده‌بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هاوڕابین.
رووداونێت : پارتی ئاشتی و دیموكراتی چۆن له مه‌سه‌له‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی له توركیا ده‌ڕاونێت، ئایا ئێوه به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیDTPهه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل ئه‌و پرۆسه‌یه و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن؟
شه‌رافه‌دین:سه‌ره‌تا ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه رووبه‌ڕووی ئازارێكی زۆر بووینته‌وه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی پارتی دا‌و گه‌شه‌پێدان AKP بۆ ئێمه وه‌كو رووناكییه‌كی تازه‌بوو، ئێمه به هیواوه چاومان لێده‌كرد، به‌ڵام وه‌كو بینیمان ئه‌وان هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه ئێمه بۆ ئاشتی درێژمان كردبوون، كه‌له‌پچه‌یان كردن، هێرشه‌كانیان هه‌م له ناو كوردستان و هه‌میش له توركیا به‌رده‌وامبوون، ئه‌وه وای لێكردین كه تێبگه‌ین ئه‌وان له دڵه‌وه ئه‌و كاره ناكه‌ن، بۆیه به‌ته‌واوی بێ هیوا بووین و له داهاتووشدا پێمان وانییه كارێكی وایان له‌ده‌ست بێت.
رووداونێت : پێش ئه‌وه‌یDTP دابخرێت، DTPهه‌میشه ئه‌وه‌ی دووپاتده‌كرده‌وه كه به‌بێ پارتی كرێكارانی كوردستان و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، كێشه‌كه چارسه‌ر ناكرێت، ئێوه به‌رده‌وام ده‌بن له‌و بانگه‌شانه‌ی خۆتان له داهاتوویشدا؟
شه‌رافه‌دین: بێگومان له‌داهاتوویشدا هه‌مان شت دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و لێی په‌شیمان نابینه‌وه. له توركیا و باكووری كوردستان، سێ ملیۆن و 500هه‌زار ئیمزا كۆكرایه‌وه كه به‌ڕێز ئۆجه‌لانیان وه‌كو نوێنه‌تی ئیراده‌ی خۆیان قبووڵكردووه. هێزیكی وا گه‌وره كه پشتیوانی له PKK و ئۆجه‌لان ده‌كات و ئێمه‌ش وه‌ك هێزێكی ره‌سمی له‌و وڵاته‌دا نامانه‌وێت ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ی چارسه‌ری كێشه‌ی كورد بهێلینه‌وه‌و ده‌مانه‌وێ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ین .
رووداونێت : ده‌وڵه‌تی توركیا ناوی زۆر باژێر و گوندی كوردستانی كردووه‌ته توركی، دێرسمیش یه‌كێكه له‌و شارانه، ئێوه له په‌رله‌مانی توركیادا داوتانكرد كه ناوه‌كه له تونجه‌لییه‌وه بكرێته‌وه به دێرسم، پاشان گۆڕیی سه‌ید ره‌زا و هاوڕێكانی تائێستایش نازانرێت له كوێن، له‌و باره‌وه چیتان كردووه؟
شه‌رافه‌دین: له دوای گۆڕینی ناوی دێرسم له ساڵی 1937 دا، بۆیه‌كه‌مین جار ئێمه له په‌رله‌مانی توركیادا ناوی دێرسممان به‌كارهێنا و داوامانكرد كه ناوه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی بۆ بگێڕنه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی شاری دێرسم داوامكرد كه گۆڕی سه‌ید ره‌زا و هاوڕێكانی ئاشكرا بكرێن. به‌ڵام ئه‌وان له وه‌ڵامدا وتیان كه نازنن گۆڕه‌كانیان له كوێن. منیش پێم وتن ئێوه به دادگاكانی خۆتان ئه‌وانتان له‌سێداره داوه، ده‌كرێ ئێوه بڵێن نازانن گۆڕه‌كانیان له كوێن. به‌داخه‌وه هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داینه‌وه. دوای ئه‌وه‌ش دیسان ئه‌و پرسه‌مان برده‌وه ناو په‌رله‌مان و پێمان وتن كه ئێوه تاوانێكی گه‌وره‌تان له دێرسم ئه‌نجام داوه، كۆمه‌ڵكوژیتان كردووه، داوامانكرد كه هه‌موو ئه‌رشیفه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بكه‌نه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بكرێت. داوامان كرد كه كۆمیسۆنێكی بێلایه‌ن بچێته دێرسم و لێكۆڵینه‌وه بكات. پرسی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌بوو كه بۆچی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه كراوه؟ داومانكرد كه ژماره‌ی كوژاروه‌كان دیاری بكرێت، چه‌ند كه‌س له‌وانه ژن و منداڵ بوون. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه راگوێزران بۆ توركیا چه‌ند بوون، به‌تایبه‌تی ژنان و كچانی ئێمه. ئێمه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین، به‌ڵام تائێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوینه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پرسانه نابین تاوه‌كو هه‌موو شتێكمان بۆ ڕوون نه‌بێته‌وه.