وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

03 februari 2010

هاوسەری عوسمان بایدەمیر بۆ وارڤین: دەوڵەتی توركیا باوكسالار و میلیتاریستە

وارڤین – ئامەد: رەیهان یاڵچینداغ، لەگەڵ ئەوەدا كە هاوژینی شارەداری گەورەی ئامەد عوسمان بایدەمیرە، نایەوێت بەناوی بایدەمیرەوە بانگ بكرێت. ئەو ماوەی 12 ساڵە لەگۆڕەپانی مافەكانی مرۆڤدا كار دەكات. ئەم ژنە كوردە چوار جار لەكاتی دووگیانی و لەچیاكاندا و لەكاتی گەڕان بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا و چوار جاری دیكەش لەهۆڵەكانی دادگادا لەپێناو پاراستنی ژناندا بەرەوڕووی توندوتیژی بووەتەوە. یاڵچینداغ كە هاوكات دایكی دوو منداڵە، تەنیا زمانی كوردی فێری منداڵەكانی دەكات و رێگە نادات كە فێری توركی بن. ئەو باس لەمنداڵی خۆی دەكات كە چۆن ئەو تەمەنە شیرینەی لەبەر دەرگەی گرتووخانەكاندا تێپەڕاندووەو هەروەها ئەشكەنجەكانی تەمەنی گەنجێتی دەگێڕێتەوە. وەك باسی لێوە دەكات برین و ئازاری هەرەگەورەی ئەو لەكاتی پشكنینی تەرمی گەریلاكاندا بووە. رەیهان، زۆرجاران چووەتە سەر تەرمی ئەو گەریلایانەی كە گیانیان لەدەستداوەو بینیویەتی كە ژمارەیەك لەو گەریلا كوژراوانە هەڤاڵانی سەردەمی زانكۆی بوونە. ئەو بەدەم گریان و فرمێسكەوە ئەو چركەساتانەی بۆ وارڤین دەگێڕایەوە.

بەشی یەكەم:

وارڤین: لەگەڵ ئەوەدا كە تۆ خەڵكی ئەلازیزی، بەڵام بەساڵانە لەئامەد لەبواری مافەكانی مرۆڤدا كار دەكەیت. بۆچی ئامەدت هەڵبژارد؟
رەیهان: پاش ئەوەی لەساڵی 1998 زانكۆم لەئەنكەرە تەواو كرد، بۆ ئەوەی لەپراكتیكدا كاری پارێزەری بكەم رووم لە ئامەد كرد. لەساڵانی زانكۆدا هەمیشە لەناو خەباتی ئۆپۆزیسیۆندا خۆمم دەبینییەوە. بۆیەش بەجێی ئەوەی تەنیا كاری پارێزەری بكەم ویستم بەشێوەگەلی دیكە هاریكاری گەلەكەم بكەم و هەوڵ بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی بدەم.
وارڤین: دەستپێكی كارەكانت لەژێر ناوی كۆمەڵەی مافەكانی مرۆڤ(ئیهادە)دا بوو؟
رەیهان: بەڵێ. لەبەر ئەوەی ئەوكات رەوشی نائاسایی لە باكووری كوردستان راگەیەندرابوو و هەروەها ئەو دەمە ئیهادە بەشێوەیەكی فەرمی داخرابوو. عوسمان بایدەمیر، من و برادەرێكی پارێزەرم لەنووسینگەی عوسماندا دەستمان بەخەباتی مافەكانی مرۆڤ كرد. وەك كۆمەڵە ئەو شوێنەمان بەكاردەهێنا. واتە لەنووسینگەكەی عوسمان لەبینای شەفەقی.4.ی كۆڵانی عەلی ئەمیریدا كاروباری مافەكانی مرۆڤمان بەرەوپێش دەبرد.

وارڤین: باسی ساڵانی 1998 كرد. ئەوكات رەوشی نائاسایی لەهەرێمەكەدا راگەیەندرابوو و هەروەها زوڵم و زۆردارییەكی گەورە دەكرا. لەو كەشەدا كارەكانی ئیهادەت چۆن بەرەوپێش دەبرد؟
رەیهان: مرۆڤ لەهەلومەرجی زۆر سەختیشدا دەتوانێت رێگایەك بدۆزێتەوە. لەبەر ئەوەی رەوشی نائاسایی راگەیەندرابوو. ئەوكات كۆمەڵەی مافەكانی مرۆڤ سێ مانگ دادەخراو پاش سێ مانگی دیكە دەكرایەوە. ئێمەیش دەچووین قوفڵەكەمان دەكردەوەو دەچووینەوە ناو بیناكەمان. دوای چەند رۆژ پۆلیس بەدواماندا دەهاتنە ژوور و فەرمانێكی نوێی داخستنیان دەهێناو جارێكی دی دەرگاكەیان قوفڵ لێدەدا و دەیانكردینە دەرەوە. تا مانگی بەفرانباری 2000 رەوش وەها بوو. ئەوكاتە وەك پێویست مافی بەرگریكردن نەبوو و ئەشكەنجە ببووە پارچەیەك لەژیانی رۆژانە. لەبەر رەوشی نائاسایی قۆناغی راگرتن(تەوقیف) سنووردار نەبوو، بەڵكو هەمیشە 10رۆژ زیاتر خەڵكی رادەگیران. ئێمە لەو هەلومەرجەدا هەوڵماندەدا بەدوای كەیسی راگیراوەكاندا بچین و لەگەڵیاندا پەیوەندی دروست بكەین. هەوڵماندەدا كە جارێكی دیكە رووداوەكانی شوێنبزركردن روونەدەنەوە. هەروەها لەهەوڵی ئەوەدا بووین كە ئەشكەنجەكان نۆت بكەین و بەڵگە بەدەستبخەین. هەروەها لەلایەكی دیكەوە دۆزەكانمان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بەرز دەكردەوە. لەبەر ئەوەی من ئینگلیزیم دەزانی هەوڵمدەدا لەزۆربەی دۆزەكاندا ببمە هاریكار. چركەساتگەلێكی زۆر زەحمەت بوون. هەڤاڵە پارێزەرەكانمان دەكوژران. ئێمە دەچووین و بەدواداچوونمان بۆ دۆسیەكانیان دەكرد. زۆرجاران تا یەك و دووی شەو كارمان دەكرد. پاش بەفرانباری 2000 ئیهادە بەشێوەیەكی فەرمی كرایەوە. لەساڵانی دواتردا رەوشی نائاسایی هەڵگیرا و لقی ئامەدی كۆمەڵەی مافەكانی مرۆڤ چالاكتر بوو.
وارڤین: لەوكاتانەدا پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤ راگیر دەكران، دەڕفێندران و هەڕەشەیان لێ دەكرا. تۆ بەرەوڕووی ئەو شتانە بوویتەوە؟
رەیهان: لەوكاتانەدا كە پارێزەریم دەكرد. راگیراو كرام. لەبەر ئەوەی رێگە بەخۆپیشاندانەكانی 1.ی گۆڵان نەدرابوو، ئێمە دەستوەردانێكی حقوقیمان كرد، بۆیە راگیراین، بەڵام نەڕفێندرام. هاوكات زۆرجاران هەڕەشەی كوشتنم لێ كراوە. بەتەلەفۆن یان دەهاتنە نووسینگە هەڕەشەیان لێ دەكردم. لەساڵی 2003دا لەگەڵ 6-7 پارێزەری ژن بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ دۆزێكی دەستدرێژی بكەین چووینە مێردین، لەوێ جەردەڤانان(جاشەكان) هەوڵیاندا قەتڵوعاممان بكەن. ئێمەیش بەزەحمەت گیانی خۆمان رزگار كرد.

وارڤین: تائێستا چەند داوای یاسایی لەدژت تۆمار كراوە؟
رەیهان: نزیكەی 50 داوام لەسەر تۆمار كراوە. بەڵام لەئێستادا هیچ داوایەكم لەسەر نییە كە بەردەوام بێت. هەفتەیەك لەمەوبەر بڕیاری داخستنی داوایەكم پێڕاگەیەندرا.

وارڤین: چۆن لەگەڵ سیاسەتی كورد ئاشنا بووی. لەبنەماڵەكەتان كەس هەیە لەناو سیاسەتدا بێت؟
رەیهان: من ساڵی 1974 لەدایكبووم. لەكودەتای 1980دا تەمەنم 6 ساڵان بوو. ژنمام، مام، خاڵ، پوورەكانم ئامەد لەناو سیاسەتی ئەوكاتەدا بوون. كەسانێكی بەناوبانگ بوون. من لەبەردەم گرتووخانەی تیپی

دا گەورە بووم. لەگەڵ دایكم و نەنكم دەچووین و دەهاتین.
وارڤین: دیارە ئەوكات زۆر رووداوت بینیوە...

رەیهان: بۆ نموونە،"ئیست ئۆكتای یەڵدیران"م بەبیر دێتەوە. بەدەیانجار بێئەوەی بتوانین چاوپێكەوتن بكەین دەیانگەڕاندینەوە. جارێك لەبەر ئەوەی تەرەكتۆرێك تێپەڕی بەهۆی ئەوەی دەنگی لێوەهات"ئێست ئۆكتای" شۆفیری تەرەكتۆرەكەی هێنایەخوارەوەو لەپێش چاوی هەمووان تێروپڕی لێدا. من هەرگیز ئەو شتانەم لەبیر ناچێتەوە. ژیانی من لەبەردەم گرتووخانەی پیتی (ئی) پڕە لە بابەت و چیرۆكی سەیر و سەمەرە.
وارڤین: چۆن؟
رەیهان: لەمنداڵیدا بۆ بینینی خزمەكانم دەچووم، لەزانكۆدا بۆ بینینی هەڤاڵانم، ئێستاش لەبەر كاری پارێزەری و پاراستنی خەڵك دەچمە بەردەم ئەم گرتووخانەیە.
وارڤین: ئێستا كە وەك پارێزەرێك دەچیتە ئەو گرتووخانەیە هەست بەچی دەكەی؟
رەیهان: من بەدیوارەكانی ئەم گرتووخانەیە ئاشنام. لەگەڵ گەلێك شتیدا دەژیم. هەرچەندە ئەو دیوارانە دەبینم، دەڵێم دەبێت ئێمە زیاتر بنووسین و زیاتر تێبكۆشین. دەبێ ئێمە لەبیرنەكەین. پێویستە رابردوو لەبیر نەكەین.
وارڤین: هۆكاری هەڵبژاردنی پیشەی پارێزەری لای تۆ بۆ ئەو رووداوانە دەگەڕێتەوە؟
رەیهان: من بە دەرەجەی بەرزم هێنابوو، دەبوایە بچوومایەتە كۆلیژی پزیشكی. بەڵام لەبەر ئەو رووداوانە تەنیا پارێزەریم هەڵبژارد.
وارڤین: ساڵانی زانكۆت چۆن بوو؟
رەیهان: لەساڵی 1991دا دەستم بەزانكۆ كرد. گیراین، دادگایی كراین. ئەشكەنجەكرام. پۆل بە پۆل هەڤاڵانم روویان لەچیاكان كرد و بوونە گەریلا. لەم قۆناغەدا كە ئێمە زۆر باسی ئاشتی دەكەین، دەڵێم كە زۆربەی نەوەی هاوتەمەنی من لەو شەڕەدا گیانیان سپارد. بۆیە، یەكێك لەو كەسانەم كە پێویستە زیاتر قسە بكەم. گەلەك هەڤاڵانم كە پێكەوە چووینە زانكۆ، ئێستا لەژیاندا نەماون. زۆریان بێ گۆڕ مانەوەو گۆڕ نادیارن. ترسی هەرە گەورەی من لەژیاندا دەستنەدان لەو برینانەیە. دەترسم ئێمە چەند نەوەی تر ئەو ئازارانە لەبیر بكەین. بۆیە پێویستەو دەبێت نەوەكانیتر ئەو ئازارانە بزانن.
وارڤین: ئەی ئەگەر نەوەی ئێستامان لەرق و كینە لێوانلێو بن و بیانەوێت تۆڵە بكەنەوە چی؟
رەیهان: پێویستە لێرە ئێمە سەیری دایكانی ئاشتی بكەین. لەگەڵ ئەوەیدا كە ئەوان ئەو هەموو ئازارەیان چێشتووەو جگەرگۆشەكانیان لەدەستداوە، بەردەوام دەڵێن"جەرگی ئێمە سووتاوە با هی دایكانی تر نەسووتێ". ئەو قسەیە بۆ ئێمە سەرچاوەیە. كورد لەم بوارەدا خۆی سەلماند. كورد ئەوە بۆ تۆڵە هەڵناگەڕێننەوە. بەپێچەوانەوە بەڕای من ئەگەر گەنجان لەداهاتووی خۆیان باش تێبگەن، بڕیاری باشتر دەدەن. بەڵام ئەگەر گەمە بەهەستی نەتەوەیی گەلێك بكرێت ئەویش دەڵێت"ئێمە زیاتر ئازارتان دەدەین"، بۆیە نامەوێت بیر لەئەنجامی ئەو پرسە بكەمەوە. دەبێ تورك خۆیان لەجێی 20 ملیۆن كورد دابنێن و هاوسۆز بن. بەڵام ئەوان ناتوانن وەها بكەن.

وارڤین: بۆچی ناتوانن؟
رەیهان: ئەو پرسە بۆ رۆشنبیران و پێشەنگانی كۆمەڵگا دەگەڕێتەوە. بەڕای من ئەوان ناتوانن كێشەكان باس بكەن و لێكتێگەیشتن دروست بكەن. بەقسەی تورك، سەرباز ئەو كەسەیە كە لەشەڕی رزگاریدا وڵاتی رزگار كردووە. بۆچی سەرباز بچن كوردێكی هەژار بكوژن؟ بۆ بچن دەستدرێژی بكەنە سەر ژنێك؟ لێرەدا رۆڵی چاپەمەنی و راگەیاندنیش گرنگە. ئەگەر میدیا راستییەكان بەخەڵكی بڵێت وەڵاهی وەبیلاهی وەتەڵڵاهی گەلی تورك هەست بەبەرپرسیارێتی دەكات. ئەوكات دەڵێت"ئەو شتانە بۆچی روودەدەن". چوارجار پرسیار لەو دایكانە كرا كە بۆچی كوڕەكانیان لەسەربازیدا گیانیان لەدەستداوە. ئەوانیش گوتیان بۆچی منداڵەكانمان دەمرن؟ بەڵام بەخێرایی لەدژی ئەو پرسیارە وەستانەوە. بەڵام بەداخەوە لێرە میدیایەك هەیە كە پێشەنگایەتی ئازارەكان دەكات و ئازارەكان تێكەڵ دەكات راستییەكان بەگەل ناڵێت.

وارڤین: تا كودەتای ساڵی 1980 لەتوركیا بزووتنەوەی چاپەمەنی بەهێز بوو. بەڵام پاش كودەتا ئەو كوردانەی كە بە"دواكەوتوو" دەژمێردران، پێشكەوتن و بوونە هێزی بەرهەڵستكاری سەرەكی. ئەوە چۆن بوو؟
رەیهان: هەموو دەوڵەتی كۆماری توركیا باوكسالار و میلیتاریستە. كاتێك لەو بارودۆخەدا كودەتا روویدا كۆمەڵگا چووە ناو پێستی خۆی و سەری دانەواند. بەڵام لەناو كورددا تەڤگەڕی ئازادی و رۆشنبیری پێشكەوت. لێرە لەشارە كوردنشینەكان زوڵموزۆرێكی گەورە هەبوو، بەڵام مرۆڤەكان سەریان بەرز كردەوەو سەریانهەڵدا. كورد مێژوویەكی لێوانلیۆ لەسەرهەڵدانی هەیە. لەبەر ئەوەی خەباتی كورد لەتێكۆشین بۆ ناسنامە تێپەڕیبوو و ببووە تێكۆشینێكی مرۆڤایەتی و هەموو چین و توێژەكانی لەخۆی دەگرت. بەشێوەیەكی گشتی كۆمەڵگای كورد لەناوخۆیدا گۆڕینێكی زۆر گەورەی دروست كرد. بۆ نموونە سەیری هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی پار بكەن. ژنانی كورد بوونە شارەدار. زۆربەی شارەدارەكانمان عەلەوین. ئەو گەلە قەرزداری ئەو رۆڵانەیەتی كە خەباتی چەكدارییان بەرەوپێش بردووە.

دیلار سوله‌دار


ä ä ä